ئينستاگرام وەک سناپچاتی لێدێت

jumha ahmad

ئاشکرايە بوونی رێژەيەکی زۆری تۆڕ و ئاپە کۆمەڵايەتييەکان وايکردووە لەنێوان کۆمپانياکان رکابەری دروست بێت و بەردەوام لە هەوڵی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری و تايبەتمەندی نوێ دا بن.

ئينستاگرام و سناپچات، دوو ئاپی کۆمەڵايەتيين کە رێژەيەکی زۆری لاوان و گەنجان بە کاری دەهێنن و ساتەکانی خۆيان لەگەڵ هاوڕێيانياندا هاوبەش پێدەکەن و بڵاويدەکەنەوە.

لە نوێترين راگەياندراوياندا، ئينستاگرام ئاماژەی بەوەدا لە چەند هەفتەی داهاتوو بەکارهێنەرانيان دەتوانن خزمەتگوزاری “Stories” بەکاربهێنن، کە لە بنەڕەتدا وەک سناپچات وايە، بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسيش بەردەست دەبێت.



لە خزمەتگوزاریی “Stories” بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە و ڤيديۆکانی تيادا بڵاوبکاتەوە لەهەمان کاتيشدا دەتوانێت داتاکانی ناو مۆبايلەکەش بەکاربهێنێت، لەم بەشەدا ماوەی مانەوەی پۆستەکان ٢٤ کاتژمێر دەبێت، لەوکاتە تێپەڕی بەشێوەيەکی خۆکارانە رەشدەکرێتەوە.

لەکاتی دانانی وێنە يان ڤيديۆ لەو بەشەدا، بەکارهێنەر دەتوانێت دەستکاری بکات و ئيمۆجييەکانيش بەکاربهێنێت وەک چۆن لە سناپچاتدا هەيە، ئامانجی ئەم کارەشيان زياتر مانەوەو هێنانی خەڵکیيە بەلای بەرنامەکەياندا.


سەرچاوە تەکنەلۆژييەکان باس لەوە دەکەن ئەو خزمەتگوزارييە نوێيەی ئينستاگرام کۆپی سناپچاتدا، چونکە لە رووی بەکارهێنانيشەوە وايە، ئەگەر کەسێک بيەوێت سەيری ئەو بەشەی هاوڕێکەی بکات دەبێت بچێتە سەر ناوەکەی و وێنە و ڤيديۆکان بەشێوەی سڵايد پێشان دەدات.

بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لیره بكه

.  له گه ل ریزدا به ریوبه ری مالپه ر : جمعه احمد  .



به یه ك ووشه ش بیت رای خۆتان ده رباره ئه م بابه ته ده ربرن خۆشحال ده بین 



سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت

وەڵامی گومان: بەسەرهاتی پێغەمبەر یونس

jumha ahmad

کاکی بێ دین ده‌پرسێت:”چۆن ده‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ که‌ حوتێک پێغەمبەر “یونس” قوتبدات و دواتریش به‌ زیندووی بێته‌ ده‌ره‌وه‌”؟؟؟
ئەوەی لێرەدا دەبێت ئاگاداربین ئەوەیە کە هێچ شتێک لە ئاست دەسەڵاتی خوادا مەحاڵنییە و هەرچی ئەو ویستی لەسەربێت هەرئەوەدەبێت .
ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە کە شەیتان چاوبەستی کەسانێکی کردووە کە هەر شتێک لەلایەن خوداوەبێت قبوڵی نەکەن و بەمەحاڵی بزانن تەنانەت ئەگەر شتەکەش بە ئاسایی ڕوویدابێت خۆیانی لێ بێئاگا دەکەن گوایە هەر نەشیان بیستووە. ئەوەشی بڕوای بە قورئان و حەدیسی سەروەرمان هەیە دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت کە بەسەرهاتەکانی قورئان و موعجیزەکانیشێ تەنها بۆ پەروەردەی تاکی موسوڵمانە بۆ نموونە لە باسی پێغەمبەر یونسدا باسەکە ئەوەیە کە خودای گەورە هەمیشە پشت و پەنای عەبدەکانێتی هەمیشە دەرگایەکیان بۆ دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر واش بزانن هەموو دەرگاکان داخراوە.
جا فه‌رموو به‌چاوه‌کانی خۆتان ئه‌م ڕووداوه‌ی دیسێمبه‌ری 2011 ببینن که‌ چۆن زانایه‌ک له‌لایه‌ن حوتێکه‌وه‌ قووت ده‌درێت و به‌ هه‌رسنه‌کراوی ده‌رده‌هێنرێت..!!
یان ئەوەی لە لاپەڕە ۱۷۸ ی کتێبی “Modern Folklor” دا هاتووە کەوا پیاوێک بەناوی “David Guston” بۆماوەی ۱۸ کاتژمێر لە سکی حوتدا دەژی..
#سه‌رچاوه‌کان:
1- UnNews:Scientist swallowed by whale, survived undigested
http://uncyclopedia.wikia.com/wiki/UnNews:Scientist_swallowed_by_whale,_survived_undigested
2- David Guston: the man who lived in a whole.
“the man who lived in a whale “book
وەک دەبینین لە ئاست دەسەڵاتی خودا هیچ شتێک مەحاڵ نییە، هەرکەس قەدەری نەبوو هیچ شتێک ناوتوانێت لەناوی بەرێت جا چ جای ئەوەی ئەوکەسەش پێغەمبەرەکەی بێت.




.  له گه ل ریزدا به ریوبه ری مالپه ر : جمعه احمد  .



به یه ك ووشه ش بیت رای خۆتان ده رباره ئه م بابه ته ده ربرن خۆشحال ده بین 



سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت

ئینستاگرام ڤێرژنێکی نوێی بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بەردەست کرد

jumha ahmad

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، ڤێرژنێکی نوێی بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بەردەست کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 31/7/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئێستا ڤێرژنی نوێی ئینستاگرام، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ویندۆز 10 بە ھەموو تایبەتمەندییەکانییەوە بەردەستە. ماوەیەکە ڤێرژنە نوێیەکەی ئیسنتاگرام، کە دوگمەی وەرگێڕانیشی تێدایە، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، ئێستاش ئینستاگرام بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ویندۆز 10، ڤێرژنە نوێیەکەی بەردەست کردووە.



بۆ بەدەستھێنانی ئەم ڤێرژنە نوێیە، پێویستە پڕۆگرامی ئینستاگرام لەنێو کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانتان نوێ (Update) بکەنەوە، بەمەش نوێ دەبێتەوە و تایبەتمەندییە نوێیەکانیش بەدەست دەھێنیت.





.  له گه ل ریزدا به ریوبه ری مالپه ر : جمعه احمد  .



به یه ك ووشه ش بیت رای خۆتان ده رباره ئه م بابه ته ده ربرن خۆشحال ده بین 

سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت

فەیس بووك خزمەتگوزاریەكی نوێ پێشكەشدەكات

jumha ahmad

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك خزمەتگوزاری وەرگێڕان زیاتر پەرە پێدەدات و سەرجەم بەركارهێنەرانی لەمەودوا دەتوانن سودی لێ ببینن. بەپێی ئەو خزمەتگوزاریە نوێیە كە پێشتر تەنها بۆ كۆمپانیاكان و پەیجە بازرگانیەكان بوو، دواتر بە شێوەی ئەزمونی بۆ بەشێكی كەم لە بەكارهێنەران بەردەست بوو، لە ئێستادا كۆمپانیای فەیس بووك دەیەوێت ئەو خزمەتگوزاریە بۆ سەرجەم بەكارهێنەرانی بخاتەڕوو. لە ئێستادا 45 زمان لەناو ئەپڵیكەیشنە نوێكەی فەیس بووكدا هەیە و بەكارهێنەر دەتوانێت بە كلیك كردن لەسەر ڕستەكان وەریبگێڕێتە سەر ئەو زمانەی خۆی مەبەستیەتی.



تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك زیاتر یەك ملیار و 700 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە و بەردەوام هەوڵ دەدات بە نوێكاری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر وەك بەربڵاوترین تۆڕ بمێنێتەوە و بەكارهێنەری نوێ بۆ لای خۆی رابكێشێت.







.  له گه ل ریزدا به ریوبه ری مالپه ر : جمعه احمد  .



به یه ك ووشه ش بیت رای خۆتان ده رباره ئه م بابه ته ده ربرن خۆشحال ده بین 

سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت

خۆشترین یاری UNKILLED

jumha ahmad

خۆشترین یاری UNKILLED
یاریەکی ناوازە و چێژبەخشە، کە ڕووبەڕی زۆمبیەکان دەبیتەوە بە چەندین چەکی جۆراوجۆر یاریەکە زیاتر لە ٣٠٠ ئاستی هەیە کە یاریکەر دەتوانێت وردە وردە بیان بڕێت لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن گرافیکێکی نایابە و لە شێوازی یاریکردنیدا چەندین جوڵە و خاوکردنەوەی تایبەت دەبینیت کە سەرسامت دەکات و خۆشەیەکی تایبەت دەبەخشێت.
بۆ وه رگرتنی دانلۆد بكه 
یان



وینه ی یاریه كه

سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت

کەش و هەوای شارەکانی کوردستان دابنی بۆ ماڵپەرەکەت.

jumha ahmad

ئێستا دەتوانیت کەش و هەوای شارەکانی کوردستان دابنێیت بۆ ماڵپەرەکەت…

کەش و هەوای شارەکانی کوردستان ڕاژەیەکی خۆڕایی وێبچن ـە کە ڕێگە بە خاوەن ماڵپەڕان دەدات بۆ دانانی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان لە نێو ماڵپەڕەکانیان بە شێوەیەکی زۆر ئاسان، زانیارییەکانی کەش و هەوا لە ماڵپەڕی yr.no وەردەگیردرێت و هەموو نیو کاتژمێرێك جارێك نوێ دەبنەوە.

لە ئێستادا وەشانێکی نوێ و سەربەخۆ و بێ ڕیکلام ئامادەیە بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئەو داتایانەی کە هەیە وەك API سەرچاوەکراوە بۆ ئەوەی هەموو خاوەن ماڵپەرێك بتوانێت تێکەڵاوی ماڵپەری خۆی بکات.

جگە لەوەش دەتوانیت سوود ببینیت لە خزمەتگوزاری ویدجێت Widget و کەتیایدا دەتوانیت کەش و هەوا بۆ ماڵپەرەکەت دابنێیت.


درووستکردنی ویجیتی کەش و هەوا بۆ ماڵپەڕەکەت
سەرەتا کلیك لێرە بکە
١- ئەو شارەی مەبەستتە دیاری بکە.
٢- ئەو شێوازەی دەتەوێت دیاری بکە(ستونی یان ئاسۆیی) .
٣- کلیك لە کۆدەکەم دروستبکە بکە .
٤- ئەو کۆدەی دەردەکەوێت بەکاربێنە لە ماڵپەرەکەت.

درووستکردنی ویدجێتی کەش و هەوا بۆ ماڵپەڕەکەت

سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت

ئه و کچە کەرکوکیە هه موانی سەرسام کردووە به وینه ببینه

jumha ahmad

ئیڤون وەهاب کچە کوردەکەی کەرکوک یەکێک لەشۆخەکانی دونیا، نوێترین وێنەی بڵاودەکاتەوە و  لەماوەی کەمتر لە 8 کاژمێردا نزیکەی 20 هەزار کەس بەجوانیەکەی سەرسام ده‌كات.

ئیڤون مودێلیست و ماکئاپ ئارتێسی ئەمریکی بەرەچەڵەک کورد، لەپەرەکەیدا کە ملیون و نیوێك هەواداری هەیە وێنە نوێیەکەی کە بەشێوەی سێلفی گرتووە هەزارەها کەس سەرسام ده‌کات.

ئیڤون ماوەیه‌ک وەک ماک ئاپ ئارتێست دەردەکەوت و سەرنجی میدیا جیهانیی و عەرەبیەکان بەڵایی خۆدا راکێشاوە، لەئێستادا زیاتر وەک کچێکی شۆخی تۆری ئەنسیتاگرام دەردەکەوێت و بەشێک له‌هەودارەکانیشی باس لەوە دەکەن کە ناوبراو جوانییه‌کی بێ وێنه‌ی هەیە.

سه‌رچاوه‌ مالپه ری شا

درێژه‌ی بابه‌ت