به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌: ریفراندۆم دوانه‌خرێت ده‌بێت كورد خۆی بۆ شه‌ڕی كۆڵانه‌ و كۆڵان ئاماده‌ بكات‌

noreply@blogger.com (Wllat Media)

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ له‌ توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ریفراندۆم ئه‌نجام بدات، ئه‌وا توركیا سنوره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم داده‌خات ‌و ده‌بێت كوردیش خۆی‌ بۆ شه‌ڕی‌ كۆڵان به‌كۆڵان ئاماده‌ بكات. 
له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانییدا به‌هرۆز گه‌ڵالێ‌ نوێنه‌ری‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، ریفراندۆمی‌ هه‌رێم ده‌رئه‌نجامی‌ خراپی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن توركیا ‌و ئێرانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌، كه‌ ده‌گاته‌ ئاستی‌ سنورداخستن ‌و رێگاگرتن له‌ هاتن ‌و چونی فڕۆكه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ‌و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ رێگه‌ی‌ به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌. 
گه‌ڵاڵی رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، پارتی به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، تاكلایه‌نه‌ بڕیاری رۆژی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمی‌ داوه‌و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌شی كۆكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ ئه‌رزییه‌تێكی سیاسی ‌و دیپلۆماسی ‌و یاسایی ‌و ئابوری ‌و ئیداریی ‌و ماڵییان بۆ ئاماده‌ نه‌كردوه‌. 
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، توركیا 18 بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ خاكی‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌، ئاماده‌كارییش بۆ دروستكردنی فیتنه‌ و شه‌ڕ له‌ دژی كورد به‌رێگاوه‌یه‌، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌ست حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ‌و حكومه‌تی‌ به‌غدا. 
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌ ره‌خنه‌شی‌ له‌ یه‌كێتی‌ گرتوه‌، كه‌ له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی‌ پارتی بێده‌نگه‌ ‌و هه‌ڵوێستی‌ رونی‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، شه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ‌و ده‌وروبه‌ری مه‌خمور، كه‌ به‌بۆچوونی‌ گه‌ڵاڵی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ش رووده‌دات ‌و ده‌بێته‌ شه‌ڕی‌ كۆڵان به‌كۆڵان.


سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

عه‌دنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاساییی و به‌هێز پپێویستی به‌ په‌رله‌مانه‌

noreply@blogger.com (Wllat Media)

سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌هێز به‌ڕێوه‌بچێت پێویستی به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه‌.   
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان وتی: بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم هێزێكی یاسایی هه‌بێت پێویسته‌ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌.    
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ده‌فێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ریفراندۆمت هه‌بێت پێویسته‌ له‌ هه‌نگاوێك ده‌ست پێبكه‌یت كه‌ هێزێكی یاسایی گه‌وره‌ی هه‌بێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌بێت.


سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

لە یەکەم ڕۆژی جەژندا پێشمەرگە داعشی تێك شکاند

noreply@blogger.com (Wllat Media)

هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەم رۆژی جەژندا هێرشێكی داعشیان لە خۆرئاوای كەركوك تێكشكاند، ئەوەش دوای كاتژمێرێك روبەڕوبونەوە. 
سەرچاوەیەك لە لیوای یەكی هێزەكانی پێشمەرگە، كە لە خۆرئاوای كەركوك جێگیربوون، ئەوەی ڕاگەیاند “هێزەكانمان توانیویانە بەر بە هێرشێكی داعش بگرن، كە بەر لەخۆرهەڵاتن كردیانە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنوری قەزای دوبز لە خۆرئاوای كەركوك”. 
سەرچاوەكە وتی “كاتژمێرێك روبەڕوبونەوە روویداوە، بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بە سوكی برینداربوون‌و توانرا پاشەكشێ بە چەكدارانی داعش بكرێت”. 
داعش ناوبەناو لە سنوری كەركوك، سەحەدین‌و دیالە چالاكی هەیەو هێرشدەكاتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەو پۆلیس‌و حەشدی شەعبی، بەڵام هێرشەكانیان كاریەگەری نییەو تێكدەشكێنرێن. 
هێرشەكەی ئەمڕۆ هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان كە لەلایەن لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان‌و دیوانی وەقفی سونی دیاریكرابوو.

وێنە ئەرشیف :کەركوك/داقوق/20-7ی 2014/ هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەویی دەكەن بۆ چوونە ناو گوندی وەحدە سەر بە قەزای داقوق كە ئەوكات لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو فۆتۆ: ئاژانسی میترۆگرافی
سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

noreply@blogger.com (Wllat Media)

وەقفی سوونی عێراق و لیژنەی بینینی مانگی سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد. 
وڵاتی سعودییە ڕایگەیاند کە توانیویانەی ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینن و بەوەش سبەینێ دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەو وڵاتە و سەرجەم وڵاتانی سونەی وەک تورکیا وڵاتانی خلیج بە هەمان شێوە سبەینێیان کرد بە یەکەم ڕۆژی جەژن. 
هاوکات لیژنەی بینینی مانگ و وەقفی سونی عێراق سبەینێ یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سەرتاسەری عێراق دیاری کرد کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. 
هاوکات وڵاتی ئێران ڕۆژی دووشەممەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد و ڕایگەیاند کە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ ڕٶژە.


سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

‘فەرەیدون عەبدولقایەر’ێک ھەبوو!

noreply@blogger.com (Wllat Media)

ھادی حەمەڕەشید


ھەر بە بەسیگی بیڵێم و لەناو ھیچ نەڤەریەیەکی تەحلیلی نەفسیدا عەوداڵی نەبین؛ ئەم وەچعە ھێندەش خراپ نیە کە ئێمە وێنای ئەکەین، تەنانەت ئەبێت مەمنوونیش بین کە دەموچاوی مەجموعەیەک شۆڕشـ(گێڕ) و خەباتـ(گێڕ) و کار(گێڕ)ی پێ ئاشنا کردین! ھەرچەندە ئەمە نەفعێکی جانیبییە!  
لێ بەدیوێکیتردا سەلبیترین ڤاھیرەی ئەم مەرحەلەیەش ھێنانەوەی کۆمەڵێک موتەقاعیدە کە بە ھەرچی ئیقتیدارێک شکی ببەن تەقە لە تەئریخی خۆیان ئەکەن، لەم حاڵەشدا ئیتر متمانە نامێنێت، ئەمڕۆ مرۆڤێکی دەمپڕ لە ھەرا ئەبینیت بەڕاست و بەچەپدا پەلاماری پارت و بنەماڵەیەک ئەدات و بە سەرەگانی سیاسی ناو جەستەی کورد ئەیشوبھێنێت، کەچی پاش ماوەیەک وەک موستەشارێکی ئیھمالکراوی ئەو پارت و بنەماڵەیە ھەڵیئەپەڕێنن! 
ئەمە لوعبەیەکی خەگیرە کە ئیعلامیی حیزبی تەمویلکراوی پارەی ھائیلی گاقەی گەبیعیی ئەیکەن! 
