یارمەتی بۆ قوتابیانی خۆشەویستی پۆلی ١٢ی بنەرەتی

Nzar.Kawani

فەرموون لە پەیجی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە بابەتەکە ببینن
فەموو کلیک لێرە بکە



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2697&goto=newpost

ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بە ساڵی نەكەوتن (عدم رسوب) ئەژمار دەکرێت

Nzar.Kawani

بەپێی هەواڵێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا ، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیدا، بڕیاردرا ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بە ساڵی نەكەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بكرێت.

بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی پەیوەست بەخوێندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی (٢٦/١٠/٢٠١٥) بەسەرپەرشتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی كۆبووەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا كە سەرۆكی سەرجەم زانكۆكان و راوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی دیوانی وەزارەت و د.ئیبراهیم سمۆ سەرۆكی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان و جوان ئیسماعیل جێگری سەرۆكی لیژنەو د. رێواس فایەق بڕیاردەی لیژنەكە ئامادەیبوون، چەندین تەوەری جیا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا یاداشتی ئەو خوێندكارانە گفتوگۆی لەبارەوە كرا، كە لەلایەن لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گەیەندرابووە وەزارەت، كە داوایان بە پێدانی (١٠) نمرەی بڕیار لە بری (٥) نمرە، لەهەمان كاتدا داواشیان كردبوو وانەكانی پەڕینەوە زیاد بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوای هەڵسەنگاندنی داواكانیان و گفتوگۆكردنی ئەندامانی ئەنجومەن و خستنەڕووی بۆچونەكانیان، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاردا لەماوەی هەفتەیەكدا زانكۆكان لە رێگەی ئەنجومەنی كۆلێژو فاكەلتیەكانیانەوە بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییەكان و كوالێتی خوێندن چاوخشاندنەوە بەكێشەو گرفتی ئەو خوێندكارانە بكرێت كە لە ساڵی خویندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) كەوتوون.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا د.یوسف گۆران دوای ئاماژەكردن بەبارودۆخی سیاسی، ئابوری، ئەمنی ئێستای هەرێمی كوردستان، پێشنیازی كرد ئەنجومەنی وەزارەت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بەساڵی نەكەوتن (عدم رسوب) ئەمژار بكرێت، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزارەت پێشنیازەكەی وەزیری خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی پەسندكردو، بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بەساڵی نەكەوتن (عدم رسوب) هەژمار بكرێت، هەر لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئەم بڕیارە ئەو خوێندكارانە ناگرێتەوە كە بەهۆی قۆپیە (غش)، یان لەلایەن لێژنەی بەرزەفتەوە (ئینزیبات)ەوە بڕیاری كەوتنیان بۆ دەرچووە.



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2696&goto=newpost

هۆست و دۆمەین

هۆست و دۆمەین

هۆست و دۆمەین

پلانێکی ناوەزە لە پارک تەکنەلۆجی بۆ هۆست و دۆمەین

هۆست + دۆمەین + دیزاین + پاڵپشتی ٦ مانگ
تەنها ١٠٠ دۆلار و ساڵانە ٥٠ دۆلار
بەو پاشگرەی تۆ دەتەوێت .com / .net / .org / .tv / .co

پەیوەندی
07705483171
www.park-technology.com



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2695&goto=newpost

ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دابەشکرا بۆ ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦

Nzar.Kawani

ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دابەشکرا
———————————————————-
دواى دوو ڕۆژ لە گەیشتنى ئەنجامەکانى قۆناغى پۆلى ١٢ ئامادەیى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕاستەوخۆ دەستکرا بەدابەشکردنى ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەسەر پەروەردەى گشتى پارێزگاکان بۆ ئەوەى لەڕێگەى خوێندنگەکانەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشبکرێت.
ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى (٢٠١٥-٢٠١٦) لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە (٧٥) هەزار دانەى لێ چاپکراوە، لە ڕۆژانى لە ڕێگەى پەروەردەکانەوە بەسەر سەرجەم خوێندنگەکان دابەش کرا بەمەبەستى گەیشتن بە دەستى دەرچووانى قۆناغى پۆلى ١٢ى ئامادەیى.
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە خوێندکاران قوتابیان دەکات بەوردى رێبەرى وەگرتن بخوێننەوە بۆ ئەوەى لەکاتى پڕکردنەوەو پێشکەشکردن فۆرم بۆ زانکۆلاین هەڵە نەکەن و، ڕێنماییەکان بەووردی بخوێنە‌وە و لەبەرچاوی بگرن. چونکە زۆرگرنگە هەڵبژاردنەکانت لەگەڵ ئارەزوو و بارى تەندروستى و تواناى زانستیت بگونجێت. وەرگیرانت لە هەر خوێندنێک بە لەبەر چاوگرتنی ئارەزوو و باری تەندروستی و توانای زانستیت مانای ئەوەیە، کە تۆ هێڵە گشتییەکانى دوا ڕۆژى خۆت دیارى کردوە.
لە ڕێبەرى وەرگرتندا مەرجە گشتی و تایبەتەکانی وەرگرتنى خويندكاران لە زانکۆكانی هەرێم و ڕێنماییەکانى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زینی خوێندنی قوتابيان/خويندكاران لە زانکۆكانی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتى پێشکەشکردنی فۆرمی زانكۆ لاین و خشته‌ی زانكۆ‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) و هێمای قوتابخانه‌كان/خوێندنگەكان تیادا خراوەتەڕوو.
سەبارەت بە وادەى کاراکردنى (زانکۆ لاین)، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: دواى گەیشتنى ئەنجامەکانى دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتەکەمان, ڕاستەوخۆ دەستکرا بە پڕۆسەى ووردبینیکردن لە ناوەکانى دەرچوان و خوێندنگەکان بەمەبەستى دڵنیابون لەناوى دوبارەو نەهێشتنى کەموکوڕى لە لیستەکاندا, لە ئێستاشدا پڕۆسەى وردبینیکردن کۆتایى هاتوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژیبنەوەى زانستى ئاشکراشیکرد: لەئێستادا دەستکراوە بە دانانى (یوزەرنەیم و پاسۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوەى دواى کاراکردنى (زانکۆ لایەن) خوێندکاران و قوتابیان بتوانن بچنە ناو سیستەمى (زانکۆ لاین) و فۆرمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕ بکەنەوە.

سەبارەت بە کاتى کاراکردنى زانکۆ لاین عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: دواى دانانى یوزەرنەیم و پاسۆرد بۆ سەرجەم خوێندکارانى دەرچو, کە وەزارەتەکەمان لە ڕێگەى پەروەردەى گشتى پارێزگاکان و خوێندنگەکان ڕەوانەى خوێندکاران و قوتابیانى دەکات، وێب سایتى (زانکۆ لاین) بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و، وەک ئاگاداریەکیش لە دەزگاکانى راگەیاندنیش بۆ دەرچووان بڵاودەکرێتەوە.
بڕوانە ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان
کلیک لێرە بکە بۆ بەدەست هێنانی رێبەرەکە



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2694&goto=newpost

سیفاته‌كانی پیاوی خیانه‌تكار

Nzar.Kawani

خیانه‌ت كردن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌لای ئافره‌تان، گه‌ر هیوا ده‌خوازی له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیت زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر چۆنه‌ ئایا ڕاستگۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌ دوای نه‌توانی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ڕزگارت بێت به‌ ئاسانی ئه‌وا سه‌رنجی ئه‌م سیفاتانه‌ بده‌:

1-له‌بیرچوون:به‌هۆێ بونی ئافره‌تی تر له‌ ژیانیدا وده‌ترسێ له‌وه‌ی زانیاریه‌ تایبه‌تیه‌كانی هه‌ریه‌كه‌تان تێكه‌ڵ بكات وه‌ك ڕۆژی له‌دایكبوون یان ناوی كه‌سی نزیكت یاخود یه‌كه‌م ڕۆژی یه‌كتربینینتان له‌كاتی گفتۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و باباتانه‌ ده‌شڵه‌ژێ وهه‌میشه‌ به‌هانه‌ی هه‌یه‌ بۆ له‌بیرچونی.

2-گوماناوی:هه‌میشه‌ پیاوی خیانه‌تكار له‌ ره‌فتار و گفتوگۆدا گوماناویه‌ ونایه‌وێت زۆر پرسیاری لێبكه‌یت و هه‌رشتێ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌بێت به‌ كورتی كۆتای به‌ قسه‌كان دێنێت ناچێته‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ نایه‌وێت تۆ بزانیت ئه‌و چی ده‌كات وچۆنه‌ هه‌ر له‌ساره‌تاوه‌ شت ئه‌شارێته‌وه‌.

3-زۆر خه‌یاڵكردن:مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ لێره‌دا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوانی پیاوێكی لێهاتوو له‌ ره‌فتاریدا كه‌ هاوڕێی كچی هه‌یه‌ وه‌له‌گه‌ڵ پیاوێك كه‌هه‌ر ئافره‌تێك به‌لایدا بروات خه‌یاڵی به‌لایدا بڕوات یان له‌به‌رامبه‌رتان وه‌ستابێت، ئاگاداری پیاوی كارامه‌و لێهاتووبه‌ تێبینی بكه‌ نیگای چاوی بكه‌ بزانه‌ هه‌ر ئافره‌تێك كه‌ ده‌یناسێ كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه‌.

4-پیشه‌ی درۆكردن:له‌ماوه‌ی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی خۆشتده‌وێـت تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ بزانه‌ شاره‌زای هه‌یه‌ له‌ درۆ چۆن درۆكانی رێك ده‌خات چونكه‌ درۆكردن له‌ پیشه‌ دیاره‌كانی پیاوانی تاوانباره‌ ومه‌رج نیه‌ به‌ته‌نها درۆ له‌گه‌ڵ تۆ بكات.



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2693&goto=newpost

فەیسبوك دەبێتە هۆی شڵەژانی دەرونی

Nzar.Kawani

توێژینەوەیەكی بەریتانیا ئاگاداری بەكارهێنانەرانی فەیسبوك دەكات،ئەوانەی بەردەوام چاودێری ماڵپەڕەكان و فەیسبوك دەكەن و لەگەڵ هاوڕێكانیان توشی دڵە راوكێ و خەمۆكی دەبن بەهۆی ناڕێكی خەویانەوە.

لە رێگەی بڵاوكراوەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیەوە توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەستی ترس بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی شڵەژان و تێكدانی باری دەرونی، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە كەتەمەنی هەرزەكاران زیاتر توشی دڵە راوكێ دەبن بەهۆی مانەوەی زۆریان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان .

رونیشی دەكەنەوە كە نزیكەی%90 هەرزەكاران بەردەوام لەسەر پەیوەندی كۆمەڵایەتیەكان ئۆن لاینن بەتایبەتی لە شەواندا، دكتۆر هەیزەر كلیلاندودز لە زانكۆی گلاسكۆ دەڵێت هەرزەكاران زۆرتر توشی بێزاری دەبن بەهۆی بەكارهێنانی راگەیاندنی كۆمەڵایەتی گشتگیر كە كاریگەری لەسەر خەو هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە شەودا بەكاریبێنن ئەمەش توشی نەخۆشی خەمۆكی و گیروگرفتی دەرونی و سۆزداریان دەكات.



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2692&goto=newpost

مووچه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌رچووانی‌ كۆلێژ بۆ ئه‌م بڕه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌

Nzar.Kawani

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، ئاشكرای ده‌كات، كه‌ مووچه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌رچووانی‌ كۆلیژ به‌پێی خشته‌ی‌ نوێی مووچه‌ له‌ 296 هه‌زار دیناره‌وه‌ زیاد ده‌بێت بۆ 430 هه‌زار دینار.

ماجده‌ ته‌میمی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، رایگه‌یاند: "خشته‌ی‌ نوێی مووچه‌ی‌ عیراق، سوودی‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌بێت كه‌ مووچه‌كانیان له‌ خشته‌ی‌ ئێستادا له‌ ریزبه‌ندی‌ شه‌شه‌م تا ده‌یه‌من".

روونیكرده‌وه‌، كه‌ مووچه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ ده‌رچووانی‌ زانكۆ له‌ پله‌ی‌ حه‌وته‌م له‌ ئێستادا 296 هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام به‌پێی خشته‌ی‌ نوێ ده‌بێته‌ 430 هه‌زار دینار.

ماجده‌ ته‌میمی‌ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "خه‌به‌ر عاجل" پێشبینیشیكرد، كه‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ ئاینده‌ ده‌ست بكرێت به‌جێبه‌جێكردنی‌ خشته‌ نوێیه‌كه‌، كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق، په‌سندی كرد.

پێشتر، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی بتوانێت له‌م مانگه‌دا خشته‌ نوێیه‌كه‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات، ئه‌وا مانگی‌ داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌كاركردن به‌ خشته‌ی‌ نوێی مووچه‌، یان لانی‌ كه‌م له‌ كۆتا مانگی‌ ئه‌مساڵدا.



http://s7.addthis.com/js/250/addthis_widget.js#pubid=ra-4e632bb07d09a97b

سه‌رچاوه‌ یـــانــه‌ی كــــــــاوانـــــی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kawany.com/showthread.php?t=2691&goto=newpost