max

aiesa20-7-2016ئەلیسا ناوی تەواوی “ئەلیسار زەکەریا خوریە” لەدایکبووی ساڵی 1971.

خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە.بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە باوکی کۆچی دوای کردووە.

ئەلیسا لەبەر خێزانەکەی بەشی زانستی سیاسی تەواودەکات، بێ ئەوەی خۆی ئارەزووی ئەو بەشە بێت، لەمنداڵیەوە ئارەزووی لە کاری هونەری و گۆرانیوتن دەکات، لەسەرەتادا لە شانۆکاندا کاری نواندن دەکات وەک شانۆی “مسرح الساعه‌ لەگەڵئەکتەرێکی لوبنانیدا.

1                          ئەلیسا

دواتر لەساڵی 1992 بەشداری لە پڕۆگرامی ستۆدیۆی هونەریی دەکات و مەدالیای زیوی بەدەستدەهێنێت، دوای سەرکەوتنی لەم پرۆگرامە لەچەند ئاهەنگێکدا گۆرانی دەڵێت، دواتر لەگەڵ کۆمپانیایەکی میوزیکدا بە ناوی میوزیک ماستر یەکەم ئەلبومی بەرهەم دێنێت بەناوی “بدی دوب” هەر لەو کاتەشدا داوا لە کۆمپانیای بەرهەمهێن دەکات ناوەکەی بگۆڕێت بۆ ئەلیسا، نزیکەی 10 کۆپی لە بەرهەمەکەی دەفرۆشرێت.
لەگەڵ بەرهەمهێنانی ئەلبومی دووەمیدا لەساڵی 2000 ئەلیسا سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەستدەهێنێت، دوای ئەوەی لە ڤیدیۆ کلیپێکیشدا لەگەڵ راغب عەلامە دەردەکەوێت، لەسەر ئاستی نەتەوەی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت، بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت و چەندین ئەلبومی تر بەرهەمدێنێت.
2                 ئەلیسا 
ئەلیسا بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی
“شاژنی هەستەکانی پێدەدرێت، لەساڵی 2004 دوای بەرهەمهێنانی ئەلبومی “كل یوم فی عمری” و کلیپکردنی گۆرانی “بستناک” دەبێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین میوزیکی جیهانی، یەکەم گۆرانیبێژی لوبنانیە کە خاوەنی سێ خەڵاتی میوزیکی جیهانی بێت.
ئەلیسا هاوسەرگیری نەکردووە، هەرچەندە چەند جارێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەنگۆی هاوسەرگیری یان خۆشەویستی ئەلیسا بڵاوبۆتەوە، بەڵام تائێستا ڕاستی هیچ کام لەو هەواڵانە ئاشکرا نەبوو، تەنها جارێک لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەکەناڵی ئێم بی سی وتی “بەڵێ من لە پەیوەندی خۆشەویستیدام”، بەڵام هیچ زانیاریەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.3

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون.

درێژه‌ی بابه‌ت

هۆکاری رۆیشتن بە دەم خەوەوە

max

sleep

هەندێک کەس شەوان لە کاتی خەودا خەبەریان دەبێتەوە و تەنانەت دەتوانن بە دەم خەوەوە کاری سەیر ئەنجامبدەن وەک ئۆتۆمبێل لێخوڕین.

رۆیشتن بەدەم خەوەوە نەخۆشییەکە کە تیایدا کەسێک هیشتا لە خەودایە بەڵام لەسەر جێگاکەی هەڵدەستێت و بە پێیەکانی خۆی هەنگاو دەنێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات.

خەو بەسەر ٢ قۆناغی سەرەکیدا دابەش دەبێت:

١- قۆناغی (جوڵانی چاو بە خێرایی)

لەم قۆناغەدا چاوەکان زۆر بە خێرایی بە هەموو ئاراستەکاندا دەجوڵێنەوە. هەر لەم قۆناغەدا خەوبینین روودەدات.

٢- قۆناغی دووەم ئەو قۆناغەیە کە چیتر چاو تیایدا بە خێرایی ناجوڵێتەوە. ئەم قۆناغەش جارێکی تر بەسەر ٣ بەشی تردا دابەش دەبێت. لە هەریەک لەم بەشانەدا مێشك بە ئاستێکی جیاوازی چالاکی کارەباییدا تێدەپەڕێت و لە هەرەیەکەیاندا قوڵایی خەو دەگۆڕێت.

رۆیشتن بەدەم خەوەوە لە یەکێک لە بەشەکانی قۆناغی دووەمدا روودەدات بە ناوی شەپۆلی خاوی خەو

(slow wave sleep).

بۆچی خەڵک بەدەم خەوەوە دەڕوات؟

هەتا ئێستا بە تەواوی هۆکاری روودانی ئەم حاڵەتە نەزانراوە، بەڵام چەن تیۆرییەکی زانستی لەلایەن زانایانەوە پێشكەش کراون کە هۆکارەکانی روودانی ئەم حاڵەتە روون دەکەنەوە.

هەندێک لە زانایان پێیان وایە خەوتن بە دەم رێوە بەهۆی هەبوونی کێشە لە خەبەربوونەوەدا روودەدات و هەندێک بەشی مێشک لە دوای قۆناغی دووەمی خەوەوە ناتوانن جارێکی تر چالاک ببنەوە، بۆیە مێشكی ئەو کەسە لە نێوان خەوتن و خەبەربوونەوەدا گیر دەخوات، سەرئەنجام کەسەکە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت.

هۆکاری روودانی رۆیشتن بەدەم خەوەوە هەرچییەک بێت، چەند فاکتەرێک هەن کە پاڵنەرن بۆ درووستبوونی ئەم حاڵەتە، لەوانە:

١- چەند دەرمانێكی وریا کەرەوە لەگەڵ چەند دەرمانێک کە دەبنە هۆی خەمۆکی وەک (lithium, Zolpidem Tartrate, bupropion)

٢- کەمخەویی

٣- خواردنەوە کحوولییەکان

٤- هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەدان، وەک گیرانی بۆڕییەکانی هەوا.

٥- هەبوونی کێشەی دەروونی، وەک فشار و خەمۆکی.

٦- ژانەسەر (شەقیقە)

٧- نەخۆشی غودەی دەرەقی

٨- جەڵدەی مێشک

زانایانی بواری مێشک ئاماژە بەوە دەکەن کە نەخۆشی رۆیشتن بەدەم خەوەوە زۆرجار بۆماوەییە و نزیکەی %٨٠ ی ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیییەیان هەیە بەهەمان شێوە کەسێکی تریش لە خێزانەکەیاندا ئەم نەخۆشییەی هەیە.

دەستنیشان کردن:

دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە هەموو کات پێویستی بە پزیشک نییە لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە بەزوویی هەست بە حاڵەتەکەی خۆیان دەکەن.

بەهەمان شێوەش هەموو ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی نییە، بەڵام هەندێک کەس پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر هەیە چونکە لەو کەسانەدا دەبێتە هۆی ئەنجامدانی کاری نابەجێ و مەترسیدار، وەک خۆهەڵدانە خوارەوە لە پەنجەرەیەکەوە، یاخود ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کەسێكی تر لە ماڵەکەدا کە لە زانستی پزیشكیدا بە (sexsomnia)ناسراوە.

رێگاکانی چارەسەر بریتین لە:

١- چارەسەرکردنی ئەو هۆکارەی بووەتە هۆی رۆیشتن بەدەم خەوەوە وەک چارەسەرکردنی نەخۆشی کەم خەوی یان غودە.

٢- خەبەرکردنەوەی پێشوەختە. لەم چارەسەرەدا پێش ئەوەی هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا تووشی حاڵەتەکە ببیت، لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆتەوە خەبەر دەکرێیتەوە.

٣- بەکارهێنانی چەند دەرمانێکی ئارامکەرەوە وەک

(Valium, Klonopin, Tofranil)

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون.

درێژه‌ی بابه‌ت

بە وێنە.. بزانە ئەم منداڵە كام ئەكتەری شۆخ و شەنگی ئێستەی توركیایە.

FaRaa

20720161137490_2072016911450_t1

توبا بۆیوكوستون، خانمە ئەكتەری شۆخ و شەنگی توركیا كە بە هۆی رۆڵبینینی لە زنجیرە دراماكاندا، ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەم وێنەیەی منداڵیی خۆی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە و لەلایەن هەوادارانییەوە بە گرنگییەوە لێی روانرا.
توبا، لە توركیا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، بە “ئاسی” بەناوبانگە، ئەوەش بە هۆی وەرگرتنی رۆڵی كارەكەتەری “ئاسی”، كە رۆڵی سەرەكی بوو لە درامایەكدا، كە لە ماوەی رابردوودا ئەو درامایە بۆ سەر زمانی عەرەبی و كوردی دۆبلاژ كرا.
توبا بۆیوكوستۆن، لە ساڵی ١٩٨٢ لە توركیا لە دایك بووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی داوەتە كاری هونەری، بەناوبانگترین كارەكانیشی كە دەنگدانەوەی زۆریان هەبوو، بریتین لە گێڕانی رۆڵی هەردوو كارەكتەر “ئاسی” و “لەمیس” لە دوو زنجیرە درامادا، توبا هاوسەرگیری لەگەڵ ” ئۆنور سایڵاك”ی ئەكتەر كردووە و دوو منداڵی بە ناوەكانی “بوڕاك” و20720169t2

20720169t3

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون. دیزاین و گه‌شه‌ پێدان :HaMa_BeCHaRa

درێژه‌ی بابه‌ت

بۆ یەکەمجار هاوسەری کوڕە گەورەکەی مام جەلال ببینە

FaRaa

20720161252490_207201611sdfdsgfr

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمجار وێنەی باڤڵ تاڵەبانی و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە کە هاوسەرەکەی کچی مەلا بەختیارە. ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار وێنەی باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی مام جەلال و هاوسەرەکەی کە ناوی لاڤەیە وە کچی مەلا بەختیارە و لە هاوسەری یەکەمێتی کە ناوی ڕووناکی شێخ جەنابە بڵاوکراوەتەوە. باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانییە و دامەزرێنەری دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە چاوپێکەوتنێکدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس لەوە دەکاتکە ئەو کاتەی لە زانکۆی موستەنسیرییەی بەغدا بڕوانامەی لە دەروونناسیدا بەدەستهێناوە هەر لەوێش یەکەم منداڵیان بووە لەگەڵ تاڵەبانیدا.20720161113781954_1193254644075344_7649948236808900574_n

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون. دیزاین و گه‌شه‌ پێدان :HaMa_BeCHaRa

درێژه‌ی بابه‌ت

نوێنه‌ری‌ بارزانی‌ ده‌چێته‌ سلێمانی‌ ده‌یه‌وێت به‌جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان كۆببێته‌وه‌

max

13775740_1557871284521623_8003001873338832707_nفواد حسێن، بڕیاره‌ تاوه‌كو كۆتایی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ بارزانی‌ بچێته‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ پارتی‌ كه‌ ده‌ڵێت به‌جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاگاداركرابێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ مه‌سعود بارزانی‌-دا دێت بۆ ئاماده‌كاری‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ به‌ئامانجی‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم، تائێستاش ته‌نیا له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ گفتوگۆی‌ كردووه‌.

ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند “زانیاریم هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) یان سبه‌ێنێ‌ (پێنجشه‌ممه‌)، فوئاد حوسێن وه‌ك نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم،  سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و یه‌كێـتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌”.

به‌وته‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پارتی‌، به‌فه‌رمی‌ له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌‌و “سه‌ردانه‌كه‌یان قبوڵ كردوه‌”.

وتیشی‌ سه‌ردانی‌  فواد حسێن به‌ جیا بۆلای‌ یه‌كێتـی‌‌و گۆڕان ده‌بێت، داوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌  هاوبه‌شی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان.

دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ساڵێكه‌ له‌وپه‌ڕی‌ ئاڵۆزیدایه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و سیسته‌می‌ حوكمڕانی‌، ئه‌و كێشانه‌ش له‌مانگی‌ 10ی‌ ساڵی‌ رابردوودا زیاتر قوڵبوونه‌وه‌، كاتێك رێگه‌نه‌درا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ولێر‌و وه‌زیره‌كانی‌ گۆڕان له‌حكومه‌ت دورخرانه‌وه‌ به‌بڕیاری‌ پارتی‌.

شۆڕش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ خه‌ندان ره‌تیكرده‌وه‌ له‌سه‌ردانی‌ فواد حوسێن وه‌ك نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئاگاداركرابێتنه‌وه‌، وتی‌ “تائێستا به‌فه‌رمی‌ داوای‌ سه‌ردان‌و كۆبونه‌وه‌مان بۆ نه‌هاتووه‌.. ره‌نگه‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ یه‌كێتی‌ بكات بۆیه‌ ئێمه‌ تائێستا  ئاگادارنه‌كراوین”.

خه‌ندان په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیه‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوون  قسه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی‌ فواد حسێن بكه‌ن.

پێشتر یه‌كێتی‌‌و گۆڕان، وه‌كو سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌ی‌ نێوانیان (17/5ی‌ ئه‌مساڵ واژۆكرا)، له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی‌ حزبه‌كانی‌ هه‌رێم‌و عیراق كۆبوونه‌وه‌‌و داوای‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌پارتی‌ كرد، به‌ڵام تائێستا پارتی‌ ئاماده‌یی‌ نیشان نه‌داوه‌‌و ده‌یه‌وێت به‌جیا چاوی‌ به‌هه‌ردوو حزبه‌كه‌ بكه‌وێت.

شۆڕش حاجی‌ ئه‌وه‌ی‌ رونكرده‌وه‌، تائێستا وه‌ك گۆڕان بڕیاریان نه‌داوه‌ به‌جیا پێشوازی‌ له‌نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بكه‌ن یاخود به‌شاندی‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵی‌ كۆببنه‌وه‌، “هه‌ركات به‌فه‌رمی‌ داوامان لێكرا ئه‌وكات بڕیارده‌ده‌ین”.

له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ رابردوودا، ده‌یان ده‌ستپێشخه‌ری‌‌و نێوه‌ندگیری‌ كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان گۆڕان‌و پارتی‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی‌ نه‌بووه‌.

دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ هاوكات جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتیه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مه‌سعود بارزانی هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ فواد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان قسه‌بكات، تائێستا سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكی كردووه‌‌و سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فاو لایه‌نه‌كانی تریش ده‌كات”.

مه‌سعود بارزانی‌، له‌په‌یامی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ ئه‌مساڵدا، 5ی‌ ئه‌م مانگه‌ داوایكرد لایه‌نه‌كان دوای جه‌ژن كۆببنه‌وه‌، له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی، له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمیش چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه‌.

یه‌كشه‌ممه‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌، ئه‌بوكاروان ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ شیوعی‌ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌فدێكی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ بۆ خه‌ندان ئاشكرایكرد “كاك مه‌سعود وتی‌ فواد حسێن سه‌ردانی‌ حزبه‌كان ده‌كات‌و گوێ له‌سه‌رنجه‌كانیان ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت به‌ چ ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری‌ بكرێت”.

جگه‌ له‌و هه‌وڵه‌ی‌ بارزانی‌، یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ زیاتر له‌مانگێكه‌ سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌‌و ده‌ستپێخه‌رییه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ سیاسیه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ حزبه‌كان كۆبۆته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا هیچ ده‌ره‌نجامێكی‌ دیارنییه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون. دیزاین و گه‌شه‌ پێدان :HaMa_BeCHaRa

درێژه‌ی بابه‌ت

مژدەیەک بۆ هەوادارانی ئایفۆن

max

sarbast2072016

دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە کە کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لە رێوڕەسمی نمایشکردنی بەرهەمە نوێکانیدا ئایفۆنێک رانەگەیەنێت، بەڵکو سێ ئایفۆن بە جارێک رابگەیەنێت.

ئەم زانیارییە لەلایەن پێگەی (Mac Rumors)ەوە، کە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی زانیاری دزەکراوە، ئاشکراکران و وەک بەڵگە وێنەی رووی پشتەوەی سێ مۆبایلی ئایفۆن ٧ی دزەکراوی بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەنیازە لە رێوڕەسمی ساڵانەی مانگی ئەیلولی داهاتوودا سێ مۆدێلی ئایفۆن ٧ ئاشکرابکات و نمایشیان بکات، ئەو سێ ئامێرە بریتین لە ئایفۆن ٧، ئایفۆن ٧ پلەس و ئایفۆن ٧ پرۆ.

ئایفۆنە نوێیەکان پێدەچێت جێی پێوەکردنی هێدفۆنەکانیان لاببرێت و هەر لە جێی پێوەکردنی وایەری شەحنکردنەوە هێدفۆنی لێ ببەسترێت، هەروەها لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت کە ئایفۆن ٧ پلەس خاوەن کامێرایەکی پشتەوەی دەبڵ دەبێت، بەڵام کامێرای ئایفۆن ٧ و ٧ پرۆ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان پێوە دیار نییە.

iphone-7-iphone-7-plus-iphone-7-pro-front

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون. دیزاین و گه‌شه‌ پێدان :HaMa_BeCHaRa

درێژه‌ی بابه‌ت

ڕاپەڕین. گەنجێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

max

72072016_hgtghtوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، گەنجێک پاش دیارنەمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە خنکاوی لە گوندێکی ناحیەی حاجیاوا دۆزرایەوە.

کاروان مەحمود وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین گەنجەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و دوێنێ لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێیدا چووەتە گوندی پوکەی سەربە ناحیەی حاجیاوا، بەڵام دوای دیارنەمانی لە کاتژمێر ١٢ی شەو تەرمەکەی لە گۆمێکدا دۆزراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیس وتیشی، بە مەبەستی زانینی هۆکاری مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

گەنجەکە خوێندکار و دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوا بووە، هاوکات بە وتەی پۆلیس شارەزای مەلەکردن نەبووە.

بەهۆی هاتنی وەرزی گەرما و مەلەکردنەوە ڕووداوی خنکان لە چەم و ڕووبارەکاندا لە هەرێم زیادی کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەو شوێنانەدا کە گونجا و نین مەلە نەکەن.

سه‌رچاوه‌ هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ تۆڕی میدیای ئه‌فسون. دیزاین و گه‌شه‌ پێدان :HaMa_BeCHaRa

درێژه‌ی بابه‌ت