TEDxNishtiman چییە؟ What is TEDxNishtiman

null@example.com (هەوراز)

TEDx چییە؟
TEDx چالاکییەکی سەردەمانەیە، کە لە لایان ڕێکخراوی جیهانی TED پالپشتی دەکرێت. هەموو کەسێک دەتوانێت مۆلەتی TEDx وەربگرێت لە TEDئەویش بە ئەنجام دانی چەند هەنگاوێك و بەجێ هێنانی یاسا نێودەولەتەکانی TED.

چالاکییەکە چییە؟
ئەم چالاکییە لە لایان کەسێك یان دوو کەس مۆلەتەکەی وەردەگیرێت، پاشان ئەم دوو کەسە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی چەندین خۆبەخش و سپۆنسەر بۆ مەبەستی یارمەتی دان و بەڕێوە بردنی کارەکە. ئەمەش چەندین وردەکاری قورس لەخۆ دەگرێت.

پاشان بەڕیوەبەرانی تیمەکە هەڵدەستن بە دۆزینەوەی نزیکەی ١٠ کەسی بەتوانا و شاز، بۆ نموونە کەسێك کە داهێنانێکی کردبێت یان سەلیقەیەکی نایابی هەبێت، یان بزنسمان ـێك کە هەڵدەستێت بە درکاندنی نهێنییەکانی خۆی و باس کردنی ئەم کارانەی کە ئەنجامی داوە… بەم شێوەیە سپیکەرەکان واتا بێژەرەکان خاڵی چەقی ئەم چالاکییەن.

تا ئێستا لە عێراق ئەوەی من ئاگادار بم نزیکەی 3 چالاکی TEDx بەڕێوە چووە:
TEDxBaghdad
TEDxErbil
TEDxUKH  University of Duhok
بەم زوانەش TEDxNishtiman لە بەرواری ١/٤/٢٠١٧ لە هۆڵی سعد عبدالله / هەولێر بەرێوە دەچێت.
وێبسایتی #TEDxNishtiman ئەمەیە: tedxnishtiman.com
ئێوەش دەتوانن بەشداری بکەن لەم چالاکییە و بچن بۆ بینینی بێژەرەکان.

سه‌رچاوه‌ مـه‌كۆی خه‌یاڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

فەعۆ چیە؟ فةعؤ

null@example.com (كوردسمارت)

کەس هەیە گوێی لەم وشەیە نەبووبێ "فەعۆ"؟

فەعۆ کەسێکە کە پێلاوی سپی و چاکەتی سوور و قەمیسێکی زەردی لەبەردایە.

ئەوە ئائدیای منە سەبارەت بە بەڕێز فەعۆ (ئایدیا واتە فیکرە واتا بیر و هزر و خەیاڵ ی منە)

سه‌رچاوه‌ مـه‌كۆی خه‌یاڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

قوتابخانە چیە؟ مەکتەب چیە؟ خوێندنگا چیە؟

null@example.com (كوردسمارت)

قوتابخانە، خوێندنگا، مەکتەب چییە؟ جیاوازییان چییە؟
قوتابی چییە ؟ خوێندکار چییە؟ تەلەبە چییە؟ جیاوازییان چییە؟

هەولێر چییە؟ سلێمانی چییە؟ دهۆك چییە؟

هەمووی هەر یەک مانا دەگەیەنن، قوتابخانە و مەکتەب و خوێندنگا شوێنی فێربوون و زانست و زانیارییە بە مەرجێك سیاسەت نزیکی نەکەوتبێتەوە.

قوتابی و خوێندکار و تەلەبە هەموویان هەمان کەسن بە ناوی جیا جیا کە بە سیاسی کراون ئەگەرنا هەمووی قوربەسەر و ماڵوێرانن دەیانەوێت فێری یەک دوو وشە زانست و زانیاری ببن.

شەرم و شەرمەزاری بۆ ئێمە!

سه‌رچاوه‌ مـه‌كۆی خه‌یاڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

مزگەوت چیە؟ What is mosque

null@example.com (كوردسمارت)

مزگەوت چییە؟
شوێنی نوێژ کردن و پارانەوەیە لە خوا، لە هەموو گەرەکێک چەندین دانە مزگەوت هەیە. لە هەموو جیهاندا مزگەوت بوونی هەیە.
بەگوێرەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، لە کاتێك کە دەججال دێت بۆ کوشتنی خەڵک و لەڕێ لادانیان، دەتوانێت بچێتە هەموو شوێنێک جگە لە مزگەوتەکان نەبێت.

هەروەها مزگەوت شوێنی ئەنجام دانی ئاهەنگی مەولوودی بێغەمبەر(ص) ـه.

هەوڵ بدە بچیتە مزگەوت

سه‌رچاوه‌ مـه‌كۆی خه‌یاڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

حكومةتي هةريمي كوردستان چيية؟

null@example.com (كوردسمارت)

حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر شتە.
لەوانە حکومەتە، دەسەلاتدارە، کاربەدەستە، بەرر و بەحرە، سەرۆکی هەیە، مۆنیکای هەیە، وەنەوشەی هەیە، دورگەی هەیە، ڤێلای هەیە، هتد..
بەلام کارەبای نییە، ئاوی نییە، ئینتەرنێتی نییە، پارەی نییە، مووچەی نییە، نەوتی سپی نییە، شەقامی نییە، شۆستەی نییە، داری نییە، باخچەی نییە، ئەوەی بە خایاڵت دێ نییەتی، هتد…

ئەوجا وەسەلام و عليكم ورحمةالله و بركاته.

سه‌رچاوه‌ مـه‌كۆی خه‌یاڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

كورتەيةك دةربارةي قةلاي هةولير

null@example.com (هەوراز)

کورتەیەك دەربارەی قەلای هەولێر،
قەللای هەولێر کەوتۆتە ناوەراستی دەشتی هەولێر لە دێرین زەمانەوە خالکی لەناو دەژیت و تا ئێستاش ژیان تێیدا بەردەوامە.

لە زەمانی ئاشووریەکان هەزار ساڵ پێش زاینی درووست کراوە لەلایان ئاشووری و جوولەکەکان ، 102.190رووبەرەکەی  مەتر دوجایە. 415 مەتر ل ئاست دەریاوە بڵندە.

قەلای هەولێر بە درێژایی مێژوو شایەتحالی چەندین رووداوی جیا جیا بووە کە نایەنە ژماردن.
https://i1.wp.com/www.hawlergov.org/images/1405928099.jpg

تا ئێستا چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە. دەساڵ لەمەو بەر پەیکەری ئیبین سینا یان لەسەر قەلات دانا، دواتر لەلایان یۆنیسکۆ ئاگاداری درا کە دەبێت ئەو پەیکەرە لاببردرێت لەبەر ئەوەی لە کوالێتی قەڵا دێنێتە خوارەوە و رێگرە لەوەی کە قەلای هەولێر بچێتە لیستی ئاسەوارە مێژووییەکانی جیهان هەر بۆیە نەوزاد هادی بە زووترین کات پەیکەرەکەی گواستەوە بۆ پارکی مینارە ئێستا دەتوانن لە پارکی مینارە پەیکەرەکە ببینن.

وا بریارە قەلای هەولێر بکرێتە مۆزەخانەیەکی جیهانی و هاوچەرخ ag
بەم دواییانەش کافتریایەك لەسەر قەلات کرایەوە بەناوی Erbil Citadel cafe کافتریای قەڵای هەولێر، کە بە گوێرەی ئەو دەنگوباسانەی بۆم هاتووە دەڵێن بۆتە شوێنی نارگێلە کێشان و تەپ و تۆز و عەرەب و ئەو شتانە.

بەگوێرەی ڕاپرسی و توێژینەوە زانستییەکان کە ئەنجام دراوە لەسەر قەلای هەولێر، دەڵێت لەناو قوڵایی قەلاتدا چەندین تۆن ئالتون و یاقوت و کەرەستەی بەهاداری تێدایە کە بۆ زەمانی بادشایەتی ئاشوورییەکان دەگەرێتەوە کە ئێستا نرخەکانیان نایەتە ژماردن، هەر هەمان سەرچاوەی زانستی ڕایگەیەندووە کە قەڵای هەولێر بە هۆی ئەو بەهایەی کە هەیەتی تەمەنێکی زۆر کورتی ماوە لە کوردستان بۆیە ئەوەی پێی دەکرێت با زوو بچێت وێنەی لەگەڵ بگرێ  ag

ئەنی وەی، هیوادارم قەلای هەولێر هەر تەمەن درێژ بێت و بۆمان بمێنێت.
هەوراز

سه‌رچاوه‌ مـه‌كۆی خه‌یاڵ

درێژه‌ی بابه‌ت