فەرەیدون عەبدولقادر لە حەربی داخلیدا لە جەناحی ێەقەرەکان بوو چدی پارتی، مام جەلال ھەر عانێک کە بیویستایە ھەموو ڕێگاکان بەسەر پارتیدا دابخات، ئەوا ئەم کابرایەی تەعبیئە ئەکرد و موناسەبەیەکی ئەخولقاند و دەمی ئاواڵائەکرد لە پارتی و ماڵباتی بارزانی، بە لەھجەیەکی محەلی مەنگیقەی سولەیمانی تەجریحی حیسی حیزبیی و موقەدەساتی پارتییەکانی ئەکرد، کەچی ئێستا وەچعەکە چەرخاوە و ئەمیش بەحوکمی میھنەکەی کە “تاجیر”ـە و لە حیکەم و عیبەری سابیقینیشماندا “کاسب حەبیبی خوایە!” ئیتر خواھەڵناگرێت ئێستا لە پارتی پارتیترە، ئێ بەجدی پارتی ئەڵێن حەقە کولی ئەحزاب مرونەت بنوێنن و ڕاچی بن بە تەجدیدی ویلایەتی بارزانی، کەچی ئەم ئەڵێ حەقە عمومیان تەکلیف لە بارزانی بکەن کە قبوڵیکات سەرۆکمان بێت!! 
ئێ دەی بیللا ئەم بادانەوەیە بۆ تەشویھی شەخێییەتی فەردی کورد خەگەرە، تەحەولی لەو نەوعە خەگەرە بۆ تەربییەی ئەجیال و تەنانەت تەشویھی ڕەئی عامیش ئەکات، جیلێکی فول ڕەزیل و زەلیلی بێ مەبدەئ ئینتاج ئەکات! 
ئینجا بەڕاستی ئەگەر بارزانی ئەیھەوێت ئۆفەر و دەستەوارەی مەقبول تەسویق بکات با عەلئەقەل لە ڕێگای کەسانێکەوە بێت کە سابیقەی ئەخلاقی و ئیجتیماعییان عەلامەتی ئیستیفھامی لەسەر نەبێت! 
وەک ئەڵێ ئەم عەبدی خوایە مەسئولم لەم مەعلومەیە و ڕەفیقەکانی جامیعەشم کە ئەکپەرییەتیان لەم شەبەکە ئیجتیماعییەدا حسابیان ھەیە و ئەتوانن بڵێن ڕیوایەتی ئەم حەدەپە خیلافی تیایە؛ ساڵی ۲۰۰٦ ئێمە لە نیھایەتی مەرحەلەی دیراسییدا بووین، بە جەماعی بۆ نانخواردنێک چووینە ڕیستۆرانتی”سلێمانی پاڵاس” کە ئەم کاک فەرەیدونە ئیجاری کردبوو، بەبینینی ئەو حەشاماتە لە گەڵەبەی جامیعیی “بیلئەخەێ لەگیفات!” ھاتە ناومان، پاش قەیرێ لە موجامەلە و حیواراتی نسیەوانی بەحساب لوگفی نواند و وتی تەخفیچاتی نیسبەی سەدی پەنجای حسابەکەتان بۆ ئەکەم. 
یەکێک لە گەڵەبەکانیش وتی: تەشەکور کاک فەرەیدون ئەوەمان ناوێت، تۆ پێشتر ئەندامی میم سینی یەکێتی بوویت و حەتمەن دەستکراوەیت، ئێمەش وا تەخەڕوج ئەکەین، ئەمر بفەرموو تەعینمان بکە! 
ئەویش بە ئەوپەڕی لەخۆڕاچی بوونەوە، و بە ئیمایەکی سەر ڕووی کردە مەجوعەیەک لە ھاوڕێ کچەکانمان و وتی: کە دامەزرێن مانگی چەند وەرئەگرن؟ 
بەشێک لە خوێندکارەکان وتیان: تەقریبەن چوار سەد ھەزار دنیاری بریمەر. 
ئەویش بە زمانێکی فول سوخرییە و ئیستیھزائەوە وتی: ئەی بۆچی نایەن لای خۆم تەعینتان بکەم، من ھەر ئاوم خواردەوە ھەمووتان بڵێن عافێتت بێت، تا منیش مانگی یەکی چوار سەد ھەزارتان بدەمێ؟!! 
عەجایەب نیە شەخێییەتێکی وا چەعیفی بەردەم ئەھوائ و ھەوەس ئێستا لەئیعلامەوە بەو خیگابەی عەکسی تەئریخی خۆی قسە بکات، بەڵکو عەجایەب ئەو قەناتەیە کە ئەیھێنێت و لەویش عەجیبتر ڕەئیسی حیزبێکە کە ئەیەوێت لە شارێکی واعی و حەڕوک و سرکدا ئەمانە تەشجیعی ئەھالی بۆ بکەن و ئیعانەیان پێ ئەکات تا لە تەێویتی ئیستیفتا و تەکوینی دەوڵەتدا موناێەرەی بکەن؟! 


سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

”هەولێر بوەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان”

noreply@blogger.com (Wllat Media)

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ هێرشكردنەسەر ماڵی رۆژنامەنوسێك لە هەولێر، پێشێلكارییەكی ئاشكرایە و جەختیش دەكاتەوە؛ ئەو شارە بوەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ رۆژنامەنوسان. 
سروە عەبدولواحید، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە؛ هێرشكردنە سەر ماڵی یەكێك لە ئەندامانی دەستەی نوسەرانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ پیشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ سەر رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان. 
باسی لەوەشكردوە، هەولێر بوەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ هەڕەشەكردن لە رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سەربە پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانەكانیەوە.  
هەروەک داوای لەكونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێم كردوە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشێلكاریانەدا بكەن كە بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجام دەدرێن و داواشی لە رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكان كردوە پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسانی هەولێر بكەن.


سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

شکۆ…

noreply@blogger.com (Wllat Media)

سەبا ئەحمەد 

سەرۆک هەمو گەلانی دنیا بۆیە دەوڵەت‌و نەخشەو ئاڵای خۆیان خۆشدەوێ چونکە شکۆیان لەو سنورەدا پارێزراوە، بەهایان لەو ڕەنگانەدا هەیە .. ئەی ئێمە دەوڵەتمان بۆچیە کە شکۆی تاک بەتاکی کورد شکاوە ..؟! 
سەرۆک بەرلەوەی گشت پرسی بکەیت بڕۆ بگەڕێ، خۆت بخەبری ئەو خەڵکە، بزانە چۆن شکۆ بۆ کوردبون ئەگێریتەوە. چونکە تۆ نازانی شکۆی دەستگێرێک بەعەرەبانەکەیەوە لەناو بازارچۆن ئەشکێت، جا ئەگەر سەری سپی بێت یا دەرچویەکی زانکۆ، كه‌له‌به‌ر هەژاری ئەوکارە بكات‌و بەدەست پۆلیسێکەوە کەبەداری کارەبایی لەشەقامەکان دوری ئەخاتەوە، زه‌لیل بێت؟ 
تۆنازانی، شکۆی پۆلیسێکی هاتوچۆ چۆن ئەشکێت لەکاتی ئەرکی رۆژانەی خۆیدا لەلایەن کورە مەسئولێکەوە کەبە بەرچاوی ئەو حەشاماتەوە ئەیداتە بەر کلکە دەمانچە لەبەر ئەوەی پێیوتوە کوا مۆڵەتەکەت..یا موخالیفیت..؟! *- شکۆی ئەو قوتابیەی زانکۆ چۆن ئەگێریتەوە بەبێ شەرم بەبەرچاوی هەمو ڕاگەیاندنەکانەوە دەڵێت: لەبەر بێ پارەیی دومانگە سەردانی ماڵەوەم نەکردوەو حکومەتەکەی تۆش داوای ١٠٠هەزار کرێیی بەشەناوخۆی لێ ئەکات.. 
من دڵنیام تۆ نازانی گەنج چەندە شانازی بەغروری خۆیەوە ئەکات..؟! *- سەرۆک بەر لەگشت پرسیەکەت لیستی ناوی خانەنشینی پێشمەرگەی ڕاستەقینە لە کۆنەجاشەکان جیاکەرەوە. بەوە شکۆ بۆ پێشمەرگە ئەگەڕێتەوە نەک بەبانگەشەی منیش پێشمەرگەم! 
سەرۆک گرنتی چیە سبەی لەبەناو دەوڵەتەکەتدا موچەی مەلا شوانەکان لە موچەی شەهید هۆجامەکان زیاتر نیە؟ ئاخر ٢٦ساڵە موچەی موستەشارە ئەنفال چیەکان و کۆنەجاشەکان لە موچەی پێشمەرگە شەهیدەکان‌و کەسوکاری ئەنفال‌و شەهیدانی هەڵەبجە زیاترە..؟! 
سەرۆک چۆن دڵنیاییمان ئەدەیتێ سبەی لەبامەڕنێ شوانێکی کورد لەلایەن جەندرمەیەکی تورکەوە بەرشەق نادرێت؟ فرۆکەکانی تورک گوندەکانی بناری قەندیل بۆردومان ناکەن؟ ئیتلاعاتێکی ئێرانی لەناو جەرگەی شاره‌كانی كوردستاندا، پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵات تیرۆرناکات؟..! 
سەرۆک شکۆ بۆ سۆزی نەتەوەی بگێڕەوە کە ٢٦ساڵە بەردەوامن لەشکاندنی. لەبری فەرشی سور بۆ ئەردۆغان باوەش بەصاڵح موسلیمدا بکە، لەبری گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا سنوری رۆژئاوا واڵاکە، لەبری بانگەشە بۆ ئاکپارتی جاڕی کوردبونی هەدەپە بدەو پشتیوانی لەدەمیرتاش بکەو سەردانێکی ئیمرالی بکەو لەبری قاسم سولەیمانی سوپاسی پێشمەرگەکانی هەدەپەو پەکەکەو یەپەژەو دیموکرات و کۆمەڵەبکە. 
سەرۆک ئەمانە هەموی بەیەک شت ئەکرێت گێڕانەوەی شکۆ بۆ یاسا کە ئێوە بە ویستی خۆتان‌و بۆ مەبەستی خۆتان ئەیشکێنن. گەر ئەتەوێ دەوڵەتێکی پڕشکۆت هەبێ بۆتاک و بۆکۆ، رێزی یاسایەک بگرە خۆت واژۆت کردوە، لەپۆستەکەت وەرە خوارەوە. تۆ رێز لەیاسابگریت کەس ناتوانێ دەستەڵاتی عەنتەریات بۆخۆی بەکابێنێ. 
ببورە کە دەڵێم سەرۆک، بەزمانی پارتیەک وەک سەرۆکی پارتی پێتدەڵێم سەرۆک، چونکە تۆ کاتی یاساییت تەواو بوە، هیچ کەس ناتکات بەسەرۆکی هەرێم ..!!


سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت