مۆبایلێكی نوێ پێشبڕکێ لەگەڵ ئایفۆن و گالاکسی دەکات

haremsk@gmail.com


مۆبایلی جۆری (وەن پڵەس ٥)ی نوێ یەكێكە لە چاوەڕوانكراوترین مۆبایل لەمساڵدا كە لەوانەیە كێبڕكێی مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی ئێس ٨٨ بکات.

ماڵپەڕی (سلاش لێكس) لەبارەی مۆبایلەکەوە دەڵێت، ئەو مۆبایلە هاوشێوەی قەبارەی مۆدێلی پێشووی دەبێت، بەڵام ڕوونی شاشەكەی بەرزتر دەكرێتەوە بۆ (كواد ئێچ دی)، كە ئەو تەكنیكە نوێیە لە (ئێچ دی)ی بەرزترە.

مۆبایلەكە بە سیستمی ئەندرۆید لەگەڵ پەیوەستبوونی بە بەرنامەی (ئۆكسجین ئۆ ئێس) كاردەكات و لەلایەن هەمان كۆمپانیای بەرهەمهێنەوە دروستدەكرێت.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە ٢٣ مێگاپێكسل دەبێت و كامێرای لاوەكیشی ١٦ مێگاپێكسڵ دەبێت، مۆبایلەكە شوێن بیستۆكی گوێی دەبێت (سەماعە)، لەگەڵ ئەوەشدا پاترییەكی بەهێزی لەسەر دەبێت كە بۆ ماوەیەكی زۆر بەرگەدەگرێت، و زیاتر لە زۆربەی پاتری ئەو مۆبایلانەی كە لە بازاڕدا بوونیان هەیە، كە بڕەكەی زیاتر دەبێت لە دوو هەزار میلی ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا.

بەگوێرەی وتەی شارەزایان نرخی ئەم مۆبایلە نوێیە هۆكاری سەرەكی دەبێت لە بەهێزكردنی توانای ڕكابەریكردنی مۆبایلەكانی تردا.

سه‌رچاوه‌ کورددۆست

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەپڵ پەنجەمۆر بۆ ئایفۆنی ٨ زیاد دەکات

haremsk@gmail.com

له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى راگه‌ياندنى ئايفۆن88، چه‌ند تايبه‌تمه‌ندييه‌كى ديكه‌ى ئه‌و مۆبايله‌ دزه‌ى پێ ده‌كرێت و ئاشكرا ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕى هافيگتۆن پۆست، بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، له‌دواين ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌رباره‌ى ئايفۆن8 دزه‌ى پێكراوه‌، بوونى په‌نجه‌ مۆرێكه‌ له‌پشته‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌، به‌مه‌به‌ستى ناساندنى به‌كارهێنه‌رى ئه‌و مۆبايله‌‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ جۆرى ئه‌و پاترييه‌ى بۆ ئايفۆن8 داندراوه‌ قه‌باره‌كه‌ى 4.7 ئينج ده‌بێت.

روونيشكردووه‌ته‌وه‌، يه‌كێك له‌تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ديكه‌ى ئايفۆن8 بريتييه‌ له‌شاردنه‌وه‌ى دوگمه‌ى سه‌ره‌كى home button، به‌جۆرێك كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێت به‌ دانانى ئه‌م دوگمه‌يه‌ له‌ناوه‌وه‌ى شاشه‌ و هيچ هه‌ستى پێ ناكرێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕيته‌وه‌ بۆ فراوانكردنى پانتايى قه‌باره‌ى شاشه‌ى ئايفۆنه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ره‌نگى شاشه‌ و كوالێتى وێنه‌كه‌شى كردووه‌، جياوازه‌ له‌گه‌ڵ ئايفۆنه‌كانى پێشخۆى وكوالێتييه‌كه‌ى به‌رزتره‌ و به‌هه‌ردوو جۆرى شاشه‌ى (LCDوOLED) به‌رهه‌مده‌هێندرێت.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ى ميمۆريه‌كه‌ و نرخه‌كه‌شى، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 128 گێگابايت نرخه‌كه‌ى به‌ 999 دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ى 256 گێگابايت 1099 دۆلار ده‌بێت، به‌مه‌ش يه‌كه‌مين ئايفۆنه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ى به‌مجۆره‌ به‌رزبێت.

له‌ رۆژى 7ى ئه‌يلول/ سێپته‌مبه‌رى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له‌ ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7 و iPhone 7 plus به‌فه‌رمى راگه‌ياند و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خسته‌ڕوو، وابڕياره‌ له‌ماوه‌يه‌كى نزيكدا ئايفۆن8 به‌تايبمه‌تمه‌ندى نوێ جياواز له‌ ئايفۆنه‌كانى پێشخۆى بخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ کورددۆست

درێژه‌ی بابه‌ت

فەیسبووك تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكرد

haremsk@gmail.com


ماڵپەڕی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكردووە كە لەڕێگەیەوە بەكاربەران دەتوانن كاری خێرخوازی و چەند چالاكییەكی مرۆیی تر ئەنجامبدەن.

چەند مانگێك پێش ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەكی كاتی لەناو فەیسبووكدا زیادكرابوو، بەڵام لەئێستادا چالاككراوە لە وڵاتی ئەمریكا و ١٨ وڵاتی تری جیهان.

بەگوێرەی هەواڵی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی، فەیسبووك لەبارەی ئەو تایبەتمەندییەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، كە ئامانج لەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ كاری خێرخوازیی بەردەوامە، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە هیچ ئامانجی بەدەستهێنانی قازانجی نییە.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لەشێوەی بانەرێكی زیادكراو وایە لەو تۆڕەدا كە تیایدا كردارە مرۆڤایەتییەكان، فێربوون، تەندروستی و تەنانەت وەرزشیش دەگرێتەوە، و بەكاربەر دەتوانێت بانگهێشتی هاوڕێ و كەسانی تریش بكات بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكی خۆبەخشی.

لەئێستادا كەمپینی كۆكردنەوەی زۆرێك لە كۆمەكەكان لەسەر ئەم پەڕە یان بانەرە نوێیەدا ئەنجامدەدرێت، بۆ نموونە كۆكردنەوە كۆمەك بۆ ئەو قوربانیانەی كە بەهۆی هێرشەكەی شاری مانچیستەرەوە كەوتنەوە كە ژمارەیان ٢٢ كەس بوو.

فەیسبووك لەسەر ئەوەش سووربوو كە كەمپینەكانی خۆبەخشی بەپێی سیاسەت و پێوەرەكانی خۆی دەبێت و هیچ كەمپینێك بەبێ ڕەزامەندی ئەو بڵاونابێتەوە و ڕاناگەیەندرێت.

سه‌رچاوه‌ کورددۆست

درێژه‌ی بابه‌ت

بە ڤیدیۆ..تەکنەلۆجیا ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکرای دەکات کە ئايا ئێمه‌ له‌ گه‌ردووندا ته‌نياين

haremsk@gmail.com

سه‌رۆكى چيلى، ميچێل باچليت، گه‌وره‌ترين پڕۆژه‌ى روانگه‌ى بۆشايگه‌رى له‌ جيهاندا كرده‌وه‌ و پرۆژه‌كه‌ ناوى لێنراوه‌ (European Extremely Large Telescope) و له‌و ده‌ستپێكى ئه‌و پرۆژه‌يه‌وه‌ هه‌موو هيوايه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسيارى ئايا مرۆڤ له‌ گه‌ردووندا ته‌نيايه‌ له‌سه‌ر ته‌واوبوون و ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ هه‌ڵچنراوون.

سه‌رۆكى چيلى، ميچێل باچليت
ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ له‌ 2010ه‌وه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى كراوه‌ و بڕياره‌ له‌ 20244 كاره‌كانى ته‌واو ببن.

له‌ روانگه‌كه‌‌ 5 هاوێنه‌ى گه‌وره‌ كه‌ هه‌ر يه‌كيان تيره‌كه‌ى 39 مه‌تر ده‌بێت ده‌خرێنه‌ كار.

جگه‌ له‌ به‌رازيل و چيلى، ئه‌و پرۆژه‌يه‌ 13 وڵاتى ئه‌وروپايشى تێدايه‌ و روانگه‌ى باشوورى ئه‌وروپا ئه‌ركى تێچووى پرۆژه‌كه‌ى له‌ خۆگرتووه‌ و رووبه‌رى گومبه‌تى خولاوه‌ى روانگه‌كه‌ هێنده‌ى گۆڕه‌پانێكى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێيه‌.

كۆى كێشى روانگه‌كه‌ 5 هه‌زار ته‌نه‌ و 3 هه‌زار ته‌ن پێداويستى جوڵاوى هه‌ڵگرتووه‌ و هه‌موويان درێژييان ده‌گاته‌ 3 كيلۆمه‌تر و كۆى گشتى تێچووى مليارێك و نيو يۆرۆيه‌.

ئه‌و روانگه‌يه‌ له‌ يه‌ك كاتدا ده‌توانێت وێنه‌ى دوو ته‌نى نزيك يه‌ك بگرێت، وه‌ك هه‌ساره‌ زۆر نزيكه‌كان له‌ خۆره‌كانيانه‌وه‌.

روانگه‌كه‌ 16 هێنده‌ى ته‌ليسكۆپى ناودارى هابڵ تواناى هه‌يه‌ له‌ وێنه‌گرتن.

ئه‌ركى روانگه‌كه‌ تايبه‌ت ده‌بێت به‌ چاودێريكردنى هه‌ساره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و به‌ دواى بوونى ژياندا ده‌گه‌ڕێت له‌و هه‌سارانه‌دا.

ئامانجى سه‌ره‌كى روانگه‌كه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسياره‌ى ئايا مرۆڤ له‌ گه‌ردووندا ته‌نيايه‌ ياخود بوونه‌وه‌رى ديكه‌ى هاوشێوه‌ى مرۆڤ له‌ گه‌ردووندا هه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌ دواى ته‌نى زينده‌وه‌رى و بنه‌ماكانى ژيان له‌ سيسته‌مى كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا ده‌گه‌ڕێت و توێژينه‌وه‌ له‌ باره‌ى تواناى ره‌شايى و ماده‌ى ره‌ش و گه‌له‌ هه‌ساره‌كان و له‌دايكبوونى هه‌ساره‌ى نوێ له‌ گه‌ردووندا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ کورددۆست

درێژه‌ی بابه‌ت