توخێل باشترین ڕاهێنەرە لە مێژووی دۆرتمۆند

جوانرۆ بکر

یاریگا- ئەمرۆ ساڵ رۆژی لە دایک بوونی ڕاهێنەری یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، تۆماس توخێلە، ناوبراو بوو بە ٤٣ ساڵ.
 
بە پێی ئامارەکان توخێلی ئەڵمانی باشترین ڕاهێنەری یانەی دۆرتموندە لە مێژووی خولی ئەڵمانیدا، کە تا ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیە ٣٥ یاری ئەنجامداوە لەو خولەدا، بۆ هەریاریەک ٢،٣١ خاڵی کۆکردۆتەوە، کە بە جیاوازیەکی زۆر پێش ویلی و کڵۆب کەوتووە.
 

لەم ئینفۆگرافیکەی خوارەوەدا بینەری وردەکاری زیاتربن .

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%d8%aa%d9%88%d8%ae%db%8e%d9%84-%d8%a8%d8%a7%d8%b4%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86-%da%95%d8%a7%d9%87%db%8e%d9%86%db%95%d8%b1%db%95-%d9%84%db%95-%d9%85%db%8e%da%98%d9%88%d9%88%db%8c-%d8%af%db%86%d8%b1%d8%aa/

جۆیکۆڤیچ و و سیرینا ویلیامز لە پێشەنگی یاریزانانی تێنس مانەوە

کارۆخ ڕواندزی

جۆیکۆڤیچ

جۆیکۆڤیچ

یا ریگا

لە تازەترین ڕیزبەندی تایبەت بە یاریزانانی جیهان بۆ یاری تێنسی سەر زەوی، هەریەکە لە نۆڤاک جۆیکۆڤیچ لە ئاستی پیاوان و سیرینا ویلیامز لە ئاستی ئافرەتان توانیان پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندییە بکەن.

بەگوێرەی پۆلینکاری تایبەت بە یاریزانانی تێنس کە ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرا کرا، جۆیکۆڤیش بە 14 هەزار و 840 خاڵ لە یەکەمی ڕیزبەندییەکە مایەوە، هەروەها یاریزانی بەیتانی ئاندی مۆرای بە 9 هەزار و 305 پلەی دووەمی داگیر کرد، پلەی سێیەمیش (ستانیسلاس فافرینکا) یاریزانی سویسڕی هاتووە، ڕۆجێ فیدرێریش پلەی چوارەمی ریزبەندییە بوو.

لە ئاستی ئافرەتان ڕیزبەندییەکە بەم شیوەیەی خوراوە بوو:
1-سیرینا ویلامز(ئەمەریکا) 7.050
2-ئانجلیکا کیربەر (ئەڵمانیا) 6,860
3-مۆگۆرۆزا (ئیسپانیا ) 5.830
4-ڕادفانسکا (پۆلەندا) 5.705

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%d8%ac%db%86%db%8c%da%a9%db%86%da%a4%db%8c%da%86-%d9%88-%d9%88-%d8%b3%db%8c%d8%b1%db%8c%d9%86%d8%a7-%d9%88%db%8c%d9%84%db%8c%d8%a7%d9%85%d8%b2-%d9%84%db%95-%d9%be%db%8e%d8%b4%db%95%d9%86%da%af%db%8c/

مۆدریچ دەمەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشیم لە ڕیاڵ یاری بکەم

کارۆخ ڕواندزی

لۆکا مۆدریچ

لۆکا مۆدریچ

یاریگا

لە تازەترین لێداوانیدا سە بارەت بە داهاتووی خۆی، لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی شاهانە ڕایگەیاند کە خوازیارە لە یانەی ریال مەدرید کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت.

لەم ڕووەوە، مۆدریچ بە رۆژنامەی “Sportske Novosti ” گوتووە” کە ئەو تەنها بایەخ بە یانەی ڕیال مەدرید دەدات و بیر لە هیچ یانەیەکی دیکە ناکاتەوە، مۆدریچ گوتیشی “من لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشم، ئاگادارم کە زۆر یانەی ئەوروپی منیان دەوێت، ئەوە شتێکی باشە، بەڵام تا ڕیال بە من رازی بێت هەر بۆ ئەو یانەیە یاری دەکەم”.

لەکۆتایی قسەکانیدا یاریزانە کرواتییەکە ئاماژەی کرد، کە ماوەی چوارساڵە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ یاری دەکات، دوو جار چامپیۆنزلیگی بەدەست هێناوە، بەلام لیگای نەبردووەتەوە، بۆیە هیوادارە ئەو جارە بتوانێت لەگەڵ هاوڕێیانی نانزاوی لالیگا بەدەست بهێنن.

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%d9%85%db%86%d8%af%d8%b1%db%8c%da%86-%d8%af%db%95%d9%85%db%95%d9%88%db%8e%d8%aa-%d8%aa%d8%a7-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%da%98%db%8c%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%88%db%95%d8%b1%d8%b2%d8%b4%db%8c/

تازەپێگەیشتوانی کچانی عێڕاق بە ئەنجامێکی گەورە بە ئوستڕالیا دەدۆڕێت

کارۆخ ڕواندزی

هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی عێراق

هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی عێراق

یاریگا

لە میانەی یارییەکانی پاڵەوانییەتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ ئاستی کچان خوار تەمەن 16 ساڵ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29-8-2016 هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێڕاق بە ئەنجامی 8-0 بە تازەپێگەیشتوانی ئوستڕالیا دۆڕا.

لەم یارییەدا، هەلبژاردەی ئوستڕالیا کە یەکێکە لە تیپە پالێوراوەکان بۆ بەدەست هێنانی جامەکە، توانی لە گێمی یەکەمدا پێنج گۆڵ تۆمار بکات، دواتر لە گێمی دووەمیشدا 3 گۆڵی دیکەی تۆمار کرد و یارییەکەی بردەوە، ئەمەش سێیەمین دۆڕاندنی هەڵبژاردەی عێڕاقە کە پێکهاتەکەی چەند یاریزانێکی کوردیشی لە خۆوە گرتووە، پێشتر تیپەکە لە یاری یەکەمدا 1-2 بە هۆنک گۆنگ دۆڕا، لە یاری دووەمیشدا 3-0 بەرانبەر ڤێتنام دۆڕابوو.

هەڵبژاردەی ئوستڕالیا لە یەکەمین یاریدا 28-0 لە فەلەستینی بردووەتەوە و لە یاری دووەمیشدا 14-0 لە هۆنک گۆنگی بردووەتەوە، بڕیارە هەلبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق لە چوارەمین یارییدا بەرانبەر ئۆزبکستان یاری بکات.

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%d8%aa%d8%a7%d8%b2%db%95%d9%be%db%8e%da%af%db%95%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%da%86%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b9%db%8e%da%95%d8%a7%d9%82-%d8%a8%db%95-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%ac%d8%a7/

پاریس سانجێرمان پارەیەکی خەیالی بۆ ھێرشبەرێک تەرخان کردووە

کاروان فاخر

پاریس سانجێرمان

پاریس سانجێرمان

یاریگا
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسا, لە پێناو گواستنەوەی دراکسلێر, ھێرشبەری ئەڵمانی یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەو ووڵاتە, ئامادەن بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

پاتریک کلۆیڤەرت, بەرێوەبەری وەرزشی ھۆلەندی یانەی پاریس سانجێرمان, شەوی رابردوو ئاشکرای کردووە, ئەوان لە ھەوڵی گواستنەوەی ھێرشبەرێکی بە توانادان, بۆیە یەکەم ئامانجی ەئوان دراکسلێری یاریزانی ئەڵمانیە, بۆیە ئەوان ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەم ھێرشبەرە, بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی تا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر ئەم ھەواڵە نەبووە, بەڵام ئەستەمە ئەم ئۆفەرە رەتبکەنەوە.

جولیان دراکسلێر

جولیان دراکسلێر

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%d9%be%d8%a7%d8%b1%db%8c%d8%b3-%d8%b3%d8%a7%d9%86%d8%ac%db%8e%d8%b1%d9%85%d8%a7%d9%86-%d9%be%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d8%ae%db%95%db%8c%d8%a7%d9%84%db%8c-%d8%a8%db%86-%da%be%db%8e/

براڤۆ لە لیستی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی دوورخرایەوە

کاروان فاخر

کلاودیۆ براڤۆ

کلاودیۆ براڤۆ

یاریگا
کلاودیۆ براڤۆ, گۆلپارێزی ھەڵبژاردەی شیلی ناوی لە لیستی نوێ ھەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی داھاتوو نابینرێت.

پێگەی “Goal Chile” نوێترین لیستی ھەڵبژاردەی شیلی ئاشکرا دەکات و گرنگترین گۆرانکاری لەو لیستەش, نەبوونی براڤۆی گۆلپارێزی نوێ یانەی مانچێستەر سیتیە, ئەو سەرچاوەیە ھۆکاری بانگھێشت نەکردنی ناوبراوی بۆ ھەندێ کێشەی تایبەتی خۆی گەراندەوە.

بریاروایە ھەڵبژاردەی شیلی لە دوو یاری پالاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠١٨, رووبەرووی ھەڵبژاردەکانی پاراگوای و بولیڤیا دەبنەوە.

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%d8%a8%d8%b1%d8%a7%da%a4%db%86-%d9%84%db%95-%d9%84%db%8c%d8%b3%d8%aa%db%8c-%da%be%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c-%d9%88%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%95%da%a9%db%95%db%8c-%d8%af/

یانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی عەرەب دەکات

کارۆخ ڕواندزی

 گرتیەک لە یارییەکی یانەی هەولێر لەپاڵەوانییەتی ئاسیا

گرتیەک لە یارییەکی یانەی هەولێر لەپاڵەوانییەتی ئاسیا

یاریگا

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یانەکە گرێبەستێکی لەگەڵ یاریزان(نەدیم کەریم) واژوو کردووە بۆئەوەی لەم وەرزەدا درێسی یانەکە بپۆشێت.

لەم ڕووەوە، دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی کردووە، کە نەدیم پەیوەندی بە یانەی هەولیر کردووە و گرێبەستی فەرمی واژوو کردووە، بێ ئەوەی بەهای گرێبەستەکە ئاشکرا بکات، هەروەها ئاماژە کراوە کە یانەی هەولێر لەم وەرزەدا تەنها چەند یاریزانێک لە دەرەوەی هەرێم دەهێنێت، ئەو زیاتر پشت بەیاریزانە کوردەکان دەبەستێت.

ئاشکرایە، کە یانەی هەولێر خاوەن چوار نازناوی خولی عێڕاقی بەهۆی قەیڕانی دارایی هەرێمی کوردستان پار سال نەیتوانی لەگەڵ یانە پێشەنگەکانی عێراق بمێنێتەوە، بۆ ئەم وەرزەش قەیرانەکە بەردەوامە بۆیە پێشبینی ئەنجامێکی باشی لێ ناکرێت.

download

سه‌رچاوه‌ یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://yariga.net/%db%8c%d8%a7%d9%86%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%d9%88%d9%84%db%8e%d8%b1-%da%af%d8%b1%db%8e%d8%a8%db%95%d8%b3%d8%aa-%d9%84%db%95%da%af%db%95%da%b5-%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8e%da%a9/