ئه‌گه‌ر بزانی په‌لكی شووتی چه‌نده‌ سوودی هه‌یه‌ فڕێی ناده‌ی !!

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/YYY_YYYYY_YYYYY_YYYY_YYYYYYY._YY_YYYYYY_YYY_YYYYY_477762_large-1024×578.jpg

كاتێ بیر له‌ شووتیه‌كی سوور ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ڕاسته‌وخۆ بیرمان بۆ لای به‌شه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ شیرین و ڕه‌نگی سوور بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌ مه‌به‌ستمانه‌ كه‌ به‌شه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌یه‌ چی كه‌متر نیه‌ له‌ به‌شی ناوه‌وه‌ له‌ سوودو قازانج .
په‌لكی شووتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌ جیاوازه‌كانی وه‌كو ئه‌ی و سی و بی 6 ، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم .
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ په‌لكی شووتی پێكهاته‌ی لیكۆبینی تێدایه‌ كه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌وه‌ و پارێزگاری له‌ جه‌سته‌ ده‌كات له‌ نه‌خۆشیه‌ جیاوازه‌كان .
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ له‌ %95 سوودی شووتی له‌ په‌لكه‌كه‌یه‌تی .
له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌ سووده‌كانی شووتی ئاماژه‌ پێ ده‌كه‌ین :
_ چاڵاك كردنی سووده‌كای وه‌رزش كردن : به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ستیڕۆلین له‌ناو په‌لكی شووتی كه‌ ترشێكی ئه‌مینیه‌ و جه‌سته‌ پێویستیه‌تی پاش وه‌رزش كردن ، ده‌بێته‌ هۆی سوود گه‌یاندن به‌و وه‌رزشه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ، بۆیه‌ ده‌توانی په‌لكی شووتی له‌گه‌ڵ ماسی یان سینگی مریشك پێكه‌وه‌ بخۆیت پاش وه‌رزش كردن .
_ زیاد كردنی توانای سێكسی : پێكهاته‌ی ستیرۆلین هه‌ر بۆ چاڵاكی پاش وه‌رزش گرنگه‌ نیه‌ ، به‌ڵكو هۆكارێكیشه‌ بۆ پاراستنی توانای سێكسی .
_ یارمه‌تی كێش دابه‌زین ده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كی سرووشتی : په‌لكی شووتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵه‌كان . ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ یارمه‌تی كێش دابه‌زاندن ده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كی سرووشتی .
_ ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن : په‌لكی شووتی له‌ توانای دا هه‌یه‌ په‌ستانی خوێن له‌ جه‌سته‌ ڕێك بخات ئه‌ویش له‌ ڕێگای ده‌ركردنی ئاوی زیاده‌ له‌ جه‌سته‌ .

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25916

ئەو دەستەواژانەی نابێ لەکاتی ناکۆکیدا بەکاربێت

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/05/erkeklerin_kizdigi_seyler.jpg

بەر لەھاوسەرێتی یان لەدوای ھاوسەرێتی ئاساییە گرفت و ناکۆکی ھاوسەرێتی و سۆزداری لەنێوان پیاو و ھاوسەرەکەی رووبدات تا رەنگە بگاتە ئاستی ھیچز و جیابوونەوە و دورکەوتنەوە بۆ چەندین مانگ.
بەڵام سەرباری ھەموو شتێک چەند دەستەواژەیەک ھەیە کەپیاوان لەکاتی ناکۆکیەکەدا بەکاری دەھێنن وادەکات ژیانی ھاوسەرێتیان بەرەو ھەڵدێر بەرێت، بۆیە دەبێ پیاوان خۆیانی لێ بپارێزن.
١. باسکردنی خێزان: ھەرچەند ناکۆکیەکە بەھێز بێت نابێ بگاتە ئاستێک باسی خێزانی ھاوسەرەکەت بکەیت بەخراپە یان جوێندان، وامەکە خۆت بخەیتە ئاستێکی لاواز و ھەڵەوە.
٢. بەسووک سەیر کردنی ھاوسەرەکەت لەھەموشتێکدا یان بەکەم سەیرکردنی ھەر ھەوڵێک کەداویەتی بۆ ماڵەکەت یان ھەست و سۆزەکانی.
٣. کێش و شێوە : سەرباری ئەوەی قسەکردن لەبارەی شێوە وکێشەوە بۆ پیاو ئاساییە بەڵام بۆ ژن ئاسایی نیە و ھەر تێبینییەک یان گاڵتەجارییەک بەجوانی و شێوەی خانمان کاریگەری خراپی دەبێ و ژنان بەرەو بێ متمانەیی و نیگەرانی دەبات.
٤. جوێندان : ئەمەش ئەگەر لەوپەڕی دۆخی دەروونی و گرفتیش بوویت پێویست ناکات جوێن بدەیت بەخۆی وخێزان و کەسوکاری .
٥. بەراوردی مەکە بەکەس: ھاوسەرەکەت ئەستێرەیەکی سینەمایی نیە کەکات و ساتێکی زۆری ھەبێ بەردەوام خەریکی خۆی بێت چونکە ژن دەبێ کاری ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ و بەرپرسیارێتی ناوماڵ بەگشتی بگرێتە خۆ ئەمەش وادەکات کاتی نەبێ بۆ گرنگیدان بەخۆی بەدرێژایی ھەفتە.

SNN
http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=11781&MapID=13

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25913

‌بە پێنج ڕەفتار وادەكەیت هاوسەرەكەت عاشقت ببێت

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/04/article-143316938719593-1024×548.png

زۆرن ئەو ڕەفتارانەی كە ئافرەت ئەنجامی بدات و هاوسەرەكەی علشقی دەبێت بەهۆیەوە و هەركات پیاو ئەم تایبەتمەندیانە لە ئافرەتێكدا ببینێت ئەوە ئارەزووی ئەوە دەكات بیكاتە هاوسەری خۆی .

خانم لەڕێی ئەم ڕەفتارانەوە كارێك بكە هاوسەرەكەت تەنها علشقی تۆ بێت و لە تۆ زیاتر كەسی دیكەی نەوێت .

1- قسەی پێ مەبڕە كاتێك بۆت دەدەوێت : ئەوكاتەی هاوسەرەكەت قسەت بۆ دەكات لەسەر بابەتێك تەنانەت ئەگەر تۆ ئارەزووی بابەتەكەش نەكەیت بەڵام قسەی پێ مەبڕە و گوێی بۆ بگرە ، پیاوان عاشقی ئەو خانمەن كە قسەیان پێ نابڕێت و گوێیان بۆ دەگرێت .

2- بەڕویدا هاوار مەكە : مافی خۆتە ئەگەر لەسەر كارێكی نەگونجاو لە هاوسەرەكەت توڕە ببیت بەڵام هەرگیز ئەو بەوە ڕازی نابێت بەسەریدا هاوار بكەیت ، بە هاواركردنت ئەوەندەی تر بابەتەكان ئاڵۆز دەكەیت جگە لەوەش ڕێگە بۆ ئەویش خۆش دەكەیت جارێكی دیكە هاوارت بەسەردا بكاتەوە .

3- بەردەوام ئەوەی لێ مەپرسە تۆی خۆش دەوێت یان نا : پیاو ئافرەتێكی خۆش دەوێت كە متمانەی بەخۆی هەبێت ، كاتێك تۆ ڕۆژی هەزارجار ئەم پرسیارە دەكەیت ئەوە بێگومان ئەو لە تۆ بێزار دەبێت و چیتر وەڵامت ناداتەوە .

4- مەچۆرە ناو ووردەكاری هەموو كارێكی : ئەمە مانای ئەوە نیە كە تۆ هیچ شتێك لە هاوسەرەكەت نەپرسیت ، ئافرەتی زیرەك دەزانێت بێ ئەوەی هاوسەرەكەی بێزار بكات بزانێت سەرقاڵی چییە بێ ئەوەی بەردەوام ئەم پرسیارەی لێ بكات .

5- سوكایەتی بە خۆی و كەسوكاریەوە مەكە : لە كۆتایدا تۆ چۆن ئارەزووی ئەوە ناكەیت هیچ كەس سوكایەتی بە تۆ و خێزانەكەتەوە بكات بە هەمان شێوە تۆش سوكایەتی بە هاوسەرەكەت و خێزانەكەی مەكە ، پیاو ئەو ئافرەتەی خۆش دەوێت كە ڕێز لە خۆی و كەسوكاری دەگرێت .

Westga
http://westganews.com/style/dreja.aspx?=hewal&jmara=11821&Jor=5

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25911

منداڵی تازە لە دایك بوو بۆچی دەگریت ؟؟

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/c0d6788365e724e2560ee198607f8629_XL.jpg

زۆرجار دایكان و باوكان بەدەست بەردەوامی گریانی منداڵی تازە لەدایك بوویان دەناڵێنن، نازانن لە برسان دەگری یان ئێشێكی هەیە، بۆیە زۆر جار پەنا دەبەنە بەر پزیشكی تایبەتمەندی منداڵان.

هۆكارەكانی گریانی منداڵی تازە لەدایك بوو :

1. گریانی ئاسایی : لە تەمەنی دوو هەفتەییدا گریان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە ڕۆژێكداو لە تەمەنی شەش هەفتەییدا گریان سێ‌ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا ئاساییە، دواتر ووردە ووردە گریانەكە كەم دەكاتەوە بۆ كاتژمێرێك لە ڕۆژێكدا لە تەمەنی سێ‌ مانگیدا.

لەوانەیە هۆكاری گریانی ئاسایی یەكێك لەمانە بێت.

1. پێداویستی فسیۆلۆجی منداڵەكە بۆ نموونە برسی بێت.

2. گریانەكە بۆ لەباوەش گرتن یان گرنگی پێدانی زیاتر بێت.

3. لەوانەیە ئاسوودە نەبێت بە دایبیەكەی بەوەی كە تەڕ بێت یان توند بێت، هەندێ جار سەرما یان گەرمای بێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری جل و بەرگی منداڵەكە بین.

2. لەوانە هۆكاری تر هەبێت بۆ گریانی منداڵەكە وەكوو نەخۆشی (هەوكردنی گوێچكە، سوتانەوە بە دایبی)، یان هەندێ جار هەستیارە بەشیری قوتوو، یان هەندێ پێكهاتە كە لە شیری دایك هەیەو دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكە لەڕێگەی شیرەوە وەكوو خواردنی توند (بیبەر)، چوكلیات.

3. گریانی زۆری منداڵ كە پێی دەڵێن كۆلیك، گریانێكە بۆ زیاتر لە سێ‌ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا ، بۆ سێ‌ ڕۆژ زیاتر لە هەفتەیەكداو تاكو تەمەنی سێ‌ مانگی.

كوردیو
http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/health/45464

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25908

هه‌نگوین و سووده‌ نه‌بڕاوه‌كانی

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/122015139292347%D8%AE%D8%B5%D8%A7%D8%A6%D8%B5-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B3%D9%84-1024×538.jpg

هه‌نگوینی سپی یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێ هه‌م له‌ناو خواردنه‌كان هه‌میش وه‌كو ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان .
له‌م باره‌وه‌ پێگه‌ی womanitely باسی له‌ گرنگی هه‌نگوین كردوه‌ وه‌كو شیفا بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان :
1-وزه‌و چاڵاكی به‌ شێوه‌یه‌كی سرووشتی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .
2-چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی گه‌روو ده‌كاتن ، تێكه‌ڵ كردنی هه‌نگوین و لیمۆن پێكه‌وه‌ بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ سوودی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ساردی و كۆكه‌ .
3- سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگوین پێكهاته‌ی دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ پارێزگاری ده‌كات له‌ پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ جیاوازه‌كان .
4- هه‌نگوین هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی كێش كاتێ له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم و لیمۆن تیكه‌ڵی ده‌كه‌یی و ده‌یخۆیه‌وه‌ .
5- هۆكارێكه‌ بۆ هێور كردنه‌وه‌ی مێشك و ئارام بونه‌وه‌ی جه‌سته‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا یارمه‌تی بوونی خه‌وێكی خۆش ده‌دات .
6- به‌رگری ده‌كات له‌ دژی به‌كتریا و میكڕۆبی جیاواز كه‌ توشی جه‌سته‌ ده‌بێت .
7- جگه‌ر خاوێن ده‌كاته‌وه‌ له‌ ژه‌هر .

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25905

به‌م خواردنانه‌ به‌ره‌نگاری هه‌وكرنی قۆڵۆن ببه‌وه‌

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/201610030539493949-1024×538.jpg

هه‌وكردنی قۆڵۆن یه‌كێكه‌ له‌ به‌ربڵاوترین نه‌خۆشیه‌كانی ئامێری هه‌رس ئه‌ویش به‌هۆی په‌ستانی ده‌روونی و توڕه‌بوون و خواردنی خراپ و زۆر خواردنی هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و هه‌ندێ جاریش بۆماوه‌ی توشی كه‌سه‌كان ده‌بێت .
وه‌ به‌ گوێره‌ی بلاوكراوه‌یه‌ك له‌ پێگه‌ی everydayhealth ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند جۆرێك خواردن كردوه‌ كه‌ یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و هه‌وكردنی قۆڵۆن :
1-ماسی سه‌له‌مۆن : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمێگا3 سوودی بۆ نه‌خۆشی دڵ و قۆڵۆن و كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی ده‌بێت .
2- ماست و هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌چن چونكه‌ پێكهاته‌ی برۆبیتیكیان تێدایه‌ كه‌ به‌كتریایه‌كی سوودبه‌خشه‌ و گرنگه‌ بۆ كرداری هه‌رس ، وه‌ كار ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی قۆڵۆن .
3- هێلكه‌ : ئه‌وه‌ش چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ پڕۆتین و ترشه‌كان و پێكهاته‌ی دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ كه‌ سوود به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نن و هه‌وكردنی قۆڵۆنیش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.
4-ئه‌ڤۆكادۆ : سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چه‌وری ته‌ندروسته‌ كه‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قۆڵۆن ده‌كات .
5-زه‌یتی زه‌یتون و چه‌ره‌زات : به‌تایبه‌تی باوی وه‌ ڕۆنی گوێز چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سروشتی و گرنگن .
6- سێو :ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پڕۆتین و پێكهاته‌كانی تر وه‌كو پۆتاسیۆم كه‌ كار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی ئازار و هه‌وكردنی قۆڵۆن .

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25902

بۆ گەشەی باڵای منداڵەكەت، ئەمەی پێبدە

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/68c588f32396c3a51290c17241f32cf8_XL-1.jpg

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەئیكوادۆر ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو منداڵانەی كە بەدخۆراكن ئەگەر ڕۆژانە هێلكەیەكیان پێ بدرێت ئەوا یارمەتیان دەدات لە گەشەكردن و باڵایان بەرز دەبێت.

لەو توێژینەوەیەدا كە ماوەی شەش مانگی خایاندووەو ئەنجامەكانی لەگۆڤاری (پێدیاتریكس) ی تایبەت بە پزیشكی منداڵان دا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە هێلكەكە بە كوڵاوی بێت یان بە سوورەوەكراوی یان لە شێوەی هێلكەو ئارددا بێت هیچ جیاوازی نییە‌و بەهەموو شێوەیەك كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر گەشەكردنی منداڵ.

بەشدارانی توێژینەوەكە بەرزاییەكانی گوندێكی ئیكوادۆریان هەڵبژارد بۆ تاقیكردنەوەكانیان و نزیكەی (160) منداڵیان وەك نموونە وەرگرت كە تەمەنیان لەنێوان شەش مانگ بۆ (9) مانگدا بووەو ڕۆژانە هێلكەیەكی خۆڕاییان داوە بە نیوەیان و هیچ هێلكەیان نەداوە بە نیوەكەی دیكەیان و دواتر ئەنجامەكانیان بەراوورد كردووە كە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش بووە، چونكە ئەو منداڵانەی هێلكەیان خواردووە ڕێژەی كورتە باڵایی لە نێویاندا بە رێژەی (%47) كەمتر بووە لە چاو ئەو منداڵانەی هێلكەیان نەخواردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هەندێك لەو منداڵانەش كە هێلكەیان پێدراوە لە سەرەتای توێژینەوەكەدا كورتە باڵا بوون لە چاو تەمەنیاندا.

یەكێك لە بەشداربووانی توێژینەوەكە رایگەیاندووە، سەرسام بووین بەو كاریگەرییە گەورەیەی ئەو دەستێوەردانە خۆراكییە كردی.

وتیشی، هێلكە جگە لەوەی كە هەرزانە‌و لەبەر دەستی خەڵكیدایە بە تایبەت ئەوانەی ڕووبەڕووی برسێتی ڕووپۆشراو یان كەمی خۆراك دەبنەوە، هەروەها خواردنێكی زۆر باشیشە بۆ منداڵان كە گەدەیان بچووكە، چونكە هێلكە بە تەنها كۆمەڵێك توخمی خۆراكی‌ و خۆراكە بەهای تێدایە كە زۆر گرنگن.

بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە بە (WHO) ناسراوە لە جیهاندا (155) ملیۆن منداڵی كورتە باڵا هەیە كە تەمەنیان لەخوار پێنج ساڵەوەیە، واتە درێژیی باڵایان كەمترە لە چاو تەمەنیاندا، زۆربەی ئەو منداڵانەش لەو وڵاتانەدا دەژین كە داهاتی دانیشتوانەكەی زۆر كەمە یان مام ناوەندە، هەربۆیە پسپۆڕان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

هەروەها ئەو ڕێكخراوە جیهانییە ڕێنمایی دایكان دەكات تەنها شیری سروشتی بدەنە منداڵەكانیان و لە دوای شەش مانگیش دەتوانن هەندێك خواردنی تەواوكار بدەنە منداڵەكانیان لەوانەش هێلكە بۆ ئەوەی گەشەكردن‌ و تەندروستییەكی نمونەییان هەبێت.

پێویستە بوترێت: دوو ساڵی یەكەمی تەمەنی هەموو منداڵێك زۆر گرنگە بۆ گەشەی جەستەیی و ژیری منداڵ و هەر كورتە باڵاییەك لەو دوو ساڵەدا دەربكەوێت زۆر بەزەحمەت چارەسەر دەكرێت، ئەمە جگە لە هەندێك نەخۆشی و درم كە منداڵ لە سەرەتاكانی تەمەنیدا تووشیان دەبێت و ئەوانەش كاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەكردنی دروست دەكەن.

لەلای خۆیشییەوە دامەزراوەی خۆراكی بەریتانی لە رێنماییەكانی خۆیدا ئاماژە بەوە دەدات كە پێویستە منداڵ لە دوای تەمەنی یەك ساڵییەوە بەچاودێری ناوەندە تەندروستییەكان جگە لەهێلكە زنجیرەیەك خۆراكی دیكەش لە بەرنامەی خۆراكی ڕۆژانەیدا هەبێت لەوانەش پاقلەمەنی و ماسی و گۆشتی سوور و شیر و بەرهەمەكانی دیكە كە هەمویان گرنگن بۆ گەشەی منداڵ.

كوردیو
http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/health/45354

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25898