پەكەكە دوو سەركردەی كورد لە قامیشلۆ ئازاد دەكات

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

ئاسایشی پەكەكە (پەیەدە) لە شاری قامیشلۆ هەریەك لە نایف عەبدوڵا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كورد – سووریا و سلێمان ئۆسۆ ئەندامی نووسینگەی سیاسیی پارتی یەكێتی كورد – سووریای لە زیندانی ئیلایای ئازاد كرد.

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سلێمان ئۆسو ئاماژەی بەوە كرد كە دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی پەیەدە باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكەوە بەهۆی چالاكییە سیاسییەكانیان دەستگیر كران، لە زینداندا تووشی لێپێچینەوەی توند هاتوون.

ئۆسو داواشی كرد كە هەرچی زووە هاوڕێیە زیندانییەكانی ئازاد بكرێن، چونكە لە رەوشێكی خراپدان و داوای لە لایەنەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد كە فشارەكانیان بۆ سەر پەكەكە زیاد بكەن.

سلێمان ئۆسو راشیگەیاند كە پێویستە پەكەكە دەست لە رەفتارە توندەكانی هەڵگرێ و دەستی برایەتی و یەكڕیزی بۆ لایەنەكان درێژ بكات بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان بكەن كە ئەمڕۆ بە كۆمەڵێك كێشەوە گیرۆدەن.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

سەرۆکی سی ئای ئەی: ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمە

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا سی ئای ئەی ئێران بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وەسفدەکات و سەبارەت بە کۆریای باکووریش دەڵێت: “پرسی کۆریای باکوور بووە بە پەرۆشیی رۆژانەی دۆناڵد ترەمپ”.

مایک پۆمپیۆ ، سەرۆکی سی ئای ئەی لە هەڤپەیڤین لەگەڵ تەلەڤزیۆنی MSNBC  سەبارەت بە ئێران گوتی: “ئێران لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادەبوونی هەیە و دەستڕۆیشتوویی ئێران لە 6 یان 7 ساڵی رابردووش زیاتر بووە، ئێستا ئەو دەستڕۆیشتووییە لە حکومەتی عێراقدا بێت یان لە زیادبوونی دەسەڵاتی حیزبوڵڵای لوبناندا. ئەوان لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن و شیعەکانی عێراقیش هەن کە ئێستا لە سنووری سووریا شەڕ دەکەن و بێگومان لەگەڵ هێزە شیعەکانی نێو سووریاش هەن.”

سەبارەت بە کۆریای باکووریش سەرۆکی CIA  گوتی: “کۆریای باکوور مەترسییەکی راستەقینەیە و بووە بە پەرۆشیی رۆژانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، رۆژ نییە لە کۆشکی سپی لەگەڵ داواکاریی سەرۆککۆمار سەبارەت بە کۆریای باکوور و ئەوەی کە ئەمریکا چ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو هەڕەشەیە بگرێتە بەر، رووبەڕوو نەبینەوە”.

مایک پۆمپیۆ جەختی لەوە کردەوە کە کۆریای باکوور لەو کاتە نزیک بووەتەوە کە بتوانێت بە چەکی ئەتۆمی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

سۆران عومەر لە هەموو قسەکانی مەلا کرێکار تەنیا تۆمەتی (پیاوی لاهوری شێخ جەنگییە) ڕەت ناکاتەوە

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا وەڵامی سەرۆکی پێشووی ئەنسارولئیسلام دەداتەوە و تەنیا خۆی لە وەڵامی ئەو قسانە دەبوێرێت، کە گوتبووی: ”پیاوی لاهوری شێخ جەنگییە“.

پاش ئەوەی مەلا کرێکار، سەرۆکی پێشووی ئەنسارولئیسلام لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئەوەی ڕاگەیاند کە سۆران عومەر ”جاسووسی ئێرانە و پیاوی لاهوری شێخ جەنگییە“. لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەشێک لە تۆمەتەکانی ڕەت کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە کە سەردانەکەی بۆ ماڵی ئەبو موسعەب زەرقاوی، سەرکردەی کوژراوی قاعیدە، پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانییەوە هەبووە و دوو ساڵ دوای کۆچی دواییەکەی، چووە بۆ ئوردن و بۆ سیخوڕی کردن سەردانی ماڵی ئەبو محەمەدی مەقدیسی نەکردووە.

لە کاتێکدا ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی قسەکانی مەلا کرێکار بە ”تۆمەت و بوختان“ دادەنێت، وەڵامی ئەو قسەیەی ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام ناداتەوە کە گوتبووی، سۆران عومەر ”جاسووسی ئێرانە و پیاوی لاهووری شێخ جەنگییە“.

لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەیدا مەلا کرێکار ڕای گەیاندبوو کە سۆران عومەر ”سامریی موسوڵمانانە“ و نابێ کەس بڕوای پێ بکات و گوتبووی، سۆران عومەر بەشداریی پرسەی زەرقاوی کردووە و وێنەیەکی خۆی و مەلا کرێکاری بەکار هێناوە تاوەکوو بنەماڵەی ئەبو محەمەدی مەقدیسی باوەڕی پێ بکەن.

مەلا کرێکار خەڵات بەسەر چەکدارانی ئیسلامیدا دابەش دەکات و سۆران عومەر لە تەکیەوە وەستاوە..

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

مەسروور بارزانی: عێراق بە كردار دابەشبووە و دەركەوت مودێلی عێراقی یەكگرتوو شكستی ھێنا

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق بە كردار دابەشبووە و دەركەوت مودێلی عێراقی یەكگرتوو شكستی ھێنا، بۆیە ریفراندۆم بۆ دياريكردنی شێوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی مەسروور بارزانی گوتی: “پێویست ناکات تورکیا لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بترسێت ، چونکە ئێمە دەستکاری سنووری نێوان وڵاتانی دەوروبەر ناکەین بەڵکو تەنیا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: “عێراق ئێستا خۆی بە کردار دابەشبووە و دەرکەوت مۆدێلی عێراقی یەکگرتوو شکستی خوارد، بۆیە ریفراندۆم بۆ دياريكردنی شێوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقە، ريفراندۆميش رێگەمان پێدەدات کە دەست بە دانوستانێکی ئاشتیانە بکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لە پێناو داننان بە ماف و خواستە رەواکانی خەڵکی کوردستان”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

بەڤیدیۆ.. لە تاران دژی ڕۆحانی دروشم گوترایەوە

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

دوێنێ هەینی لە ڕێپێوانی تایبەت بە (ڕۆژی قودس) لایەنگرانی عەلی خامنەیی و باڵی بناژۆخواز لەدژی حەسەن ڕۆحانی دروشمیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان دوێنێ هەینی لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ڕۆژی قودسدا لەدژی ڕۆحانی و کابینەکەی بە توندی درشم دراوە و بە (فیتنە) و لایەنگری ئەمریکا ناودێر کراوە.

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە بەرانبەر هەڵوێستی لایەنگرانی خامنەیی، بەسیجی و سوپای پاسداراندا نیگەرانیی دەربڕیوە و گوتوویە “ئەو دروشم و لافیتە نووسینانە هەموو بە بەرنامە و ئامانج بوون و دەبێ بەدواداچوون بکرێت و ئەنجامدەرانی سزا بدرێن”.

لە درشمەکاندا کە بە جلوبەرگی بەسیجییەوە بەشداربوون ڕۆحانی بە (فیتنە، دژبەر و ئاخوندی ئەمریکی) لەقەڵەم دراوە و دووپتیان کردووەتەوە (ڕۆحانی بەنی سەدر، پێک گەیشتنتان پیرۆز) و هاوکات لەگەڵ ئەم دروشمانە حەسەن ڕۆحانیان سواری ئۆتۆمبێل کرد و لە شوێنەیان دوور خستەوە”.

ئەو ڕووداوە و گوتنەوەی درشمەکان لەدژی ڕۆحانی پاش ئەو هەڵوێست و گرژییە هاتووە کەلە هەفتەکانی رابردوودا لە نێوان حەسەن ڕۆحانی و علی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هاتوونەتە ئاراوە و لایەنگرانی هەردوولا دژی یەکتر وەستاونەتەوە.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

دەنگۆی نەمانی ڤیزا لەنێوان هەولێر و تاران بڵاو دەبێتەوە

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

چەند ماڵپەڕێکی ئێرانی دەنگۆی نەمانی ڤیزا لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران بڵاو دەکەنەوە و بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە ماوەی سێ ساڵە لە کۆبوونەوەکاندا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێران باس لە هەڵگرتنی ڤیزا لە نیوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە دەکەن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بە ئاماژەکردن بەوەی ئێستا لەبەرامبەر پێدانی ڤیزای ئێران 50 دۆلار لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێ، هەواڵێکی ماڵپەڕە ئێرانییەکانی رەت کردووەتەوە  و رایگەیاندووە، هیچ بڕیارێک لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەولێر و تاران نەدراوە.

ئەو بەرپرسە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران نەمێنێت، ئەوا گەشتیارێکی زۆر سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق و حکوومەتی عێراق پێی کۆنتڕۆل ناکرێت، بۆیە ”بڕواناکەم حکوومەتی عێراق ڕازی بێت“.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی پێیوایە ئەگەر ڤیزا لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ عێراق نەمێنێت، ئەوا هیچ کێشەیەک لە هەرێمی کوردستان دروست نابێ.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

هەوڵی تەقاندنەوەی كه‌عبه دەدرێت‌

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ ورده‌كاری هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزی له‌ مه‌ككه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه‌ یه‌كێكیانه‌ ئافره‌ته‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه‌ و ده‌ڵێت “شانه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌ سێ پێگه‌دا بوون، یه‌كێكیان له‌ پارێزگای جه‌ده‌، ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی عه‌سیله‌ و ئه‌جیاد ئه‌لمه‌سافیدا بوون، كه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌میان ده‌كه‌وێته‌ چوارده‌وری ناوچه‌ی كه‌عبه‌وه‌”.

پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سعودیه‌ ئابڵوقه‌ی گروپێكی ناو خانوه‌كه‌ی ئه‌جیاد ئه‌لمه‌سافیان داوه‌ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا روویداوه‌. له‌ ئه‌نجامیشدا كه‌سه‌ خۆكوژه‌كه‌ی ناو خانوه‌ سێ نهۆمییه‌كه‌ خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و خانوه‌كه‌ روخاوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌سی بیانی و پێنج ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌، ئه‌و كه‌سه‌ خۆكوژه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدابووه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌لاماری كه‌عبه‌ بدات.

هه‌ر له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كاندا، پێنج ئه‌ندامی “شانه‌ تیرۆریستییه‌كه‌” ده‌ستگیركراون و یه‌كێكیشیان ئافره‌ته‌، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت