بيروزه

null@example.com (Dashni)

بيروزه
يادى231ساله ى دامه زراننى شارى هه لمه توقوربانى سليمانى

سلێمانی
پایتەخەتەکەی بابانەکەم
ئەی شارە بێ نازەکەم
ئەوانەی قسەت پێ ئەڵێن ڕەبی بێ موو لە زمانیان
ئەوانەی لە دژی تۆن ڕەبی خێر نەبینن لە ژیانیان
چۆن دڵیان یەت وات پێ ئەڵێن سلێمانی
ئاخر من بۆ وەکو ئەوان ناتوانم قسەت پێ بڵێم
چونکە شاری شەهیدانی ، چونکە شاری کوردستانی
چونکە شاری خوێندکاران و جوتیاران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی

یەک دڵۆپ خوێن خوێنم مابێ
قەت چۆک دانادەم دوژمن سەرکەوێ
دوژمنی تۆ دوژمنی منە هی ئەوە هی ئێوەیە هی ئەوانە
بەسە ئیتر با سەر دانەنەوێنین بۆ خائین و جاش و بێکانە
تا زیاتر نازت لێ نەبەن، توند ئەتگرم نایەڵم ئەزیەتت بدەن

@#ئەی شارەکەم سلێمانی…..@#
https://i2.wp.com/www.sorani.gazii.com/photohamarang/slemani/2112.jpg

سه‌رچاوه‌ یانه‌ی ئـه‌ڤین – پــێـشـەنــگيـن
درێژه‌ی بابه‌ت http://evin1.info/meko/viewtopic.php?id=10578&action=new

دەمەوێ لێرەوە تا قیامەت لەگەڵتابم

null@example.com (Narin)

دەمەوێ
لێرەوە تا قیامەت لەگەڵتابم
دەمەوێ تا ئەو دیو هەناسەی ژیان
بەیەکەوە گوزەر بکەین
خەیاڵەکانمان خەیاڵی یەکتر بێ
دەمەوێ دەست گرتنێ دەستم بگری
ببین بەیەک
ئێستا لێرەوە تا ئەو شوێنەی لێیت
چاوم لە دەست گرتنی تۆیە .

"شــنـــۆ قادر"

سه‌رچاوه‌ یانه‌ی ئـه‌ڤین – پــێـشـەنــگيـن
درێژه‌ی بابه‌ت http://evin1.info/meko/viewtopic.php?id=10577&action=new

خۆشەویستی تۆ

null@example.com (Narin)


خۆشەویستیت
خۆشەویستی تۆ
وەك رێگایەكە
هەرچەن برۆیت تەواو نابێت.
وەك كتێبێكە
هەرچەند بیخوێنیتەوە تەواو نابێت.
خۆشەویستی تۆ
بارانێكە
هەمیشە خوڕڕەی دێت!
حافز ئیمانی
وەرگێرانی: نەبەز گۆران

سه‌رچاوه‌ یانه‌ی ئـه‌ڤین – پــێـشـەنــگيـن
درێژه‌ی بابه‌ت http://evin1.info/meko/viewtopic.php?id=10576&action=new

دەمەوێ بزانم بۆچی؟و بۆ کێ؟

null@example.com (Narin)


ئاخر لەبەرچی.؟!
دەمەوێ بزانم بۆچی؟و بۆ کێ؟
لەخەیاڵی گەشتن بە خۆت بێ هیواتکردم؟
ئومێدی ژیانت لێسەندم و ئاوارەی ناو دڵت کردم!
پرسیاری زۆر لەخەیاڵمدایە نازانم لەکوێ وەڵامیان وەرگرم؟؟ ئاخر ئەوەندە ئومێدەواربووم نەمدەزانی چۆن ڕۆژو شەوم لێدەڕوات.!
بەشێوەیەک بە عیشقی تۆ دڵم بەستبوو هەرچی خەم بوو نەیدەتوانی دڵتەنگم بکات، وەلێ ئێستا وەها بێهێزو لاوازم تەنها خەمێکی بچوک دەمخاتە سەرچۆک.! ئێستاش هیچ هەستێک بوونی نەماوە لام ناتوانم جارێکی تر باسی عەشق وعاشقبوون بکەم، یا خەیاڵی ژیان لەگەڵ کەسێکی تردا درووست بکەم، یان هەرکەسێکی تر بکەم بە ئومێدی ژیانم و دڵی پێ ببەستم.
هەروەک ئەوەی دەڵێن (مرۆڤ یەکجار عاشق دەبێت) ئەم دێرە لەسەر ڕاستی ژیانی من ڕەنگی داوەتەوە.! دەمەوێ بزانم لەبەرچی و بۆچی و بۆ کێ..؟؟
ئاخرمن تۆم کردبووە بەهانەی ژیانم یەکەم کەسی ناو دڵم بوویت، هەروامدەزانی بێ تۆ هیچ ژیانێک بوونی نییە و ئێستاش بەوخەیاڵانەوە ماوم….هـهـ چ مانێک! سەرتاپای دڵخۆشیەکانم خەیاڵن،، ئاخر هێشتا پایزە خۆم گەرم دادەپۆشم بەرگەی هیچ سەرمایەک ناگرم، بە کزەبایەک دەوەرم ئەی چۆن زستان بەڕێکەم..؟ واتا چۆن ئومێدی ئەوەم هەبێ بڵێم وەرزێک دێت و لەیادت دەکەم؟! نا، ناتوانم ئەوەش بکەم. چوون، تۆ هەرگیز کاڵنابیتەوە لەخەیاڵی مندا..!!

سه‌رچاوه‌ یانه‌ی ئـه‌ڤین – پــێـشـەنــگيـن
درێژه‌ی بابه‌ت http://evin1.info/meko/viewtopic.php?id=10575&action=new