پيپى … بەم مەرجانە ڕوو دەكەمە يانەى بيشكتاش

سامان ئەمين

“احمد بولوت ” بەڕێو بەرى كارەكانى ياريزان “ئاردا توران” لەئێستايا بەشێكە لە بۆندى گواستنەووەى كلپر پيپى بۆ يانەى بشكتاشى توركى ڕاگەياند “لەماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو بۆندى پيپى  بەكۆتا دەگات وئەو ياريزانە پرتوگاليە ڕوودەكاتە يانەى بشكتاش .

احمد بوڵوت لەئێستايا لە(لشبۆنە)يە ولەگفتوگۆدايە لەگەڵ بەڕێوبەرى كارەكانى پيپى “خورخێ ميندز” ، بەجيا لەم بۆندەى يانەى بيشكتاشى توركى ياريزانەكەى ڕياڵ مادريد و هەڵبژاردەى پرتوگال بۆندى لەيانە گەورەكانەوە پێگەشتوە لەنێوانياندا يانەكانى ( انتر ميلانى ئيالى _ پاريس سانجێرمانى فەرەنسى _ بەڵام يانەى بيشكتاشىتوركى نزيكترين يانەيە كە پيپى پەيوەندى پێوە بكات .

“كلپر پيپى” لەبەرامبەر ڕۆشتنى بۆيانەى بشكتاش  داوايكردوە كە بڕى (پێنج مليۆن يۆرۆ ) بۆماوەى ٢ ساڵ پێبدرێت كە دووربێت لە هەرچى باجە ،هەروەها پێدانى ٢ مليۆن و نيوو يۆرۆ لەكاتى پەيوەنديكردنى بەو يانە توركيەوە .

يانە توركيەكە بەداواكانى “پيپى ” ڕازيبوە  بەڵام داواى كاتى كردوە تا بڕيارى كۆتاى بەن لەسەر گواستنەوەكە لەبەر بوونى كێشە لەو ياسايانەى كە يەكێتى تۆپى پێى نێودەوڵەتى (فيفا ) دايناوە ،بۆ ئەوەى بتوانێ ئەو كێشانە چارەسەر بكات بێ كێشە دواتر كۆتاى بە واژۆكردنى گرێبەستەكە بێنێت .

 

 

 

سه‌رچاوه‌ كوردسپۆرت

درێژه‌ی بابه‌ت

چێڵسى گرێبەستێكى خەياڵى پێشكەش بە يوڤانتۆس دەكات..

kurdsport

رۆژنامەى لاگازيتا ديلۆ سپۆرتى ئيتالى ئاشكراى كرد كە يانەى چێلسى ئنگليزى گرێبەستێكى گەورەى ئامادەكردوە بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى دوانەى (بۆنۆچى و ئەلێكس ساندرۆ), بۆ وەرزى داهاتوو.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە ئەنتۆنيۆ كۆنتى راهێنەرى بلوز داواى لە ئيدارەى يانەكەى كردوە بۆ ئەوەى گرێبەست پێشكەش بەو دوو ياريزانەى خانمە پيرەكە بكەن.
لاگازيتا ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە چێڵسى ئامادەيە برى ١١٤ مليۆ يۆرۆ لە گرێبەستێكى هاوبەش پێشكەش بە ئيدارەى يانەى يوڤانتۆس كات.
پێشتريش جۆزيپێ ماروتاى سەرۆكى يانەى يوڤانتۆس رايگەياندبوو كە يانەكەيان گرێبەستێكى گەورەيان لە چێلسيەوە پێگەيشتوە بۆ دەستكەوتنى تواناكانى ئەلێكس ساندرۆ, كە برەكەى لە نێوان (٦٥ تا ٧٠) مليۆن يۆريە.

سه‌رچاوه‌ كوردسپۆرت

درێژه‌ی بابه‌ت