جەژنتان پیرۆز بێت

hawdin mahmod

 

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە، بەناوی بەرێوەبەر و کارمەندانی سایتى ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە،  جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکەین، پیرۆزبایی لە هەڤاڵ مام جەلال و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەندامان و کادیران و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خوێنەرانی سایتەکەمان و  و سەرجەم چین و توێژ و کۆمەڵانی خەڵکى هەر چوار پارچەکەی کوردستان دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە بێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکریزی ناوماڵی کورد بتەوتربێت و قەیرانەکانی هەرێم چارەسەر بکرێن و بژێوی و ژیانی کۆمەڵانی خەڵک باشتر بکرێت و مژدەی بەئەنجام گەشتنی هەوڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لایەنەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و  ئەنجامدانی ریفراندۆم بە کۆمەڵانی خەڵک رابگەیەنین .

دووباره جەژنتان پیرۆزبێ و هەموو رۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مژدەی سازان بکەینە چەپکە گوڵی جەژنە پیرۆزە

ranjo nawzad

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنی هاتنی جەژنی رەمەزان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و هیواخوازه‌ كوردەواری مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2017، پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان كرد و دەڵێت: ئومێدەوارین سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان:

پیرۆزبایی بۆ جەژنی رەمەزان
جەماوەری دڵسۆزی كوردستان!
سەرەرای ئاستەنگە ئابورییە ئازار بەخشەكەی كوردستان، ئەمساڵیش، گەلی خۆراگری كوردستان، بەداراو نەدارەوە، ئەركی رەمەزانیان، وەكو ئەرك‌و نەریتی ئیسلامی، جێبەجێ كرد، بۆیە دڵنیایین بەویژدانێكی ئاسودەوە، بەرەو رووی جەژنی رەمەزان دەڕۆن‌و بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیشەوە، وەكو هەموو ساڵێك، گەردن ئازادی لەیەكتر دەكەن.

جەژن، بۆنەیەكە، مناڵ بەخۆشی‌و گەورەش بەلێبوردەیی، رۆژانی دەبەنەسەر. لەم جەژنەدا ئومێدەوارین، سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری، مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان، ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین.

جارێكی تر پیرۆزە جەژنی رەمەزان، ئومێدەوارین جەژنی قوربان، دوا جۆش‌و خرۆشی سەركەوتنی ریفراندۆم، سەر بڵند بگێڕین‌و سەربڵندییەكەش، بۆ گەلەكەمان‌و هێزە سیاسیەكانی كوردستان پێكەوەبێ‌.

– جەژنتان پیرۆز، نەتەوەی دلێری هەر چوار بەشەكەی كوردستان.
– جەژنتان پیرۆز، جەنگاوەرانی ئازادی لەسەنگەرەكانی پێشەوەی قوربانیدان.
– جەژنتان پیرۆز، ئەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و دڵسۆزانی كوردو كوردستان.
– جەژنتان پیرۆز، ئەی گەلانی گەردن ئازادیخواز.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
24/6/2017

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەنجومەنی ناوەندی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات

hawdin mahmod

 

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی مامی بەرێزیانەوە .

دەقی پرسەنامەکە

بەرێز / هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی مەجید عەلی ) مامی بەرێزتانمان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و ماتەمینی سکرتارییەت و سەرجەم هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندیت پێ دەگەیەنین و سەرەخۆشی لە بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

خوالێخۆشبوو (حاجی مەجید) خەباتگێر و تێکۆشەرێکی رێگای کورد و کوردستان و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەت بوو ، لە یەزدانی مەزن داواکارین رۆحی پاکی خوالێخۆشبوو شادبێ و جێگەی لە بەهەشتی نەبڕوادا بێت و ئارامیی و دڵنەواییش بەرێزت و هەمو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون
 ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن. ک)

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

بەسەرپەرەشتی قوباد تاڵەبانی قائیمقام و بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ گۆرانکارییان بەسەرداهات

hawdin mahmod

 

جێگری‌ سه‌رۆکی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک هه‌ن خۆیان له‌سه‌رو حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی‌ ئه‌م وڵاته‌وه‌ ده‌بینن، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ په‌یامێکی‌ توندی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌وکه‌سانه‌ کردو جه‌ختیکرده‌وه‌، “وه‌ڵامێکی‌ زۆر توندمان ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی‌ یاسا پێشێلده‌که‌ن و به‌چه‌ک یان به‌لایه‌نێک ده‌نازن”

ئەمرۆ پێنج شەممە 22/6/2017 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە قەزای چەمچەماڵ گۆرانکاریی لە قائیمقام و پۆلیسی ئەو قەزای راگەیاند و وێرای دەستخۆشی لە ئامانج کەساس قائیمقامی پێشوو و هیوای سەرکەوتنی لەکارە نوێیەکەی بۆ خواست ، هەروەها قائیمقامی نوێی چەمچەماڵی ناساند وێرای پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێمی بۆ دووپاتکردەوە و  داواشی لە سەرجەم هاوڵاتیان کرد هاوکاری بکەن .

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا جەلال شێخ کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا چەندین گۆرانکاریمان لە یەکە ئیدارییەکان ئەنجامداوە و هیوای سەرکەوتن بۆ قایمقامی نوێ و بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ دەخوازم کە هەردوکیان سەرکەوتووبن، هیوای سەرکەوتنیش بۆ قائیمپام و پۆلیسی پێشوو لە کارە نوێیەکانیان دەخوازین.

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

بزانه چه ند ‌رۆ‌ژه‌.. حکومه‌ت هه‌رێم پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاری کرد

hawdin mahmod

 

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات.

له‌سه‌ره‌تای راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان ده‌که‌ین، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و کامه‌رانی و ده‌رچوون له‌ گرفت و قه‌یرانه‌کان و به‌رقه‌راربوونی ته‌بایی و یه‌کڕیزی و به‌دیهاتنی ئامانجه‌کان .

هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌: به‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی کوردستانیش راده‌گه‌یه‌نین، پشووی جه‌ژن له‌دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 2017/6/25 ده‌ست پێده‌کات تا رۆژی پێنج شه‌مه‌ 2017/6/29 به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌وامی فه‌رمی له‌رۆژی یه‌ک شه‌مه‌ 2017/7/2ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت