شکۆی کەم ئەندامان بەرز رابگرن…

Bashdar

کەم ئەندامان یان ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن… ژمارەیەکی یەکجار زۆرن لە کوردستاندا. ئەم ئینسانانە یان زگماک و لەگەڵ لەدایک بوونیان، یان بە هۆکاری روداوی سەیارەو کەوتن، یان بەهۆی برینداربوون و بەشداریان لە بەرەکانی جەنگدا، کەم ئەندام بوون. ئەو ئینسانانە بەهەموو پێوەرێک پێویستیان بە ڕیزو هاوکاری تایبەت هەیە. پێویستیان بە ئیمکاناتی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان راپەرێنن، پێویستان بەچاودێری بەردەوامی پزیشک و دەرمان هەیە، پێویستیان بە کەرەستەو ئامرازی تایبەتی هاتوچۆو  شوێنی تایبەتی بۆ سەرگەرمی و حەوانەوەو شوێن و خانووی شیاو بۆ ژیان کردن هەیە، کە هەلومەج و دۆخی تایبەتی کەم ئەندامان لەبەرچاو بگرێت… وە بۆ زۆریان پێویستە کار دابین بکرێت کە لەگەڵ جەستەو توانایی ئەوان بگونجێت.

گرتنە ئەستۆی هەموو پێداویستیەکانی کەم ئەندامان یان خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، ئەرکی دەسەڵاتە. هاوکات پێویستە لەلایەن کۆمەڵگەوە بە چاوی رێزەوە لێیان بروانرێت.

ئەوەی کە دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا، شانی خۆی خاڵی کردۆتەوە لەبەرامبەر بەو ئینسانانەو لەوەش واوەتر جەرائەتی ئەوەیان بەخۆیان داوە، موچەی ئەم توێژە بەرینە ببرن و بیکەنە نیوە، تاوانیکە و لێخۆشبوونی نییە. لەهەموو وڵاتێکی سەر ئەم گۆی زەویەدا، ئەگەر کەمترین رێز بۆ ئینسان هەبێت، ئەوا بە چاوی رێزەوە دەوڵەت و دام دەزگا حکومیەکان، مامەڵە لەگەڵ ئەم توێژە دەکەن و پێدوایستیە ژیاری و تەندروستیەکانیان بۆدابین دەکرێت و کۆمەڵگەش بە چاوی ڕیزەوە لێیان دەروانێت.

سپاردنی ژیان و گوزەرانی ئەم ئینسانانە بە کۆمەکی سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکان، کارێکی قێزەون و سوکایەتیەکی ئاشکرایە بە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان. ئەو ئینسانانە وەکو هەموو تاکیکی تری کۆمەڵگە، خاوەنی رێزو شکۆ و کەسایەتی تایبەت بەخۆیانن و نابێ رێگە بدرێت وەکو سواڵکەر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و ناچار بەوە بکرێن دەست لەچەند سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیایەک پان بکەنەوە بۆ بەڕێوەچوونی ژیان و گوزەرانیان.

شەرمە لەکۆمەڵگەیەکدا، لرفەی نەوت بێت و رۆژانە بەرمیلێک نەوت بفرۆشرێت، خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆر بێت، بەڵام ئینسان نەبوو هەژار بێت و لەناو ئەوانەشدا، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان هەژارو موحتاجی سەرەتاییترین پێداویستی تەندروستی و شوێنی ژیان و پێداویستیە تایبەتیەکانیان بن.

سه‌رچاوه‌ ئاشتی

درێژه‌ی بابه‌ت

بۆ دەبێت “ڕیفۆرمی كۆمەڵایەتیی یان شۆڕشی” ڕۆزا لۆكسمبۆرگ بخوێنینەوە؟

Bashdar

ئەلیزابێس شوڵتە

و. پێشڕەو محەمەد

ساڵی 1898 كە ڕۆزا لۆكسمبۆرگ، سۆسیالیستی بەڕەچەڵەك پۆڵەندی، بەیەكجاریی ڕۆیشتە ئەڵمانیا، ئەم وڵاتە ناوەندی ئایدیای سۆسیالیستیی و لانكەى گەورەترین پارتی سۆسیالیستیی جیهان بوو: پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا (ئێس. پی. دی). بەڵام لەناوەوەى حزبەكەدا مشتومڕ و جەدەلی توند هەبوو.

لەلایەكەوە شۆڕشگێڕان هەبوون، ئەو ماركسیستانەى پێیانوابوو سۆسیالیزم تەنها لەڕێگای خۆڕزگاركردنی چینی كرێكارەوە بەدیدێت؛ و لەلایەكی دیكەوە، ڕیفۆرمیستەكان یان ڕیڤزیۆنیستەكان هەبوون، كە بانگەشەى ئەوەیان دەكرد سەرمایەداریی بە قۆناغێك گەیشتووە خواستی شۆڕشگێڕیی دژی سیستەمەكە چیتر زەروور نییە و لە بەرانبەردا لەڕێگای پیادەكردن و جێبەجێكردنی گەلێك ڕیفۆرمی گونجاوەوە – مافە دیموكراتییەكان و بەرنامەكانی خۆشگوزەرانیی كۆمەڵایەتیی زیاتر – سۆسیالیزم بەدرێژایی زەمەن و وردە وردە دەتوانرێت بەدیبهێنرێت.

ڕیڤزیۆنیستەكان بەڕابەرایەتیی ئێدوارد بێرنشتاین، سۆسیالیستی دیاری ئەڵمانیی، خەریك بوو مەیدانەكە داگیر بكەن. ئەم مشتومڕە، جەدەلێكی تازە نەبوو بۆ بزووتنەوەى سۆسیالیستیی. هەندێك لە ڕووخسارە سۆسیالیستەكانی سەرەتا وەك فێردینان لاسالیش بانگەشەى ئەوەیان دەكرد دەكرێت لەڕێگای پەرلەمانەوە سۆسیالیزم بەدیبێت.

ساڵی 1878، ئۆتۆ فۆن بیسمارك، ڕاوێژكاری گشتیی ئەڵمانیا، چەند یاسایەكی دەركرد كە بە “یاسا دژە سۆسیالیستییەكان” ناسرابوون. لە ئەنجامی ئەم یاسایانەدا هەزاران كەس زیندانیی كران و دوورخرانەوە. ڕۆژنامە سۆسیالیستییەكان داخران و هەموو چالاكییە سیاسییەكان وەك بژاردە نایاساییەكان ڕاگەیەنران. بەدرێژایی ئەم قۆناغە پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا خۆی وەك پارتێكی شۆڕشگێڕ ڕاگەیاند و ڕێگا و میتۆدی پەرلەمانیی بۆ بەدیهاتنی سۆسیالیزمی ڕەتكردەوە.

پلاتفۆرمی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا، زمانحاڵی خەم و كەڵكەڵە و كێشەكانی چینی كرێكاری شاریی ئەڵمانیا بوو. لەم ڕووەوە بوو بەشداریكردنی حزب لە دەنگدان، لە 312 هەزار لە ساڵی 1881، گەیشتە زیاتر لە 1.4 ملیۆن كەس لە ساڵی 1890. لە ساڵی 1890دا، “یاسا دژە سۆسیالیستییەكان” لابران و ئەمەش شەپۆلێكی مانگرتن و خەباتە سەندیكایی و یەكێتییەكانی بەدوادا هات.

ڕابەرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا لە ترسی ئەوەى نەك ئەم مانگرتنانە ببنە هۆى سەرهەڵدانی ترس و “دڵەڕاوكێ”ی ئەندامانی موحافەزەكار، یان لەترسی ئەوەى نەك دووبارە سەركوت بگەڕێتەوە، بەجۆرێك ڕەهەندە شۆڕشگێڕترەكەى بەرنامەى خۆیان لابرد. بۆیە لە كۆنگرەى 1890ی ئێرفورت، بەرنامەى حزب وێڕای ئەوەى ماركسیزم و لەناوبردنی سەرمایەداریی وەك بیركردنەوەى “ڕەسمیی” حزب لەخۆیدا جێدەكاتەوە و دەیگونجێنێت، كەچی لەهەمانكاتدا داوای وەزیفە پراكتیكییەكانی دەكرد گونجاو بێت لەگەڵ قۆناغێكدا كە هێشتا شۆڕش لە بەرنامە و ئەجێندای خێرادا نەبێت [واتا مەسەلەى شۆڕش دوورمەودا بێت و بەداهاتوو بسپێردرێت-وەرگێڕ].

كەمپینی ئۆپۆزیسیۆنی حزب دژی حكومەت، هەڵكشانی دەنگی هەڵبژاردنەكانی بۆ هێنا. بەڵام لەناوەوەى حزبدا درز و بۆشایی دەربارەى پرس و كێشەیەك دروست ببوو: ئەم ئۆپۆزیسیۆنە دەبێت تا كوێ پێشڕەوی بكات؟

لەنێوان ساڵانی 1896 و 1898دا، بێرنشتاین زنجیرە وتارێكی دەربارەى “كێشەكانی سۆسیالیزم” و پاشان كتێبێكیشی بڵاوكردەوە. وەڵامی سەرتاپایی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ لە نامیلكەیەكدا بەناوی “ڕیفۆرمی كۆمەڵایەتیی یان شۆڕش” لە ساڵی 1908 چاپكرا.

لۆكسمبۆرگ لە یەكەم پەرەگرافی كتێبەكەیدا، وەڵامێكی جەرگبڕی هەموو ئەوانە دەداتەوە كە ئەو خەریكە دوو كاتیگۆریی شۆڕش و ڕیفۆرم لەبەرانبەر یەك دادەنێت: ” ئایا ده‌کرێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی یان گۆڕینی سیسته‌می باڵاده‌ست –که‌ ئامانجی کۆتاییمانه‌- دژی ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تیی بێت؟ بێگومان نه‌خێر”.

“خه‌باتی رۆژانه‌ له‌پێناو ڕیفۆرم و باشکردنی بارودۆخی کرێکاران له‌ چوارچێوه‌ی نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی باڵاده‌ستدا و بۆ سه‌قامگیرکردنی داموده‌زگا دیموکراسییه‌کان، تاکه‌ ڕێگه‌ی سۆسیال دیموکراسییه‌ له‌پێناو چوونه‌نێو خه‌باتی چینایه‌تیی پرۆلیتاریاوه‌ به‌ئاڕاسته‌ی ئامانجی کۆتایی: به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می کاری کرێ. سۆسیال دیموکراسیی پێیوایه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی دانه‌بڕاو هه‌یه‌ له‌نێوان ڕیفۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شۆڕشدا، خه‌بات له‌پێناو ڕیفۆرمدا، پردێکه‌ بۆ سۆسیال دیموکراسیی و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجه‌که‌یه‌تی” [تێبینیی: هەموو ئیقتیباسەكان لە وەرگێڕانە كوردییەكەى كتێبەكە وەرگیراون].

لەڕاستیدا ئەوە بێرنشتاین بوو ئەم دوو كاتیگۆرییەى دژی یەكتری دانابوو: “ئامانجی كۆتایی سۆسیالیزم هەرچییەك بێت هیچ مانایەكی بۆ من نییە؛ ئەوە بزووتنەوەكەیە هەموو شتێكە”. بێرنشتاین كە دەوروبەر و زەمانەكەى خۆى وەك قۆناغێكی گەشەى سەرمایەداریی و سەركەوتنی كرێكاران لە گەیشتن بە ڕیفۆرمە گەورەترەكاندا دەبینی، گوتی سەرمایەداریی گەلێك میكانیزمی نوێی (وەك یەكێتییە كرێكارییەكان و ڕیفۆرمەكانی هەڵبژاردن و مافەكان)ی هێناوەتە ئاراوە و ئەمانەش ڕێگا بۆ گەشەى وردە وردەى كۆمەڵگا بەرەو سۆسیالیزم خۆش دەكەن.

لۆكسمبۆرگ دەستیكرد بە تەحەداكردنی بانگەشەكانی بێرنشتاین و گوتی ئەگەر بێرنشتاین پێیوایە سۆسیالیزم لەڕێگای ڕیفۆرمەوە دەتوانێت بێتە بوونەوە، كەواتە ئەو بەجۆرێك لە خەیاڵپڵاوێكیش ئەولاترە. لۆكسمبۆرگ دەڵێت هەروەك شارل فۆریە، سۆسیالیستی یۆتۆپیی فەڕەنسیی “پڕۆژەیەكی هەبوو تا لەڕێگای دامەزراندنی سیستەمێكی فالانستەرەكان، ئاوی هەموو دەریاكان بگۆڕێت بۆ شەرابێكی خۆش”، بێرنشتاینیش کاتێک پێشنیاری گۆڕینی ئاوی تاڵ و تفتی ده‌ریای سه‌رمایه‌داری ده‌کات بۆ ئاوێکی شیرین و به‌چێژی سۆسیالیزم – به‌ ورده‌ورده‌ تێکردنی چه‌ند بوتڵێک له‌ لیمۆنادی سۆسیال ڕیفۆرم- ڕاسته‌ بیرۆکه‌یه‌کی بێکه‌ڵک و بێتامه‌، به‌ڵام زیاتر له‌وه‌ش خه‌یاڵییه‌.

ڕوونكردنەوەكانی لۆكسمبۆرگ دەربارەى ڕۆڵی یەكێتییەكان و هەڵبژاردنەكان و خەبات بۆ ڕیفۆرمەكان – و چاندنی تۆوەكانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە – وێڕای تێپەڕینی 100 ساڵ هێشتا و هێشتاش هەر تازەن و بابەتی ئەمڕۆن. گرنگیی یەكێتییەكان لەڕوانگەى ئەوەوە لەوەدابوو یەكێتیی، ئەنجوومەنێكە كرێكاران تیایدا كۆدەبنەوە و تێدەگەن بەشێكن لە تاقانە چینێكن و لەمیانەى خەبات بۆ ڕیفۆرمەكانەوە لە دەسەڵاتی چینایەتیی خۆیان تێدەگەن.

كرێكاران نەك تەنها لە توانای خۆیان تێدەگەن بۆ ڕیفۆرم، بەڵكو لە هەمانكاتدا سنوورەكانی ئەم ڕیفۆرمانە و پێویستیی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتیش لە پراكتیكدا دەبینن. لۆكسمبۆرگ خەباتی یەكێتییەكانی بە كاری تاقەتپڕوكێنی كەسایەتیی ئەفسانەیی “سیزیف” چواند كە مەحكوم كرابوو بەوەى بەردەوام بەردێكی گەورە بباتە لوتكەى كێوەكە و دووبارە و دووبارە بەردەكە خلۆر ببێتەوە و ئەویش ئەم كارە ئەنجام بداتەوە. هەر ئەم قسەیە ڕاستە بۆ ئەو ڕیفۆرمانەى لە سندوقی دەنگدانەوە سەریانهەڵدانەوە.

بێرنشتاین و ڕیڤزیۆنیستەكان بە گوتنی ئەوەى یەكێتییەكان یان ڕیفۆرمە هەڵبژاردنەكان بۆ گەیشتن بەجۆرێكی سۆسیالیزم كافین، گرنگیی خەبات بۆ بەدیهێنانی ڕیفۆرمەكان فەرامۆش دەكەن. لەڕوانگەى ئەوانەوە یەكێتییەكان ئامرازێك بوون بۆ دامركاندنەوەى ناكۆكییە ناوەكییەكانی سەرمایەداریی نێوان كرێكاران و خاوەنكاران.

لەكاتێكدا بۆ سۆسیالیستەكان، یەكێتیی ئامرازێكە بەهۆیەوە دەكرێت ناكۆكیی نێوان كرێكاران و سەرمایەداران ئاشكرا و بەڕێكخراوەیی بكرێت.

حەقیقەت ئەوەیە خەبات بۆ ڕیفۆرم، بەگوێرەى جەوهەری خۆى، دژەهێرشێكە بۆسەر هێرشەكانی سیستەمی قازانج نەك خودی سیستەمی قازانج.

لۆكسمبۆرگ لە كۆتاییدا ئەمجۆرە كۆبەندییە دەكات كە بێرنشتاین تەنها خوازیاری ڕەوتێكی “واقیعبینانەتر” نییە بەرەو سۆسیالیزم، بەڵكو ئاسۆی سۆسیالیزمی فڕێداوەتە كەنارێكەوە: “ئەو كەسەى بەرگریی لە میتۆدی ڕیفۆرمی یاسایی بەرانبەر و لەبری بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و شۆڕشی كۆمەڵایەتی دەكات، لەڕاستیدا ڕێگایەكی ئارامتر، دڵنیاتر و هێواشتر بەرەو هەمان ئامانج (شۆڕش) ناگرێتەبەر. ئەو ئامانجێكیجیاواز هەڵدەبژێرێت. هەڵوێستی ئەو لەبری بەرگریكردن لە دامەزراندنی نەزمێكی نوێی كۆمەڵایەتی، بریتییە لە گۆڕانی ڕووكەشانەی نەزمی كۆن”.

لێرەدا وەك لۆكسمبۆرگ دەڵێت:

“بەرنامەكەمان نەك بەدیهێنانی سۆسیالیزم، بەڵكو چاكسازیی سەرمایەداریی دەبێت؛ نەك ڕەتكردنەوەى كاری بەكرێ، بەڵكو كەمكردنەوەى چەوساندنەوە دەبێت،واتا ڕێگریكردن لە ئیستغلالەكانی سیستەمی سەرمایەداریی لەجیاتی ڕێگریكردن لە سەرمایەداریی خۆی”.

لۆكسمبۆرگ لەبری ئەوەى لە گرنگیی خەبات بۆ ڕیفۆرم كەم بكاتەوە، گوتی ئەم خەباتانە سەنتراڵ و سەرەكیین: “لە یەك وشەدا دیموكراسیی پێویستە، نەك لەو ڕووەوە بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن پرۆلیتاریاوە وەك شتێكی زیادە دەبینێت، بەڵكو لەو ڕووەوە ئەم بەدەستەوەگرتنەى دەسەڵات هەم زەروور و هەم مومكین دەكات”.

ئەمڕۆ لەو خەباتانەى سۆسیالیستەكان تیایدا دەستوپەنجەى لەگەڵدا نەرم دەكەن، ڕووبەڕووی كەسانێك دەبینەوە دەستەویەخەن لەگەڵ پرسیارێكدا: چجۆرە گۆڕانێك یان ئاڵوگۆڕێك پێویستە؟ دوو لوغزی بەهێز لەڕیزی سۆسیالیستەكاندا هەیە: یەكەم، لەبەرچاونەگرتنی دەرفەتە هەنوكەییەكان و دووەم، بەڕەسمیی ناسینی ئەم دەرفەتانە بەبێ هەوڵبدان بۆ بەكارهێنان و سوودلێوەرگرتنیان.

مەترسیی یەكەم بە خۆبەدوورگرتن لە خەبات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی سنووردار و جوزئی لەبەرژەوەندیی كرێكاران، بەتەواوی لە بەهای ڕیفۆرمەكان كەم دەكاتەوە. ئەگەر سۆسیالیستەكان خۆیان لەو پرس و مەسەلانە جیابكەنەوە كە خەڵك خەریكن خەباتیان بۆ دەكەن، لەم كاتەدا ئەوا سۆسیالیستەكان دەكەونە پەراوێزەكانی بزووتنەوەكەوە و بیروباوەڕەكانیان وەك شتێكی دەستلێنەدراو دەمێنێتەوە و كەمترین كاریگەرییان لەسەر یەكتر دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە، ئەگەر سۆسیالیستەكان خۆیان بخەنە وەسەتی خەبات بۆ ڕیفۆرمەوە، بەبێ ئەوەى بیریان لە هەنگاوی دواتر كردبێتەوە و بزانن ئەرگومێنت و بەڵگاندنی دواتریان دەبێـ چی بێت، تا ئەوانیدیكە بیر لەوە نەكەنەوە داهاتوو تەنها درێژەى هەمان ئەو ڕیفۆرمانەیە، ئەوا ئەم مەترسییە خۆى بۆ مەڵاس داون كە هەرگیز نەتوانن قەناعەت بەهیچ كەسێك بهێنن بۆ ڕزگاربوون لە ئەهریمەنی سەرمایەداریی. ئەم مەترسییە لەئارادایە وەك بێرنشتاین باوەڕ بەوە بهێنن، “بزووتنەوەكە، هەموو شتێكە”.

بەڵام ئەو بابەتە سەرەكییەى زۆر دواتر ڕۆزا لۆكسمبۆرگ پێیگەیشت، ڕۆڵی ڕێكخراوێكی شۆڕشگێڕیی سۆسیالیستیی بوو لە قەناعەتپێكردنی ئەوانیدیكە بە هاتنەپاڵ خەباتەوە بۆ جیهانێكی سۆسیالیستیی.

ئەم كتێبەی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ بەناوی ڕیفۆرمی كۆمەڵایەتیی یان شۆڕش لەلایەن كارزان عەزیز، بابان ئەنوەر و پێشڕەو محەمەد كراوە بەكوردیی و لەكتێبخانەكانی كوردستان دەستدەكەوێت

سەرچاوە:

لە وێب سایتی سۆسیالیست وۆركەی ئەمریکاوە وەرگیراوە.

موسڵ.. قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبوون له‌شارێكی‌ وێرانه‌دا

Bashdar

ئه‌وان له‌ترسی خراپی ژیانی سێ ساڵی رابردوویان هه‌ڵاتوون‌ و ئێستاش به‌ شۆكی قه‌یرانێك به‌ئاگا هاتوون، ئه‌مه‌ حاڵی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌دانیشتووانی به‌ری راسته‌ له‌وانه‌ی له‌جه‌نگ رزگاریان بووه‌‌و دواتر په‌نایان بۆ به‌ری چه‌پ (خۆرهه‌ڵات) بردووه‌ كه‌ پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئازادكرا، لێره‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ كه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ ده‌ستكه‌وتنی په‌ناگه‌یه‌كه‌.

یاسین ته‌ها یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ڵاتووانه‌‌ و خۆی‌ و خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كی سه‌لام له‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، دوای دوو رۆژیش له‌ مانه‌وه‌ی له‌ماڵی خزمه‌كانی گه‌شتێكی دوو‌ودرێژی بۆ گه‌ڕان به‌دوای شوێنی نیشته‌جێبووندا ده‌ستپێكرد، ئه‌و ده‌ڵێت: “پێیه‌كانم هیلاك بوون له‌ گه‌ڕان به‌سه‌ر نووسینگه‌كانی خانووبه‌ره‌‌و گه‌ڕان به‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا، به‌ڵام بێ سوود بووه‌، خانووی چۆڵ نییه‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت نرخیان زۆر به‌رزه‌”.

دوای ١٠ رۆژ له‌ گه‌ڕانی به‌رده‌وامیش یاسین تووشی نائومێدی بوو، بۆیه‌ بڕیاری دا بچێته‌ خانوویه‌كی ته‌واونه‌بوو، ئه‌و له‌ هه‌وڵی باوه‌ڕپێهێنانی هاوسه‌ر‌و منداڵه‌كانی بۆ نیشته‌جێبوون له‌ خانووه‌ نوێیه‌كه‌دا كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا نییه‌‌و كه‌سێك ناچار نه‌بێت تێیدا ناژی، پێیان ده‌ڵێت: “سه‌قف‌ و دیوار له‌و خێمه‌ به‌دبه‌خته‌ باشتره‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئاواره‌بوونماندا تێیدا ده‌ژیاین”.

بازرگانانی خانووبه‌ره‌‌ و ده‌ڵاڵه‌كان ئاگاداری ورده‌كاری ئه‌م قه‌یرانه‌ن، محه‌مه‌د سه‌میر كه‌ له‌بواری ده‌ڵاڵی به‌كرێدانی خانوودا كارده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی به‌ری راست ده‌ستیانپێكردووه ‌‌و شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاواره‌كان رووی له‌ناوچه‌كه‌ كردووه‌، كاره‌كه‌ی بوژانەوە‌ی زۆری به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

سه‌میر به‌ته‌له‌فۆن سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ شوققه‌یه‌ك تا رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ خێزانێكی ئاواره‌ بكات، دواتر قسه‌ی بۆ “نیقاش” كرد‌و وتی: “شاره‌كه‌ له‌ قه‌یرانێكی نیشته‌جێبوونی بێ پێشینه‌دا ده‌ژی، رۆژانه‌ له‌ نووسینگه‌كه‌م پێشوازی له‌ ده‌یان ئاواره‌ ده‌كه‌م كه‌ خوازیاری هه‌ر شتێكن په‌نایان بدات”.

هه‌روه‌ها وتی: “بازاڕمان به‌ده‌ست یاسای خواست ‌و خستنه‌ڕووه‌، بۆیه‌ نرخی كرێ خانوو به‌ به‌راورد به‌ ماوه‌ی پێش سه‌رده‌می داعش به‌رزبووه‌ته‌وه ‌‌و چه‌ند هێندێك له‌و نرخه‌ی سه‌رده‌می رێكخراوه‌كه‌ زیادی كرووه‌”.

تسۆنامیه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو به‌ری رووباره‌كه‌
راوه‌ستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی قه‌یرانه‌كه‌ هه‌وڵێكی زۆری ناوێت، ئه‌ویش سه‌ره‌تا بۆ شه‌پۆله‌ تسۆنامیه‌كانی ئاواره‌بوون ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ركاتێك هێزه‌ عێراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی نوێ ئازاد بكه‌ن، ئه‌و شه‌پۆلانه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، تا ئێستاش شه‌ڕی توند له‌ ئارادایه‌ ‌و به‌ له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌ نه‌بێت، كۆتاییان نایه‌ت.

به‌پێی دوایین ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر زاری جاسم جافی وه‌زیر رایگه‌یاندوون، ژماره‌ی ئاواره‌كان ته‌نیا له‌ به‌ری راست به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٦٤٢ هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌و  قه‌زا‌و ناحیانه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی قسه‌ی وه‌زیر به‌شێك له‌و شه‌پۆلانه‌ نزیكه‌ی ٢٠ كامپ له‌خۆی گرتوون كه‌ له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ له‌ باشوور‌و خۆرهه‌ڵاتیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، هه‌رچی پشكی شێریشه‌ ئه‌وا به‌ر به‌ری چه‌پ كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ شوباتی رابردووه‌وه‌ پێشوازی له‌ نزیكه‌ی ٣٥٠ هه‌زار ئاواره‌ كردووه‌.

په‌نابردن بۆ خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ به‌ بڕیارێكی گونجاو داده‌نرێت بۆ زۆربه‌ی ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن خوێندكارن كه‌ ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن پاش بێ به‌شبوونیان له‌ خوێندن بۆماوه‌ی سێ ساڵ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر سه‌ختی ژیانی نێو خێمه‌كان كه‌ كۆمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری مرۆییان تێدا كه‌مه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشان جانتا بچووكه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌‌و له‌ رووباره‌كه‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ خزمیان له‌وێ هه‌بووه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لایان بمێننه‌وه‌ تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، یان به‌ ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن كه‌ ژیان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ ده‌چێت، له‌ كاتێكدا له‌ به‌ری راستی رووباره‌كه‌ باسی مه‌رگ‌و جه‌نگ باڵی به‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌دا كێشاوه‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رنجڕاكێشیه‌ زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌‌و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان باره‌گاكانیان كردووه‌ته‌وه‌‌و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان (ئاو‌و كاره‌با) گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان‌و بازاڕه‌كانیش باشبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ بژارده‌ی گواستنه‌وه‌ بۆ نیشته‌جێبوون له‌ هه‌رێمی كوردستان یان پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له‌ ئێستادا زۆر قورسه‌ به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌ توندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌سه‌ر دانیشتووانی موسڵدا سه‌پاندوویانن.

هه‌موو ئه‌وانه‌ش واده‌كه‌ن نیشته‌جێبوون له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ بۆ رزگاربووه‌ نوێیه‌كان له‌ گه‌مارۆی توند‌و شه‌ڕی سه‌خت به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن بێت.

موسڵی لانكه‌ی جه‌نگ ركابه‌ری دهۆكی لانكه‌ی ئاسایش‌ و خزمه‌تگوزاری ده‌كات
ئاشكرایه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ دوو سه‌ره‌یه‌‌و خۆی له‌ كه‌می خانووی به‌رده‌ست‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێدا ده‌بینێته‌وه‌، سه‌یریش له‌وه‌دایه‌ كه‌ موسڵ جه‌نگێكی توندی تێدایه‌ به‌شه‌ ئازادكراوه‌كه‌ی پێویستی زۆری به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌‌و دابینكردنی ئاسایش هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ نرخی كرێ خانوودا كێبڕكێی دهۆكی دراوسێی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دهۆكدا، وه‌ك محه‌مه‌د سه‌میری ده‌ڵاڵ ده‌ڵێت.

ئه‌حمه‌د شیت كه‌ یه‌كێتی له‌ دانیشتووانی موسڵ ده‌ڵێت: “كاتێك به‌خت یاوه‌رم بوو خانوویه‌كی چۆڵم دۆزیه‌وه‌، تووشی شۆك بووم، چونكه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی داوای ٤٠٠ دۆلاری ده‌كرد بۆ هه‌ر مانگێك كه‌ ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره‌ له‌ شاره‌كه‌ماندا، بۆیه‌ ناچار بووم خانوویه‌كی بچووك به‌كرێ بگرم له‌به‌رامبه‌ر ١٥٠ دۆلاردا”.

هه‌روه‌ها وتی: “خانوویه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا رووباره‌كه‌ له‌یه‌كمان جێده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵاتین ‌و به‌جێمان هێشت، ته‌نانه‌ت دوای شه‌ش هه‌فته‌ش له‌ ئازادكردنی گه‌ڕه‌كه‌مان هێشتا ژیان له‌وێ په‌كی كه‌وتووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ نیشته‌جێبوونمان لێره‌ ناچارییه”.

شه‌پۆله‌كانی ئاواره‌بوون به‌رده‌وامن‌ و قه‌یرانه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌بێت تا وای لێهاتووه‌ خێزانه‌كان به‌ هاوبه‌شی ده‌چنه‌ یه‌ك خانوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی شیتدا هات كه‌ خێزانی براكه‌ی چوونه‌ لایان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مان شوققه‌دا نیشته‌جێ ببن، چونكه‌ خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆیان ده‌ست نه‌كه‌وت.

ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ گیرفانی موسڵیه‌كان به‌تاڵه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری فه‌رمانبه‌ران له‌ حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤وه‌ مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌، هه‌روه‌ك پرۆژه‌ تایبه‌ته‌كانیش تائێستا كاریان ده‌ستپێنه‌كردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگا‌و شاره‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن له‌ڕێی ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك بۆ دیاریكردنی نرخی كرێی خانوو، به‌ڵام كه‌سێك نییه‌ گوێ به‌و رێوشوێنانه‌ بدات كه‌ خاڵین له‌ سزادان.

ئه‌وه‌ی مایه‌ی گه‌شبینیشه‌ ئه‌وه‌یه‌ ره‌نگه‌ ته‌مه‌نی قه‌یرانه‌كه‌ تاڕاده‌یه‌ك كورت بێت، چونكه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان زیاتر له‌ ٩٠%ی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاواره‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ درێژه‌ به‌ خه‌رجكردنی پاره‌ بۆ كرێی خانوو بده‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش ناچاریان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانیان.

هه‌موو ئه‌م پێشبینیانه‌ش به‌ندن به‌ ئومێدی ته‌واوكردنی ئازادكردنی ته‌واوی شاره‌كه‌ ‌و په‌له‌كردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی لانی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ به‌ری راست كه‌ دووچاری وێرانكارییه‌كی زۆر هاتووه‌.

سەرچاوە: نیقاش

تـەنهایی

Bashdar

کۆمەڵگەی ئێمە لەتەنهایی تێناگات، قبوڵیشی نیە تاکەکان تەنها بن، بەردەوام دەخوازێت فڕێمان بداتەوە ناو قەرەباڵغی.
لەزهنیەتی کۆمەڵگەی ئێمەدا تەنهایی ڕەگێکی دەچێتەوە سەر شێتی، دەمارێکیشی بەنەخۆشی دەروونیەوە ڕەبتە.. بۆیە هەمیشە بەنیگەرانیەوە تەماشای تەنهاکان دەکەین و پێمان وایە یان خۆیان ئەکوژن یان پلانی کوشتنی خەڵک دائەنێن.
کۆمەڵگەی ئێمە چونکە کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵخوارە، لەگەڵ یەکەی تاکدا مامەڵە ناکات، بەڵکو تەنها سەودا لەگەڵ گروپ و خێڵ و خێزاندا دەکات، ئامادەنیە تا یەکەی تـاک شۆڕبێتەوە، تاک لەناو ئەجندای کۆمەڵگەی ئێمەدا تا ئێستا لەڕووی کۆمەڵناسیەوە حساب لەسەر نەکراوە.
ئێمە مناڵی کۆمەڵگەیەکین کەبە شێوەیەکی نێگەتیڤ تەماشای دۆخی تەنهایی دەکات، تەنهایی لەتێڕوانینی کۆمەڵگەی ئێمەدا دۆخی بێ ئیشیە، تەنهاکان واتە بێ ئیشەکان، بەجۆرێک هەندێک جار ووشەی تەنهای وەک مورادیفی بێ ئیشی و بەتاڵی وەسف دەکەین.
تەنهایی لای ئێمە دۆخی تێکشان و کۆستکەوتن و دەستلەخۆشتنە، هەر بۆیە کۆمەڵگە قبوڵ ناکات تاکەکانی بکەونە تەونی تەنهاییەوە.
لەکاتێکدا ئەم تێڕوانینە ڕاست نیە، تەنهای دۆخێکی فەلسەفیە، ژینگەیەکی شاعیریی تاکە، ئەشێت دۆخی ڕاستەقینەی ئیش و بەرهەمهێنانیش بێت.
مرۆڤ بۆ ئەوەی تەندروست بێت، پێویستە کاتی هەبێت بۆ خۆی، بۆ وتوێژ لەگەڵ ناوەوەی خۆی، پێویستی بەوەیە لەگەڵ خۆی بێت، زۆرجار ئیشی بەخۆی هەیە، ئەرکێک کە تەنها لەحاڵەتی تەنهاییدا ئەنجام دەدرێت.
ئەشێت تەنهایی سیمبولی سەرقاڵی بێت، نیشانەی بەرهەمهێنان و بیرکردنەوەی قووڵ بێت.. بەبۆچونی من گێڕانەوەی ڕێز بۆ تاک لەکۆمەڵگەی ئێمەدا لەتێگەیشتنمانەوە دەستپێدەکات بۆ دۆخی تەنهایی.

توانا عوسمان:

سه‌رچاوه‌ ئاشتی

درێژه‌ی بابه‌ت