کام ڕیفراندۆم ودەوڵەتی سەربەخۆ؟ مەهدی خالید خەمبار

chawigal

 

ئەفسوس کە قەدەروموقەدەراتی گەل لە ئێستادا کەوتۆتە ژێرباری ڕەحمەتی ئەم سەرکردانە وئەم کادیرە عەسکەریو ڕێکخستنە حیزبیانەی دوێنێو سیاسەتمەدارانی عەیار ٢٤ ئەمڕۆ کە بەئارەزوی خۆیان گەمەی پێدەکەن.

ئەمەو بێسەرەوبەرەیی و گەندەڵی تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی حوکمڕانیو بەڕێوەبردنی وڵاتیان دوچاری ئیفلیجی کردوە.

گەورەکانم! لەڕادەبەدری فرتو فێڵو چاوبەستەکێو سیناریۆو گەمەسیاسیو کۆبونەوە و لیژنەکانتانو هەڕەشە و هەتککردنو تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و ژنان کەڕۆژانە دەیانبینین و دەیانبیستین هەموانی نوقمی بێهیوایی و بێبڕوایی و بێمتانەیی و ترسکردوە و بەئاستێکی ئیجگار مەرسیدار گەیشتوە.

گەورەکانم! پێویستە ئیترلەوە بگەن کە جامی ڕقی جەماوەر پڕبوە وچیترمتمانە بە قسە و بەڵێن و ڕاستگۆیی و دڵسۆزیتان ناکات.دروستبونی بێمتمانەیی لای بەشێک لە هاونیشتیمانیانی کوردستان بە ڕیفراندۆم و ئەم دەوڵەتە سەربەخۆیە کوردیەی کە لە ڕابردودا ڕوبارێک خوێن و فرمێسکی لە پێناودا ڕژاوە و گەورەخەونی هەمو تاکێکی کوردبوە،ئەمەشیان لەبێبنەماییەوە سەرچاوەی نەگرتوە

پەکخستنی پەڕلەمانو ڕێگری لە دکتۆر یوسف و ناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ ئەودیوی دێگەڵە،بەدڵنیاییەوە بێمەبەست و بێدیراسەکردنێکی وردی پارتی نەبوە،بەڵکو ئامانج لێی لێدانبو لەودەزگا چاودێریە شەرعیەی کە چاودێربو بەسەر بەشێک لە کەینوبەینەکانی حکومەت و دامودەزگاکانیترەوە،بەمەش توانی مس بتاوێنێتە نێو قوڕگو چاوی ئەوانەی لە پەڕلەماوە چاودێری پۆخڵەواتەکانی حکومەتو سەرۆکایەتیان دەکرد،ئیتر دەسەڵاتو گەندەڵکارانو تاڵانچیان بە ئارەزوی خۆیان کەوتنە تەخشانو ڕەخشانکردن و دزینی سەرخان و ژێرخان و قوتی میللەت و گواستنەوەیان بۆ بانکەکانی دونیا.

لەم کاتێکدا کە (پەڕلەمان هێشتا کارا نەکراوەتەوە،ژمارەیەک وەزارەتخانە بێوەزیرن، سیاسەتی برسیکردن میلەتی پەرێشانکردوە،پەرتەوازەیی ناوماڵی کوردونەبونی یەکڕیزی نیشتیمانیو فرەخیتابی سیاسی،بەردەوامی هەژمونی تاک حیزبی و بنەمالەیی بەسەر هەمو هەوڵەکانی چاکسازی و بڕیارەکاندا،کەمتەرخەمی ئەدای دیبلۆماسیەیی کوردی لە بەدەستخستنی کۆدەنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، دژایەتیکردنی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان وڵاتانی دراوسێ لە ئەنجامدانی ڕێفراندوم،لۆژیک پاشگەزبونەوە کە ڕەنگە لە کۆتادا پەنای بۆببردرێت بەچارەسەر دەزانێت،کەچی مکوڕبونی پارتی و بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم،یان ئەوەتا دوبارەبونەوەی مێژوە و سیناریۆکەی داگیرکردنی کوێت و دەرپەڕاندنی عێراق لێی نوێدەکرێتەوە!

ئاخرگەلۆ ئەبێ ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە نێو ئەم هەمو ئەگەرە مەترسیدارەدا چ سەرکەوتنێک تۆمار بکات؟لە ئەگەری بونی پێشتوانی وێتێکی خاوەن بڕیاریشدا بەتەنها دورنیە نەبێتە هەڵاسانی شەڕێکی گەورەو کارەساتباری لێنەکەوێتەوە،

یانیش ئەوەتا خۆی لە گەمەیەکی سیاسی حیزبێکووڵاتێکی دەرەکیدا دەبینێتەوە پێکەوە دوا بزمار لە تابوتی دەوڵەتی کوردی دەدەن !

بەڕای بەندە ئەنجامدانی هەر شێوە ڕێفراندۆمێک لەم ئانوساتەو بێئەوەی پەڕلەمان کارابکرێتەوەو بێئەوەی چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەکان و پرسی برسێتی و بێموچەیی بکرێت،بەدڵنیاییەوە جەماوەرەکەی کوردستان دابەشی سەر دوو بەرەی دژبەیەک دەکرێت و بەدوریشی نابینم پەل بۆ ڕودانی بەریەک کەوتن و توندوتیژی نەهاوێت!

پارتی بە ڕێگری لە سەرۆکی پەڕلەمان و ناردنەماڵەوەی وەزیرەکانی گۆڕان لە ڕێگەی هێزەوە توانی باڵانسی هێز بەلای خۆیدا بخاتوهەموحیزبەکانیتربە یەکێتی نیشتیمانیشەوە ناچار بەوە بکات ڕو لە پیرمام بکەنو بەهەموشیان دکتۆر یوسفیان پێ ناگەڕێتەوە!

سەیرە لەو کاتەی کۆڕەو جیهانی هێنایە سەر خەت و کورد گەورەترین پشتیوانی بۆخۆی زامنکرد کەچی ڕێبەرانی حیزبەکان بۆ گفتوگۆەو خۆیان گەیاندە بەغدای بەعسی ئەو کاتە، ئەرێ خێربو لەخەمی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیدا نەبون؟ لەو کاتەی کەهەمو کورد متمانەی لەسەر دامەزراندنی پەڕلەمانی کوردستانو حکومەتی هەرێم هەلچنیبو،ئێوە بە هەڵگیرسانی شەڕی کورد کوژە دەوڵەتی کوردیتان لەبارتانبرد!لەو کاتەشی کە ڕژێمی بەعس لەناوبراو عێراق کەوتە دۆخی بێخودانیەوە،جیا لە کورد هیچ هێزێکیتر بونی نەبو،لەوکاتەش سەرانی کورد بەهەڵەداوان بەرەو بەهەشتی بەغدا بەڕێکەوتنو هێزە عێراقیەکانی نێو ئوتێلەکانی وڵاتانیان هێنایەوە سەرسفرەی حازری،هەر بیرتان لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەدەکردەوە!لەو دەمەشی کە کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوە بزوتنەوەی ڕیفراندۆمیان دامەزراندو شەووڕۆژیان خستە سەریەک تا بتوانن زۆرترین واژۆ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەدەستبهێنن،پاشان گەیێندرانە بەغدای دەوڵەتی دەڵەمە،کەچی ئێوە کردتانە شاباشو پیاوەتی خۆتانوڕێزتان لەو هەمو واژۆیەی گەل نەگرت و ئەوهەوڵە گەورەیەی گەلیشتان نەزۆک کرد!

لە کۆتاییدا دەڵێم دەوڵەتی کوردی خەونی هەمو تاکێکی کوردە،دەستمان دامێنتان مەیکەنە قوربانی بەرژەوەندی تەسکی حیزبیو مەیکە مێژویەک بۆ کەسێک و بنەماڵەیەک و حیزبێک، لەکاتەدا کە نیەت لێی ئەمەبێت ئەوا چاوەڕوانی نەچونە سەر سندوقی هەزارانی وەک من بکەن دەنگ بەو ڕێفراندۆمە نادەن و شکست دەخوات!!

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

بە (13) مەرج پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر ئاسایی دەکەنەوە

chawigal

بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، سعودیه‌ و میسر و به‌حره‌ین و ئیمارات، (13) مه‌رجیان هه‌یه‌ و ماوه‌ی‌ (10) رۆژ مۆڵه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ده‌وحه‌ ده‌ده‌ن.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌ر له‌ زاری‌ لێپرسراوێكه‌وه‌ ئاشكرایكرد، ئه‌و چوار وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌ی‌ كه‌ په‌یوندی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندوه‌، (13) داواكارییان ئاراسته‌ی‌ ده‌وحه‌ كردوه‌‌و جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكارییانه‌یان كردوه‌ته‌ مه‌رج بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ رۆیته‌رز، له‌ناو ئه‌و (13)ی‌ مه‌رجه‌ی‌ كه‌ سعودیه‌ و میسرو به‌حره‌ین و ئیمارات ئاماده‌یان كردوه‌، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ قه‌ته‌ر كراوه‌ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ دابخه‌ن و ئاستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران دابه‌زێنن.

به‌شێكی‌ تری‌ داواكاری‌ ئه‌و چوار وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌ بریتین له‌ داخستنی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ توركیا له‌ قه‌ته‌ر و راده‌ستكردنی‌ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ناویان له‌ لیستی‌ تیرۆردایه‌ و ئێستا له‌ قه‌ته‌ر نیشته‌جێن.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كردوه‌، ئه‌و چوار وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆیان له‌رێگه‌ی‌ كوه‌یته‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ قه‌ته‌ر كردوه‌و ماوه‌ی‌ (10) رۆژ واده‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ده‌وحه‌ داناوه‌ تاوه‌كو ئه‌و داواكارییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

یـــادی تەمەن شەش ســـاڵـــ لەمەلەوانگەیەکی ناوچەی باکوری ئەڵمانیاساڵێک لەمەوبەر خنکا..! فـەرەیدون کونجرینی

chawigal

 

کاکە یـــاد تەمەن شەش ســـاڵـــ لەمەلەوانگەیەکی ناوچەی باکوری ئەڵمانیا خنکاو خێزانەکەی ماوەی ساڵێکە لە غەم و پەژارەو ناخۆشیدان هێشتا نەتواندراوە لە ئێشو ئازاریان کەمکرێتەوە. ! ؟

 

کاکە یاد لەگەڵ خانەوادەکەی لە کۆتاهی ساڵی ٢٠١٥ هاتونەتە ئەڵمانیا .دوای ئەوەی جێنشینی هەتایی بون لە شارۆچکەی برێم شتادت لە باکوری ئەڵمانیا شەش مانگ بوو لە وڵاتی ئەڵمانیابوون یاد دەخرێتە بەر یەکەم قۆناغی گەشەکردنی مناڵ و لە باخچەی ساوایان وەردەگیرێ تا فێری زوبانی ئەڵمانی بێت و ساڵی ٢٠١٦ بخرێتە بەرقۆناغی خوێندن , بەڵام بەداخەوە لە کۆتاهی یەکەم هەفتەی چونی بۆ باخچەی ساوایان , بێ ئەوەی مۆڵەت لە باوک و دایکی وەرگیرێ لەگەڵ گروپەکەی دەبرێت بۆ مەلەوانگە بە سەرپەرشتی سێ چاودێری شارەزا لە ڕوانگەی پەروەردەکردنی مناڵ و چاودێری باخچەی ساوایان , پاش دو کاتژمێر لەمەلەوانگەکە لەناکاودا کاکە یاد دیارنامێنێت کاتێک دەچنە شوێنی مەلەکردنەکە کەسێك دەڵێت من یادم لە ئاوەکەدا دەرهێناوەتەوە.

 

بەڕێزان ٢٤ / ٦ /٢٠١٧ یادی مردنی کاکە یادە و تائێستا دەزگاکانی ئەم ناوچەیە نەیانتوانیوە کەمێک لە ئێش و ئازاری دایك و باوك بەگشتی خانەوادەکەیان کەمکاتەوە ئێمەی ڕەوەندی کوردی لە باکوری ئەڵمانیا بە ئامادەبونی خانەوادەی یاد بەشدار دەبین لە ڕۆژی یادی دواساتەکانی تەمەنی کاکە یاد ، لە ئستادا ئەو چیرۆکە گواستراوەتەوە بۆ مێدیا گرنگەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و لەسەر داوای دایك و باوکی یاد بەهەرچۆنێكبێت ئەم باسە بچێتە لای دادوەرو لێپرسینەوەی لێبکرێ ” گەر تا کۆتاهی هەفتە بڵاو نەکرایەوە ڕەوەندی کوردی بڕیاری ئەوە دەدات خۆپشاندانێك سازبکات ” تکایە پستیگیری خانەوادەی کاکە یاد بکەن .

 

هاوکارو داکۆکی کاری خانەوادەی یاد لە وڵاتی ئەڵمانیا

فەرەیدون کونجرینی و پشتیوان عوبەیت ” داواکارین پشتیوانیمان بکەن جا بەهەر بیرۆکەیەکی فشاربێت بۆ زایاتر بەدواداچون و هاوکاری پێشنیارو ناوی خۆت تۆمار بکە .

 

شوێنی یادکردنەوەکە لەم ناونیشانەی لای خوارەوەیە

 

Roland Oase Warmwasserfreibad Bad Bramstedt

Am Badesteig. 5

24576 Bad Bramstedt

 

لێرەوە چیرۆکی کاکە یاد لە زاری خێزانەکەیانەوە بخوێنەرەوە

 

به‌رزان ره‌وئوف مه‌حمود كه‌ باوكی یاده‌ وخه‌ڵكی سلێمانیه‌

دەگێڕێتەوەو دەڵێت سه‌عات 8ی به‌یانی رێكه‌وتی 23.06.2016 خۆم بردم بۆ شاره‌كه‌م به‌ناوی باتدرامشتادت دوای ئه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و له‌كاتی ته‌واو بونی ده‌وامی یادا کاتژمێر 02:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ بوو ، چووم یاد بهێنمه‌وه‌ کاتێک جومه‌ ئه‌وێ ئۆتومبێلی پۆلیسی لێ بو له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌یه‌كی زۆری دایك و باوكانی منداڵانی تر كاتی چومه‌وه‌ ژوره‌وه‌ هیج منداڵێكی لێ نه‌بوو ژنێكم بینی وه‌ستابوو به‌ناوی نورته‌ن كه‌ توركه‌ لێم پرسی منداڵه‌كان له‌كوێن؟ له‌وه‌ڵامدا نورته‌ن وتی منداڵانیان بردوه‌ بۆ مه‌له‌وانگه‌، دوای ئه‌وه‌ وتم ده‌كرێت بچین بیان هێنینه‌وه‌ خانمكه‌ ئۆتۆمبێلی پێبوو نه‌گه‌یشتینه‌ مه‌له‌وانگه‌كه‌ مامۆستاكانمان بینی ده‌ستی منداڵه‌كانیان گرتوبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دایه‌نگا ئه‌وه‌بوو هه‌رگه‌یشتمه‌ به‌رده‌م مه‌له‌وانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگاكه‌ باوه‌شێكی حه‌زینی پیاكردوم وتی یاد ته‌نها دوو قوم ئاوی جۆته‌ قورگیه‌وه‌ نه‌خنكاوه‌ به‌س به‌هه‌لی كۆپته‌ر بردومانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هامبۆرگ و سه‌لامه‌ته‌.

 

به‌رزان دەڵێت ” ئه‌و ده‌قه‌یه‌ به‌ شله‌ژاویه‌وه‌ تێلم بۆ رۆژكاری خێزانم كرد دوای ئه‌وه‌ خێزانه‌كه‌م به‌گریانه‌وه‌ هات و په‌یوه‌ندی به‌ (بیتانا) پاڵ كه‌ به‌خێوكه‌ری یاده‌ دوای ئه‌وه‌ هاتن بۆ دایه‌نگاكه‌ و به‌ئاماده‌بونی ئه‌م خانمه‌ پۆلیس وته‌یان لێوه‌رگرتین و پاشان بیتینا من و خێزه‌نه‌كه‌میان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هامبۆرگ، له‌وێ مامۆستایه‌كی دایه‌نگاكه‌ له‌وێ بوو لێمان پرسی كوا یاد وتی: له‌هۆلی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌ ژوره‌وه‌ پاشان دكتۆره‌كان هاتن و ئێمه‌یان برد بۆ نهۆمی دووهه‌م بۆ چاوه‌ڕوانی تا ده‌ی هێنینه‌ ده‌ره‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ چی ببینین هه‌موو سنگی یاد هه‌ڵدرابوو چاوی نوقام بوو بوو، هه‌ناسه‌ی نه‌مابو هه‌مووگیانی خوێن بوو ، دوای ئه‌م رۆژه‌ دكتۆره‌كان وتیان بڕۆنه‌وه‌ به‌یانی وه‌رنه‌وه‌ رۆژی دواتر چوینه‌وه‌ بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێكمان ده‌ست بكه‌یت له‌روداوه‌كه‌ وتیان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایمان مامۆستایان وتویانه‌ پانزه‌ منداڵن و دوای ئه‌وه‌ كه‌ زانیویانه‌ منداڵێك كه‌مبووه‌ سه‌یریان كردوه‌ یاد سه‌رئاوكه‌وتووه‌ پۆلیسیش وتی به‌رده‌وامین له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ .

 

به‌رزان وتی من و رۆژگار دایكی یــاد گه‌یشتینه‌ به‌رده‌م هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و سێ دكتۆر وه‌ستابون له‌ به‌رده‌م هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ پێیان راگه‌یاندین كه‌ به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌توانامانا بووه‌ كردومانه‌ و هیچ له‌ده‌سه‌ڵاتیشمان نه‌ماوه‌ و بابشزانن سه‌ره‌تا به‌مردوی یاد یان هێناوه‌ بۆلامان بۆمان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ بیست ده‌قه‌ زیاتر له‌ئاوا ماوه‌ته‌وه‌ و مێشك و سیه‌كانی پڕبوه‌ له‌ ئاو پاشان رێیان داین بۆ دواجار بۆ ماوه‌ی 3 سێ کاتژمێر توانیمان بۆنی بكه‌ین پاشان وتیان ده‌تانه‌وێت چۆن بینێژن ئێمه‌ش وتمان به‌شه‌رعـی ئیسلام دوای پانزه‌ رۆژ ، خاتوو بیتینا بال كردیه‌ هه‌راو وتی له‌هامبۆرگ پرسه‌ی بۆ دامه‌نێن دواتر له‌م شاره‌ی خۆم ناشتمان و گرێ به‌ستی گۆڕه‌كه‌شیان تا بیست و پێنج ساڵ بۆ كرا و پرسه‌یه‌كی پچوكیشمان بۆ دانا و ئێستا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت گیانله‌ده‌ستدانی یاد بشارێته‌وه‌و باسی نه‌مێنیت سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه‌ كه‌داوای مافی په‌نابه‌رێتیمان كردوه‌ ئیهانه‌ده‌كرێین و پێمان ئه‌ڵێن باسی منداڵه‌كه‌تان هه‌ر مه‌كه‌ن له‌وه‌ش ترسمان هه‌یه‌ هه‌ر له‌ئه‌لمَانیان به‌ده‌رمان بكه‌ن بۆیه‌ داوا له‌ره‌وه‌ندی كوردی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حزبه‌كوردییه‌كان ده‌كه‌ین بێن به‌هانامانه‌وه‌ و هاوكاریمان بكه‌ن.

 

دایکی یاد دەڵێت ئێمه‌ بۆئه‌وه‌ هاتینه‌ ئه‌وروپا و ئه‌لمانیا كه‌ ژیانمان پارێزراو خۆشگوزه‌ران بین كه‌چی ژیانی یاد یان لێسه‌ندینه‌وه‌و به‌داخه‌وه‌ رۆڵه‌كه‌م كۆچی هه‌تاهه‌تایی كرد و دو كوڕه‌كه‌ی تریشم توشی نه‌خۆشی ده‌رونی هاتوون و منداڵێكی تریشـان بوه‌و له‌ خۆشی یادی كۆچ كردو ناومان ناوه‌ یاد .

دایکی یاد داواکارە لە ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا تكایه‌ رێكخراوه‌كان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانی وه‌رن به‌هانامانه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت داوای قه‌ره‌بوی رۆحی خۆمان بكه‌ینه‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ رۆحی یاد قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌ دەمانەوێت هەندێ لە ئێشو ئازارەکانمان کەمکەینەوە.

 

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

بۆ دەبێت دژی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی بین؟ڕابوون مەعروف

chawigal

چەند ساڵێك دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوتەریب لەگەڵ پچڕاندنی هێڵەکانی پەیوەندی نێوان بەغداد و هەولێر، سەرقاڵی مۆنۆپۆڵی تەواوی جومگە و ناوەندە گرنگەکانی دەسەڵاتە لە هەرێم؛ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و وەزارەتەکان، دەزگای دادوەری، پەرلەمان لە ڕیگەی پەکخستنییەوە، پەیوەندیەکانی دەرەوە و دۆسیەی نەوت و گاز و داهاتی نیشتیمانی، .. تد هاوکات لەگەڵ دورکەوتنەوە لە بەغداد، پارتی بە جدی خەریکی قایمکردنی پایەکانی دەوڵەتێکە لەسەر نەخشە و هێڵکاری خەون و خولیاکانی بارزانی؛ میرنشین!
سەرەڕای پێداگیری و هەنگاوە ئاشکراکانی پارتی بە ئاڕاستەی مۆنۆپۆلی تەواوی دەسەڵات و داگیرکردنی خەونی لە مێژینەی گەلی کوردستان بە کۆمارێکی دیموکراتی دادپەروەرەوە و جێگرتنەوەی بە میرنشینێکی ستەمکار، زۆربەی هەرە زۆری ڕکەبەرەکانی پارتی بێباك و سەرگەردان و بێڕوئیا بۆ ئایندەی گەلی کوردستان، لە جدیەت و مەترسی هەنگاوەکانی پارتی تێنەگەیشتن! لە داگیرکردن و چالاکیە دیبلۆماسیەکانی هەولێری پایتەخت و پەیوەندیەکانی دەرەوە تێنەگەیشتن! لە مۆنۆپۆڵکردنی دۆسیەی نەوت و گاز و ڕفاندنی قوتی هاوڵاتیان تێنەگەیشتن! لە پەکخستنی پەڕلەمان و شکاندنی شکۆی دەسەڵاتی دامودەزگا فەرمیەکان و یاسا تێنەگەیشتن! دواجار ریفراندۆمەکەش بە جدی وەرنەگیرا؛ چونکە تێینەگەیشتن!.
تائێستاش زۆرینەی ڕکەبەرەکانی پارتی، لە گۆڕانکاریە قوڵەکانی ئەم سەردەمە تێناگەن. بەشێكیان لە هاوسەنگی و پێوانەکانی سەدەی ڕابوردو گیریان خواردوە و ئاگاداری گۆڕانکاریە گەورەکانی جیهان و ناوچەکە نین. بۆیە هەر لە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و ئەکتیڤیستەکانەوە تا دەگات بە بەرپرسە هەرە باڵاکانی کامپی رکەبەری پارتی، بەدوای یەکدا، پێداگیریان دەکرد کە نە هەنگاوەکانی بارزانی بۆ دەوڵەت (میرنشین!) جدیە و نە بانگەشەکەشی بۆ ریفراندۆم! بە جدی نەگرتنی بانگەشە و ئەجێنداکانی بارزانی بۆ ریفراندۆم و دەوڵەت (میرنشین!) هۆکاری سەرەکی بێباکی و بێخەمی کامپە سیاسیە رەکەبەرەکەی پارتی بو: بێباکی و بێخەمییەك کە تا ئێستا درێژەی هەیە و بەردەوامە!.
ئەو ئاڕاستە سیاسیەی کە بارزانی سەرکردایەتی دەکات، مەسافەیەکی زۆر لە داگیرکردن و رفاندنی خەونی لە مێژینەی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و دیموکراسی و دادپەروەری چوەتە پێش و ئەم ریفراندۆمە هەنگاوێکیتری گەورەی پارتی دەبێت، کە ئەگەر شکست نەخوات یان شەرعیەتی لاواز نەکرێت، هێندەی داگیرکردنی هەولێر لە ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ کاریگەری لەسەر ئایندەی گەلەکەمان دەبێت. ئەم ریفراندۆمە چەندە پێگەی سیاسی بارزانی لە ئێستادا جێگیر و بەهێز دەکات، زیاتر لەوە هەنگاوێکی ترسناكە بە ئاڕاستەی داگیرکردنی داهاتوی پڕۆژەی سەربەخۆیی گەلی کوردستان. بەمجۆرە، ئەگەر ئامانجە نزیکەکانی بارزانی لە ریفراندۆم، پێکهێنانی جۆرێك شەرعیەت بۆ پۆستە نایاسییەکەی و داپۆشینی گەندەڵی هەمەلایەن و شکستە جۆراوجۆرەکانی حکومەت بێت، بە دڵنیاییەوە ئامانجە سەرەکی و بنەڕەتیەکەی قایمکردنی پایەکانی ئەو میرنشینەیە کە بارزانی خەونی پێوە دەبینێت. کەواتە بە پێچەوانەی دیدێکی ئەوتۆ کە بانگەشە و ئەجێنداکانی بارزانی بۆ ریفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەت (میرنشین!) بە جدی ناگرێت، ئەجێنداکانی بارزانی ترسناکن، چونکە جدین!
بانگەشەکانی بارزانی بۆ ریفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەت لەسەر فۆرمی ئامانجە لە مێژینەکانی پارتی (دەوڵەت بۆ خێزانێك!) جدین و هەربۆیە دەبێت بە جدی کار بکرێت بۆ پاشەکشە بەو ئەجێندا و پڕۆژە سیاسییە. هەر پێشڤەچونێك لە هێڵی سیااسی پارتی، خۆبەخۆ یانی پاشەکشەی ئاڕاستەی دیموکراتی و دادپەروەری. سەرکەوتنی ئاڕاستەی پارتی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت (میرنشین!) بەواتای لەبار بردنی خەونی هەزاران شەهیدی گەلەکەمان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراتی دادپەروەر کە دەزگاکانی دەوڵەت ئامرازی پاراستنی شکۆ و کەرامەتی هاوڵاتیان بن نەك نیری کۆیلەتی!

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

یەك دەلیل كە ڕێفەراندۆم بۆ سەربەخۆیی نیە…… كارۆخ عوسمان

chawigal

ئایا جەبھەی توركمان ھەر بەڕاست لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندایە؟

ئەگەر توركمانەكانی ھەرێم سەربەخۆیی كورد بەرز بنرخێنن دەوڵەتی توركیا كاردانەوەی چی دەبێت بەرامبەریان؟

سەرەتا بزانین سەربەخۆیی چیەو ئامانج لێی چیەو لەپێناو ئەوئامانجەدا چی كراوە؟

سەربەخۆیی: دامەزرادنی خۆبەڕێوەبەریێكە لەچوارچێوەی پارچە زەویەكی دیاریكراو كە نیشتمانی پێكھاتەیەكی نەتەوەیی یاخود ئایینی بێت، لەم نیشتمانەدا بەرژەوەندی ھاوبەش نیشتمانیان كۆدەكاتەوە، پێكەوە دەبن بەبونیادی

دەوڵەت.

گەلی كورد لەباشوری كوردستان خواستی سەربەخۆیی ھەیەو ئەم خواستە ڕیشەیەكی مێژووییەو قوربانی بۆدراوە و جەوری زۆری لەپێناودا كێشراوە.

بەڵام بەم نەھجە ئەجێندایەی ئێستای لایەنی خوو گرتوو بەڕێفەراندۆم خەریكە ئەم خواست و ویستە دەبێتە وەھم و لەباردەچێت، وای لێھاتووە خەڵكێ بڕوای بەم ڕێباوەڕە نەمێنێ كە ھەموو تەمەنی داناوە لەپێناو ھێنانەدی ئەم خواستە ڕەوایە.

دەوڵەتی كوردی بەو واتایەیە كە گەلی كورد (نەتەوەی كورد)  بگات بەو ئارمانجانەی كەتێكۆشانی لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوو بۆ كردووە.

كەچی ئێستا ئەم ئارمانجە بووە بەدەسكەللای بیرێكی چەوتی خۆسەپێن و ڕەوتێكی فاشلی سیاسەت و حوكم.

كە كورد داوای سەربەخۆیی بكات دەبێ كاردانەوەی توركیا چۆن بێت؟

بینیمان دوای ڕاپەڕین بەھاری ٩١ دەوڵەتی توركیا بەبیانووی پاراستنی توركمانەكانی كوردستان ھێزی بەرەو ھەرێم جوڵە پێكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەكارھێنانی ئەو ھێزە توركیە بەرامبەر نەیارەكانی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان) بنكەو بارەگای سەربازی بۆ دامەزراندن لەو زۆنەی كە تیری بارزانی تێیدا ھەموو شتێ دەبڕێت.

بنكە سەربازیەكانی توركیا لەناوچەكانی (ئامێدی، ئەتروش، زاخۆ، سێمالكا، باشیك، سۆران و ھەریر) ھەیە، ئەوە بەمەبەستی پاراستنی توركمانەكانی ھەرێم كەچی ئەسڵ بۆ بونیادنانی پێگەی ئابوریە لەڕێگەی پێ سپاردنی پڕۆژەی دەرھێنانی نەوت بە شەریكە توركیەكان.

وەدەرنانی شەریكەی دانەگاز نمونەیەكە بۆ زیاتر جێكردنەوەی شەریكەی توركی.

دەلیل كە ئەم ڕێفەراندۆمە دوورە لەئامانجی سەربەخۆیی بەشداریكردنی توركمانە لەكۆمیتەكەو نیشاندانی دڵسۆزیانە بەرامبەر پڕۆسەكە.

بەرەی توركمانی چۆن دەبێ ھێندە پەرۆشی قەزیەیەك بێت كە چارەنوسی كوردی پێوە بەندە؟ وەك بولبولی خۆشخوانی سەرچڵی ڕێفەراندۆم دایمە ئاوازی دەوڵەتی كوردی زیاتر لە جەماعەتی پارتی دەچڕن، ئەمە ڕێی تێناچێت، ناكرێت بەرەی توركمانی بەم ھەموو دڵسۆزیەوە بێ گوێدانە توركیا ھاوكارو پشتیوانی دامەزرادنی دەوڵەتی ناسیۆنالیزمی كوردی بێت.

بەرەی توركمانی جگە لەوەی نوێنەرایەتی كەمینەیەكی نەتەوەیی دەكات لەھەرێم و عێڕاق نوێنەرایەتی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی توركیایە لەناوچەكە.

لەكاتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركوك كاردانەوەی توركمانەكان بەپێی مەوقیفی توركیا بوو.

واتا چۆن دەگونجێ نوێنەرایەتی توركیا بەم قوڕسایی و دڵسۆزیە پاڵپشتی ڕێفەراندۆمی سەربەخۆیی كورد بێت…!

جگە لەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پەیوەندیە ئابوری و سەربازیەی كەلەسەرئاستی حزب لەگەڵ توركیا ھەیەتی بەھیچ پرسێكی ئەم گەلەی ناگۆڕێتەوە، بەرەی توركمانیش لەوان موتەدەیینتر پارێزگاری لەنوێنەرایەتیەكەیان دەكەن بۆتوركیا، كەچی ئێستا لەژێر ناوی ڕێفەراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆبوونەتەوە، وەك ئەوەی دوو باڵوێزخانەی دەوڵەتی تورك پرسی سەربەخۆیی كورد تاوتوێ بكەم وایە.

جا ئەگەر توركیا خۆی باسی پرسی سەربەخۆیی كورد بكات دەبێ ئامانجەكانی پشت باسەكە چی بن و خەنجەری بڕینی چارەنوسی كورد چەندە تیژو بەھەڕمێن بێت؟

ڕێی تێناچێت بۆ گەورەترین پرسی كورد توركیا ھێشتا كاردانەوەی جددی نەبووبێت.

ناگونجێ پارتی و توركیا تادێت پەیوەندیەكانیان توندتۆڵتر دەبن كەچی پارتی سەرقافڵەی سەربەخۆیی كورد بێت.

تادێت بنكەی سەربازی توركیا زیاتردەبن لەھەرێم كەچی پارتی بەبۆنی سەربەخۆیی خەڵكی كاس كردووە، ھەربۆیە ئەم ڕێفەراندۆمە ساختەیەو گاڵتەكردنێكە بەم مافە، وەسیلەیەكیشە بۆ مانەوەی دۆخەكە بەقازانجی لایەنی بانگەوازكاری ڕێفەراندۆم.

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

كاڵكان: ئێستا ده‌وڵه‌ت بده‌یته‌ پارتی‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌

chawigal

ئه‌ندامێكی‌ کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی‌ پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنێت و ئێستا ده‌وڵه‌ت یان سیستمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ بده‌یته‌ پارتی‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه.

دوران كاڵكان، ئه‌ندامێكی‌ کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ چانێڵ نیوز رایگه‌یاندوه: پارتی‌ پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنێت و هێشتا رون نه‌بوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاخۆ په‌رله‌مانی‌ باشوری‌ كوردستان بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ریفراندۆمی‌ داوه‌ یاخود نا.

راشیگەیاندوە؛ ئه‌گه‌ر ئێستا به‌ پارتی‌ بڵێن جیا ببه‌ره‌وه‌ و سیستمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنه‌، یاخود ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێت پارتی‌ ئه‌و پێشنیاره‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه.

کاڵکان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌؛ كاتێك په‌كه‌كه‌ باسی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كردوه‌ پارتی‌ نه‌یتوانیوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌م پرسه‌ باس بكات، ئێستا پارتی‌ بونی‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ك پروپاگه‌نده‌یه‌ك دژ به‌ په‌كه‌كه‌ و نه‌یارانی‌ به‌كارده‌هێنێت.

راشیگه‌یاندوه‌: پارتی‌ به‌وه‌ هەڵخه‌ڵه‌تاوه‌ ته‌نها پشت به‌ وتن و دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ وشه‌ ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ وتن مه‌رج نییه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕ به‌ وتن و به‌ كرده‌وه‌كردنی‌ وتنه.

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

چاوەڕوانییەک بۆ شۆڕش.!…نەبەز جەلال

chawigal

رێژەیەکی زۆری خەڵکی کوردستان ، گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنەی ، کە دەبێت جۆر و کەرەستەی بڕیاردان و بەڕێوەبردن لە قۆناغە چەپەڵییەکی ئێستایەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر لە نوێ کارکردنی قۆناغێکی جیاوازتر لە ڕابووردو و ئێستای چەق بەستو. کە هەوڵدانێک بێت بۆ دەربازکردنی خەڵکی کوردستان لەم جۆرە دەسەڵات و ژیانەی بۆتە مەرگ و مۆتەکەی تۆقاندن بۆیان و ناتوانن وەک مرۆڤێکی ئاسایی ئاسودەیی بۆ ئایندە و پەتەویی بۆ دواڕۆژیان بنیات بنێن. بۆیە شۆڕش ئەگەرێکی بەهێز و ئاشکرای بەردەم خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانیشە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەرۆک و قورتمی خەڵکەکەی گرتوە و لێ ناگەڕێت ئاسودەیی و ئازادی راستەقینە دەستەبەربێت بۆ گەلەکەی .!
بە دڵنیاییەوە ئەو هێزە نوێیەی کە بە ناوی شۆڕشەوە دێتە مەیدانی کارکردن ؛ شۆڕشگێرەکانی دەتوانن تەواوی کۆمەڵگا بخەنەوە سەر ڕێچکەی ئاساییە تەندروستەکەی خۆیی و خەڵک و خاک ڕزگار بکەن لە چەمکی مافیا و خێڵ و چەتەگەرایی و تاکی کورد قورتار بکات لە بێ سیستمی و مۆڕاڵی بیان گەڕێنێتەوە بۆ هاوڵاتی بونێکی ڕاستەقینەی مۆدێرن شایستە بە ژیان و زەمەنی ئێستای مرۆڤایەتی. . بێگومان وەک لای هەموان ئاشکرایە کە هەموو جۆرە پێکهاتە و پێداویستیەکانی ئەم شۆڕشە ڕۆژانە لە شار وشارۆچکەکانی کوردستاندا بێ دوودڵی دەبینرێن و لەبەردەستدان و بەرکەوتنی راستەوخۆ و زیندویان لەگەڵ جەماوەرەکەیدا هەیە. کە دیارە ئەم دۆخەش لە ئێستادا بەبەردەوامی لە گەشەکردن و تۆکمە بووندایە و تەنها کارێک کە مابێت بۆبیستنی ئەو دەنگە گەورە و یەک رەنگییەی شۆڕش لە پێناو هەنگاو هەڵگرتن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دوا قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی راستەقینەی خەڵکی کوردستان.
دروست دوور و نزیکی کاتەکەیە بۆ خۆ دەرخستن و دەست دانە کاری راستەوخۆی جەماوەری خەڵکی کوردستان بۆ بڕیاردان.
گەرچی دواکەوتنی ئەم بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا و دۆخی جەنگی نەخوازراوو هەوڵ و ئومێدی خەڵکی بەگەیشتن وچارەسەر . وەچاوەڕوانیە پێکەوەییەکەی بەرەی گەل و ڕیککەوتنی لایەنە سیاسیەکانی نەیار بە سیستمی بەڕێوەبردن ئەم دۆخە لەهەرێم و هەنگاو هەڵگرتنی نوێیان بۆ ئەو چارەسەرە لاستیکییەی هاوڵاتیانیان بەزمانی هیوا و خەونی نەزۆکی تێگەیشتن بەخاک پەرستی و چارەسەری کۆتایی و بنەبڕ بۆکێشەکان بوبونە ڕاگری دۆخی هەرێمی کوردستان و ئارامییەکەی .!…
بۆ دەرخستنی ئەم راستیەو هەنگاونانی خەڵکی کوردستان بە ئاراستەی گەیشتن بە مافی سروشتی خۆی و بەدەست هێنانی ئامانجەکانی بۆ دواڕۆژێکی باشتر لەوەی دێتە بەرچاویان بێ شک ناوەستن و هەنگاوی تر هەڵدەنێن و دەکەونە ڕێ بۆ کاروانێک کە ئومێدێکی تر و ئامانجێکی ڕاستەقینە تری پێبێت بۆ داهاتوو. بێگومان و ڕارایی زۆرێک لەو کار و چالاکیانەی رۆژانە دێنە بەردەممان و دەبینرێن و دەبیسترێن و دەوترێن لە نێوو هەرێم و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بێ سڵەمینەوە خەڵکەکەی ئەنجامیان دەدات لە پێناو بەرەنگاربونەوەی ئەم دۆخە چەوتە؛ بە دڵنیایی تیشکی رۆشنایی و بۆن و بەرامە و شنەی شەماڵی ئەو شۆڕشەن . کە خەڵکی کوردستانی باشوور دەستی پێکردوەو هاوڵاتیانی کوردستان چاوەنواڕییەتی بۆ گەیشتن بە خەونی ئازادی راستەقینە و گەڕانەوە بۆ مرۆڤبونێکی ئاسودە لە خاکێکدا کە گۆشت و خوێنی ئاوێتەکردوە بۆ ژیان.!؟

 

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت