كاريكاتێر چييه‌.. مێژووى هونه‌رى كاريكاتێر و ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى

arsalan

رۆژنامه‌وانى – سلێمانى، (بێستوون محه‌ممه‌د):

توێژينه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ته‌ به‌ ژانرى كاريكاتێر له‌ رۆژنامه‌گه‌ريدا بێستوون محه‌ممه‌د ئاماده‌يكردووه‌.  تێيدا توێژه‌ر به‌ شێوه‌يه‌كى زانستيانه‌ كارى بۆ خستنه‌ڕووى بنه‌ما و لايه‌نه‌كانى هونه‌رى كاريكاتێرى كردووه‌ و ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو، هاوكات پوخته‌يه‌كى له‌ باره‌ى به‌كارهێنانى ئه‌و هونه‌ره‌ له‌ رۆژنامه‌گه‌رى كوردى و عێراقيدا كردووه‌. توێژينه‌وه‌كه‌، پێشكه‌شى به‌شى ته‌كنيكى ميدياى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى كراوه‌.

ناوه‌ڕۆكى توێژينه‌وه‌كه‌:

76465436543643

كاریكاتێرچیه‌ ؟

بۆچی كاریكاتێر؟

ئایاكاریكاتێرستی به‌توانامان نیه‌ ؟

مێژوی هونه‌ری كاریكاتێر

ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هونه‌ری كاریكاتێر

جۆره‌كانی كاریكاتێر

كاریكاتێر له‌ رۆژنامه‌گه‌ریدا

كاریكاتێر‌له‌ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا

كاریكاتێر له ‌عێراق

كاریكاتێر له‌ ڕۆژنامه‌ كوردیه‌كاندا

بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى توێژينه‌وه‌كه‌ كرته‌ لێره‌ بكه‌..

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :56
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :29

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rozhnamawany.com/?p=2131

له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا هه‌واڵی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌

arsalan

رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:

خانمه‌ بێژه‌رێكی هیندی، له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌زانێت و به‌بێ هیچ شڵه‌ژانێك، ته‌واوی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ش، چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌ رووداوی ئۆتۆمبێل.

سوپریت كور، بێژه‌ری كه‌ناڵی IBC24، له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی رووداوێكی ئۆتۆمبێلی ده‌خوێنده‌وه‌، كه به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌و كه‌سه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو.

ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوون، به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌و بێژه‌ره‌، كه‌ ماوه‌ی 9 ساڵه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ كار ده‌كات، بێ هیچ شڵه‌ژانێك بۆ ماوه‌ی 10 خووله‌كی دواتریش به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.

كاتێك په‌خشی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ كۆتایی نزیكبووه‌وه‌، ئینجا ده‌ستی به‌ گریان كرد و فرمێسك له‌ چاوه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه‌.

بۆ بينيى ڤيديۆكه‌ كرته‌ لێره‌ بكه‌

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :50

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rozhnamawany.com/?p=2115

له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا هه‌واڵی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌

arsalan

رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:

خانمه‌ بێژه‌رێكی هیندی، له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌زانێت و به‌بێ هیچ شڵه‌ژانێك، ته‌واوی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ش، چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌ رووداوی ئۆتۆمبێل.

سوپریت كور، بێژه‌ری كه‌ناڵی IBC24، له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی رووداوێكی ئۆتۆمبێلی ده‌خوێنده‌وه‌، كه به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌و كه‌سه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو.

ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوون، به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌و بێژه‌ره‌، كه‌ ماوه‌ی 9 ساڵه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ كار ده‌كات، بێ هیچ شڵه‌ژانێك بۆ ماوه‌ی 10 خووله‌كی دواتریش به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.

كاتێك په‌خشی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ كۆتایی نزیكبووه‌وه‌، ئینجا ده‌ستی به‌ گریان كرد و فرمێسك له‌ چاوه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه‌.

بۆ بينيى ڤيديۆكه‌ http://www.dailymail.co.uk/embed/video/1444347.html” target=”_blank”>كرته‌ لێره‌ بكه‌

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :31
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت

لە كوردستان مۆدی “تاقیكردنەوە كۆمەڵایەتییەكانە”

arsalan

رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:

ئێستا “تاقیكردنەوە كۆمەڵایەتییەكان” لە هەرێمی كوردستاندا لە برەودان ‌و هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەیانەوە كاردانەوەی هاووڵاتییان بەرامبەر كارە توندوتیژییەكان بزانرێت، ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند وڵاتێكی ئەورووپی ئەم مۆدێلە لە تۆماری ڤیدیۆیی قەدەغە كراوە.

prankstar-1

تاقیكردنەوە كۆمەڵایەتییەكان كە بە  social experiment ناو دەبرێن لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە مێژە تۆمار دەكرێن و دیاردەیەكی بەربڵاوە، بەڵام ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستانیش ئەم جۆرە كارە ئەنجام دەدرێت و نویترین تۆماری ڤیدیۆییش لە لایەن گەنجێكەوە بە ناوی (پێشە) تۆمار كرا كە لەنێو بازاڕدا لە خوشكەكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی كاردانەوەی خەڵك ببینێت.

هەرچەندە بەشێك لەو گەنجانەی ئەم جۆرە كارانە دەكەن ئاماژە بەوە دەدەن كە مەبەستی سەرەكییان هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگایە، بەڵام بەشێكیش لە پسپۆڕانی بوارەكە ئەم كارانە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی بە مەترسیدار ناو دەبەن، بەو پێیەی لە چەندین وڵاتی دونیادا ڕووداوی كوشتنی لێ كەوتووه‌تەوە.

شڤان مستەفا، ئەزموونی ١٩ ساڵی لە ئامادەكاریی پڕۆگرامی كامێرای شاراوە و تاقیكردنەوە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە، پێی وایە درووستكردنی ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە كە هیچ پلانێكی نەبێت زۆر مەترسیدارە.

شڤان مستەفا وتی: “ماوەیەكە تۆماری ڤیدیۆیی مەترسیدار دەبینین، وەك ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بینیمان كوڕێك لە خوشكەكی خۆی دەدات، بەبێ ئەوەی هیچ بنەمایەكی سەلامەتی ڕەچاو كرابێت كە ئەوەش زۆرجار مەترسیی گەورەی لێ دەكەوێتەوە”.

شڤان مستەفا كە ئامادەكاری پڕۆگرامێكی تاقیكردنەوەی كۆمەڵایەتییە بە ناوی (شۆك) وەكو كاستی پڕۆگرامەكەی كاتێك پڕۆگرامێك تۆمار دەكەن كاستێكی زۆر و سكرێپتی بەرنامە و هەموو لایەنەكانی دیكە ئامادە دەكات.

وتیشی: “پاشان بە وریاییشەوە مامەڵە دەكەین كە ڕووداوێكی نەخوازراو ڕوو نەدات و كەسی تایبەتمان لەگەڵە بۆ پاراستنی ئەكتەرەكان، چونكە لەم بابەتانەدا تۆ بەركەوتنی ڕاستەوخۆت هەیە لەگەڵ تاكی ناو كۆمەڵگادا”.

یەكێك لەو وڵاتانەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانەی تێدا قەدەغە كرا، وڵاتی ڕوسیا بوو، ئەوەش بە هۆی ئەوەی ڕووداوی كوشتنی لێ كەوتەوە.

پێشەنگ بەختیار ناسراو بە “پێشە” لە ماوەی ڕابردوودا تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە كە تاقیكردنەوەی كۆمەڵایەتی بوو، تۆمارەكەی لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بینەری هەبووە، لەسەر كارەكەی ئازاریان داوە و دەستی بریندار بووە، ئەمەش پاش ئەوەی هاووڵاتییەك لێی دەدات.

پێشە، بە “ئاژانس”ی وت: “ئەم كارەی من هەوڵێك بووە بۆ درووستكردنی گۆڕانكاری لە كۆمەڵگەدا و گۆڕانكاریی گەورەش لە كۆمەڵگەدا نەك مەترسی بەڵكو قوربانیدانیشی دەوێت. “

پێشە لە كاتی تۆماركردنی گرتە ڤیدۆییەكەیدا تەنیا خۆی و خوشكەكەی بووە لەگەڵ هاوڕێیەكی كە وێنەی بۆ گرتووە، هەر بە تەنیا خۆی كاری نواندن و بەرهەمهێنان و مۆنتاژ بۆ كارەكانی دەكات و كامێرا و مایك بە كرێ دەهێنێت.

ئەم جۆرە پڕۆگرامانە كە زیاتر دووبارەكردنەوەی پڕۆگرامە ڕۆژئاواییەكانە گەر بە شێوازێكی ڕێكخراو بێت شتێكی ئاساییە، بە بڕوای توێژەرانی كۆمەڵایەتی ‌و میدیایی ئەگەر بە وریاییەوە تۆمار بكرێن كاریگەریی ئەرێنییان دەبێت.

دڵشاد محەمەد، توێژەری كۆمەڵایەتی پێی وایە ئەنجامدانی ئەم كارە لە كۆمەڵگەیەكی كوردیدا كه‌ تاكەكان وەك تاكی ڕۆژئاوایی نین، كێشەیەك خۆیانی تێدا نەبن پەیوەندییان پێوە نەبێت، بەڵكو دێنە ناو بابەتەكە و زۆرجار كاردانەوەی مەترسیداریان دەبێت.

وتی: “پێویستە بەر لە تۆماركردنی پڕۆگرامەكە ئامادەكاریی تەواو بۆ پاراستنی لایەنی سەلامەتیی كارەكە بكرێت”.

ئەرسەلان رەحمان، به‌ڕێوبه‌رى ماڵپه‌ڕى “رۆژنامه‌وانى” تايبه‌ت به‌ زانست و هونه‌رى رۆژنامه‌وانى، هەرچەندە ئەنجامدانی ئەم جۆرە پڕۆگرامانە بە ئاسایی دەزانێت، بەڵام بەو مەرجەی ئەو لایەنەی ئەم تاقیكردنەوە كۆمەڵایەتییانە دەكات لە ڕەهەندێكی هۆشیاركردنەوەوه‌ ئەنجامی بدات و شارەزا بێت.

وتی: “ناكرێت گەنجێك بەبێ ئەوەی خۆی هۆشیارییەكی ئەوتۆی هەبێت ئەم گرتانە تۆمار بكات و بڵاوی بكاتەوە، چونكە ئەو كاتە زیانی زیاترە بۆ كۆمەڵگا وەك لەوەی سوودی هەبێت”.

پۆلیس وەك هاووڵاتییان تەنیا سەیری ڤیدیۆییە تۆماركراوەكان دەكات ‌و نایەوێت بەبێ‌ هیچ سكاڵایەك هەنگاو بۆ ڕێگریكردن لە تاقیكردنەوە كۆمەڵایەتییەكان بنێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند گەر خەڵك تاوانێكی دیار ئەنجام نەدات ئەوا ئازادە كە بۆ خۆی تۆمارێكی ڤیدیۆیی تۆما ربكات و بڵاوی بكاتەوە.

بە “ئاژانس”ی وت: “ناتوانین لەسەر شەقام خەڵك بگرین مەگەر تاوانی دیار بكات، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی ئەم جۆرە كارانە لەگەڵ كولتووری ئێمە ناگونجێت چونكە كاتێك تۆ كارێكی وا دەكەیت خەڵك هەڵوێست وەردەگرێت و ڕەنگە توندوتیژیی لێ بكەوێتەوە.”

ئاماده‌كردنى: راوێژ كامه‌ران.

سه‌رچاوه‌: ئاژانس

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :0

درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rozhnamawany.com/?p=2112

هەڵمەت و شەڕی ترامپ دژ بە راگەیاندن

arsalan

رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:

د. مه‌گديد سه‌پان

هیچ سەرۆکێکی ئەمریکی وەک Donald Trump کێشەی لەگەڵ میدیا نەبووە و شەڕی ڕاگەیاندنی نەکردووە. تێنەگەیشتنی تڕامپ لە راگەیاندن، ڕێزنەگرتنی ئەو لە رۆژنامەنووس و دەزگا زەبەلاحەکانی راگەیاندنی ئەمریکی، ئەزمەکانی قوڵتر کردۆتەوە و بەرەیەکی فراوان و لەشکرێکی گەورەی لە میدیاکاران پێکهێناوە، چاودێری بچوکترین کار و هەڵسوکەوت و لێدوانی خۆی و ستافەکەی بکەن، کە جارێ هیچ دیارنییە ئەنجامەکەی چۆن دەبێت، بەڵام ئاشکرایە، تا ئێستا کەسی کورسیدار لە سەنگەرگرتن دژ بە رۆژنامەنووس و ڕاگەیاندکاران لە رۆژئاوا براوە نەبووە.

24-trump-unhinged.w710.h473

ئەو تێگەیشتنە نادروست و خراپەی ترامپ، لە رۆژەکانی زووی هەڵمەتی هەڵبژاردن وەدیارکەوت و لەراستیدا ئەو لە میدیاکان زیاتر وەک کەسێکی ناشیاو باس دەکرا، قسەکانی بەهەند وەرنەدەگیرا و کەمیشبوون ئەوانەی بڕوایان بە سەرکەوتنی ئەو هەبوو بەتایبەتیش، کە دەیانزانی ترامپ بە دوور و نزیک پەیوەندی بە سیاسەتەوە نەبووە.

ئەو هەڵمەتەی دژ بە تڕامپ لە میدیاکان دەستیپێکرد، ڕەنگدانەوەی قسە و تێڕوانینەکانی ترامپ بوو لەسەر هەندێک پرسی گرنگ وەک: مافی ژن، کێشەی پەناهەندە، ئیسلامۆفۆبی (ترس لە ئیسلام)، نزیکبوونی ئەو لە ڤلادیمیر پوتین…هتد، سەردێری ڕەش و قەڵەویان نەک تەنیا لە ئەمریکا بەڵکو لە هەموو جیهان دروست دەکرد.

دوو رۆژ پێش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، Kyle Pope سەرنووسەری Columbia Journalism Review لە نامەیەکی کراوە، رەخنەی توند لە ترامپ دەگری، کەچۆن خۆی و ستافەکەی لە میدیا دەڕوانن و بوختانیان پێهەڵدەبەستن. ترامپ بایکۆتی کۆمەڵێک ئاژانسی دەنگوباس و دەزگای راگەیاندنی کردووە و هەر ئەوانیش پرسیاری ڕۆژنامەنووسان هەڵدەبژێن. Kyle Pope دەنووسێ:

– ئێمە، نەک تۆ، بڕیاردەدەین چ باشە بۆ خوێنەران، بینەران، گوێگران… ئێمە، نەک تۆ، ڕێنماییەکان دادەنێن… ئێمە لەوانەیە… لەوانەیە ئێمە قسە لەگەل هەندێک لە ستافەکەت دەکەین لە ‘off the record’ (چۆنیێتی بەکارهێنانی سەرچاوە) ئەوەش هەر لەدەست ئێمەیە.

وتەبێژی کۆشکی سپی Sean Spicer لە بەڕێوەبردنی یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی، درۆیەکی گەورەی کرد لەوکاتەی گوتی: لە ئاهەنگی سەرۆک ترامپ خەلک زۆرتر لەوەی ئۆباما هاتبوون. رۆژنامەیNew York Times  زوو لە ڕێگای تویتەر دوو وێنەی لە تەنیشت یەکتر دانا، کە لە ئاسمان گیرابوون و تێیدا ئاهەنگی سوێندخواردنی سەرۆک ئۆبامای ساڵی 2009 و سەرۆک دۆنالد ترامپ ساڵی 2017ى پیشاندەدا بڵاوکردەوە. جیاوازییەکان لەبەر زۆری لە نووسین نایەن.

لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی دۆنالد ترامپ، پەیامنێری CNN لە کۆشكی سپی  Jim Acostaڕێگای پێنەدرا، پرسیای خۆی ئاڕاستەی سەرۆک بکا و ترامپ خۆی و کەنالەکەی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری درۆ تاوانبار کرد. دژایەتیکردنی ترامپ بۆ کەنالی CNN لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی 35 لاپەڕەی نهێنی ئەفسەرێکی پێشتری هەواڵگری بەریتانیا دەستیپێکرد، کە تێیدا باسی لە پەیوەندی نێوان ترامپ و پوتین و روسیا کردووە.  CNN لە جەرگەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەم راپۆرتەی بڵاوکردەوە. جگە لە کەنالی تەلەفزیۆنی CNN دۆنالد ترامپ بایکۆتی گەورەترین رۆژنامەی ئەمریکی Washington Postیشی کرد، گوایە نووسینەکانیان چەواشەکارین و زانیاری درۆ و هەڵە بڵاودەکەنەوە.

دۆنالد ترامپ لە لێدوانێکی گوتی: میدیاکانی رۆژئاوا، لە کردەوە ئیرهابییەکانی لەلایەن جیهادیستە ڕادیکالەکان ئەنجام دەدرێن، وەک گەورەیی خۆی بایەخی پێنادەن و پشتگوێی دەخەن. لەو لیستەی، سەرۆک ترامپ باسی دەکرد و گوایە لە میدیا بایەخی پێنادرێ ناوی 78 کردەوەی ئیرهابی تێدابوو. لێرەش ترامپیان زوو بەدرۆ خستەوە.

لە کردەوە ئیرهابییەکەی پاریس لەنێوان 13 – 15ی نۆڤێمبەری 2015  تەنیا لە راگەیاندنی سویدی 1650 جار باسکراوە و لە میدیاکانی ئینگلیزیش 6497 جار باسکراوە.

لە کردەوە ئیرهابییەکەی Nice لە نێوان 14 – 16ی تەموز تەنیا لە میدیای سویدی 1256 جار باسکراوە و لە میدیای ئینگلیزیش 9061 جار ناوی هاتووە.

لە کردەوە ئیراهبییەکەی بەرلین بە لۆری لە نێوان 19 – 21 دێسێمبەری 2016 لە میدیاکانی ئینگلیزی 7703 جار باسی کراوە. نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەو ژمارانەی سەرەوە بەئاسانی ترامپ بەدرۆ دەخەنەوە.

سەرۆک ترامپ دەمێکە شەڕێکی گەورەی دژ بە هەندێک دەزگای راگەیاندن دەستپێکردووە و رقی زۆری لە ڕاگەیاندن و رۆژنامەنووسان دەبێتەوە، لەهەمان کات ئەو باش دەزانی چۆن میدیا بەڕێوە ببا و لەخەت لایانبدا، هەربۆنموونە: لەوکاتەی گوتی میدیای ڕۆژئاوا بایەخی زۆر بە کردەوە ئیرهابییەکان نادا، ڕۆژنامەنووسان ناچاربوون بەرگری لەخۆیان بکەن، تڕامپ  زۆربەی راکانی خۆی لە تویتەر بڵاودەکاتەوە، کە ئەوەش دڵەڕاوکێی زۆری بۆ میدیاکاران و سیاسەتمەدارانی چالاک دروست کردووە. ئەو بەئاشکرا رقی لە میدیای کلاسیک (رۆژنامە و گۆڤار و رادیۆ و تەلەفزیۆن) دەبێتەوە و شەر دژیان دەکات.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی 16ى شوباتی 2016 تڕامپ گوتی:

– من 306 کورسیم هێنا و ئەوەیان زۆرترین ژمارەیە لە دوای هەڵبژاردنی  Ronald Reagan لە ساڵی 1984 سەرۆکێکی ئەمریکی بەدەستی هێنابی.

لەراستیدا Trump تەنیا 304 کورسی نەک وەک خۆی گوتی 306 کورسی هێناوە. لێرە رۆژنامەنووسێكی NBC خۆی بۆنەگیرا و بەدەنگی بەرز گوتی: Barack Obama جارێکیان 332 جارەکەی دیکەش 365 کورسی هێنا،George Bush ی باوک 426 کورسی هێنا، هەروەها Bill Clinton لە هەڵبژاردنی 1992 و 1996 کورسی لەتۆ زیاتر هێنا… بۆچی ئەمریکییەکان دەبی بڕوا بەتۆ بکەن، لەوکاتەی تۆ دەڵێی ئەو زانیارییەی بەوان دەدرێ درۆن، دەبینی ئێستات خۆت زانیاری درۆمان پێدەدەیت… رۆژنامەنووسی NBC بە سەرۆک ترامپی گوت.

– ئاخر هەر ئەو زانیارییەیان بەمن داوە… بەسەرسوڕمانەوە ترامپ گوتی.

– هێڕشکردنە سەر میدیا بەشێکە لە پلان و ستراتیژی دۆنلاد ترامپ، بۆئەوەی فۆکوس لەسەر خۆی کەمبێتەوە و میدیای کلاسیک پشتگوێ بخرێ. ئەوەی سەرەوە Jesper Strömbäck پرۆفێسۆر لە رۆژنامەگەری و پەیوەندی سیاسی زانکۆی یەتەبۆری، لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی میترۆی سویدی لە ٨ی شوبات گوتی.

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :30

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rozhnamawany.com/?p=2106