ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌

malparyzhyn

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته‌وه‌ كه‌ به‌ نیازی‌ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ بوون له‌ نێو شاری‌ هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌م تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوانه‌، پێشتر به‌سوودوه‌رگرتن له‌ ئاسانكاری‌ و هاوكارییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ ئاواره‌ی شاره‌كانی‌ عیراق، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نیشته‌جێبوون. 


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتووه‌،:”تیمه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، توانیان كرده‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژی‌ تیرۆریستانی‌ داعش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ و سێ تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ شاری‌ هه‌ولێریا كردبووه‌ ئامانجی‌ پیلانه‌ تیرۆریستیه‌كه‌یان”. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ تیرۆریستی‌ داعش، له‌ رێگه‌ی‌ تیرۆریست (حازم محه‌مه‌د داود مه‌نسور جبوری‌) پشتێنه‌یه‌كی‌ بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبی‌ لاستیكی‌ له‌ سنوری‌ ناوچه‌ی‌ (سلیمان به‌گ)ه‌وه‌، بۆ كه‌ركوك و دواتر بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا تیرۆریست (خه‌ڵه‌ف ئیسماعیل خه‌ڵه‌ف عوبه‌ید جبوری‌) ئاماده‌كراوه‌ به‌ پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ و بۆمبه‌كانه‌وه‌، تا خۆی‌ له‌ شوێنی‌ ئامانج بته‌قێنێته‌وه‌.  
باس له‌وه‌شكراوه‌، به‌پێی‌ پیلانی‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ داعش، تیرۆریست (جونه‌ید خالید به‌لاسم غه‌زبان) ئه‌ركی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خۆكوژه‌كه‌ (خه‌ڵه‌ف ئیسماعیل)ی‌ زاوای‌ له‌ ئه‌ستۆ بووه‌ بۆ شوێنی‌ مه‌به‌ست. به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌، هێزه‌كانمان توانیان پیلانه‌كه‌ پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌ و تیرۆریسته‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ و شه‌ش بۆمبه‌كه‌دا بگرن. 
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئه‌م تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوانه‌، پێشتر به‌سوودوه‌رگرتن له‌ ئاسانكاری‌ و هاوكارییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ ئاواره‌ی شاره‌كانی‌ عێراق، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نیشته‌جێبوون. 


سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت

وەزیری شارەوانی وردەكاری دابەشكردنی زەوی ئاشكرا كرد.

malparyzhyn

وەزیری شارەوانی ‌و گشتوگوزار ئاشكرای دەكات، پێشنیاريان كردوە لە ناو شار زەوی 150مەتری ‌و لە شارۆچكەكان 200 مەتری دابەشبكرێت، جەختیشدەكاتەوە، كە هەر كەسێك پێشتر سوودمەندبوو بێت لە وەرگرتنی زەوی، ئەمجارە زەویش وەربگرێت لێی وەردەگیرێتەوە.

نەورۆز مەولوود ؛وەزیری شارەوانی‌ و گەشتوگوزار؛ لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ڕووداو) كە ئەمشەو پێشكەش دەكرێت باس لە وردەكاریەكانی دابەشكردنی زەوی دەكات بەسەر ئەو هاوڵاتی و فەرمانبەرانەی فۆڕمیان پڕكردۆتەوە و دەڵێت: “296 هەزار ‌و 392 كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە، كە لەو ژمارەیە نزیكەی 55 هەزار كەسیان كرێنشینن”. 
وتیشی: “ئەوانەش، كە ئاگاداری پڕكردنەوەی فۆرم نەبوون، مۆڵەتی 15 ڕۆژیان بۆ دیاركراوە تاوەكو لەماوەیەدا سەردانی كۆمەڵەی كرێنشینان بكەن و ناویان تۆمار بكەن”.
سەبارەت بەو گومانانەی لەسەر پڕۆسەكە هەیە، نەورۆز مەولوود جەختی كردەوە، خۆ كۆكردنەوەی ناوی سوودمەند نەبووان، بۆ كات بەسەر بردن نییە.
 
وەزیری شارەوانی ئاشكراشی كرد، پێشنیارمان كردوە لە ناو شار زەوی 150 مەتری ‌و لە شارۆچكەكان 200 مەتری ‌و لە شارەدێیەكان زەوی 250 مەتری دابەشبكرێت. 
دووپاتیشی كردەوە، هەر كەسێك پێشتر سوودمەندبوو بێت لە وەرگرتنی زەوی، ئەمجارە زەویش وەربگرێت لێی وەردەگیرێتەوە و وتیشی: “هیچ كەسێكیش بۆی نییە زەویەكەی بفرۆشێتەوە تاوەكو دەیكاتە خانوو”.

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت

كۆمپانیای جونۆن ئاگاداری هاوڵاتیانی سلێمانی و دەرووبەری دەكاتەوە

malparyzhyn





كۆمپانیای جونۆن، كە تایبەتمەندە بە بەستنی پێوەری ئاو، هاوڵاتیان لە نرخی دیاریكراوی بەرهەمەكانیان ئاگادار دەكاتەوە، داواكاریشە لە كاتی داواكردنی نرخی زیادە، لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنەكانیان ئاگادار بكرێنەوە.


دەقی ئاگاداریەكیی كۆمپانیای جونۆن:

كۆمپانیای جونۆن ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان دەكات، كە نرخی بەستنی پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان بەم شێوازەیە: 

توركی 40.000 دینار + 10.000 پێویستیەكانی.

 ئەڵمانی 41.000 دینار + 10.000 پێویستیەكانی.

 ئیتاڵی 46.000 دینار+ 10.000 پێویستیەكانی.

لەكاتی داواكردنی هەر بڕێكی زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:
07701540090
07501540090

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان

malparyzhyn

نرخی دۆلار ماوەیەكە ناجێگيرە و نرخەكانی لە 126 هەزار دينار بۆ نزیكەی 129 هەزار دينار نزیك دەبێتەوە، بەجۆرێك لەكاتی كردنەوەی بازار نرخێكە و لەكاتی داخستنی بازاری دراوەكاندا نرخەكەی گۆرانكاری بەرچاوی بەسەردا دێت،  بۆیە لە كاتی داخستنی بازاری دۆلار، 100 دۆلار بە 128 هەزا 350 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.


سەرچاوەیەك لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ  یەك شەممە 10/4/2016  لە كاتی داخستی بازاری دراوەكان، نرخی 100 دۆلار بە  128هەزار و 350  دینار مامەڵەی پێوەكرا.

وتیشی: “لەدەرەوەی بازاری دۆلارەكە، نرخی 100 دۆلار بە 128 هەزار و 250 دينار ئاڵوگۆڕی پێوەكراوە”.
ڕاشیگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە گۆڕانكاری، كە ئەمەش پەیوەندی بە كەمی خستنە بازاری دۆلارەوەیە لە لایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەكاتی كردنەوەی بازاری دراوەكان نرخی 100 دۆلار بە 127 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە. 

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت

مایەسیری و چارەسەرەكانی

malparyzhyn


مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە و رێكەدا، ئەم بەشە بە بەشێكی دەوڵەمەند بە بۆری خوێن دە‌ناسرێت، ئەو بۆرییانەش پاڵپشتی ماسولكەكان دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی داخستن و كردنەوەی كۆم. 
مایەسیری لەلایەن پزیشكەوە لەو ساتەوە دەستپێدەكات كە خوینهێنەرەكان، خوێن تیایاندا پەنگدەخواتەوە و ناتوانن بەشێوەیەكی ئاسایی تەوژمی خوێن بەناویاندا تێپەربێت.

ئەگەر تووشی ئەو حاڵەتە بوویت، ئەم رێنماییانە سوودت پێدەگەیینن، ئەگەر تووشیش نەبووی ئەوە هەندێكیان ئەگەری تووشبوونت كەمدەكەنەوە:

1-جووڵە و چالاكی:
كەم جووڵان دەبێتەهۆی تەمبەڵیی ریخۆڵەكان و درووستبوونی قەبزیی. دیارە هۆكارێكی سەرەكی درووستبوون و خراپتربوونی مایەسیری بریتییە لە قەبزیی. هەروەك كەم جووڵان دەبێتەهۆی قەڵەوی كە دەبێتەهۆی درووستبوونی فشارێكی زۆر لەسەر حەوز. بۆ ئەوەی رێگربی لە روودانی قەبزیی و سەرەنجام مایەسیری، رۆژانە نیو كاژێر بەپێ بڕۆ.

2-ریشاڵە خۆراكییەكان بخۆ:
سەوزە، میوە، پاقلەمەنییەكان و دانەوێڵەكان دەبنەهۆی چالاككردنی پرۆسەی هەرس و دووربوون لە قەبزی و مایەسیری.

3-لە كحوول دووربە:
خواردنەوە كحولییەكن دەبنەهۆی هەڵاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە رێكە و كۆم، ئەوەش خودی مایەسیرییە.

4-ئاو زۆر بخۆرەوە:
ئاو یارمەتی هەرس دەدات و كردنەدەرەوەی پیسایی لە ریخۆڵەوە خێرا دەكات، ئەوەش قەبزی و سەرەنجام مایەسیری كەمدەكاتەوە.

5-زیادەڕەوی مەكە لە خواردنی بەهارات:
بەهارات و بیبەری تیژ پڕن لە ماددەی سوودبەخش و دژەئۆكسین و بۆ تەندروستی گشتیی جەستە بەسوودن، بەڵام لەوانەی مایەسیرییان هەیە، سووتانەوەیەكی زۆر لە كۆم و لە شوێنی مایەسیرییەكە درووستدەكات.

6-كلینیكسی تەر بەكارمەهێنە:
ئەوانەی مایەسیرییانهەیە باشترە لە توالێت سوود لە ئاو وەربگرن بۆ خۆ خاوێنكردنەوە، چونكە بەكارهێنانی كلینیكسی تەڕ دەبێتەهۆی كزانەوە و خرۆشان لە كۆم و لە شوێنی مایەسیرییەكە.

7-هەموو قەبزییەك بە دەرمان چارەسەر مەكە:
حاڵەتەكانی قەبزیی سادە دەكرێت بە خواردنی میوە وشككراوەكان، رەگی كەتان و خوارجنەوەی ئاو و جووڵە چارەسەربكرێن.

8-بەرهەمی گیانەوەریی كەمبكەوە:
ئەوانەی زوو زوو قەز دەبن، باشترە لە ژەمەكانیاندا زۆرتر پشت بە بەرهەمی رووەكی و كەمتر پشت بە بەرهەمە گیانەوەرییەكان ببەخشن، چونكە بەروبوومە گیانەوەرییەكان بە چەوری گیانەوەری دەوڵەمەندن كە زۆر لە كۆئەندامی هەرسدا دەمێنێتەوە و چالاكی ریخۆڵەكان كەمدەكاتەوە و قەبزیی درووستدەكاتز

9-ماوە ماوە پزیشك ببینە:
ئەگەر یەكەمجارە تووشی مایەسیری ببی، یان پیساییەكەت خوێنی زۆتری پێوەیە، یاخود خوران و ئازارت زیاتری كردووە، سەردانی پزیشكەكەت بكە.

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت

سودی قه‌ڕنابیت بۆ پیاوان

malparyzhyn

تا رادەیەك قەڕنابیت خۆراكێكی خۆشەوەیست نیە بەڵام هەوڵبدە بەتەواوی رەتی مەكەرەوە چونكە سودێكی زۆری هەیە بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ زەڵاتەی سەوزە بیخۆی یان بە كوڵاوی، قەڕنابیت یەكێكە لە خۆراكە تەندروستەكان بۆ لەش و پێكهاتووە لە چەند ماددەیەكی بەسود وەك ڤیتامین و كانزا  و ریشاڵەكان و ترشی ئەمینی و فولیك و پۆتاسیۆم و سلینیوم زۆر پێكهاتەی بە سودی تر هەر بۆیە بە ژەمە خۆراكێكی بەسود ناسراوە بەتایبەتی بۆ پیاوان.
سودەكانی قەڕنابیت بۆ تەندروستی پیاوان:
بەرگری دژی شێرپەنجە: قەرنابیت یەكێكە لە دەرمانە سروشتیەكان كە بە چارەسەری زۆر جۆی نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات و كۆڵۆن و جگەر و گورچیلە و ریخۆڵە، بەهۆی هەردوو پێكهاتەی بیتاكاروتین و سلینیوم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین جی و بی و ئێچ و ترشی ئەمینی سەرچاوەیەكی سەرەكیە بۆ بەرگری دژی شێپەنجە.
رزگاربوون لە ژەهراوی بوون: بەهۆی پێكهاتەی بەسودی ڤیتامین و كبریت و ترشی ئەمینی یارمەتی نەهێشتنی هەر جۆرە ژەهراوی بونێك دەدات وەك پاكردنەوەی خوێن و دەركەوتنی زیپكە و لیری سەر پێست و هەوكردنی جومگە و كۆكە و هەر نەخۆشیەك كە بەهۆی ژەهاوی بونەوە رودەدات.
پاراستنی پێست: قەرنابیت پارێزگاری لە پێست دەكات لە چرچبون و تیشكی بە تینی خۆر چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆكسیدەكانی وەك ڤیتامین جی و بی و ئێچ.
چارەسەری نارێكی گەدە: بەهۆی پێكهاتە ریشاڵیەكانەوە قەرنابیت چارەسەرێكی باشە بۆ نەخۆشیەكانی گەدە و قەبزی و كرداری هەرس خێرا دەكات و سنورێك بۆ هەوكردنی گەدە دادەنێت.
پارێزگاری لە نەخۆشیەكانی دڵ: قەرنابیت چارەسەری زیادەی كۆلیسترۆڵی لەش دەكات پەستانی خوێن رێك دەخاتەوە و پارێزگاری لە دلێكی تەندروست دەكات و بەهۆی پێكهاتەی پۆتاسیۆم یارمەتی هەڵقوڵانی خوێن و ئۆكسجین دەدات ئەمەش ئامێرێكی سەرەكیە بۆ كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و دەفری خوێنین.
پارێزگاری  لە تەندروستی چاو: پێكهاتەكانی زیاكسانسین بیتاكاروتین و ڤیتامین و فۆسفۆر سەرجەمیان یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن بەوەی ئاستی بینین بەهێز دەكات و تاریكی هاوێنەی چاو ناهێڵێت.
تەندروستی ئێسك:پێكهاتەی كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆری قەڕنابیت سودێكی زۆری هەیە بۆ بەهێزكردنی ئێسك بەتایبەتی بۆ منداڵان، هەروەها چارەسەری باشە بۆ بەهێزكردنی ددانەكان و پاراستنیان بەتایبەتی لە پیریدا.
بەهێزكردنی بەرگری لەش و تەندروستی سێكسی: قەرنابیت بەرگری لەش بەهێز دەكات بەتایبەتی دژی هەوكردنەكان،یارمەتی زیادبونی تۆوی پیاوان دەدات و نەزۆكی ناهێڵێت .

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەم خۆراكانە بەكار بهێنە بۆ پاككردنەوەی گورچیلەكانت

malparyzhyn

له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كدا پزیشكان به‌دوای ئه‌و خۆراكانه‌ گه‌ڕان كه‌ گورچیله‌كانمان پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان و ژه‌هره‌كان و چینه‌ نترۆجینییه‌كانی نێو گورچیله‌ ناهێڵێت و هه‌میشه‌ به‌ پارێزراوی و ته‌ندروستی ده‌یهێلێته‌وه‌.
به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پزیشكان ده‌لێن گرنگترین شت بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌، وه‌رزشێكی رێك و ته‌ندرسته‌، هاوكات خۆراكیش كلیكی پاراستن و ته‌ندروست مانه‌وه‌ی گورچیله‌كانه‌، بۆیه‌ پێشنیازمان بۆ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ خۆمان دووربگرین له‌ خواردنه‌ دروستكراوه‌كان و پڕ شه‌كره‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك خواردن و خواردنه‌وه‌ وا ده‌كه‌ن گورچیله‌كان هه‌میشه‌ به‌پاكی و ته‌ندروستی بمێننه‌وه‌ كه‌ له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پێك دێن.
١- زه‌یتی زه‌یتوون، ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خواردنه‌كان بۆ گورچیله‌، چونكه‌ به‌باشترین شێوه‌ گورچیله‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌، زه‌یتی زه‌یتوون ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید و كانزاكان و ده‌توانرێ به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مه‌ خۆراكێك هه‌بێ و بیخۆن.
٢- ئاو، ئاو جگه‌له‌وه‌ی پێكێهنه‌رێكی سه‌ره‌كی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌ و هه‌موو ئه‌ندامه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پێویستیان به‌ ئاوه‌، هاوكات بۆ گورچیله‌كان كاری گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات و له‌ ژه‌هره‌كان پاكیان ده‌كاته‌وه‌ و ته‌واوی ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان راده‌ماڵێ.
٣- شووتی، ئه‌و میوه‌یه‌ به‌ هاوڕێی گورچیله‌ ناوده‌برێ، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ ئاو و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كان و كانزاكان، به‌تایبه‌ت له‌هاویندا به‌ربڵاو ده‌بێ، پزیشكان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه‌ دوور نه‌كه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنی شووتی، چونكه‌ سووده‌كانی یه‌كجار گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌رن بۆ سه‌ر گورچیله‌كان.
٤- گیراوه‌ی لیمۆ، ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ خواردنه‌وه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌ ته‌واوی گورچیله‌كانمان پاك ببێته‌وه‌، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ پێویسته‌  به‌رده‌وام لیمۆ و ئاو تێكه‌ڵ بكه‌ن و گیراوه‌یه‌كی لێ دروست ده‌بێ و بیخۆنه‌وه‌.
٥- فراوله‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید، ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی بۆ جه‌سته‌ به‌گشتی، به‌ڵام  یارمه‌تی گورچیله‌كان ده‌دات كه‌ ژه‌هر و پاشماوه‌ زیانبه‌خشه‌كان به‌ خێرایی ده‌رداته‌ ده‌ره‌وه‌.
٦-سێو، له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ گوتراوه‌ رۆژی سێوێك بخۆ و ئیتر پێویستت به‌ پزیشك نابێت، ئه‌مه‌ش به‌ تایبه‌ت بۆ گورچیله‌ سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌، چونكه‌ سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ریشال و هاوكاری گورچیله‌ ده‌كات به‌ ئاسانی كاره‌كانی خۆی له‌ پاڵاوتن و ده‌ردانی ماده‌ ناپێویسته‌كان بكات.

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ژین

درێژه‌ی بابه‌ت