پەکەکە دژایەتی خۆی بۆ هێرشەکەی ئەستەنبوڵ ڕاگەیاند 

info1@skurd.net (Salman & Alan)

ستاندەر، ئالان صدیق

موراد قەرەیڵان ئەندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه‌”، ئێوارەی یەک شەممە رایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ ئه‌و هێرشه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هێزه‌ كوردییه‌كان به‌و هێرشه‌وه‌ نییه، وە وتیشی پێ دەچێت هێزی شاراوەی ناو تورکیا ئەو کارەی ئەنجام دابێت‌.
موڕاد  قەرەیڵان له‌ لێدوانێكدا هێرشه‌كه‌ی دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ری‌ یانه‌ شه‌وانه‌كه‌ی‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی توركیای‌ شه‌رمه‌زار كرد و وتی:

 “هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئێمه‌ و هیچ هێزێكی كوردی به‌و هێرشه‌وه‌ نییه‌، باوه‌ڕ ناكه‌م هه‌ڵۆكانی ئازادیش ئه‌و كاره‌یان كردبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی هه‌موو هێزه‌ كوردیه‌كان ماف و ئازادی گه‌لی كورده‌”.

وتیشی‌: “ئێمه‌ ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری كوژراوه‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین”.
قه‌ره‌یڵان ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “پێده‌چێت هێزی شاراوه‌ی ناو توركیا ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام دابێت، توركیا ئێستا له‌ جیهاندا به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی گه‌لی كورد بكات و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان له‌ناوببات، ده‌ستی كرد به‌ هاوكاری داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ و هێزه‌ توندڕه‌وه‌كانی سوریا”.
وتیشی: “هه‌ربۆیه‌ ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ دروست بوو، ئێستاش ده‌یه‌وێ خۆی بخاته‌ژێر ده‌ستی روسیاوه‌، به‌ڵام ئه‌م هێرشانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی بڵێن، داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌رمان، ئه‌وان زاڵمن، بۆ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات گوێ به‌ ڕژاندنی خوێنی خه‌ڵك ناده‌ن”.
قه‌ره‌یڵان راشیگه‌یاند كه‌ “ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای توركیا هه‌مووی ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئاكه‌په‌ و ئه‌ردۆغانه‌، ئه‌وان پرۆسه‌ی ئاشتییان وه‌ستاند و هێرشیان بۆ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورد ده‌ستپێكرد، ئه‌وان توركیایان خسته‌ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستاوه‌”.

سه‌رچاوه‌ Standard

درێژه‌ی بابه‌ت

چیمان به‌سه‌ردێت؟ زستانێکی سه‌خت، ساڵێکی تاریک

info1@skurd.net (Salman)

 

 

عەلی حەمە ساڵح

خستنه‌ڕوی ئه‌م زانیاریانه‌ بۆ بێ ئومێدی نیيه‌، بۆ دروستکردنی مه‌وقیف و بڕیاری به‌رپرسانه‌یه‌.
1. حکومه‌ت، پلانی هه‌یه‌ تا کۆتایی ساڵ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان یه‌ک چاره‌که‌ موچه‌ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هێزی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ دو موچه‌ وه‌ربگرن، هه‌تیوبارو که‌مئه‌ندامان… هتد؛ هیچ.

2. نه‌وت وه‌ک پێویست دابه‌شناکرێت و خه‌ڵک بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ په‌نا بۆ کاره‌با ببات، کاره‌باش نامێنێت، واته‌: موچه‌و کاره‌باو نه‌وت نیه‌!

3. ساڵی (2017) ساڵێکی ئێجگار قورسه‌، چونکه‌ حکومه‌تی عێراق به‌مه‌رجێک به‌شه‌ بودجه‌ی کوردستان ده‌نێرێت، حکومەتی هەرێم (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و (300) هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی که‌رکوک راده‌ستبکات، هه‌رێمی کوردستان ئه‌م رێککه‌وتنه‌ جێبه‌جێ ناکات، چونکه…
– مه‌جالی گه‌نده‌ڵی که‌م ده‌کاته‌وه‌
– پاره‌یه‌کی زۆریان له‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان وه‌رگرتوه‌و دیارنیه‌ چیان لێکردوه‌و ده‌بێت ئێستا نه‌وت بده‌نه‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان.
– حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رزێکی زۆری هاتوه‌ته‌سه‌ر.

4. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌ی هه‌بو بۆ داهات و خه‌رجی سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، یه‌کێتیش ئه‌مه‌ی قبوڵنییه‌، ده‌یانه‌وێت گرفت بۆ پارێزگاره‌که‌ی دروستبکه‌ن له‌ رێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌، تاوکو که‌س نه‌زانێت داهاتی سلێمانی چۆن خه‌رجده‌که‌ن، بێ گومان پارتی بێ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ ناکات!

پلانێکی تۆکمه‌ هه‌یه‌ بۆ لاوازکردنی سلێمانی له‌ڕوی دارایی، ئیداری، سیاسی.

5. کۆتایی ئه‌مساڵ، قه‌رزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم (28) ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت، جگه‌ له‌ گرفتی داناغاز.

ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ره‌شبینی نیيه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ بزانین چی له‌پێشمانه‌و مه‌وقیفمان رونبکه‌ینه‌وه‌، به‌هه‌ر بیانویه‌ک به‌شداربون له‌م حکومه‌ته‌ زاڵم و فاسده‌، به‌شداربونه‌ له‌ سزادان و برسیکردنی خه‌ڵک.

ئه‌گه‌ر نیه‌ت هه‌بێت، پلان هه‌یه‌ بۆ ده‌ربازبون.

خه‌ڵک چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی گۆڕان و حیزبه‌ ئیسلامییه‌کانه‌.

پێویست ناکات یه‌کێتی ره‌خنه‌ بگرێت؛ پارتی به‌ نه‌وتی که‌رکوک و ته‌قته‌ق و غازی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م حوکمه‌ ده‌کات، سلێمانی وێران ده‌بێت، فه‌رمو مه‌وقیفتان هه‌بێت (هه‌مو یەکێتی).

هیچ بیانویه‌ک نیه‌ بۆ بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی.

سه‌رچاوه‌ Standard

درێژه‌ی بابه‌ت