خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، کۆمپانیای فەیسبووک، پرۆگرامێکی نوێ بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی و بەپێی زانیارییەکان، ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە دوایین هەواڵ و زانیارییەکانی جیهان و ئەو ناوچەیەی بەکارهێنەر تیایدا دەژی.

بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکانی رکابەری پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە گەیاندنی دوایین زانیارییە هەواڵییەکاندا بە دەستهێناوە، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بۆ مانەوەی لە یەکەمیدا خزمەتگوزاریی notify راگەیاند.

بەپێی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایم-ی بریتانی، خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ گەورە کۆمپانیا هەواڵییەکانی جیهاندا وەک واشنتۆن پۆست، سی ئێن ئێن، سی بی ئێس و چەندانی دیکەدا، هەماهەنگی دەکات، تاکو بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە کەمترین کاتدا ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهان و وڵاتەکەی خۆیان بن.

بەکارهێنەران دەتوانن زۆر بە ئاسانی، لە رێی پلەی ستۆری تایبەت بە سیستمی ئەندرۆید و ئاپ ستۆری سیستەمی iOS پرۆگرامەکە دابگرن.