باران بارین دەست پێدەكات

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین چەند ناوچەیەكی عێراق دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نزمە پاڵەپەستۆیەك لە توركیاوە دێتەسەر عێراق و پلەی گەرما لە هەموو عێراقدا زیاتر دابەزێت و لە ناوچەكانی باكوریش “هەرێمی كوردستان” باران لە چەند شوێنك دەبارێت.

هەر بەپێی بەیاننامەكە ئەمڕۆ رۆژی پێنج شەممە پلەی گەرما زیاتر دابەزێت و رۆژی هەینیش پلەی گەرما بە تەواوەتی دادەبەزێت، بەتایبەتی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراقدا.

 خەڵک 

سه‌رچاوه‌ kazhaw.com ||

درێژه‌ی بابه‌ت