سێ یاری زۆر بەهێز لە پلەی ستۆری عێراق

Zhiar Ayub

سڵاو ئازیزان ئەمجارەش سێ یاری زۆر شاز و بەهێزم بۆ هێناون کە لە پلەی ستۆری عێراقدا دەست دەکەوێت و دەتوانیت ڕاستەوخۆ دایبگریت بۆ مۆبایلەکەت بەبێ ئەوەی هیچ کێشەی هەبێت یاخود پلەی ستۆرەکەت بگۆڕیت بۆ ئەمریکی

یاری یەکەم:
 Check out “Hit Tennis 3”
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.focusedapps.hittennis3

یاری دووەم
Denger dash
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.gameloft.android.ANMP.GloftJDHM

یاری سێهەم
“N.O.V.A. 3: Freedom
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.gameloft.android.ANMP.GloftNAHM

بە هیوای سوود

ئامادەکردن ژیار ئەیوب

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

خزمەت گوزارییەکى مۆبایلی گوگل “هەلپەرستى ئەپڵ” ئاشکرادەکات

Twana Iphone

کۆمپانیا گوگل پێش چەند رۆژێک مۆبایلێکی بەناوی “پیکسل” خستە بازاڕەوە کە خزمەتگوزارییەکى تایبەتى بوارى ئینتەرنێـتى لەگەڵدایە.
ماڵپەڕى سکاى نیوز بڵاویکردوە، مەبەستی گوگلیش بە دروستکردنی ئەم مۆبایلە نوێیە بۆ ئەوەیە کە کێبڕکێی بازاڕی ئەپڵ و سامونگی پێبکات ، یەکێک لە خزمەتە باشەکانی مۆبایلی پیکسل ئەوەیە کە لە ئینتەرنێتدا شوێنێکی زۆری بۆ بەکاربەر داناوە کە بتوانێت داتاکانی خۆی تێدا هەڵگرێت.
خاوەنی مۆبایلی پیکسل دەتوانێت وێنەی زۆر روون  و ڤیدیۆی تێدا هەڵگرێت کە لە جۆری زۆر باڵادایە و گوگل بە بێ بەرامبەر ئەو خزمەتە پێشکەشدەکات.
 ئەم خزمەتە بەکاربەرانی ئەپڵی توڕە کردووە و ئەپڵیان داوەتە بەر رێژنەی رەخنە چونکە هەمان خزمەت کە ئەپڵ لە “ئای کلۆد” دا بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و ماکنتۆش پێشکەشی دەکات زۆر گرانترە، بۆ نمونە ماڵپەڕی  ڤێرجی ئەمریکی بەراوردی هەردوو خزمەتەکەی کردووە و پسپۆری ئەو بوارە بۆی دەرکەوتووە کە بۆ هەڵگرتنی ٢٠٠ گێگابایت لە ئای کلۆددا ٢.٩٩ دۆلار دەداتە کۆمپانیای ئەپڵ. روونیشی کردەوە کە لە تازەکردنەوەى ئای ئۆ ئێس ١٠دا شوێنی هەڵگرتنی داتاکان کەمتریش دەبێتەوە و ئەپڵ داوای لێدەکات کە بۆ بەکرێگرتنی یەک تێرابایت دەبێ مانگانە ٩.٩٩ دۆلار بداتە کۆمپانیای ئەپڵ. بەرای ئەو پسپۆرەش ئەمە قۆڵبڕینە.
کۆمپانیای ئەپڵ پێنج گێگابایت بە بێ بەرامبەر لە ئای کلۆددا بۆ بەکاربەرانی تەرخانکردووە. بەڵام کە بە وێنە و ڤیدیۆ پڕ بووەوە ئیتر بەکاربەر دەبێ شوێنی زیاتر لای ئەپڵ بەکرێ بگرێت. 
ئەم خزمەتەی کۆمپانیای ئەپڵ بە بەرواورد لەگەڵ کۆمپانیاکانی تریشدا گرانە، بۆ نمونە بۆ گرتنی یەک تێرابایت بەکرێ دەبێ نزیکەی دە دۆلار بدەرێتە ئەپڵ. کەچی لای ئەمازۆن بە ٤ دۆلار و ٩٩ سەنت دەتوانرێت بێ سنوور داتاکان هەڵگیرێن. کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش یەک تێرابایت  بە ٦ دۆلار و ٩٩ سەنت بەکرێ دەدات کە خزمەتی بەکارهێنانی ئۆفیس ٣٦٥یشی لەگەڵدایە.
zanyari.tk
twana sabah muhammad

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

دروستکردنی جوانترین کەڤەر بەبێ بەکارهێنانی هیچ پرۆگرامێک

Twana Iphone

سڵاویی خواتان لێبێت هاورێیان لە وانەیەکی تر لەگەڵتانم لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی دروستکردنی جوانترین کەڤەر بەبێ بەکارهێنانی هیچ پرۆگرامێک دەکەم هیوادارم سوودی بۆتان هەبێت
لینکی ڤیدیۆکە لە یوتووب :
ئامادەکردنی ڕاستی فەیسەڵ

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

فـیـلـمـی ژێـرنـوسـکـراوی کـوردی (Skiptrace 2016)

Zanyari Site

فـیـلـمـی ژێـرنـوسـکـراوی کـوردی (Skiptrace 2016)
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆
جۆری فیلم: ئەکشن، کۆمیدی
کاتی یاسایی: کاتژمێرێک و 47 خولەک
زمان:ئینگلیزی
ژێرنوس: کوردی
قەبارە: 1.7 گێگابایت
کوالیتی: 1080
ئەستێرەی فیلمەکە جاکی شانە
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆
کورتە:
پۆلیسێکی نهێنی لە هۆنگ کۆنگ لەگەڵ قومارکەرێکی ئەمریکی، جەنگ دژی دەستەیەکی تاوانباری چینی بەرپادەکەن
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆
لینکی سەیرکردنی فیلم بە ئۆنلاین + داونلۆدکردن

وەرگـێـڕان: هـەڵـۆ هـێـرش + عـوسـمـان شێخـانی
تەکنیک: ئامانج سدیق
KurdSubtitle

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

چۆن ژورەیک دروست دەکەیت!! بەشێوی سادە بەجۆانترین شێوە وانەی یەکەم

Frzand Brhan

سلاوخۆشەویسان
 لەم بابەتدا باسی دیزان کردنی ژوورەیک دەکەین بەشێوەی سادە و  بەجۆانترین شێوە بەفۆتۆشۆپ دەکریت
 تیبنی: فێرکاریکان چەند بەشێکە و هەر بەشێک شتێکی نوێ دیزان 
دەکەین
وانەی یەکەم
:سەیری فێرکاری بکەن
Frzand brhan:ئامادەکردنی 

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

فەیسبووک مەسنجەری پارێزراوتر کرد

Twana Iphone

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، ئاستێکی نوێی پاراستنی بۆ ئەپی مەسنجەر زیادکردووە. ئەم تایبەتمەندییەش بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان بەردەستە.
بەهاری ڕابردوو کۆمپانیای فەیسبووک هەمان تایبەتمەندیی بۆ واتساپ زیادکرد کە ئەویش لەژێر خاوەندارێتی فەیسبووکدایە.
بەپێی فەیسبووک لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا پرۆسەی زیادکردنی تایبەتمەندیی پاراستنی زانیارییەکان بۆ هەموو ٩٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرەکەی مەسنجەر ئەنجامدراوە و ئێستا پرۆسەکە تەواو بووە.
بەم پێیە بەکارهێنەر سەرپشک دەبێت لە هەڵبژاردنی ئاستی پاراێزراوی نامەکانیدا بە جۆرێک کە جگە لەو دوو کەسەی نامەکان دەنێرن هیچ لایەنێکی دیکە تەنانەت فەیسبووک خۆی ناتوانێت ناوەڕۆکی نامەکان ئاشکرابکات.
ئێستا بەکارهێنەرانی ئەپی نوێکراوەی مەسنجەر لەسەر سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دوگمەیەکی نوێ لە بەشی لای ڕاستی نامەی نوێوە داناوە، کە لێی نوسراوە (Secret) بۆ چالاک کردنی تایبەتمەندییەکە.
هاوکات بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییەکی دیکە وەربگرن کە هاوشێوەی ئەپی سناپچات ڕێگە دەدات نامەکان پاش ماوەیەکی دیاریکراو بە شێوەیەکی خۆکار بسڕێنەوە.
zanyari.tk
twana sabah muhammad

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

گووگڵ به‌ رێگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگێت

Zanyari Site

رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام، ناسراو به‌ داعش، ئێستا ستراتیژییه‌تی خۆی بۆ به‌سه‌ربازكردنی گه‌نجان, له‌ ریزی رێكخراوه‌كه‌ گۆڕیوه‌ و تۆڕی ئینته‌رنێت, وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دژایه‌تیكردنی بیری توندڕه‌وی داعش، له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بیری توندڕه‌وی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ماتۆڕی به‌ناوبانگی گه‌ڕان “گووگڵ”، چه‌ند رێوشوێنێكی ته‌كنیكی و ئه‌لیكترۆنی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و وشه‌ و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌لایه‌ن هاوبیرانی رێكخراوه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌و بابه‌تانه‌ بدۆزێته‌وه‌، كه‌ دژایه‌تی بیری توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستییانه‌.
“گووگڵ” جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ توندڕه‌وان به‌كارییانده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌ڕان، ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ بدۆزێته‌وه‌ له‌ یوتیوب، كه‌ دژایه‌تی بیری توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌و وشانه‌ش بریتین له‌ ناوی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سه‌ر به‌ داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌و درووشمانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن، یاخود ناوی ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌دان و چه‌كدارانییان لێی كۆبوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 8 هه‌فته‌دا، گه‌یشتووه‌ته‌ 320 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر، گه‌ڕان به‌دوای وشه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ رێكخراوی ‌داعشیش گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار وشه‌.

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت