به‌ ڤیدیۆ:مه‌لایه‌كی گۆران: ده‌نگدان به‌ گۆران له‌ حه‌ج و عه‌مره‌ و نوێژ و رۆژوو خێری زیارتره‌

سۆڵتان

مه‌لا سامان كه‌ مه‌لایه‌كی سه‌ر به‌حیزبی گۆرانه‌ له‌ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت:”ده‌نگدان به‌ گۆران له‌ نوێژ و روژوو حه‌ج و عه‌مره‌ خێره‌كه‌ی زۆرتره‌”

ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و مه‌لایه‌ له‌كاتێكدایه‌ گۆران خاوه‌نی له‌شكرێك له‌ بندیوار و خانه‌نشینی پله‌ باڵای نایاساییه‌، به‌موچه‌ی زۆر به‌رز بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ رۆژانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت كاریان كردبێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش بوونه‌ته‌ بارێكی قورس به‌سه‌ر داهاتی گشتی و موچه‌ی هاولاتیانی كوردستان.

https://www.facebook.com/plugins/video.php?href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2FRojiiNwe%2Fvideos%2F670532976439276%2F&show_text=0&width=560

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت

وته‌بێژی فراكسۆنی پارتی بۆ سۆران عومه‌ر: به‌سه‌ درۆكردن، بێمه‌نت به‌ به‌ڵگه‌كانت بخه‌ روو

سۆڵتان

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی و پەرلەمانتارەکانی ئەو حزبە بەوە تۆمەتبار دەکات کە “درۆ لەنێو خەڵکیدا بڵاو دەکەنەوە”.
د.محەمەد عەلی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (17\9\2016)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌: “سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش کە حزبەکەیەتی، خەریکن درۆ لەناو خەڵکیدا بڵاو دەکەنەوە، هەر جارەو بەشێوەیەک، ئەم جارە دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە پارتی پارە بەسەر کادیرانی خۆیدا دەبەخشێتەوە”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “ئاگاداری کۆمەڵی ئیسلامی و پەرلەمانتارەکانیان دەکەینەوە، هەر بەڵگەیەکیان هەیە، بیخەنە ڕوو”. ئەوەشی نەشاردەوە کە هەندێک لە پەرلەمانتارانی کۆمەڵی ئیسلامی، ئەو کارەی دەیکەن، ”شەڕی خۆیان نییە، بەڵکو شەڕێکەو پێیان دەکرێت”.

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت

وێنەی خوشکە زایەکی بلێسە جەبار فەرمان بڵاودەبێتەوە

سۆڵتان

پاش ئەوەی بەپێی نووسراوێك كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 11ی 11ی 2010 كە واژووی بایز سعید محمەدی لەسەرە، كۆمەڵێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پڵەی وەزیر خانەنیشن بوونە، كە لەناو ئەو كۆمەڵە بەرپرسەی یەكێتی ناوی بلێسە جەبار فەرمان و بارزان ئەحمەد كوردە هەیە كە بە پلەی وەزیر خانەنیشن بوونە.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە وەزارەتی دارای بریار داوە كە ئەو بەرێزانە بەپلەی وەزیری خانەنیشن بكرێت، لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكرێت. كە سەرەتا بەناوی محمەد وەسمان حسین دەست پێدەكات و بەناوی د. پێشرەو شرف نورەدین كۆتای دێت.

بەپێی زانیاریەکانی گەل پرێس خوشکە زایەکی بلێسە جەبار فەرمان لە وڵاتی لوبنان خەرجیەکی تەواوی کردووە بۆ کرینی زێر.

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەفسەرێكی لیوای سەرۆك كۆمار: بەهۆی رەخنەگرتن لە مالیكی گواستراومەتەوە

سۆڵتان

ەقیبێك لە لیوای یەكی سەرۆك كۆماری عێراق باس لەوەدەكات، لەسەر ڕەخنەگرتن لە چونی مالیكی بۆ سلێمانی دوای ٥ ڕۆژ سزادراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەرەی شەڕ لە ئەنبار.

 
نەقیب سەیفەدین عەبدولستار، ئەفسەر لە لیوای سەرۆك كۆماری عێراق بە سایتی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندوە “من كوڕە شەهیدم و باوكم لە مەڵبەندی موسڵی یەكێتی شەهیدبووە بەڵام لەسەر نوسینێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سزادراوم و دورخراومەتەوە كە نوسینەكە بەم شێوازە بووە ( تا دوێنێ چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد كەلایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەستبخەنە ناو دەستی یەكیتر بەڵام ئەمڕۆ دەستیان خستە ناو دەستی دوژمنەوە)”.
ئەو ئەفسەرە ئاماژە بەوەدەكات “لە بەرواری ٢٤ی تەموز بە فەرمانی ئامرلیوای یەكی سەرۆك كۆمار لیوا سمكۆ بە كتابی (نهێنی و شەخسی) گواستراومەتەوە بۆ ناوچەی جزیرەی خالیدییە لە ئەنبار”.

