بەهەشتی ئاسكەكان لەنزیك سنوورەكانی داعشەوە، پێویستیی بەئالیكە

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
موراد ئاغا ناوچەی پارێزراو بۆ ئاسكەكان، دەكەوێتە ناو دارستانەكانی “شناغا” لەقەزای دوبز، نزیكەی 74 ئاسك تێیدا هەڵبەز‌ودابەز دەكەن، ئەم پارێزبەندە گیرۆدەیە بەدەست كەمیی كادری پسپۆڕ‌و كەمیی ئالیكەوە. سەرپەرشتیارانی پارێزبەندەكە خۆیان خۆراك دابیندەكەن بۆ ئاسكەكان لەڕێی كۆكردنەوەی گژ‌وگیا‌و گەڵاوەریوەكانەوە، یاخود لەڕێی كۆكردنەوەی بڕەپارەیەك لەمووچەكانیان تا بتوانن خۆراك بۆ ئاسكەكانی پارێزبەندەكە دابین بكەن، لەكاتێكدا داوای ئەوە دەكرێت […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now

لە هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرا

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
كەركوك ناو لیژنەی فتوای هەرێمی كوردستان سبەی یەكشەممە 25-6ی وەكو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرد. لیژنەی فەتوا بە پشتبەستن بە لیژنەی بینینی مانگ كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوە، بڕیاریاندا سبەی یەكشەممە بكەنە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان. پێشتر هەریەكە لە سعودیەو توركیاو قەتەرو ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی‌و بیانی بەهەمان شێوە رۆژی یەكشەممەیان وەكو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now

كوژرانی خەلیفەكەی داعشلە نێوان جەختكردنەوەی روسیا‌و گومانی ئەمەریكادا

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
كەركوك ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دژ بە ڕێكخراوی داعش، فەرماندەیی دەكات، ئاشكرای كرد هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە لەبارەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادیی سەرۆكی رێكخراوی داعش، هەرچەندە روسیاش لای خۆیەوە هەفتەیەك لەمەوپێش “پێیوابوو” بەغدادیی لەسوریا كوژراوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری عەقید ریان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانییەكە بڵاویكردەوە كە “ئەوەی دڵنیاین لێی ئەوەیە ئەگەر بەغدادیی لەژیاندا مابێت، […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now

سێ برای یەك خێزان بە دەستی چەكدارانی نەناسراو كوژران

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
كاروان ساڵحی درنگانێكی شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی خێزانێك لە گوندی كساحیەی سەر بە ناحیەی یایچی‌و كوڕێكی ماڵەكە دەكوژن‌و دووانی تریشیان دوای رفاندنیان لە نزیك گوندەكە تەرمەكانیان دەدۆزرێتەوە. رووداوەكە درەنگانێكی شەوی رابردوو، 23-6 بووە، بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی یایچی بۆ (كەركوك ناو)، چەكدارەكان “ریشیان درێژ بووەو ژمارەیان هەشت كەس بووە، خێزانەكەش […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now

رۆژنامەنووسێكی تری فەرەنسی كە لە تەقینەوەكەی موسڵ برینداربوو گیانیلەدەستدا

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
كەركوك ناو ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەنوسێكی تری فەرەنسی بەناوی ڤێرۆنیك رۆبێرت گیانیلەدەستدا كە بەهۆی بۆمبێكەوە لەكاتی رۆماڵكردنی شەڕی نێوان هێزە عیراقییەكان‌و داعش لە موسڵ برینداربوو، لەو رووداوەدا رۆژنامەنووسێكی كوردی عیراق‌و رۆژنامەنووسێكی تری فەرەنسی كوژران‌و یەكێكی تریش برینداربوو. ژۆن مارك، لێپرسراوێكی نوسینگەی بەغدای ئاژانسی هەواڵی فەرنسا لە توێتێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now

داعش سەدا 60ی توانا سەربازییەكانی لە موسڵی كۆن لەدەستداوە

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
كەركوك ناو رێكخراوی داعش سەدا 60ی توانا سەربازییەكانی لە گەڕەكی موسڵی كۆن لەدەستداوە، ئەوەش بە وتەی فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی. فەریق رائید شاكر جەودەت، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ شەممە 24-6 وتی “داعش لە ناوچەی موسڵی كۆن پاشەكشێی كردووەو نزیكەی سەدا 60ی توانا سەربازییەكانی لەدەستداوە، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیش بە تاكتیكی سەربازی نوێ‌ […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now

كچە كەركوكییەك لە ئەمریكا مەدالیای ئاڵتونی وەردەگرێت

http://ifttt.com/images/no_image_card.png
كاروان ساڵحی كچە كەركوكییەكی 19 ساڵ، لەلایەن كۆنگریسی ئەمریكاوە خەڵاتی ئاڵتونی پێبەخشرا، دوای ئەوەی توانی لە كۆتا قۆناغی ئامادەیی 100% بهێنێت، هەروەها بەهۆی كارە تاكەكەسیی‌و خۆبەخشییەكانی لە یەك دوو ساڵی رابردودا. پەیام شوانی، كە ناوی تەواوی (پەیام محەمەد خەلیل)ە ساڵی 1998 لە گەڕەكی ئازادی شاری كەركوك لە دایكبووەو ماوەی 9 ساڵە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا […]

سه‌رچاوه‌ Kirkuk Now