بە ئومێدی هەناسەیەكی دڵخۆش

null@example.com (hoshang)

بە ئومێدی هەناسەیەكی دڵخۆش، تنۆكێك هیوام چاند.. ئەگەر سپێدەكان بە ئاراستەیەكی چەماوە غلۆر نەبێتەوە، بێگومان لەقەترانی شەودا بەئاسانی ویڵت دەكەم .. شەقام و كوچەش بەدوای هەردوو وێڵیمان تەنگەتاو دەبێت و بنە داربنێشتێك دەكاتە رایەخ و لەوێوە چاوەڕوانی ئەو ساتانە دەكات كە عەیامێكە رابردوون..
ئەی كانووی دیقەدیقی عەشقى كۆس كەوتوو، تۆ دەزانی كاروانێك تێپەڕین و من هەر چاوم لەتۆ بوو، كەچی لەخۆم بێ خەبەر تا بە چاو ئاشتت كردمەوە، قاسید بەجێی هێشتم.. وەلێ هەموو كەڕەتێ من بە بادەی وشە، ئالودەی چاوە خومارییەكانت دەبم و تابلۆیەك دادەنێم لە ژوور رێگای قەدەر و ناوی لێ دەنێم بێ هاوتایی رێسای مەراقی عیشق..
شەوانێك هەر وەك ئێستا خەم لەنێو مندا دەڕوا، كەچی ئێستا پەنجەی تۆمەتی حەزی ژووانی رۆژانت لەچاوی گومان رادەكەیت.. كەچی شەویش بێ شەرمانە بۆتە خانەخوێی بێ بەڵگەیی ئەم وشانەم.. ئیدی بەكام لا بگەم و كێ گوێ لە دوا دیدەنیم دەگرێ بە نوزەیەك..

سه‌رچاوه‌ ::یـانـه‌ی خـونـچـه‌::
درێژه‌ی بابه‌ت http://xwncha.com/meko/viewtopic.php?id=16&action=new