حوکمی ئەو کەسەی لاشەی خۆی دەکوتێت (تاتۆکردن) چیە ؟

sherwan mewan

پرسیار و وەڵام _
– – – – – – – – – –
پرسیار : حوکمی ئەو کەسەی کە لاشەی خۆی دەکوتێت (تاتۆکردن) چیە ؟ کە لە ئێستادا پێی دەڵێن (تاتۆکردن) .

وەڵام : الحمدلله الصلاة و السلام علی رسول الله و علی اله وصحبه وسلم ، فما بعد :
پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت : لعن الله الواشمة والمستوشمة ) واتە : لەعنەتی خودا لەو کەسەی کە خۆی دەکوتی (خۆی تاتۆ دەکات) وە ئەوەشی بۆی دەکوتی (بۆی تاتۆ دەکات) . وە زانراویشە لەعنەت واتە ئەو کەسە لە ڕەحمەتی خودای گەورە بێبەش دەبێت و خودای گەورە ڕەحمی پێناکات و جێگای دۆزەخە .
لە لایەنەکی تریش حەرامە کە خۆ چواندنە بە غەیری موسلمانان کە ئەوەش سیفاتی موسلمانان نیە .
لە لایەنی تەندروستیش هەتا ئێستا یەک دکتۆر بیە بڵێت کە ئەو کارە سەدا سەد تەندروستە . والله اعلم .

:: وەڵامدانەوەی ابو معاذ الاربيلي ::
:: بڵاوی بکەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ::

سه‌رچاوه‌ ڕۆشنایی قورئان ـ Roshnayi Quran

درێژه‌ی بابه‌ت

ئایا پێغەمبەر عیسا لە چ کاتێک لە دایکبوە ؟ یاخود چ وەرزێک و چ بەروارێک ؟

sherwan mewan

ئایا پێغەمبەر عیسا لە چ کاتێک لە دایک بوە ئەو کاتەی ئەو لە دایک بوە کاتەکەی زستان بوە و لە ٢٥/١٢ یان ١/١ لە دایک بوە یان لە کاتێکی ترو وەرزێکی تر لە دایک بوە ؟

یەکەم : ئەو کاتەی کە پێغەمبەر عیسا لەدایک بوە زستان نەبوە وە ١/١ نەبوە بەڵکو لە وەرزی هاوین لە دایک بوە بە پێی ئەم ئایەتی قورئان کە دەڵێت ( ۆهُزِی إِڵیْکِ بِجِژْعِ النَخْڵەِ تُسَاقِط عَڵیْکِ رُطَبًا جَنِیًا ) مریم ٢٥ . واتە :  ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه‌) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت . ) لە چ مانگێک خورما دەگەیی لە وەرزی هاوین کە دەکاتە مانگی هەشت بۆیە نە لە وەرزی زستانە نە (١٢/٢٥) بوە وە نە لە ١/١ لە دایک بوە بۆیە ئەوەی کە دەبینرێت ئەوە هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە چەواشەکردنی خەڵکە .
دووەم : کەواتە کە نە ١/١ وە نە ٢٥/١٢ ڕۆژی لە دایک بونی پێغەمبەر عیسا نیە ئەی بۆچی ئاهەنگ دەگێردڕێت بە بۆنەی ئەمەوە ، هەر وەک لەسەرەوەش سەلماندمان کە ئەو ڕۆژە رۆژی لە دایک بونی پێغەمبەر عیسا نیە ، ئەو ١/١ جەژنێکی وەسەنی کۆنە تێکەڵکراوە بە لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا بۆ ئەوەی راستیەکان لە خەڵک بشارنەوە و خەڵک هەڵبخەڵەتێنن راستیەکان نەبینن و گومڕایان بکەن وە سەرقاڵیان بکەن بەم شتانەوە .
ئامادەکردنی : ماڵپەڕی ڕۆشنایی قورئان .
گەیادنی ئیسلام بە ڕێگەی قورئان و سوننەت .
بڵاوی بکەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

سه‌رچاوه‌ ڕۆشنایی قورئان ـ Roshnayi Quran

درێژه‌ی بابه‌ت

حوکمی بەژداریکردن لە جەژنی بێباوەڕەکان چیە ؟

sherwan mewan

پرسیار و وەڵام _

حوکمی بەژداریکردن لە جەژنی بێباوەڕەکان چیە ؟

دروست نیە بۆ هیچ موسڵمانێک بەشداری بکات لە ئاهەنگی نەصرانیەکان و یەهودیەکان و وە غەیری ئەوان لە کافرەکان ، بەڵکو پێویستە واز لەو کارە بێنێت لەبەر ئەوەی هەرکەسێک خۆی بە قەومێک بچوێنێت ئەوە ئەو کەسە لەوانە ، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئاگاداری کردوینەوە کە خۆمان بەوان نەچوێنین و لاساییان نەکەینەوە ، لەسەر موسڵمانان پێویستە ئاگاداری ئەو شتە بن ، وە دروست نیە هاوکاریان بکەین لەو جەژنە بە هەر شتێک بێت ، لەبەر ئەوەی ئەو جەژنە پێچەوانەی شەرعە دروست نیە بەشداری بکرێت تیایدا وە هاوکاریشیان بکرێت بە هەر شێوەیەک بێت ، جا هاوکاریەکە بە چا بێت یان بە قاوە بێت یان بە هەر شتێکی لەو جۆرە بێت ، لەبەر ئەوەی خودای گەورە دەفەرموێت : ( وتعاونوا علی البر والتقوی ولا تعاونوا علی الاثم والعدوان واتقو الله ان الله شدید العقاب) واتە : یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی ، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهـ و ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت . وە بەژداری کردن لەگەڵ کافرەکان لە جەژنەکانیان جۆرێکە لە یارمەتی لەسەر گوناه و دەستدرێژی .
وەڵامدانەوەی : شیخ عبدالعزیز بن باز .
سەرچاوە : مجموع فتاوی و مقالات متنوعة 405/6 .
ئامادەکردنی : ماڵپەڕی ڕۆشنایی قورئان .
گەیاندنی ئیسلام بە ڕێگەی قورئان و سوننەت .

سه‌رچاوه‌ ڕۆشنایی قورئان ـ Roshnayi Quran

درێژه‌ی بابه‌ت

پێغەمبەری خودا لە ١٢ ربیع الاول لە دایکبوە ؟ پێغەمبەر و صەحابە و تابعین مەولودیان کردوە ؟

sherwan mewan

پرسیار : پێغەمبەری خودا لە ١٢ ربیع الاول لە دایک بوە ؟ پێغەمبەر و صەحابە و تابعین مەولودیان کردوە ؟

الحمدلله الصلاة و السلام علی رسول الله صلی الله علیە وسلم و بعد :

ئیختلافەکی زۆر هەیە لە نێوان زانایانی شرعی و هەروەها مێژونوسان هەر یەکە و تاریخ و رایەکی جیاوازی هەیە هەندێک پێیان وایە هەر لە مانگی ربیع الاول نەبوە هەندێکی تر پێیان وایە لە ٨ ربیع الاول بوە و بەو شێوەیە بەڵام ئەوەی کە جێی شک و گومان نیە کە زانایانی هەردوو بوار لەسەری یەک دەنگن ئەوەیە کە پێغەمبەر  ﷺ لە ١٢ ربیع الاول وەفاتی کردیە !!
بە یەقینی و بێگومان ١٢ ربیع الاول ڕۆژی وەفاتیتی و لە عادەتی یەهوودە کە ڕۆژی مردنی دوژمنی گەورەیان دەکەنە احتفال و ئاهەنگ هەر بۆیەش لەگەڵ سابت بونی ١٢ ربیع الاول ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەرە  (ﷺ) لەگەڵ ئەوەش خەلگ ئاهەنگ دەگێڕن.

ئینجا با ئەو کەسەی کە بانگەشەی خوشەویستی پێغەمبەر دەکات  (ﷺ) با باش لە حاڵی خۆی ورد بێتەوە و تەسەوڕی ئەوە بکات کە لە رۆژی وەفاتی پێغەمبەر (ﷺ) ئەو کەسە هەڵدەپەری و شیرناتی دەخوا و دەف لێدەدا .

* خاڵێکی تر ئەوەیە کە هەتا ئەو ڕۆژی حجە الوداع کردپێغەمبەر (ﷺ) تێیدا بەیانی کرد کە دین کامل بوە (الیوم اکملت …) الایە بەهیچ جۆرێک نە مولود و نە یادی مەولود و ئەو شتانە کرایە و نە باسیش کرایە کەواتە ئەو دینەی کە پێغەمبەر (ﷺ) هینایتی و کاملی کردیە مەولودی تیدا نیە وە خوای گەورەش لە قورئان دەفەرموێت ﴿وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا [النساء: ١١٥] واتە : ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران، ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌، (له قیامه‌تیشدا) ده‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

وە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت (کل عمل لیس علیه امرنا فهو رد) ای مردود على صاحبه .  نسال الله العافیە .
واتە : واتە هەر کارو کردەوەیەک کە دەکرێت فەرمانی منی لەسەر نەبێت ئەوا ڕە دەکرێتەوە . یاخود دەدرێتەوە بەڕوی خاوەنی کاروکردەوەکە .

* خاڵێکی تر ئەگەر تەماشای صەحابە بەڕێزەکان بکەین کە “سباق” بوینە بۆ هەموو خێر و چاکەیەک کەس نەهاتیە مەولود بکا و ناوی مەولود بینی و دەف لێبدات

و ئەهلی مەولود و تاریخیش ئەوەیان ئیسپات کردیە کە داهێنەری ئەو بەزمە عوبەیدی شیعەی زندیقن لە مصر و بەهەموو شێوەیەک دورە لە ڕێگای پیغەمبەر (ﷺ) و صحابە .

* خاڵێکی تر ئەوانەی کە مەولود دەگێڕن و بانگەشەی خۆشەویستی پێغەمبەر دەکەن با تەماشای حاڵ و عیبادەت و ولاء و براء ی خۆیان بکەن بزانن لەکوێی پێغەمبەرن  (ﷺ) هەر لە سەر و ڕیش و جلک و بەرگی شەرعیان بگرە هەتا اعتقاد و عباداتیان داخوا چەند کەسیان لەبەر خۆشەویستی پێغەمبەر  (ﷺ) قورئانی لەبەر کردیە ؟ چەند کەس لەبەر خۆشەویستی پیغەمبەر  (ﷺ) بوخاری و موسلمیان لەبەر کردیە ؟؟ چەند کەس لەبەر خۆشەویستی پێغەمبەر (ﷺ) ڕیشیان وەک ئەو بەجێ هێشتیە ؟؟ چەندکەس لەبەر خۆشەویستی پێغەمبەر خۆی فێرە زانستی شەرعی کردیە بۆ ئەوەی بتوانی لەسەر مەنهەجی پێغەمبەر  (ﷺ) عیبادەت بکات ؟؟ چەند کەس پێنج فەرزە نوێژی بە جەماعەت دەکات لەبەر خۆشەویستی پێغەمبەر  ﷺ ؟؟؟ و بەو شێوەیە …

هەروەکو معلومیشە کە خۆشەویستی بە بانگەشە و قسە نیە بەڵکو بە گویرایەلی و شوێنکەوتنی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) . 
پێویستە ئەوەش لەبیر نەکەین کە مرۆڤی موسڵمان پێویستە لە خودای گەورە بترسێت لەو ڕۆژەدا لەگەڵ خەڵکانێک هەمان مەوقیفی نەبێت کە ساڵ ١٢ مانگ بە سیاسەت بە حزب حزبانێ دژی ئیسلام و ئیلتیزام و دین و شوێنکەوتەکانی دینن ، نازانن نوێژ چیە بەڵام لە بۆنەیەکی وادا دەردەکەون و لە پێشی پێشەوەشن ، با ئەو ئایەتەشمان بیر نەچێت ﴿إِنَ اڵذینَ تَوفاهُمُ المَلائِکَة ظالِمی أنفُسِهِم قالوا فیمَ کُنتُم قالوا کُنا مُستَضعَفینَ فِی الارضِ قالوا أَڵم تَکُن أَرضُ الڵهِ واسِعَەً فَتُهاجِروا فیها فَأولئِکَ مَأواهُم جَهَنَمُ ۆساءَت مَصیرًا﴾ [النساء: ٩٧] _ واتە : ئەوانەی کاتێک مەلایکەتەکان روحیان دەکێشن و زوڵمیان لە نەفسی خۆیان کردوە ، پێیان دەڵێین لەکام صەف و ڕیز بوون (لەگەڵ پیاوچاکان و موسڵمانان یان لەگەڵ منافق و دوژمنانی خوا) لە وەڵامدا دەڵێن بێ دەسەڵات بوین چارەمان نەبوو … ئەوانیش پێیان دەڵێن نەتان دەتوانی لەو ئەرزە فراوانەی خوا جێی خۆتان بگۆڕن و خۆتان لە زاڵمان بەدور بگرن بەڕاستی ئەوانە شوێنیان جەهەننەمەو خراپترین بارودۆخ چاوەڕێیان دەکات .
لەکۆتاییدا و زۆر بە کورتی نەصیحەتی خۆم و گشت موسوڵمانان دەکەم کە شوێن پێغەمبەر (ﷺ) بکەون . تێگەیشتن لە دین ، وە هەوڵ دان بۆ سەرخستن و خزمەتکردنی دین بەبێ داهێنان بەقسەی ئەم و ئەو عیبادەت کردن . والله اعلم .

وەڵامدانەوەی : ابو معاذ الاربيلي .
ئامدەکردنی ماڵپەڕی ڕۆشنایی قورئان .
مافی هەموو کەسێکە بڵاوی بکاتەوە بەڵام ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن .

سه‌رچاوه‌ ڕۆشنایی قورئان ـ Roshnayi Quran

درێژه‌ی بابه‌ت

پێغەمبەری خودا لە ١٢ ربیع الاول لە دایکبوە ؟ پێغەمبەر و صەحابە و تابعین مولودیان کردوە ؟

sherwan mewan

پرسیار : پێغەمبەری خودا لە ١٢ ربیع الاول لە دایک بوە ؟ پێغەمبەر و صەحابە و تابعین مولودیان کردوە ؟

الحمدلله الصلاة و السلام علی رسول الله صلی الله علیە وسلم و بعد :

ئیختلافەکی زۆر هەیە لە نێوان زانایانی شرعی و هەروەها مؤرخین هەر یەکە و تاریخ و رایەکی جیاوازی هەیە هەندێک پێیان وایە هەر لە مانگی ربیع الاول نەبوە هەندێکی تر پێیان وایە لە ١ ربیع الاول بوە و بەو شێوەیە بەڵام ئەوەی کە زۆربەی هەرەزۆریان لەسەری یەک دەنگن ئەوەیە کە پێغەمبەر  ﷺ لە ١٢ ربیع الاول وەفاتی کردیە !!

بە یەقینی و بێگومان ١٢ ربیع الاول ڕۆژی وەفاتیتی و لە عادەتی یەهوودە کە ڕۆژی مردنی دوژمنی گەورەیان دەکەنە احتفال و ئاهەنگ هەر بۆیەش لەگەڵ سابت بونی ١٢ ربیع الاول ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەرە  (ﷺ) لەگەڵ ئەوەش خەلگ ئاهەنگ دەگێڕن.

ئینجا با ئەو کەسەی کە بانگەشەی خوشەویستی پێغەمبەر دەکات  (ﷺ) با باش لە حاڵی خۆی ورد بێتەوە و تەسەوڕی ئەوە بکات کە لە رۆژی وەفاتی پێغەمبەر (ﷺ) ئەو کەسە هەڵدەپەری و شیرناتی دەخوا و دەف لێدەدا .

* خاڵێکی تر ئەوەیە کە هەتا ئەو ڕۆژی حجە الوداع کردپێغەمبەر (ﷺ) تێیدا بەیانی کرد کە دین کامل بوە (الیوم اکملت …) الایە بەهیچ جۆرێک نە مولود و نە یادی مەولود و ئەو شتانە کرایە و نە باسیش کرایە کەواتە ئەو دینەی کە پێغەمبەر (ﷺ) هینایتی و کاملی کردیە مەولودی تیدا نیە وە خوای گەورەش لە قورئان دەفەرموێت ﴿وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا [النساء: ١١٥]