بەفەرمی… یەکەم وەشانی تاقیکاری iOS 11 بڵاوکرایەوە بۆ هەموو بەکارهێنەران

Mashkhal Jumaa

Image result for ios 11 beta 1 public release

لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردودا، کۆمپانیای ئەپڵ iOS 11 ی بڵاوکردەوە بەڵام بۆ گەشەپێدەران نەک بۆ هەموو بەکارهێنەران
هەر لە ماوەی ئەم چەن هەفتەیەی ڕابردوو کۆمپانیاکە 2 وەشانی تاقیکاری بڵاو کردەوە ئەمانەش تەنها بۆ گەشەپێدەران بوون

بەڵام کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم وەشانی تاقیکاری iOS 11 ی بڵاوکردەوە بۆ هەموو بەکارهێنەران

ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەمزوانە وەشانەکە بە فەرمی بڵاوئەکرێتەوە

بۆ زانینی گۆڕانکاریەکانی iOS 11 ئەم بەستەرە داگرە

فەرموون چۆنێتی داگرتنی یەکەم وەشانی تاقیکاری iOS 11

1- سەرەتا پێویستە ئامێرەکانتان Back Up بکەن لە ڕێگای iTunes بۆ ئەوەی داتاکانتان لە دەس نەچیت

ئەمە ڕێنمای تایبەتی کۆمپانیای ئەپڵە هەرچەندە لە سەدا 99ی کاتەکان هیچ داتایەک ناسڕێتەوە بەڵام بیکەن باشترە

2- پێویستە ئەم لینکە لە سەفاری موبایلەکانتان بکەنەوە نەک لە هیچ براوسەرێکی دیکە پێویستە لە سەفاری بێت
پاشان sing in ئەکەین وەک لە وینەکە دیارە


sign up for ios public beta 2

3- ئیستا داوامان لی ئەکات خۆمان تۆمار بکەین تەنها ئەپڵ ئای دی داخڵ ئەکەین تەواو

sign up for ios public beta 3


4- وە ئێستا یاساکانمان پێ ئەڵێت پیویستە Accept بکەین

sign up for ios public beta 1


5- ئیستا پیویستە بچینە بەشی iOS وە دواتر بچینە بەشی enroll your iOS device وەک لە وێنەکە دیارە

ios 11 beta 1


6- پاشان لەوێ پێویستە Download profile بکەین وەک وێنەکە

ios 11 beta 2


7- وە کاتێک داونلۆدەکە تەواو بو پیویستە install بکەین دواتر ئەگەر پاسۆورد لەسەر ئامێرەکە هەبێت پێویستە داخڵی بکەین وەک لە وێنەکە دیارە

ios 11 beta 3


8- پاشان دووبارە install ئەکەین

9- وە پاش ئەوەی پرۆفایلەکە دابەزی داوامان لێ ئەکات ئامێرەکە restart بکەین وەک لە وێنەکە دیارە

ios 11 beta 6


10- پاش ئەوەی ئامێرەک ڕێستارت بوو ئەچینە Setting دواتر General دواتر Software Update وەک لە وێنەکە دیارە

ios 11 beta 5

وە ئیستا بە سەرکەوتوی ئەتوانین وەشانەکە بەرز بکەینەوە

بیرتان نەچێت سەرەتا ئەمێرەکانتان Back Up بکەن لە ڕێی iTunes

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری هەڵۆ Website Halo

درێژه‌ی بابه‌ت

چۆنێتی تۆمارکردنی شاشەی ئایفۆن لە iOS 11 وە ئیشکردنی دەنگەکەی

Mashkhal Jumaa

record iphone screen
لە کۆنگرەی ئەمساڵی کۆمپانیای ئەپڵ، iOS 11 نمایشکرا کە چەنەها تایبەتمەندی نوێی لە خۆ گرتبوو
وە یەکێک لەو تایبەتمەندیانە بریتی بوو لە خزمەتگوزاری تۆمارکردنی شاشە بە بێ داگرتنی هیچ ئەپێک و لە کۆنترۆڵ سەنتەرەوە
بەڵام زۆرێک لە بەکارهێنەران کێشەیان هەبوو لەگەڵ ئەم خزمەت گوزاریە ئەویش بەهۆی ئەوەی کە دەنگی تۆمار ناکرد

ئێمە پێتان ئەڵێین چۆن شاشاکە تۆمار بکەن و دەنگەکەش تۆمار بێت

سەرەتا بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاریەکە پێویستە بچینە Setting دواتە Control Center لەوێ خزمەتگوزاریەکە زیاد بکەین
enable screen recording ios 11
دواتر ئەبینین لە Control Center زیاد بوە وەکو لە وێنەکە دیارە ئەتوانی شاشەی ئامێرەکانمان تۆمار بکەین بەڵام دەنگی نیە
start screen recording iphone
وە بۆ ئەوەی دەنگەکەش تۆمار بکەین ئەبێ لەسەر ئایکۆنی شاشە تۆمارکردنەکە دەس بە قورسی داگرین واتا 3D Touch بەکاربێنین دواتر وەک لە وێنەکە دیارە لە خوارەوە نوسراوە Microphone Audio ئەبێت ئەمەش خزمەتگوزاریەش On بکەین
iphone screen recording audio
کاتێ ئەمانەمان کرد ئێستا ئەتوانین بە بێ کێشە تۆماری شاشەی ئامێرەکانمان بکەین بە دەنگەوە و بە بێ کێشە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری هەڵۆ Website Halo

درێژه‌ی بابه‌ت

چۆنێتی بەدەست هێنانی ئەپە هاککراوەکان بۆ ئایفۆن بەخۆڕای و بێ سیدیا

Mashkhal Jumaa

Related image

زۆربەمان بەکارهێنەری زۆربەی ئەو ئەپانەین کە ئێستا ناوبانگێکی زۆریان هەیە لە جیهان
وە زۆرێک لەو ئەپانە داواکرییان لەسەرە کۆ چۆن کۆمەڵێ شتی بۆ زیاد بکرێ
بۆ نمونە دابەزاندنی ڤیدیۆ و وێنەکان لە ئەپێک وە Instagram و Snapchat

بۆیە بە پیویستمان زانی ئەو ئەپانەتان بۆ دابنێین لە ڕێی مارکێتی TuTu Helper
کە زۆربەی ئەپە هاککراوەکانی تێدایە بە خۆڕای و بێ سیدیا کار ئەکات

بەڵام پێویستە ئەوە بزانین کە هەر ئەپێک لەم مارکێتە دا ئەگرن دوای هەفتەیەک ئەگەر تێکچو یان ئیشی نەکرد
ئەوا پێویستە بیسڕننەوە و دوبارە دایگرنەوە

بۆداگرتنی مارکێتەکە ئەم بەستەرە داگرە

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنێتی داگرتنی مارکێتەکە و داگرتنی ئەپەکان بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری هەڵۆ Website Halo

درێژه‌ی بابه‌ت

کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی 2 هەفتەدا 55 هەزار ئەپی لە ستۆری وڵاتی چین سڕییەوە

Mashkhal Jumaa

هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئەوەیان بڵاو کردەوە، کە کۆمپانیای ئەپڵ سەدان هەزار ئەپیان سڕیوەتەوە لە ئەپستۆر بە هۆی یاسا نوێیەکەی ئەپستۆر بە ناوی (Spam and clone) واتا ئەپە لێکچوەکان

Image result for app store removed apps

وە ڕاپۆرتە هەوڵیەکان ئەوەشیان بڵاو کردەوە کە بە تەنها لە ئەپستۆی چینی 58 هەزار ئەپ سڕاونەتەوە لەم چەن هەفتەیەی ڕابردودا.

لەو ژمارە ئەپەی کە سڕاونەتەوە لە سەدا 58ی یاری بووە. لە ڕۆژی 15ی 6 کۆمپانیای ئەپڵ 22 هەزار ئەپی سڕیەوە لە ئەپستۆر کە ئەمەش 6 بۆ 10 جار زیاترە لە سڕینەوەکانی ڕۆژانە، بە پێی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی (ASO 100) ئەم جوڵانەوەیە مانای خاوێنکردنەوە و دوو بارە ڕیکخستنەوەی ئەپستۆرە.

ئەمە لە کاتێکدا هەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمە دژە هێرشێکە لە لایەن ئەپڵەوە بەرامبەر (تێنسێنت Tencent)ی خاوەنی ئەپی WeChat، هەروەها ASO 100 دەڵێت کە ئەمە تەنها خاوێن کردنەوەی ئەپستۆرە و دژی هیچ کەسێک نیە بە تایبەتی.

وە ئەو ئەپانەی کە سڕاونەتەوە زۆربەی پاڵپشتی ئامێری 32bt ئەکات کە لەگەڵ iOS 11 ناگونجێن، وە ئەتوانین بڵێین کۆمپانیای ئەپڵ ئەیەوێت ئەپستۆر بسڕێتەوە لە چەن ساڵی داهاتوو لەو ئامێرانەی کە پشتگیری 32bt ئەکەن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری هەڵۆ Website Halo

درێژه‌ی بابه‌ت

چۆنێتی داگرتنی iOS 11 beta 2 بێ کۆمپیتەر

Mashkhal Jumaa

چەن  ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ iOS 11 beta 2 ی بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران،  وە ئەم  وەشانەش  ئەتوانرێ  بە بێ  کۆمپیتەر و بەبێ  ئەکاونتی گەشەپێدەران دابگیرێ


Image result for ios 11 beta 2

لەم وەشانە کۆمەڵێ گۆڕانکاری کراوە و کۆمەڵێ  کێشەی  وەشانی  پیشوو  چارەسەر کراوە بۆ ئایفۆن و بۆ ئایپادیش، وە لە کاتی بونی کێشەدا لە ئامێرەکانتان هیچ نیگەران مەبن چونکە ئەم وەشانانە جارێ تەنها تاقیکارین و فەرمی  نین وە  ئەتوانین  وەشانی ئامێرەکانمان بگەڕێنیتەوە بە بێ کێشە

چۆنێتی داگرتنی:

1- ئەگەر پێشتر iOS 11 beta 1 تان داگرتوە ئەوا بەم شێوەیە beta 2 دابگرن:

ئەچینە Setting دواتر General دواتر Software update 
وە لێرە ئەتوانین iOS 11 beta 2 داگرین بێ کێشە
    2- ئەگەر یەکەم جارتە iOS 11 دا ئەگری ئەوا بە شێوەیە دایبگرن:

    لە ئامێرەکانتان کلیک لەم لینکە بکەن، دواتر لێرە داوامان لێ ئەکات
    iOS 11 beta 2 لە ئامێرەکە داگرین

    پاشان بۆ 3 جار کلیک لە install ئەکەین وە دواتر داوامان لێ ئەکات
    ئامێرەکە restart بکەین وە بۆ داگرتنی پێویستە restart بکەین

    پاش هەڵبونەوەی ئامێرەکە ئەچینە Setting دواتر General دواتر
    Software update 

    وە ئێستا ئەتوانین iOS 11 beta 2 بەسەرکەوتوی و بێکێشە دابگرین
      فەرموون ڤیدیۆی فێرکاری بۆ باشتر تێگەشتنتان

      ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

      سه‌رچاوه‌ ماڵپەری هەڵۆ Website Halo

      درێژه‌ی بابه‌ت

      بەهێزترین ئەپ بۆ کاری مۆنتاژ بۆ مۆبایلەکانمان فیرکاری + داگرتن ” ژێرنووس . برینی ڤیدیۆ، تیکەڵکردنی ڤیدیۆ – دروستکردنی ئینترۆ ، لابردنی دەنگ و زیادکردنی دەنگ

      Halo Salman

      PowerDirectorPRO™_4.1.1
      سڵاو هاوریان 
      ئەمجارە ئەپیکی زۆر بەسودم هێناوە بۆ کاری مۆنتاژ 
      تۆ ئەتەوێ چی لە ڤیدیۆیەک بکەیت 
      هەموو ئەوکارانە ئەکات 
      پشتی کینی ماستەری شکاندوە 
      ———————
      ئەم بەرنامەیە پرۆکەیەتی لەدوای تەواوبونی ڤیدۆکە هیچ شتیک لەسەر ڤیدۆکە جینامێنت
      واتە بنوسرێت 
      Pwored By kine master 
      یان هەر شتیکی تر 
      قەبارەکەی
      41 :mb
      ئەم کارانەی پی ئەکرێت 
      برینی ڤیدۆیەک
      تێکەلاوکردنی چەند ڤیدیۆیەک 
      دروستکردنی ئەلبووم
      گۆرانی دانان بۆسەر ڤیدیۆ
      گۆرینی و لابردنی دەنگی ڤیدیۆ
      نوسین لەسەر ڤیدۆ بەجەندین شیوازی جوان و تایبەت
      دروستکردنی ئینترۆ
      وێنە دانان لەسەر ڤیدیۆ
      + چەندنین کاری گرنگی تر
      لێرە دایبگرن
      فەرموون فیرکاری

      سه‌رچاوه‌ ماڵپەری هەڵۆ Website Halo

      درێژه‌ی بابه‌ت