چۆنیه‌تی گێرانه‌وه‌ی فایله‌ سڕاوه‌کانی نێو ئایفۆنه‌که‌ت

Baban Institutie

پرۆگرامی
Tenorshare iPhone Data Recovery 7.0.0.2
یه‌کێکه له پرۆگرامه ناوازه‌کان بۆ گێرانه‌وه‌ی زانیاری و فایله سڕاوه‌کانی نێو ئایفۆنه‌که‌ت زۆر به ئاسانی, ته‌نها له‌رێگای دامه‌زراندنی پرۆگرامه‌که‌ و په‌یوه‌ست کردنی له‌رێگای کێبلی مۆبایله‌که‌ته‌وه‌ ڕه‌نگه هه‌ندێک جار ڕووداوێک ڕووبدات ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆ و نامه و فایلانه‌ی نێو ئایفۆنه‌که‌ت بسریته‌وه‌، ئینجا تایبه‌ت به خۆت بێت یان تایبه‌ت بێ به خێزان و هاورێکانته‌وه‌. لێره‌دا ئاشاناتان ئه‌که‌ین به پرۆگرامێک که ده‌توانیت گشت زانیاریه‌کان وه‌ک وێنه‌ و ڤیدیۆ و یاری و پرۆگرام و نامه‌ و لیستی ژماره مۆبایله‌کانی نێو مۆبایله‌که‌ت بگه‌رێنیته‌وه‌.
وه هه‌ندێک کات ئه‌م پرۆگرامه توانای هه‌یه‌ زانیاریه‌کانی نێو ڤایبه‌ر و واتس ئه‌پ و زۆربه‌ی پرۆگرامه‌کانی تریشت بگه‌رێنێته‌وه‌

به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌بیرت بێت پێش ئه‌وه‌ی ناچار بیت به‌م جۆره پرۆگرامانه‌ زانیاریه‌کانت بهێنیته‌وه‌ واباشتره زانیاریه‌کات پێشتر پاراست بێت.

ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانێت گشت زانیاریه‌کانی نێو مۆبایله‌کانی جێلبرێک کراو یاخود ئه‌پده‌یت بوو یا ریستارت بوو بگه‌رێنێته‌وه‌ وه پشتیوانی له ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ ئێس ئه‌کات

پرۆگرامه‌که‌ ده‌توانێت زیاتر له ٢٠ جۆر فایل بگه‌رێنێته‌وه‌ وه‌ک : نامه و مێژووی په‌یوه‌ندیه‌کان و ژماره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و تێبینی رۆژمێره‌کان و تێبینیه‌کان چه‌نده‌ها شتی تر که له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پیداوه

پشتیوانی له‌م جۆره مۆبایلانه‌ ئه‌کات و ئه‌توانێت زانیاریه‌کانیان بگه‌رێنێته‌وه‌ :

iPhone 4
iPhone 4S
iPhone 5
iPhone 5C
iPhone 5S
iPhone 6
iPhone 6 Plus
iPhone 6s
iPhone 6s Plus
iPhone SE
به‌داخه‌وه‌ ناتوانێ پشتیوانی له ئایفۆن ٧ بکات

پرۆگرامه‌که‌ به‌بێ باک ئه‌پ ده‌توانێت زانیاریه‌کانیش بگه‌رێنێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو جارێک سه‌رکه‌وتوو نابێت
وه سود له باک ئه‌په‌کانی ئایتونز و ئای کڵاود وه‌رده‌گرێت وه پشتوانی له کۆتا وه‌شانی ئایتونز ئه‌کات وه پشتیوانی له ئای ئۆ ئێس ١٠ ئه‌کات

کارکردنی پرۆگرامه‌که‌ زۆر ئاسانه ته‌نها له‌رێگای کێبله‌وه‌ په‌یوه‌ستی کۆمپیوته‌ری بکه دواتر پرۆگرامه‌که‌ بکه‌وه‌ دواتر
START SCAN
دابگره
دواتر گشت ئه‌و فایلانه‌ی که ئه‌توانێت بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆت ئه‌گه‌رێته‌وه‌ وه‌ بۆت جیا ده‌کاته‌وه‌

babatyios_restore

له بنه‌ڕ‌‌ه‌تدا پرۆگرامه‌که‌ به پاره‌ییه‌ ئێمه ئه‌مرۆ لێره‌دا به خۆرایی بۆمان هێناون له‌گه‌ڵ کراکه‌که‌یدا
بۆ داگرتن : کلیک لێره‌ بکه

یان کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

سه‌رچاوه‌ پەیمانگەی بابان

درێژه‌ی بابه‌ت

فەرهەنگێکی ناوازە بۆ ئەندڕۆید بە خۆڕایی

Baban Institutie

لە ئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو فەرھەنگ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید و IOS دروستکراوە ئێمە لێرەدا فەرھەنگێکی ناوازەتان پێ دەناسێنین بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید ئەویش فەرھەنگی شوانە .

ئەوەی فەرھەنگەکە جیا دەکاتەوە لە زۆرێک لە فەرھەنگەکانی تر ئەوەیە فەرھەنگەکە بە خۆڕاییە و وشە گەلێکی زۆری تێدایە و دیزاینەکەشی دیزاینێکی جوان و ناوازەیە .

ئەم فەرھەنگە پێکھاتوە لە زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی وە بە پێچەوانەشەوە کوردی بۆ ئینگیزی (EN – KU) (KU – EN) .

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ئەم فەرھەنگە لە گووگڵ پلەی

 

تایبەتەمندیەکانی :
– زیاتر لە ٦٥ ھەزار وشەی تێدایە.
– ئەم فەرھەنگە بەردەوام لە نوێبونەوەدایە و زمانی بۆ زیاد دەکرێت.
– ئەم فەرھەنگە بەتەواوی پشتگیری فۆنتی کوردی دەکات, وە ١٥ زیمی لە خۆکرتوە واتا ١٥ رەنگە جیاواز.
– خوێندنەوەی وشە ئینگلیزیەکان بە شێوازی UK .
– لەم وەشانە دا زۆرترین گۆڕانکاری تێدا کراوە ئەوانیش،
– گەڕان لە نێوان وشەکانی ھەر دوو زمان،
– گۆانکاری لە لیستی مێنو و دراوەر و بەش بەش کردنی و جیا کردنەوەی،
– وە لەکاتی ڕەنگ گۆڕین تیایدا ڕەنگی نوسنەکان و ئایکۆنەکان دەگۆڕێت،
– گۆڕنکاری لە ئایگۆنەکانی فەرھەنگ،
– زیاد کردنی بەشی نامە ناردن.

س/ کوردزۆن

 

سه‌رچاوه‌ پەیمانگەی بابان

درێژه‌ی بابه‌ت

‌ئەو 10پێگەیەی پێویستە ڕۆژانە لەڕێی ئینتەرنێتەوە تەماشایان بكەیت

Baban Institutie

زۆرینەی ئەو كەسانەی هێڵی ئەنتەرنێت بەكاردەهێنن زۆرینەی كاتەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان بەسەر دەبەن بێ ئەوەی هیچ سودێكی تەواویان لەبەسەربردنی كات لەم پێگانە دەست بكەوێت .
ئەم بابەتە وەڵامێكە بۆ ئەو پرسیارەی چۆن دەتوانیت لەكاتی بەسەربردنی كات لە ئەنتەرنێت سوود وەربگریت و لە هەمان كاتدا چێژیشی لێ وەربگریت .
1- ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 خولەك  لەسەر پێگەی (vocabulary ) كات بەسەر ببە بۆ ئەوەی توانستی زمانی ئینگلیزیت باش ببێت لەڕێگەی چەند یاریەكی چێژ بەخشەوە  .
2- بۆ ماوەی چەند خولەكێك تەماشای پێگەی (www.ted.com) بكە لەم پێگەیەوە دەتوانیت ڕۆژانە چەند ڤیدیۆیەكی وەرگێڕاو بۆسەر زمانی عەرەبی ببینیت و لەگەڵیدا تەماشای ئەو گۆڤارە بكە كە تایبەتە لات .
3- بۆ ماوەی چەند خولەكێك تەماشای پێگەی (www.lumosity.com) بكە و توانا مێشكیەكانی خۆت زیاد بكە چونكە لەم پێگەیەدا یاری تایبەت بەم مەبەستە دروست كراوە .
4- لەسەر ئامێری تەلەفۆنەكەت پێگەی (www. stumbleupon.com) دابنێ چونكە هەر كلیكێك لەم پرۆگرامە نوێترین شتی ناو تۆڕەكانی ئەنتەرنێتت پێ دەڵێت .
5- ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك پێگەی (www.quora.com) بەكاربهێنە و وەڵامی چەند پرسیارێكی گرنگ  بدەرەوە لەچەند بوارێكی جیاوازدا .
6- دەتوانیت بێ پارە و بە خۆڕای فێری بیرۆكە و كاری نوێ ببیت لەڕێی پرۆگرامی (www.khanacademy.org) ەوە دەتوانیت شتی نوێ فێر ببیت لەڕێی ئەم پێگە ئەكادیمیەوە .
7- دەتوانیت لەڕێگەی پێگەی (  www.duolingo.com) ەوە لەگەڵ چەندین كەسی جیاواز  بە زمان و نەریتی جیاواز بكەویتە گفتوگۆ و لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە فێری زمانی جیاواز ببیت .
8- پێگەی (www.medium.com) بەكاربهێنە بۆ بڵاوكردنەوەی چیرۆك و كاری تایبەتی خۆت كە مەبەستتە بڵاوی بكەیتەوە .
9- بۆ ڕێكخستنی دۆخی دارایت دەتوانیت پرۆگرامی (  ww.minit.com) ەوە ئەمە بكەیت و تەرازووی مانگانە و ساڵانەی پارەكانت ڕێكبخە .
10- لە كۆتایدا ئەگەر دەتەوێت سوود لە ئەنتەرنێت ببینیت ئەوە دەتوانیت پێگەی (www.lifehacker .com) بەكاربهێنیت و وەك تاكێك توانای بەرهەمهێنانت زیاد ببێت .
سەرچاوە:HuffPost
وه‌رگێرانى :westganews

سه‌رچاوه‌ پەیمانگەی بابان

درێژه‌ی بابه‌ت

ویندۆز ١٠، ئایا کاتی نوێکردنەوە هاتووە؟

Baban Institutie

بە هۆکاری ئەوەی کە کارەکانمان بەبێ کۆمپیوتەر و سیستەمێکی بێ کێشەی کارپێکردن بەڕێوەناچێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر لایەنەکانی ژیانمان کۆمپیوتەریی دەکرێت، هەموو کات بە ئەگەرەوە دەبێت بیر لە نوێکردنەوەی سیستەمی ئەو کۆمپیوتەرانە بکەینەوە کە کارو پرۆسەی گرینگمان بۆ جێبەجێ دەکەن. لە هەمان کاتدا ناتوانین هەتا هەتایە لەسەر سیستەمی کۆن بین، تەکنەلۆژیا پێش دەکەوێت و بیرۆکەی سوودبەخش و جوان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

ئەو چەند تێبینییەم لە خوارەوە ئەوەندە قووڵ نییە کە باس لە ئەو لایەنە گەورەیە بکەم، بەڵام دەمهەوێت لە چەند خاڵ و ڕستەی خوارەوەدا ئەوە بخەمە ڕوو کە ئایا چۆن بیر کە نوێکردنەوەی سیستەمی کۆمپیوتەر دەکەمەوە، کە لەوانەیە لە ئەنجامدا سوودێکی هەبێت بۆ ئێوەش وەک خوێنەر بە تایبەت ئەگەر تا ئیستا بڕیارتان نەدابێت بۆ نوێکردنەوەی سیستەمەکەتان لە وەشانێکی کۆنترەوە بۆ ویندۆز ١٠ لەگەڵ نوێترین نوێکاریی Windows 10 Anniversary Update.

ئەم بابەتەم لەسەر کۆمپیوتەرێک بە سیستەمی Windows 8.1 Pro دەنووسم کە نزیکەی ساڵێکە دامەزراوە و زۆر بێ کێشە کارەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە، خێرایە، خاوێنە، ئەوەی دەمهەوێت جێبەجێی دەکات و زۆرتریش. هەندێک تایبەتمەندیشم لێ ناچالاک کردووە کە بەکاری ناهێنم. بەڵام لەگەڵ هاتنی ویندۆز ١٠ بە کۆمەڵێک لە نوێکارییەکانی ئەو وەشانە نوێیە دڵخۆش بووم کە بەتایبەت کۆمەڵێک کاری ڕۆژانەیان بۆ ئاسان دەکردمەوە. هەمان کارەکانم لە ویندۆز ٨،١ دا بە هاوکاری پرۆگرامی دەرەکی و زۆرجارێک بە پارە جێبەجێ کردووە.

وەرگرتن و ناردنی ئیمەیل بە شێوەیەکی بەردەوام کاری ڕۆژانەمە و بەبێ پرۆگرامێکی بە توانا و وردەکار بەڕێوەبردنی هەموو هەژمارەکانم ئاسان نابێت، بۆیە کاتی خۆیەتی کە ویندۆز ١٠ پرۆگرامی فەرمیی لەگەڵدا دێت کە هاوشێوەی Apple Mail کارەکانی ڕاپەڕینێت.

وەک کەسێک کە سیستەمی ماکینتۆش Mac OS X کە ئێستا تەنیا ناوی macOS ـە بەکار دەهێنم لەسەر MacBook Pro وەک لاپتۆپی بەردەست بە هۆکاری هەبوونی باتری باش و تەختەکلیلی لاتینی باش، کۆمەڵێک ئامراز و پرۆگرام هەن لە ئەو سیستەمەدا کە لە ویندۆزدا جێگرەوەی پتەویان نەبووە تا ویندۆز ١٠ و بەتایبەت دواترین نوێکاری سیستەمەکە، بۆ نموونە پرۆگرام بۆ خوێندنەوە و ناردنی ئیمەیل، لە Mac پرۆگرامی Apple Mail هەیە و لەگەڵ هەموو سیستەمەکان هەیە، کە پرۆگرامێکی تەواوە و کاری ناردن و خوێندنەوەی ئیمەیلی زۆربەمان جێبەجێ دەکات. لە ویندۆز چەندین پرۆگرامی هاوشێوە هەن و هەبوون، وەک Windows Live Mail، Mozilla Thunderbird، Outlook Express ی کۆن و Microsoft Outlook کە خۆڕایی نییە. ئەوانەی کە خۆڕایی بوون تێکەڵاوی سیستەم نەبوون و بەشێکی سەرەکی نەبوون لە سیستەمەکە بۆیە هەموو کات وەک ئامرازی دەرەکی چاوم لێدەکردن و بۆ کەسێک کە زۆرتر لە ١٠ هەژماری ئیمەیل بەڕێوەدەبات لە توانایاندا نەبوو بە خێرایی و خاوێنیی کارەکان جێبەجێ بکەن. بە تێکەڵاوی مەبەستم لە نەبوونی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی گشتییە وەک Notification لە ماک، کە ئێستا خۆشبەختانە لە ویندۆز ١٠ هەیە.

خۆشبەختانە لە ویندۆز ١٠ ئێستا وەک Apple Mail کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پرۆگرامی Mail ی وەک بەشێک لە سیستەمەکە هەیە، کە ئەو کەلێنەی پینە کردووە و کە پرۆگرامەکە دەکەیتەوە دەردەکەوێت بەشێکە لە سیستەمەکە چوونکە هەمان ڕوومەت و UI ی هاوبەشی سیستەمی هەیە لە بنەڕەتدا. هەرچەندە لە لایەنی وردەکاریی و ڕێکخستنەوە ماویەتی وەک Apple Mail تەواوبێت، بەڵام هەر پەسەندە چوونکە تەمەنی کورت ترە و لەگەڵ کاتدا مایکرۆسۆفت باشتری دەکات.

windows-10-mail-app

ئەوە یەکەم کێشەی ئیمەیل لە وەشانەکانی پێشووی ویندۆز چارەسەر دەکات و کردوویەتی بۆ من کە پێشتر پرۆگرامی eM Client ـم کڕیبوو بۆ بەکارهێنان بۆ خوێندنەوە و ناردنی ئیمەیل کە بە باشیی لەگەڵ ڕاژەکانی گووگڵ کار دەکات.

نوێترین Update ی ویندۆز کە مایکرۆسۆفت لە ژێر ناوی Windows 10 Anniversary Update بڵاوی کردووەتەوە ئەو وەشانە سەرەتاییەی ویندۆز ١٠ ی پتەوتر کردووە لە بنەڕەتدا و لە هەمان کاتدا لە ڕوومەتدا لە زۆر شوێنێکدا ڕێکخراوەتەوە بە شێوەیەکی ڕێک و پێکتر. ئێستا لە ویندۆز ١٠ ڕوومەتی تاریکمان بەردەستە Dark Mode / Theme کە ڕوومەتی سیستەمەکە باشتر لەگەڵ یەکتر دەگوونجێنێت.

نموونەی Dark و Light Theme لە ویندۆز ١٠،

windows-10-dark-theme-enabled

ئەمڕۆ لەگەڵ هەبوونی مۆنیتۆری 4K و منیش وەک بەکارهێنەرێک لەسەر ئەو Resolution ـە، دەتوانم بڵێم پاش بەکارهێنانی 4K بۆ یەکەم جار، گەڕانەوە بۆ مۆنیتۆری ئاسایی Full HD یان HD ئاسان نابێت، بۆ خۆم هەوڵم دا بگەڕێمەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووم، چوونکە ئەو وێنەیەی کە لە مۆنیتۆری 4K بە Resolution ی 3840 بە 2160 پیکسڵە و دەرکەوتنی وێنە و بە تایبەت دەقی ئاسایی دەبرێتە ئاستێکی دیکە کە چاومان ڕاستەوخۆ لەگەڵی ڕادێت و گەڕاندنەوە بۆ Resolution ی کەمتر، لە زۆربەی کاتدا دەبێتە هەستی خراپبوونی بینا و ڕوون نەبوونی نووسراوەکان.

بۆ ئەوەی ئەو جۆرە مۆنیتۆرانە بە درووستیی کار بکەن، پێویستە سیستەمەکە توانای ئەوەی هەبێت بە درووستیی دەق و وێنەکان بە ئەو Resolution ـە زۆرە پیشان بدات، تا ویندۆز ٧ بە شێوەیەکی ئەوتۆ بیر لەوە نەکرابووەوە چوونکە ئەو کات باسی 4K Monitor نەبوو، بەڵام لەگەڵ ویندۆز ٨ و ئێستاش لە ویندۆز ١٠ پاڵپشتی کردن لە High DPI Monitors ڕێک و پێک کراوە، لە ویندۆز ١٠ زۆربەی بەشەکانی سیستەم نووسراونەتەوە بە شێوەیەک کە خۆکارانە خۆیان دەگوونجێنن لەگەڵ قەبارەی پێویست. بەکارهێنانی Monitor ی 4K لە ویندۆز ١٠ درووست ڕێکخراوە و ئەوەش هۆکارێکی دیکەیە کە ئەگەر Resolution ی مۆنیتۆر لە سەرەوەی Full HD بوو درووست وایە بە لانیکەم ویندۆز ٨،١ بەکار ببرێت، هەرچەند کەم و کۆڕی هەیە، بەڵام بە بەکارهێنانی ویندۆز ١٠ بەکارهێنانی 4K & 5K لە ڕاستیدا دەبێت 8K ـیش کێشەی نەبێت.

لە ماک تایبەتمەندی گەڕانی Spotlight یەکێک لە ئەو تایبەتمەندییانەیە کە هەموو بەکارهێنەرێک پێویستە بەکاری ببات بۆ خێراکردنەوەی پرۆگرام،  گەڕان لە سیستەم و هتد… ڕاستە لە ویندۆز ٨ ـەوە شتێکی هاوشێوە لە ویندۆز دا بنیادنراوە، بەڵام هیچ کاتێک وەک ئەوەی لە سیستەمی ماک هەیە کارامە نەبووە و بەکارهێنانی هەندێک کات پرۆسەکەی خاوتر دەکردەوە. ئیستا لە ویندۆز ١٠ لە تەنیشت دووگمەی دەستپێک Start Menu دا خانەی گەڕان بە بەردەوامیی هەیە و لە دۆزینەوەی فایل، پرۆگرام و خێراکردنەوەی شوێنەکانی دیکە زۆر باش کار دەکات و بەبڕوای من بە ئەو شێوەی ئێستای لە هەندێک ڕوانگەوە لە هی سیستەمی ماک باشتر کار دەکات. ئەگەریش Cortana بەکار ببەیت، زۆرتر سوود لە ئەو بەشە دەبینیت. بە هۆکاری ئەوەی ڕاهاتبووم لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە لە ماک، نەبوونی لە ویندۆز لە پێشوودا هۆکارێک بوو بۆ نوێ نەکردنەوەی سیستەمەکەم، بەڵام کە ئێستا چارەسەر کراوە، ویندۆز ١٠ ئەو کەلێنەشی پینە کردووە و پێویستی بە پرۆگرامی دەرەکی نەماوە بۆ جێبەجێ کردنی هەمان کار. لە پێش ویندۆز ١٠ بە پرۆگرامێکی بچووک بە ناوی Alfred هەمان کردارم ڕادەپەڕاند.

 

بە شێوەیەکی گشتیی ویندۆز ١٠ ئێستا سیستەمێکی پێشکەوتووە و لەگەڵ بەکارهێنەرانی ئەمڕۆی ئینتەرنێت باشتر دەگوونجێت، زۆربەمان زانیارییەکانمان لە Cloud Service ـەکانی کۆمپانیاکانی وەک Google, Microsoft و هتد… پاشەکەوت دەکەین، لە ویندۆز ١٠ درووستکردنی پەیوەندی و گەیشتن بە ئەو زانیارییانەمان تێکەڵاوی سیستەم کراوە بە شێوەیەک کە سیستەمەکە بەڕاستی خۆی دەکاتە ئامرازێک کە کارەکانت ڕاپەڕێنێت لە باتی ئەوەی ئێمە وەک بەکارهێنەر تەنیا سەرقاڵی ڕێکخستن و چاککردنی بین. وەک بەکارهێنەرێکی گووگڵ و ڕاژەکانی وەک Calendar, Contacts, Gmail, Drive, Photos و هتد… بە ئاسانی و بە چوونەژوورەوەم بۆ هەژمارەکەم، هەموو ئەو زانیارییانەم لە چوارچێوەی پرۆگرامە ستانداردەکانی ویندۆز بەردەستە، جێبەجێکردنی هەمان کار لە وەشانەکانی پێشووی ویندۆز پێویستی بە پرۆگرامی دەرەکی دەکرد یان لە ویندۆز ٨ دا بە شێوەیەکی زۆر لاوازتر کاریان دەکرد.

هەرچەندە مایکرۆسۆفت زۆر هەوڵی داوە و دەدات کە ڕاژە و بەرهەمەکانی خۆیان بەکاربهێنیت لەگەڵ ویندۆز ١٠، کە هەوڵێکی زۆر ئاساییە، بەڵام بەکارنەهێنانیان لە هەمان کاتدا نابێتە هۆکاری درووستبوونی هیچ سنووردارییەک، بەڵکوو زۆر بە ئاسانییەوە دەکرێت ویندۆز لەگەڵ ڕاژەی کۆمپانیاکانی دیکە بەکار ببرێت، بۆ نموونە من کە لەگەڵ ڕاژەکانی گووگڵ بەکاری دەهێنم هەست بە ئەوە ناکەم کە ڕاژەکانی گووگڵ وەک ڕاژەی لاوازتر کار بکەن یان توانای کارکردنیان سنوورداربێت. ئەوەش تەنیا جێی دەستخۆشی و پێزانینە بەرانبەر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە سیستەمەکەی بە ئەو کراوەییە بۆ بەکارهێنەرانی هێشتووەتەوە.

windows-10-universal-apps-all

بیرۆکەی Universal Windows Apps شتێکی سەرنج ڕاکێشە بە ئەو مانایەی کە پرۆگرامنووس یەکجار پرۆگرامەکەی دەنووسێت و لەسەر هەموو وەشان و قەبارە جیاوازەکانی ویندۆز کار دەکات، کە پێشتر ناوی Metro App ـیان لێ نرابوو، Universal Windows Apps ی زۆر باش هەن لە Windows Store، ئەوەیان کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنم Microsoft Remote Desktop ـە کە لە وەشانی تایبەت بە ویندۆز ١٠ زۆر باشتر لە وەشانی تایبەت بە ویندۆز ٨ ڕێکخراوە. ئەو تایبەتمەندییەی کە لە ویندۆز ١٠ دا Universal App ی بەهێزکردووە توانای کردنەوەیانە شانبەشانی پرۆگرامە ئاساییەکانی ویندۆز Legacy Windows Apps، لە کاتێکدا کە Universal App مودێڕنترن و زۆربەی کات بە کەمترین کات و قەبارە کاری زۆرتر جێبەجێ دەکەن.

windows-10-photo-app

چوونکە ئەمڕۆ هەموومان مۆبایلی ژیرمان پێیە و زۆربەیان کامێرای زۆر باشیان هەیە، وێنەگرتنی بەردەوام بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەمان، هەرچەندە لەوانەیە ئەمەیان من نەگرێتەوە و کەسی درووست نەبووم کە بڵێم چالاکانە وێنە دەگرم، بەڵام بۆ پاشەکەوتکردنی وێنەکانم جگە لە پاشەکەوتی ئاسایی پشت بەستم بە Google Photos، لە ویندۆز ١٠ مایکرۆسۆفت بە پرۆگرامی Windows Photos App ڕاژەیەکی هاوشێوەی بۆ بەکارهێنەرانی خۆی هەیە کە ئەگەر وێنەکانت لە OneDrive پاشەکەوت بکەیت، هەموویان لە نێوان ئامێرەکانی ویندۆزت Sync دەبن بە هەموو گۆڕانکارییەکانیانەوە. ئەمەش لە خۆیدا ڕاژەیەکە کە لە کۆمپانیاکانی دیکە بە پارەیە و لەوانەیە بە هەمان ئاسانی کار نەکەن.

ئەوەی بە دڵم نییە لە ویندۆز ١٠، هەموو ئەو خاڵانەی تایبەت بە بردنی زانیارییەکانمە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە کە لە زۆر کون و بنی سیستەمەکە شاردوویانەتەوە و هەندێک لە بنەڕەتدا وەک ستاندارد چالاکن، پێویست دەکات ناچالاک بکرێن پاش دامەزراندنی سیستەمەکە. ئەگەر نە زۆر گەشبینم بە ئەوەی کە ئێستا ویندۆز ١٠ بەکار دەهێنم وەک سیستەمی ڕۆژانە و ئەگەر وەک من هەموو کات ماوەیەک چاوەڕوان دەبێت تا سیستەم نوێ دەکەیتەوە، لەوانەیە ئیستا کاتی درووست بێت بە مەرجێک Windows 10 Anniversary Update بەکار ببەیت نەک وەشانی پێشووی.

لە بەستەری خوارەوە دەتوانرێت وەشانی Windows 10 Anniversary Update بە فۆرماتی ISO لە ماڵپەڕی فەرمیی مایکرۆسۆفتەوە دابیگردرێت،

https://www.microsoft.com/en-us/softwar … ndows10ISO

ئەو چاککارییانەی لە Windows 10 Anniversary Update کراون سیستەمەکەی بەهێزتر کردووە لە ڕوومەت و توانای ڕاپەڕاندنی کارەکانی. لە کاتی نوێکردنەوە بۆ ویندۆز ١٠ دەتوانیت کلیلی تایبەت بە ویندۆز ٧ یان ٨ بەکار ببەیت بۆ چالاک کردنی سیستەمەکەت بە شێوەیەکی فەرمیی و درووست.

سه‌رچاوه‌ پەیمانگەی بابان

درێژه‌ی بابه‌ت

لە ساڵی ٢٠١٦ چ وشەیەکی نهێنی زۆرترین جار بەکارهێنراوە؟

Baban Institutie

لەسەرانسەری جیهاندا خەڵکان بە جیاواز بەرنامەکانی کۆمپوتەر و مۆبایل و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن، لەهەمان کاتدا ، بۆ پاراستنی زانیاریە کەسیەکان و بەکارهێنانیان تەنیا لەلایەن خۆیانەوە پێویستە بەکارهێنەران وشەیەکی نهێنی دابنێن هەم لەسەر ئامێرەکانیان هەم لەسەر ئەژمارەکانیان.

وە بەردەوام ناوەندەکانی پاراستنی زانیاری لەسەرتاسەری جیهان هۆشداری ئەوە دەدەن کە پێویستە وشە نهێنیەکان بەجۆرێک بن کە بە ئاسانی ئاشکرا نەکرێت و کەسانی تر نەتوانن پێشبینی بکەن و توشی کێشەتان بکەن، بەڵام ئەوەی سەیرە لە راپۆرتی ساڵانەی ئاسایشی ئینتەنێت داهاتووە کە تیایدا لیستی ٢٥ خراپترینی ئەو وشە نهێنیایەن تیادا بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بەکارهێنراوە لە ساڵی ٢٠١٦.

ئەوەی وادەکات توشی سەرسوڕمان بیت بریتیە لەوەی کە %١٧ بەکارهێنەران لە جیهاندا وشە نهێنیەکانیان بریتیە لە “123456.”

ئەمانەی خوارەوە لیستی ٢٥ خراپترین و زۆرترین بەکارهێنراوی وشەی نهێنیە:

Common-Password-List-246x1024

سه‌رچاوه‌ پەیمانگەی بابان

درێژه‌ی بابه‌ت