 
سەیفەدین عەبدولستار باسی لەوەشكردووە “ئەو شوێنەی ئێستا منیان گواستووەتەوە بۆی تەنها سەرباز و ئەفسەری عەرەبی شیعەی لێیە و نزیكە لەبەرەكانی شەرەوە، بە شێوازێك بەهۆی بونی تەرم و هەڵكەوتەی ناوچەكەوە ئەستەمە ژیان كردن”.

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت

لەناوچەیەكی كوردستان بەفر دەبارێ

سۆڵتان

لە ناوچە بەرزەكانی چیای مونزور لەنزیك هەر دوو پارێزگای ئەرزینجان و دەرسیمی باكوری كوردستان، بەفر باری.

كەشوهەوای سارد لە ناوەندی شارۆچكەی ئوزوملو، بووە هۆی بەفر بارین لە ناوچە بەرزەكانی چیای مونزور.

لووتكەی چیای مونزور لە پارێزگای ئەرزینجان كە بەرزییەكەی دەگاتە سێ هەزار و 463 مەتر و، دەكەوێتە سەر سنووری پارێزگای دێرسم، بەهۆی بەفر بارینەوە سپی پۆشیوە و، بوونی تەم لەسەر چیاكە دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی دروستكردووە.

هاووڵاتییەكی ئەرزینجان بەناوی فاروق باهار، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ئەمساڵ یەكەم بەفر لەسەر چیای مونزور باری.

باهار باسی لەوە كرد كە كاریگەری بەفر بارینەكە بەدرێژایی شەو تا بەرەبەیان بەردەوام بووە و، وتی: “كاتێك بەیانی بەخەبەرهاتین بینیمان ناوچە بەرزەكانی چیای مونزور سپی پۆشیوە. لە مانگی ئەیلوولدا یەكەم بەفری وەرز باری. هێشتا سەوزە و میوە لێرە كۆنەكراوەتەوە “.

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت

عەبدولستار مەجید: بە پلەی لیوا خانەنشین كراوم

سۆڵتان

وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دان بەوەدا دەنێت كە بە پلەی لیوای پێشمەرگە خانەنشینكراوە، بەڵام لە كاتی بونی بە وەزیر ئەو پلەیەی هەڵوەشاندۆتەوە.
عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی نەوا وتی “بەڵێ دەنگۆی بوونم بە لیوای خانەنشینی پێشمەرگە راستە و رەتیناكەمەوە، چونكە پێش راپەڕین پێشمەرگە بووم و فەرماندەی 96 پێشمەرگە بووم، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستانیش بە بەراورد لەگەڵ پلەی ئەوكاتەم، بە پلەی لیوا خانەنشین كرام”.
ئەو وەزیرەی هەرێم، كە لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامییە، وتیشی”كاتێك پۆستی وەزیری كشتوكاڵم وەرگرت، ئەو خانەنشینییەم رەتكردەوە و هەڵموەشاندەوە و تەنها 3 مانگ ئەو موچەیەم وەرگرتوە”.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەیەی لەسەر عەبدولستار مەجید بڵاوكراوەتەوە، ناوبراو بە نوسراوی ژمارە 3677ی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە 8/5/2014 خانەنشینكراوە.

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت

نێچیرڤان بارزانی موژدە دەداتە پێشمەرگەکان

سۆڵتان

گەل پرێس
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌ویی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ركردووه‌. سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ “بڕیاره‌كه‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ به‌وانه‌ی پێشتریش سوودمه‌ند بوونه‌.”

(ئاری هه‌رسین) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە “سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا به‌شدار بوونه‌، بۆیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌به‌ردییه‌، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك پارچه‌یه‌ك زه‌ویی پێده‌خشرێت.”

(هه‌رسین) گوتیشی “بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی پێشتر له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ندیش بوون ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك پادداشتی به‌شدارییانه‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا، به‌ڵام ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بندیوارن یان به‌شدارییان نه‌كردووه‌ له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا ناگرێته‌وه‌.”
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یشه‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ “ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی شاره‌وانییه‌كان بڕیاره‌كه‌ چۆن و كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن.”

سه‌رچاوه‌ گەل پرێس

درێژه‌ی بابه‌ت