دیالە.. چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتەسەر بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق

ئاسو

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتەسەر بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ناحیەی سەعدیەی باكوری خۆرهەڵاتی شاری بەعقوبە.

فەریق روكن مەزهەر عەزاوی باسی لەوەكردووە، چەكدارانی داعش هێرشیانكردۆتەسەر بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی ئیمام وەیسی ناحیەی سەعدیە، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكێنراوە.

عەزاوی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای هێرشەكە هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی فراوانیان لە ناوچەكە دەستپێكردووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە زیانەكانی داعش یان هێزە ئەمنییەكان بكات.

هەر لە قسەكانیدا ئەو فەرماندە سەربازییە رونیكردۆتەوە، داعش تاكتیكی سەربازی گۆڕیووە و ناتوانێت رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بێتەوە، بۆیە لەرێگەی مەفرەزەی بچوكەوە چالاكی سەربازی دەكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە چەند سەرچاوەیەكی سەربازی تەئكید لەوەدەكەنەوە، داعش هێزێكی زۆری بۆ ناوچەكانی پارێزگای دیالە گۆاستۆتەوە و مەترسیی ئەمنی لە ناوچەكەدا دروستكردووە.

The post دیالە.. چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتەسەر بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەجێگیری مایەوە

ئاسو

ئەمڕۆ سێ شەممە 27- 6- 2017، كە سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەجێگیری مایەوە.
بە وتەی خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عیراقی بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 250 دینارە.
هاوكات نرخی 100 یۆرۆ بە 140 هەزار دینار و 100 پاوەن بە 157 هەزار دینار و 100 تمەنی ئێرانی بە 34 هەزار و 100 لیرەی توركی بە 36 هەزار دینارە.

The post نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەجێگیری مایەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

ئاسایشی سلێمانی:کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی گولـەوە گیانی لەدەست دا

ئاسو

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاندوە کارمەندێکی ئاسایشی رۆژئاوا بەهۆی گولـەوە گیانی لەدەست دا.

شەوی رابردو دوشەممە ٢٦/٦/٢٠١٧ کارمەندێکی ئاسایشی ڕۆژئاوی سلێمانی بە هۆی گولەوە گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد نادر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندوە “شەوی ڕابردوو بەهۆی لەدەست دەرچونی گولەیەکی چەکەکەیەوە کارمەندێکیان لە بازگەی بانی مەقان لەکاتی دەوامدا گولـەی لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

بەڕێوبەرەکەی ئاسایشی رۆژئاوا ئەوەشی وتوە “کارمەندەکە دانیشتووی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە تەمەنی ٣٣ ساڵ بوە و  ڕوداوەکەش تەنیا بەهەڵە بووە و گولەی لەدەست دەرچووە”.

The post ئاسایشی سلێمانی:کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی گولـەوە گیانی لەدەست دا appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

عەبدولستارمەجید:ناكرێت باسی ریفراندۆم بكەیت‌و پەرلەمانت پەك خستبێت

ئاسو

ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی‌و وەزیرلە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم جەخت لەوە دەكاتەوە ناكرێت باسی ریفراندۆم بكەیت‌و پەرلەمانت پەك خستبێت.

عەبدولستار مەجید ئەندامیی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە وتارێكدا رایگەیاندوە”بەداخەوە لەكاتێكدا باس لەم پرسە دەكەین و ھەرێمی كوردستان بەرەوپیری دەڕوات، ناوخۆی وڵات و نێوانی ھێزە سیاسیەكان لەوپەڕی ھەنجن ھەنجنی و دابەشبوونێكی قوڵدایە كە كاریگەریی نێگەتیفیشی كردوەتە سەر تەونی كۆمەڵایەتی و، ڕیفراندۆم و بەرەو سەربەخۆیی چوون لەبری ئەوەی یەكمان بخات، خەریكە ھێندەی دیكە لەیەكمان دووردەخاتەوە و مێژووی دابەشبوونی میرنشینە كوردیەكان بەسەر جەمسەربەندیی عوسمانی و سەفەویەكان دووبارە دەكاتەوە”.

مەجید باسی لەوە كردوە كە پەكخستنی دامەزراوە نیشتمانییە گرنگەكانی وڵات، ھێندەی دیكە دۆخی سیاسیی ناوخۆی ئاڵۆز و ئاستی بێمتمانەیی نێوانیانی زیاتر كردووە و كار گەیشتووەتە ئاستێك خەڵكێك بڵێت من ژیان و ئازادی و كەرامەتم پارێزراو نەبێت، دەوڵەتم بۆچییە؟

ناوبراو بەگرنگی دەزانێت كە دەسەڵاتی سیاسیی ئەم ھەرێمە ناڕەزایەتی خەڵك و گلەیی ھێزە سیاسیەكان و ھۆشداریی دۆستان لەبەرچاوبگرێت و بە چاوی كەم سەیری نەكات و بە دوور لە چاوی حزبیی و تەونی بەرژەوەندیە حزبییەكانەوە لێی بڕوانێت.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ باس لەوە دەكات كە بە جۆرێك خەریكە ھەموو ئایندەی ئەم میللەتە وخەونە لە مێژینەكەی دەكەنە قوربانیی لە پێناو ئەو گرێ دەروونیە و ھێشتاش وازیان لە دەستبادانی یەكتر و مەرج و مەرجكاری نەھێناوە.

هەروەها عەبدولستار مەجید دەشڵێت”ناكرێ گەورەترین دەزگای شەرعیی ئەم ھەرێمە، كە پەرلەمانی كوردستانە، قفڵێكی گەورەمان لە دەرگاكەی دابێت و داوای یەكڕیزیش لە ھێزە سیاسیەكان و بەشداریی گەرموگوڕیش لە خەڵكی كوردستان بكەین، ھەنگاوی یەكەمی ئاشتبوونەوە بە ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی و خاوكردنەوەی گرژیەكان و گەڕانەوە بۆ دامەزراوە شەرعی و نیشتمانیەكان دەستپێدەكات”.

لە وتارەكەدا ناوبراو جەختیكردوەتەوە كە ئەگەر دەیانەوێت بە جددی ڕیفراندۆم بكەن پێویستە ھەنگاوی سەرەتا لە داڕشتنەوەی بناغەی یەكڕیزی ناوخۆییەوە دەست پێبكەن كە بەوتەی خۆی ئەویش خولقاندنی كەشێكی لەبارە بۆ ئاشتەوایی سیاسی و دەستھەڵگرتن لە ڕقە شەخسی و حزبییەكان، تا ھەمووان ببینە قەڵغان و داكۆكیكاری ئەو پرۆسەیە.

ئەو وەزیرەی حكومەتی جەختیش دەكاتەوە كە هەرێم بەرپرسیارێتی ھەرشكست و لەبارچوونی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە ئەستۆی ئەوانەدایە، كە چاویان تەنھا خۆیان و دەوروبەرەكانی خۆیان دەبینێت.

لەكۆتایشدا دەڵێت”ھەموومان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییداین، بەڵام بەو مەرجەی كە لە دامەزراوە نیشتمانیی و شەرعییەكانی ھەرێمی كوردستان و نوێنەرەكانی خەڵكی كوردستان بڕیاری لەسەر بدەن و یاسا و ڕێسای تایبەت بۆ ئەنجامدان و ڕێكخستنی دەربكرێت، تا چوارچێوەیەكی دەستوریی و یاسایی وەربگرێت، ئەمە ڕێگەی ئاسایی و یاسایی و بەرەو یەكخستنی ناوماڵی خۆمان و قایمكردنی ڕیزەكانمانە، تەنھا بەم ڕێگایەش دەتوانین وا بكەین نەك دەنگ بەڵكو ڕۆحی خۆشمانی پێ بدەین”.

The post عەبدولستارمەجید:ناكرێت باسی ریفراندۆم بكەیت‌و پەرلەمانت پەك خستبێت appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

میدیاكانی جیهان باس لە دابەشكردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوسعودییە دەکەن

ئاسو

هاوكات لەگەڵ ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان باس لە دابەشكردنی عێراق دەكرێت بەسەر سێ‌ دەوڵەتی كورد‌و شیعە‌و سوننەدا.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی میهر چەند كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئەمریكا‌و سعودییە ئەنجام دراون بۆ دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ‌ دەوڵەتی كوردی‌و سوننی‌و شیعە لەداهاتوویەكی نزیكدا.
ئاژانسەكە باسی لەوە كردوە كە لە كۆبوونەوەكاندا سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئوسامە و ئاسیل نوجەیفی، موحەمەد حلبوسی، مشعان جبووری، ساڵح موتلك، ئەحمەد مساری‌و سەعد بزاز، خەمیس خنجەر، ناجح میزان، ڕافع عیساوی و بڕی شێخی قەرەج لە پارێزگا ڕۆژاواییەكان بەشداریان تێدا كردوە.

هەروەها ئاژانسەكە باسی لەوە كردوە كە ئەمریكا‌و سعودییە پاڵپشتی ئەو پرۆژەیە دەكەن‌و لەرێی پارەوە كە لەبانكەكانی ئەردەن هەلێگیراوە جێبەجێ دەكرێت، ئەوەش تاكو قەیرانی ئێستای نێوان وڵاتانی كەنداوی فارس كاریگەری نەكاتە سەر دابینی ئابووری ئەو كۆبوونەوە.

دابەشبوونەكە بەپێی سیستەمی كۆنفیدراڵی دەبێت‌و هاوشێوەی هەرێمی كورستان پەرلەمان‌و حكومەتی تایبەت بەخۆیان دەبێت، راگەیاندنی ئەو سێ‌ دەوڵەتەش بەهۆی شكستی دروستكردنی هەرێمەكانەوە بووە كە نەتوانراوە دروست بكرێت.

هاوكات باس لەوە كراوە كە گفتوگۆكان رادەگیرێن ئەگەر چەند كەسایەتیەكیی سوننە هەیە پشتگوێ بخرێن، بۆیە گرنگ زانراوە بەشداریان پێ بكرێت لە كۆبوونەوەكاندا لەوانەش عەبدولڕەحمان لویزی نوێنەری  پارێزگای نەینەوا و عەبدوللەتیف هەمیم سەرۆكی ئەوقافی سوننە‌و عەبدوڵڵا جبووری پارێزگای سەلاحەدین بە یەكێك لە لەمپەرەكان دەزانرێت.

هەرچەندە ئەو دەنگۆیانە لەلایەن میدیاكانی ئێرانەوە باس دەكرێن، بەڵام تائێستا چەند میدیایەكی بەناو بانگی جیهانیش جەختیان لە دابەشكردنی عێراق بۆ سێ‌ هەرێم یان سێ‌ دەوڵەت كردوەتەوە.

لەلایەكی تریشەوە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان دیاری كردوە كە 25 مانگی ئەیلولی ئەمساڵە، بەڵام ناكۆكی ناوخۆیی‌و دەرەكی هەیە، بۆیە پێناچێت ئەو ریفراندۆمە سەربگرێت.

The post میدیاكانی جیهان باس لە دابەشكردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوسعودییە دەکەن appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

پەكەكە دوو سەركردەی كورد لە زیندانی ئیلایای ئازاد دەكات

رامیار عثمان

ئاسایشی پەكەكە (پەیەدە) لە شاری قامیشلۆ هەریەك لە نایف عەبدوڵا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كورد – سووریا و سلێمان ئۆسۆ ئەندامی نووسینگەی سیاسیی پارتی یەكێتی كورد – سووریای لە زیندانی ئیلایای ئازاد كرد.

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سلێمان ئۆسو ئاماژەی بەوە كرد كە دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی پەیەدە باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكەوە بەهۆی چالاكییە سیاسییەكانیان دەستگیر كران، لە زینداندا تووشی لێپێچینەوەی توند هاتوون.

ئۆسو داواشی كرد كە هەرچی زووە هاوڕێیە زیندانییەكانی ئازاد بكرێن، چونكە لە رەوشێكی خراپدان و داوای لە لایەنەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد كە فشارەكانیان بۆ سەر پەكەكە زیاد بكەن.

سلێمان ئۆسو راشیگەیاند كە پێویستە پەكەكە دەست لە رەفتارە توندەكانی هەڵگرێ و دەستی برایەتی و یەكڕیزی بۆ لایەنەكان درێژ بكات بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان بكەن كە ئەمڕۆ بە كۆمەڵێك كێشەوە گیرۆدەن.

The post پەكەكە دوو سەركردەی كورد لە زیندانی ئیلایای ئازاد دەكات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

دەیان هەزار ئاوارەی سوری ، تورکیابەجێدەهێڵن

رامیار عثمان

دوای چەند ساڵێک مانەوەیان لە تورکیا و بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بە دەیان هەزار ئاوارەی سوری لە تورکیاوە گەڕانەوە سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەیلی میللەتی تورکی، نزیکەی ١١٠ هەزار ئاوارەی سوری سنوری نێوان تورکیا و سوریایان بڕی و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە سوریا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی نوسینگەی پارێزگاری پارێزگای کیلیس، ئەو ژمارە ئاوارە سوورییە لەنێوان ڕۆژانی ١٣ی حوزەیران تا ٢٣ی هەمان مانگ گەڕاونەتەوە سوریا و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژن و منداڵیش لەناویاندا بوون.

عەدنی عەبیاد تەمەن ٤٦ ساڵ وتوویەتی “پێش جەنگ دۆخی ژیانمان باش بوو، لە جەنگەکەدا ژیانمان تێکچوو. هاوسەرەکەم کوژرا، ئێستاش لە تورکیا لەگەڵ کچەکەم دەژین و هیچ کەسێکمان نییە”، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێستا لەسەر شەقامەکان دەرۆزە دەکات بۆ دابینکردنی ژیانیان.

عەبیاد وتووشیەتی، ئەگەر ئیش هەبێت ناچار بە دەرۆزەکردن نابێت و هەندێکجار کاری خاوێنکردنەوە دەکات، وتیشی “خزمی زۆریشم نەماوە لە سوریا، بەڵام دەمەوێت وڵاتەکەم ببینمەوە، ئێمە جەژنێکی تاڵ ئەزموون دەکەین بەڵام لە وڵاتی خۆمان دەبین. خۆشبەختانە جەنگ زووبەزوو کۆتایی دێت و ئێمەش پیویستمان بە ئاشتییە”.

عەلی داود تەمەن ٤٥ ساڵ وتوویەتی، زۆر بیری وڵاتەکەی دەکات و “لە سوریا وانەی تایبەتی ئینگلیزیم بە قوتابیان دەوتەوە، دەشمەوێت کە جەژن لە وڵاتەکەم بەسەربەرم”.

محمد سۆفی ئەحمەد تەمەنی ٣٧ ساڵە و چوار ساڵ پێش ئێستا بە شێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە تورکیا و دەڵێت، پێی وا نەبووە کە بتوانێت بۆ وڵاتەکەی بگەڕێتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەر سنور چاوەڕێی کردووە تا ڕێگەیان داوە بگەڕێتەوە.

The post دەیان هەزار ئاوارەی سوری ، تورکیابەجێدەهێڵن appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت