ڕێکخراوی بێناز کەسوکاری شەھیدانیان بەسەر کردەوە.

ئاگاپرێس

 

یەحیا حەبیب

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە٢٤/حوزەیران/٢٠١٧ بە ئامادەبونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان لە ھۆڵی بینای مەڵبەندی ڕاھێنان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ژنانی شارەزوور ڕێکخراوی بێنازبۆخزمەت کردنی کەسوکاری شەهیدان ھەستان بەدابەشکردنی کۆمەلێک پێداویستی ڕۆژانە بەسەر کەسوکاری شەھیدان و کەمدەرامەتانی قەزای شارەزوور . یەحیاحبیب ،ئەندامی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بێناز بۆ خزمەت کردنی کەسوکاری شەھیدان لە لێدوانێکیدا تايبه ت به (ئاگا پرێس)ی ڕاگەیاند”رێکخراوی بێناز بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان ھەستاین بەدابەشکردنی کۆمەلێک لە پێداویستیی ڕۆژانە بەسەر زیاتر لە ٤٥ مالی کەسوکاری شەھیدان و کەمدەرامەتی قەزای شارەزوور . ووتیشی”پێداویستیەکان بەسەر زیاتر لە ٤٥مالی کەسوکاری شەھیدان وکەمدەرامەتی ناوچەکە دابەش کران. ڕونيشى كرده وه”ھاوکارییەکان لەلایەن خێرخوازێکەوە دابین کراون.

The post ڕێکخراوی بێناز کەسوکاری شەھیدانیان بەسەر کردەوە. appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

پشدەر: کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

ئاگاپرێس

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بلاوی کردەوە کاتژمێر 10:00 ی ئەمشەو لەسەر پردی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب ( هایلۆکس ) و تراکتۆرێک خۆیان بەیەکدا کێشا و بەو هۆیەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( بــ . ٲ . خ ) لە دایک بووی 1968 پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای ڕانیە کە باوکی چوار کوڕ و دوو کچە گیانی لەدەستدا، هەر بەهۆی ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و یەکێک لە سەرنشینەکانی بریندار بوون، ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و ڵێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

The post پشدەر: کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

یەکێتی و گۆڕان لە دوای جەژن ئەم کارە لە سلێمانی دەکەن؟

ئاگاپرێس

 

ئێوارەی رۆژی هەینی 23-6-2017،  سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کۆبووەوە و سێ بڕیاریان دەرکرد.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، یەکێتی و گۆڕان بڕیاریان داوە پاش ئاساییکردنەوەی پەرلەمان، ئامادەکاریی تەواو بکرێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بەمەبەستی سەربەخۆیی، بە بەشداری ناوچە دابڕێندراوەکانیش.

بڕیاری دووەم بریتییە لە جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین.

لە بڕیاری سێیەمیشدا ئاماژە بەوە کراوە، لەدوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز، کۆبوونەوەکان تایبەت دەکرێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێمی کوردستاندا.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە: عومەر سەید عەلی، محەممەد تۆفیق رەحیم، عوسمان حاجی مەحموود، ساماڵ عەبدوڵڵا و ئیسماعیل نامیق لە بزووتنەوەی گۆڕان. هەروەها هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، حاکم قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵڵا و عیماد ئەحمەد لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

The post یەکێتی و گۆڕان لە دوای جەژن ئەم کارە لە سلێمانی دەکەن؟ appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

لە ناحیەی زەرایەن چەند گەنجێک خۆبەشانە ھەستاون بەھاوکاری کردنی کەسوکاری شەھیدان و ھەژاران.

ئاگاپرێس

 

 

یەحیاحبیب

لە ناحیەی زەرایەن چەند گەنجێکی سنورەکە ھەستان بە ڕاگەیاندنی پڕۆژە (سفرەی ڕەمەزانی)کە بۆ ھاوکاری کردنی شەھیدان و کەمدەرامەتی سنورەکە ناسێنرا.

توانا نەوشیروان، یەکێک لەسەر پەرشتیارانی پڕۆژەی (سفرەی ڕەمەزانی)تایبەت بە (ئاگاپرێس)ی ڕاگەیاند;لەسەرەتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە لەگەل(مەریوان علي،یەحیاحبیب )ھەستاین بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (سفرەی رەمەزانی)کە بۆ ھاوکاری کردنی کەسوکاری شەھیدان و کەمدەرامەت و ھەژاری قەزای شارەزوور.
وتیشی ;بۆ ئەم مەبەستەش لە ناوەندی بازاڕی شارۆچکەی زەڕایەن ،دوو سندوقمان داناوە ،بۆ کۆکردنەوەی خێری خێرخوازان.

ڕونیشیکردەوە;پڕۆژەکەمان پشت بەخێری خێرخوازان دەبەستێت لەناوەوەو دەرەوەی وڵات.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (سفرەی رەمەزانی )راشیگەیاند;دروستبوونی فیکرەی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەیرکردنی باری گوزەرانی، دانیشتوانی سنورەکە، کەقەیرانی دارایی زیاتر لەهەرشوێنێکی تر کاریگەری لەم سنورەدا دیارە،ڕێژەی هەژاری لەسنورەکانی تر زیاترە لەبەرئەوەی سنورێکی فراوانی هەیە،بۆکۆکردنەوەی خێروزەکاتی خێرخوازان ودابەشکردنی بەسەر ماڵە هەژاروخاوەن پێداویستی تایبەت و بێسەرپەرشتەکانی سنورەکە،بەپێویستمان زانی پڕۆژەیەک

وتیشی ;تاوەکو ئێستا زیاتر ٢٠٠ مال ،سودمەندبوون لەپڕۆژەکە ،کە دانیشتوی (ناحیەی زەڕایەن ،کۆمەڵگەی باریکە، کۆمەڵگەی نەسرن)
ڕاشیانگەیاند; پڕۆژەکەمان پەیوەندی بەهیچ لایەنێکی سیاسیەوە نیە،تاوەکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان بەردەوەم دەبین،ڕێژەی سودمەندان ڕۆژلەڕۆژ زیاتر دەبێت.

The post لە ناحیەی زەرایەن چەند گەنجێک خۆبەشانە ھەستاون بەھاوکاری کردنی کەسوکاری شەھیدان و ھەژاران. appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

ئێران.. به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد

ئاگاپرێس

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه‌ له‌ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن كرد.

به‌ پێی ماڵپه‌ڕی jamaran.irی سه‌ربه‌ خانه‌واده‌ی خومه‌ینی، عه‌لی موجته‌هیدزاده‌ پارێزه‌ری دوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه‌ پێش نزیكه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد چوار به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌گرام ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌.

گوتیشی: “تا ئه‌مڕۆ نه‌متوانیوه‌ چاوم به‌ بریكاره‌كانم بكه‌وێت، هیچ زانیاریم نییه‌ له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان. به‌ڵام خانه‌واده‌كانیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بریكاره‌كانم ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌”.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی “كلمه‌” كه‌ به‌ نزیكی له‌ ریفۆرمخوازان ناسراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ شه‌ش كه‌س له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام نیما كه‌شڤه‌ری، سه‌عید نه‌قدی، سوبحان جافه‌ری تاش، محه‌مه‌د جه‌واز جه‌مشیدی، موجته‌با باكری و عه‌لی ئه‌حمه‌دنیا كه‌ له‌ ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن كردووه‌.

ته‌له‌گرام له‌ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ ئێران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێران رێگری ده‌كرێت له‌ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و تویته‌ر، لەسەدا 55ی ئه‌وانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ته‌له‌گرام به‌كارده‌هێنن و، لەسەدا 23یان ئینستاگرام.

The post ئێران.. به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

هەوڵ دەدرێت نرخی نەوتی برێنت جێگیر بکرێت

ئاگاپرێس

 

 

هەوڵ دەدرێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەهۆی کەمی داوا و خواست و زۆری خستنە بازاڕ لە ٤٥ دۆلار جێگیر بکرێت.

دوینێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٤٤،٧٩ دۆلار دەستی پێکرد و بەرزترین نرخی گەیشتە ٤٥،٧٦ دۆلار. بەیانی ئەمڕۆش بە ٤٥،٢٩ دۆلار دەستی پێکرد و کاتژمێر ٠٩:٤٠ بە نزمبوونەوەی رێژەی ٠،٠٤ نرخەکەی بۆ ٤٥،٢٩ دۆلار دابەزی. لە هەمان کاتدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٤٢،٧٩ دۆلار فرۆشرا.

The post هەوڵ دەدرێت نرخی نەوتی برێنت جێگیر بکرێت appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

نابێت لە كاتی پێوەدانی مارومێرو پەلەكان ببەسترێت یاخود بریندار بكرێت و خوێنی هەڵمژرێت

ئاگاپرێس

 

مرۆڤ بە هۆی بەركەوتنی لەگەڵ مێرووە زیانبەخشەكاندا بە تایبەت لە وەرزی بەهاردا رووبەرووی حاڵەتی پێوەدان دەبێتەوە، لەم كاتانەشدا پێویستە دەستبەجێ كەسەكە بگەیەنرێتە نزیكترین نەخۆشخانە یاخود مەڵبەندی تەندروستی بە پێچەوانەشەوە ڕەنگە مردن و گیانلەدەستدانی لێبكەوێتەوە چونكە لە رووی پزیشكیەوە پێوەدان دەبێتە هۆی فراوانبوونی بۆریە خوێنەكان بەمەش نە گێرانەوەی خوێن بۆ دڵ روودەدات  كە رێژەیەكی كەمی خوێن دەگەرێتەوە بۆ بەشەكانی تری جەستە بەمەش رێژەی پێویستی ئۆكسجین ناگاتە خانەو شانەكانی لەش و بەو هۆیەوە گیانلەدەستدان ڕوودەدات.
لەو بارەیەوە د.ئومێد عەلی حەمە ساڵح بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای شاری سلێمانی لە وەڵامی پرسیارەكانی سایتی تەندروستی سلێمانی “dohsuli”دا ڕایگەیاند:”پێوەدان بە هەموو ئەو بەركەوتانە دەوترێت كە مرۆڤەكان لە ئەنجامی هەندێك مێروەوە توشیان دەبێت وەك مار و دوپشك و مێرووەكانی تر، رۆژانەش بە نزیكی 2 بۆ 5 حاڵەتی پێوەدان لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتن دەبینرێت و خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن و گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە لەناو نەخۆشخانەكەدا تۆمارنەكراوە”.
راشیگەیاند:”زۆرترین پێوەدانەكانیش بریتین لە مار و دوپشك و هەندێك لە جۆرەكانی زەردەواڵە لەبەرئەوە كۆمەڵێك ڕێنمایی هەیە پێویستە هاوڵاتیان ڕەچاوی بكەن وەك نزیك نەبونەوە لە شوێنی بەردەڵان و ئاوی مەنگ یاخود شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ لەبەرئەوە سەرچاوەی گەورەن بۆ كۆبوونەوەی مار و دوپشك و مێرووەكانی تر هەروەها دەست نەبردن بۆ دار و درەخت و هەڵنەكەندنی بەردەكان و ئاگاداری منداڵ بكرێت لەوەی دەست نەخاتە درزی نێوان بەردەكان”.
د.ئومێد وتیشی:”پێویستە دوای پێوەدا هاوڵاتیان دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارە ( 122 ) ی  فریاكەوتنەوە بكەن پاشان باشترین رێنماییش ئەوەیە كە هێمنی خۆی بپارێزێت و ئەگەر دەستی پێوەدانی هەبوو ئەوا نەیجولێنێ و بە شێوەی ئاسۆیی دایبنێ بەڵام نابێت دەستی رابوەشێنێت و شوێنی پیوەدانەكەش بە ئاوێكی پاكژ پاك بكاتەوە خۆ ئەگەر پاككەرەوەی لابێت باشترە، هەروەها پێچانی شوێنی پێوەدانەكە بە پارچەیەك قوماشی پاك یاخود لەفاف”.
د.ئومێد ئەوەشی روونكردەوە كە كۆمەلێك كرداری ناسروشتی هەیە باشترە لە كاتی پێوەدان لێی دووربكەوینەوە، لەوانەش بەستنی پەلەكان و هەڵمژین و برینداركردنی شوێنی پێوەدان بە چەقۆ یان هەر ئامێرێكی تیژ یاخود سەهۆڵ خستنە سەر شوێنی پێوەدانەكە، چونكە لە راستیدا هیچ كام لەوانە لە رووی زانستیەوە نەسەلمێندراون و هیچ سوودێكیان بۆ نەخۆشەكە نابێت.
د.ئومێد لە بارەی ئەو چارەسەریانەی بۆ ئەو حاڵەتانە دەكرێت دەشڵێت:”پاش پێوەدان بە یاسای  ئەی، بی، سی، دی ژیانەوەی بۆ دەكرێت لەوانەیە هیچی نەبێت لەوانەشە حاڵەتی خراپ بێت واتا رەنگە هەناسەدانی لەدەستدابێت یان تووشی خوێن بەربوون و لە هۆش چوون بووبێت یاخود رشابێتەوە یان دڵی وەستا بێت، مەبەستیش لەو یاسایەش واتا لە بۆری هەناسەوە تا هەموو پێداویستییەكانی بۆ هەڵدەسەنگێنین پاشان چارەسەری بۆ دەكەین، ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە پێدانی ئۆكسجین و موغەزی و دانانی كانیۆلا هەروەها بە پێی حاڵەتی پێوەدانەكە دژە پێوەدانی بۆ دەكەین یاخود ئەگەر پێویست بكات نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت”.
سەبارەت بەو كەسانەی بە هۆی پێوەدانەوە گیان لەدەست دەدەن د.ئومێد روونیكردەوە كە پەیوەندی هەیە بە جۆری پێوەدانەكەو شوێنەكەیەوەو هەروەها تەمەن و باری تەندروستی و جۆری ئەو مێروەكەش لەگەڵ رێژەی ئەو ژەهرەی كە چۆتە لەشی كەسەكەوە كاریگەری هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد بە هۆی هەستیاری توندەوە رەنگە پێوەدان ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی كەسەكە كە ئەمەش پەیوەندی بە وەڵامی جەستەی كەسەكەوە دەبێت.
لە رووی پزیشكیشەوە پێوەدان دەبێتە هۆی فراوانبوونی بۆریەكانی خوێن و بەمەش نە گێرانەوەی خوێن بۆ دڵ روودەدات، كاتێكیش رێژەیەكی كەمی خوێن دەگەرێتەوە بۆ بەشەكانی لەش واتە رێژەی پێویستی ئۆكسجین ناگاتەوە خانەو شانەكان بەوهۆیەشەوە كەسەكە گیان لەدەست دەدات.
ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

The post نابێت لە كاتی پێوەدانی مارومێرو پەلەكان ببەسترێت یاخود بریندار بكرێت و خوێنی هەڵمژرێت appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت