گووگڵ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ ئەندرۆید زیاد دەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان

ماڵپەڕی داهێن


کۆمپانیای گووگڵ یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیای سەردەم و بەردەوام کار لەسەر تایبەتمەندی نوێ دەکات 
لە بەرهەمەکانی.
لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەسەر تایبەتمەندیەکی ناوازە دەکات لە سیستەمی ئەندرۆیدی مۆبایلە هۆشمەندەکان ،بۆ زیاد کردنی تایبەتمەندیەک بە پارێزەری ژیان ناسراوە، ئەم تایبەتمەندیە نوێیە بریتیە لەوەی کە هەرکاتێک کەسێک تووشی هەر رووداوێک بێت و پەیوەندی بە ٩١١ ەوە یان پۆلیس و فریاکەوت بکات بۆ بەهاناوە چوونی، جا بۆ پۆلیس یاخود ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بێت، ئەوا لەگەڵ ئەنجام دانی پەیوەندیەکە، مۆبایلەکەت راستەخۆ بەهۆی GPS  ەوە شوێنەکەت بۆ ناوەندی فریاکەوتن دەنێرێت بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی شوێنەکەت بدۆزنەوە و بەهاناتەوە بچن ،جیا لەوەی خۆت ناونیشانی خۆت بدەی.
ئەمەش ئاسانکاریەکی باش و خێرا دەبێت، بەتایبەت لە هەندێک کات کە کەسەکە نازانێت لە چ شوێنێک دایە بە تەواوی، واتە ناونیشانەکە بەباشی نازانێت،
لە ئێستا دا گووگڵ سەرقاڵی رێککەوتنە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرۆژەیە و وەک یەکەم وڵات لە بەریتانیا لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تەلەفۆنی رێککەوتوە و تیستی کارەکە دەکەن.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەڕی داهێن

درێژه‌ی بابه‌ت

داگرتنی پڕۆگرامی Adobe Photoshop

ماڵپەڕی داهێن


________________________________________
سلاو خۆشەویستان وەک دەزانن کە پڕۆگرامی
بە باشترین پڕۆگرامی دیزان دادنرێت Adobe Photoshop 
بۆی لێرە ماڵپەڕی داهێن هەوڵ دەدات کە سوودتان پێ بەگەیەنێت
داگرن Adoeb Photoshop  دەتوانن لێر پڕۆگرامی نوێێ 
_____________________________________


سه‌رچاوه‌ ماڵپەڕی داهێن

درێژه‌ی بابه‌ت

چۆنیەتی کردنەوەی وێنەیی فەیسبوک لە ئینتەرنێتە خۆراییەکە بە رێگایەکی نوێ

ماڵپەڕی داهێن


ڕێگایەکی نوێ بۆ کردنەوەی فەیسبووک بە وێنەوە لە پڕۆگرامی مەسنجەر کە بە کوالیتیەکی بەرز فەیسبووکت بۆ ئەکاتەوە

فەرموو لەگەڵمان بن بۆ هەنگاوەکان :-
سەرەتا پێویستە مەسنجەر کلێر داتا بکەین
1- Settings بکەرەوە و کلیک لە More بکە ( لە هەندێک جۆری ئەندرۆید پێویست بە کلیک کردن لە More ناکات ):
2- کلیک لە Application manager بکە :
3- کلیک لە پڕۆگرامی مەسنجەر بکە:
4-کلیک لە Clear Data بکە:
5- کلیک لە OK بکە:
6- ئەبینین ئێستا داتاکانی مەسنجەر هەمووی سفرە:
7-دواتر مەسنجەر بکەرەوە و کلیک لە Continue As بکە یان بە ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بچۆرە ژوورەوە:
8- کەمێک چاوەڕوان بە:
9- کە ئەم لاپەڕەیەت بۆ کرایەوە کلیک لە Learn More بکە:
10- کەمێک چاوەڕوان بە:
11- کلیک لە Help Center بکە:
12- لە بەشی گەڕان لە سەرەوە بنووسە m.facebook.com :
13- ئەبینین کاتێک نووسیمان چەند شتێکمان بۆ ئەدۆزێتەوە کلیک لە یەکەمیان بکە:
14- کلیک لە web browser بکە:
15- کلیک لە m.facebook.com بکە :
16- ئەبینین کە بە بەرزترین کوالیتی فەیسبووکمان بۆ کراوەتەوە
تێبینی :
بۆ کۆڕەک پێویستە باڵانسی ئینتەرنێتی خۆڕایی ئەو ڕۆژەت مابێت چونکە ئینتەرنێتە خۆراییەکەی کۆڕەک باڵانسی هەیە و چەند مێگابایتێکە بۆ ڕۆژێک کە تەواو بوو کارناکات و هەموو شەوێک کاتژمێر ١٢ نوێ ئەبێتەوە .
ئاماده‌کردنی : پـــاوان عــوســـمــــان

سه‌رچاوه‌ ماڵپەڕی داهێن

درێژه‌ی بابه‌ت

کێشەی دابەزینی شەحن لە ئایفۆن و ئایپاد

ماڵپەڕی داهێن


چۆن ئایفۆنەکەت لە دابەزینی شەحن بپارێزیت
ئاشکرایە زۆربەمان بەھۆی دابەزینی شەحنی ئایفۆنەکەمانەوە دەناڵێنین و دووبارە شەحنکردنەوەی لەماوەیەکی کورتتدا بێزارمان دەکات، ھەندێک ھەنگاو ھەیە دەتوانیت لە سیستەمی (IOS ٧) ئەنجامی بدەیت بۆئەوەی خۆت لە دابەزینی شەحن بپارێزیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:.
-دەتوانیت بچیتە (Setting) و دواتر (general)، لەوێدا کلیک لە بەشی (Background app refresh) بکە و لەبەشی سەرەوە ناچالاکی بکە، ئەو کارە وادەکات لەکاتی کردنەوە و دواتر داخستنی ئەپلیکەیشنێکدا شەحن سەرف نەکات.
-بچۆرە سەر (Setting) و دواتر کلیک لەسەر (iTunes and apple store) بکە و ئەپدەیتی ھەموو بەرنامەکان بوەستێنە و چیتر ئایفۆنەکەت بۆ ئەپدەیت شەحن سەرف ناکات.
-دەتوانیت لە (Setting) بچیتە سەر (privacy) و دواتر (Location service)، لەبەشی سەرەوە لۆکەیشن بکوژێنەرەوە و کەمتر شەحن سەرف دەکات.
-پێویستە لە (Setting) بچیتە سەر (General) و دواتر (Spotlight search) و ھەموو نیشانەی راستەکان لاببە.
ئە گە ر سيدياتان هە يە ئە م ٢ تويکە ش زۆر باشە
powersaver
nolowpowerAlert بە گريبتی %١٠٠ شە حنتان زۆر زۆر باش دە بيت تکايە هە ردوو تويک دا بە زينن بە س دە ست کاری هيچيان مە کە ن خۆيان ئە کتيڤ دە بن

بە هیوای سود مەن بوون
s//TechEye

سه‌رچاوه‌ ماڵپەڕی داهێن

درێژه‌ی بابه‌ت

چۆنیەتی کارپێکردمی یاریەکانی PS4 لەسەر ئەندرۆید

Aso Disnger

به‌ناوی خودا
له‌م وانه‌یه‌دا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی کارپێکردنی یاریه‌کانی پله‌ی سته‌یشن چوار ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌ندرۆیده‌که‌ت
*تێبینی : لەسەر هەموو مۆبایلەكانی ئەندرۆید كارناكات
پێداویستیه‌کان :
– پرۆگرامی REMOTE PLAY
بۆ داگرتن له‌ یه‌کێک له‌م به‌سته‌رانه‌وه‌:
لینکی یه‌که‌م
بۆ داگرتن کرته لێره‌ بکه‌
دوای داگرتنی ئینستاڵی بکه‌ :Screenshot_267
ئێسته‌ پرۆگرامه‌که‌ بکه‌وه‌ ، و مۆبایله‌که‌ت په‌یوه‌ستی ئینته‌رنێت بکه‌ و PS4ـکه‌ش دابگرسێنه‌
لێره‌دا NEXT دابگره
Screenshot_268
دواتر بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستیت تا له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ پله‌ی ستیه‌شن ٤ـه‌که‌ ده‌دۆزێته‌وه‌
Screenshot_269
لێره‌دا کۆدی پله‌ی ستیشنه‌که‌ داوا ده‌کات لێره‌دا کۆده‌که‌ی بنووسه‌ و REgister دابگره
Screenshot_270
دواتر ده‌بینی ئێسته‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌ندرۆیده‌که‌ت به دوگمه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌توانی یاریه‌کانی نێو پله‌ی ستیه‌شن ٤ـه‌که‌ کارپێبکه‌یت به‌بێ کێشه‌
Screenshot_271
لێره‌ به‌دواوه‌ مۆبایلی ئه‌ندرۆیده‌که‌ت وه‌ک ده‌ستکێک یاخود وه‌ک هه‌م ده‌سکێک هه‌م شاشه‌ی تیڤیه‌ک بۆ یاریپێکردنی یاریه‌کانی پله‌ی ستیشن چواره‌که‌ت به‌کاربهێنی

سه‌رچاوه‌ ماڵپەڕی داهێن

درێژه‌ی بابه‌ت