لە ڤايبەر ئاگاداری ئەم جۆرە نامەيە بن

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

بەهۆی بەربڵاوی بەرنامەی ڤايبەرەوەو زۆر بەکارهێنانی لەلايەن خەڵکييەوە، لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە بۆتە دەروازەيەکی باش بۆ کاری بازرگانی و بازاڕکردن.

هەرێمی کوردستانيش لەو خزمەتگوزارييانەی ڤايبەر بەدەر نييە و زۆرترين کەس بەکاريدەهێنن هەر ئەوەشە وايکردووە چەند کۆمپانيايەکی بازرگانی لەو رێگەيەوە کاری ريکلام و بەبازاڕکردنی شتومەک ئەنجام بدەن.

هەرچەندە ئەو کارە لەلايەن خودی کۆمپانيای ڤايبەرەوە ياساییە و رێگەپێدراوە بەڵام هەندێک لەو کۆمپانيايانەی ئەو کارە ئەنجام دەدەن بەبێ ئەوەی گوێبدەن بە هيچ شتێک ريکلام بۆ جۆرە بازرگانييەک دەکەن کە تياچووی يەکەم ئەو کەسەيە هەنگاوەکانی نامە هاتووەکە جێبەجێ دەکەن.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەکارهێنەرە کوردەکانی ڤايبەر، نامەيەکيان بەدەستگەيشتووە کە پيرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی ئۆتۆمبێل لەو کەسە دەکات و پێی دەڵێت پەيوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات.

بەڵام لە بنەڕەتدا هيچ خەڵاتێک بوونی نييە و هەرکاتێکيش بەکارهێنەر تەلەفۆن بۆ ئەو ژمارانە بکات راستەوخۆ بڕێک لە باڵانسەکەی دەڕوات و کۆمپيوتەريش وەڵام دەداتەوە هەربۆيە تەنيا ئامانج لەوکارەيان پارە پەيداکردنە.

لەکاتی هاتنی ئەو جۆرە نامانەدا پێويستە بەکارهێنەرانی ڤايبەر ژمارە تەلەفۆنەکە بلۆک بکەن و هيچ پەيوەندی پێوە نەکەن.

ئەمەش نامەکەيە:
vibersmsxalat

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت

مەسنجەرەکەی فەيسبوک گۆڕا

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

وfacebook-messenger-material-pressەک ئاشکرايە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەرنامەی تايبەتی بۆ مۆبايلە زيرەکەکان هەيە و لەو رێگەيەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن بچنە تۆڕەکەيانەوە.

چاتکردن و ئەنجامدانی پەيوەندييەکان بەشێ
کی گرنگی فەيسبوکەو بۆ ئەو مەبەستەش مەسنجەريان خستۆتە بەردەست بەکارهێنەرانيان تا ئەو پەيوەندييەی دەيانەوێت ئەنجامی بدەن.

لەماوەی رابردوو گەشەپێدەرانی مەسنجەر، ئاگادارييەکان بڵاوکردەوە کە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەرنامەکەيان بوو.

لە ئێستاشدا بەشێوەيەکی فەرمی فەيسبوک توانی مەسنجەرەکەيان نوێبکەنەوەو بيخەنە بەردەست بەکارهێنەرانی سيستمی ئەندرۆيد، راشيانگەياند لەماوەيەکی نزيکدا بۆ بەکارهێنەرانی سيستمی ئای ئۆ ئێسيش کارا دەکەن و دەينێرن بۆ ئاپ ستۆر.

لەم نوێکردنەوە نوێيەياندا رەنگی توڵبارەکەی سەرەوە گۆڕدراوە بۆ شين هەروەها بازنەيەک لەبەشی خوارەوەدا دروست بوو کە نيشانەيەکی کۆکردنەوەی لەسەرە، کاتێک کليک بکەی لەسەر سێ هەڵبژاردنت دەداتێ ئەوانيش (گەڕان ، نامە ناردن ، تەلەفۆن کردن)ن.

وەک ئاماژەی پێدراوە ئەم نوێکردنەوەيە تەنيا بۆ سيستمی ئەندرۆيدە، بەکارهێنەران دەتوانن لە رێگەی بازاڕی گوگل پلەی ـيەوە مەسنجەرەکانيان نوێبکنەوە.

چەند وێنەيەکی مەسنجەر لەدوای نوێکردنەوەی:

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت

فه‌یسبوك ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین گۆڕستان له ‌جیهاندا

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

پێش كۆتاییهاتی ئه‌م سه‌ده‌یه‌، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه‌ خاوه‌نه‌كانیان مردوون، له‌وانه‌ زیاتر ده‌بێت كه‌ خاوه‌نه‌كانیان زیندوون.facebook822016

ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی بەریتانیا یەکشەممەی رابردوو بڵاویكرده‌وه،‌ به‌گوێره‌ی ئامارێك، به‌هاتنی ساڵی 2098، فه‌یسبوك كه‌ گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین گۆڕستان له ‌جیهاندا.

به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی خۆی، فه‌یسبوك ئه‌كاونتی كه‌سانی مردوو له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ی ناسڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه له‌داهاتوودا‌ ژماره‌ی زیندووانی سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ زۆر له‌وه‌ كه‌متر ده‌بێت كه‌ پێشبینی ده‌كرێت.

هاشم سادقی كه‌ ئه‌كادیمییه‌كی بواری ئاماره‌ له ‌زانكۆی ماساچوستسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، به‌وپێیه‌ی گه‌شه‌كردنی فه‌یسبوك له‌پاشه‌كشه‌دایه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و داتایانه‌.

له‌ ئه‌مریكا، له‌سه‌دا 70ی دانیشتووانه‌ پێگه‌یشتووه‌كه‌ی خۆیان له ‌فه‌یسبوك تۆماركردووه‌و له ‌شانشینی یه‌كگرتووش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆماركردووه‌ نیوه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

سادقی پێشیوایه‌ كه‌ فه‌یسبوك پارێزگاری له‌ سیاسه‌تی ئێستای سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن  له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ره‌ مردووه‌كان، ده‌كات.

به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی ئێستای فه‌یسبوك، به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر بشمرن، ئه‌كاونته‌كانیان ناسڕێته‌وه‌.

ته‌نها رێگه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك پاسۆرده‌كه‌ی بزانێت و بچێته‌ ناوییه‌وه‌و بیسڕێته‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی فه‌یسبوك كه‌ پاسۆرده‌كانیان داوه‌ به‌ كه‌سانی تر، زۆر كه‌من. په‌یجه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دیجیته‌ڵ بیۆند كه‌ كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌ ده‌ڵێت، ته‌نها له‌مساڵدا 970 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌مرن.

له‌ ساڵی 2010ش، 385 هه‌زارو 968 كه‌س و له‌ 2012ش 580 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ مردوون.

سیاسه‌تی نه‌سڕینه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌ مردووه‌كانی فه‌یسبوك، ره‌خنه‌ی زۆری به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ كه‌سوكاریانه‌وه‌ لێكه‌وتووه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن چۆن ده‌كرێت خۆشه‌ویستانیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بمێننه‌وه‌.

هه‌ندێكیش له‌مردووان تائێستاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی له‌دایكبوونیان ده‌گات به‌ هاوڕێ و خۆشه‌ویستیانیان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌لای زۆرێك له‌خه‌ڵكه‌وه‌ شتێكی سروشتی نییه‌.

س.م

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت

ئه‌ندروید چیه‌ ؟

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

Android_800_thumb800

ئه‌ندرۆید سیسته‌مێکی به‌گه‌ڕخه‌ره‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای گۆگڵه‌وه‌ پاڵپشتی و ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرێت ئه‌م سیسته‌مه‌ واناسراوه‌ له‌سه‌ر مۆبایل کارده‌کات به‌تایبه‌تی مۆبایلی گالاکسی به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئێستا وه‌ک سیسته‌مێک قۆناغی زۆر گه‌وره‌ی بڕیوه‌و دور نیه‌ له‌ ئاینده‌دا وه‌ک به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت ببێته‌ سیسته‌می زۆربه‌ی کۆمپیوته‌ره‌کان، ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ره‌و پێش ده‌برێت له‌ لایه‌ن چه‌ندین که‌سی به‌تواناو ئه‌ندازیار به‌ڵام ناکرێت خاوه‌نێکی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دابنێین چونکه‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ئازاده‌و هه‌رکه‌س به‌ پێی ویستی خۆی ده‌بێته‌ به‌کاربه‌ری ئه‌م سیسته‌مه‌و به‌ره‌و پێشی ده‌بات ،ئه‌ندۆید وه‌ک پرۆژه‌ له‌ساڵی 2003 دا بنیات نراوه‌ به‌لام گۆگڵ له‌ساڵی 2005 دا ئه‌م پرۆژه‌یه‌یی له‌ به‌رهه‌م هێنه‌رانی کڕی و پاشان له‌ ساڵی 2007 وه‌ که‌وته‌ گه‌شه‌پێدانی و وه‌ک لایه‌نێک و ڕابه‌رێک له‌م بواره‌دا کار ده‌کات و له‌ساڵی 2008 یه‌که‌م ده‌رچووی له‌م سیسته‌مه‌ بڵاو کردوه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر مۆبایلی ((G1)HTC Dream) جێگیر کرا له‌م تاقیکردنه‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتوبوون،  له‌ ئێستاشدا به‌ته‌واوی بازاڕی سمارت فۆنه‌کانی خستوه‌ته‌ جووڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان جێگیر بکه‌ن ، مۆبایلی گالاکسی که‌ سامسۆنگ به‌ر‌هه‌می ده‌هێنێت ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر جێگیر کراوه‌ خاوه‌نی جوانیه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌و توانایه‌که‌ی بێ وێنه‌ی هه‌یه‌ . ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ زمانه‌کانی (سی) و (سی پڵه‌س پڵه‌س ) و (جاڤا) دروست کراوه‌ و ئه‌و‌ به‌رنامانه‌ له‌سه‌ری کارده‌کات که‌ به‌زمانی جاڤا داده‌ڕێژرێت له‌ ئێستادا 700000 به‌رنامه ‌و یاری بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ که‌ گۆگڵ خۆی بازاڕێکی بۆ داونلۆدکردنی ئه‌م به‌رنامه ‌و یاریانه‌‌ داناوه‌ له‌ ساڵی 2010 دا زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ره‌ فرۆشراوه‌ ، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ ئێستا ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن له‌ مۆبایله‌کانیاندا بریتین له‌ ( سۆنی ، سامسۆنگ . ئێڵ جی ، مۆتۆرولا ، توشیبا ، ئه‌یثه‌ر . دێڵ …. هتد . ) وه‌ هه‌ر ئه‌م کۆمپانیایانه‌ش وه‌ک به‌شێک له‌ پرۆژه‌که‌ پشتیوانی له‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن و به‌ره‌و پێشی ده‌به‌ن .

وشه‌ی ئه‌ندرۆید به‌واتایی ڕۆبۆت دیت و له‌ ئێستادا ڤێرژنی (4.1) به‌رده‌سته‌ ، له‌م ڤێژنه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک زمان زیادکراوه‌ که‌ له‌ناویاندا زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ و وه‌ک هه‌ر سیسته‌مێک کۆمه‌ڵێک پێداویستی سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی تێدایه‌ که‌ ده‌بێته‌ یاریده‌ده‌رێکی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر بتوانیت سود له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ربگرێت ، بۆ نمونه‌ پراوسه‌رێک له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه‌دا جێگیرکراوه‌ که‌ زیاتر تایبه‌تمه‌ندی گۆگڵ کرۆمی هه‌یه‌ و له‌ڕێگای ئه‌م پراوسه‌ره‌ ده‌روانیت گه‌شت بکه‌یت به‌ جیهانی تۆڕه‌کاندا .

له‌ بواری کارپێکردنی موڵتی میدیاشدا سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌هۆی لێده‌ری سه‌ره‌کیه‌وه‌ ده‌توانێت جۆره‌کانی ( 3GP MP4 و AMR و FLAC و MP3 )چه‌ندین جۆری تر له‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ  به‌ئاسانی به‌گه‌ڕ بخات به‌ قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئامێره‌که‌ .

وه‌ک پێشتر باسم کرد سیسته‌مه‌کان هه‌میشه‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی یاریده‌ده‌ریان تێدایه‌ و به‌ پێ کات و پیداویستی ئه‌م به‌رنامانه‌ که‌م و زیاد ده‌که‌ن ، له‌م باڕه‌شدا ئێستا ئه‌ندرۆید چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک ( زانینی که‌ش و هه‌واو ، ده‌رفته‌ری بیره‌وه‌ری و به‌رنامه‌ی کردنه‌وه‌ی ئیمێڵ و …هتد ) له‌خۆگرتوه‌ له‌ هه‌ر ده‌رچوێکیشدا گۆڕانکاری بنچینه‌یی تێدا ده‌کات و کاره‌کان ئاسان تر ده‌کات بۆ به‌کارهێنه‌ر .

له‌ بواری پاراستندا به‌یه‌کێک له‌سیسته‌مه‌ پارێزراوه‌کان دێته‌ ئه‌ژمارکردن به‌ تایبه‌تی دوای ده‌رچووی ڤێژنی چوار له‌م سیسته‌مه‌ ئیتر بوو به‌جێگای متمانه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا چه‌ندین جۆر له دژه‌ ڤایرۆس بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ به‌ڵام سیسته‌مه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی لینۆکس کارده‌کات و سه‌رچاوه‌ی کۆده‌کانی له‌وێوه‌ گه‌شه‌ی پێدراوه‌ خۆی جێگای متمانه‌یه‌.

ئه‌و قۆناغانه‌ی ئه‌ندۆیدی تێدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ :

* له‌ساڵی 2008 دا بۆ یه‌که‌م جار یه‌که‌م ڤێژن له‌ ئه‌ندۆید بڵاوکرایه‌وه‌ به‌لام ( به‌پێ ئه‌و شاره‌زاییه‌ی من هه‌مه ) له‌ هیچ ئامێرێکدا جێگیر نه‌کرا به‌ڵکو وه‌ک ناساندنێک بوو بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تا بتوانرێت له‌ ئاینده‌دا چالاکانه‌ کاربکات و له‌ سه‌ر سمارت فۆنه‌کان جێگیر بکرێت .

* دواتر و له‌ ساڵی 2009 چه‌ند ده‌رچویه‌کی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی بڵاوکرایه‌وه‌ وه‌ک ( 1.1 ، 1.5 ، 1.6 ، 2.0 ، 2.1 ) ئه‌م ڤێژنانه‌ هه‌ر یه‌که‌یان به‌ پێ ی پێویست تواناو تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیاد ده‌کرا و له‌ هه‌ر ده‌رچوێکیشدا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌ ئامێره‌کانیان جێگیر ده‌کرد وه‌ک مۆبایلی (HTC Dream)

* له‌ساڵی 2010 دا هه‌ردوو ڤێرژنی ( 2.2 ، 2.3 ) بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ ناوبانگێکی جیهانی پێ په‌یدا کرد ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌م ساڵه‌دا به‌ته‌واوی لای به‌کارهێنه‌ران ناسراو له‌م ساڵه‌دا زۆرترین ئامێر که‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر بوبێت فرۆشراوه‌ .

* وه‌ له‌ساڵی 2011 دا ( 3.0 ، 3.1 ، 3.2 ) بڵاوکرایه‌وه‌  و له‌کۆتای ساڵیشدا ( 4.0 ) بڵاوکرایه‌وه‌ .

* وه‌ له‌ ئێستاشدا که‌ ساڵی 2012 ده‌کات نوێترین ده‌رچووی ( 4.1 ) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش جوانی و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌مان له‌ گالاکسیدا ده‌که‌وێته‌ پێش چاو که‌ به‌کارهێنه‌رانی توشی سه‌رسامی کردوه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ ئێستادا زۆرترین جه‌کارهێنه‌ری به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌و بوه‌ به‌ به‌شێک له‌ کۆمپانیای سامسۆنگ به‌ مۆبایلی گالاکسی چونکه‌ ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌م مۆبایله‌دا به‌گه‌ڕخراوه‌ .

وه‌رگیراو

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت

ته‌كنیكی (HTML) و میژووی ده‌رچوه‌كانی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

download (1)

HTML ناسراوترین و سەرەتاییترین تەكنیكە كە ڕوپەڕی ماڵپەرەكانی پێ دروست دەكرێت بەشێوەی نەبزۆك واتا داینامیكی نیە و دەشتوانین بڵێین بناغەی كاری هەموو زمانەكانی ترە لە پیشاندان و ڕێكخستنی داتادا ،ئێچ تی ئێم ئێڵ كورت كراوەی (Hyper Text Markup Language) بەشێوەی كۆد پێناسە بۆ داتاكان دەكات بەهۆی یەكێك لە پراوسەرەكانەوە لە لایەن بەكارهێنەرەوە ئەوداتایانە دەبینرێت كە ناوەڕۆكی پەڕەی پێ داڕێژراوە ، كورتەی واتاكەی واتا ئەو تێكستە دەست نیشانكراوانەی كە بەسراونەتەوە بە سەرچاوەیەكی ترەوە.

HTML لەسەرەتای بەرهەم هێنانیدا تایبەتمەندیەكانی سنوردار بووە بەو پێیەی كە وەك یەكەمین زمانی وێپ دارێژی بەرهەم هێنراوە و تەنها تێكست بوە داتاكان بەڵام دواتر داواكاری بەكارهێنەر بۆ جۆراو جۆری داتاكان بەرهەم هێنەرانی ناچاركردوە ئەم زمانە برەو پێبدەن ، لە ئێستادا كە (Extension) فایلەكان بەرێژەیەكی بەرچاو زیادی كردوە و بەردەوامیش لە زیاد بوندایە هەر لەبەر ئەوەش نەتوانراوە ئەم هەموو جۆرە لە فایل لە ناو پەڕەكانی وێپدا جێ ی بكرێتەوە ناچار چەندین وەشان لەم زمانە هاتوەتە ئاراوە تا لەگەڵ ئەم جۆرە فایلانەدا مامەڵە بكات چەندین جۆر لە تاگ زیادكراوە بۆ زمانەكە .

ئیچ تی ئێم ئێڵ لە ئێستادا وەشانەكانی (HTML4، HTML3، HTML2، HTML1 و HTML5 ) لێ بەرهەم هێنراوە كە بە پێ ی سەردەم و كات پیشكەوتنی بەخۆوە بینیوەو تەنها لەبەر ئەوە بەرهەم هێنراوە كە جۆرەكانی فایلیش لە لاپەڕەكانی وێبدا جێیان بكرێتەوە برەوپێدەرانی بتوانن هەموو جۆرەكانی فایل بە هەر پاشگرێك بێت زیاد بكرێت و لەگەڵ بواری دیزایندا بگونجێنرێت  .

لە ئێستادا بونی ماڵتی میدیا دنیای وێپی داگر كردوەو تەنانەت تەواوی ماڵپەڕەكان بە كاری وێنەیی و فلاشی رازێنراونەتەوە ئەم كارەش بەهۆی تێكەڵ كردنی كۆدەكانی ( HTML ) و بەرهەمە میدیاییەكانەوە هاتوەتە ئاراوە كە لە وەشانە تازەكاندا ڕێكخراوە كەواتە جیاوازی لە نێوان هەر دەرچوێكدا كە بەرهەم هێنرابێت تەنها ڕێك خستن و مامەڵەكردنی كۆدەكانی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ جۆری نوێ لە فایل و سەرباری پاراستنی زمانەكە لەڕوی سكوێرتی و خیرایی لە كردنەوەدا ئەمەش بەهێزبوونی زمانەكە پیشان دەدات ، بەلام كارەكە هەر لەسەر هەمان زمان و بنەما بەڕێوەدەچێت ، تەنها زیادكردن و ناساندنی فرمانی ترە لە ناو كۆدەكاندا .

ئەم زمان لەسەرەتای بنیات نانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980 كە كەسێك بە ناوی (Tim Berners-Lee) سەرقاڵكی پرۆژەی (hypertext) بوو بۆ بەستنەوەی داتاكان بە یەكەوە ئەم پرۆژەیەی گەشە پێدا و تا كۆتایی لە ساڵی 1993 دا بەتەواوی خرایە گەڕ و یەكەم پراوسەر لە سەر (NEXT Computer) تاقیكرایەوەو توانرا ئەم زمانە ببێت بە زمانێكی ستاتیكی و پەڕەكانی وێپی پێ بنیات بنرێت كە تەنها پشتیوانی تێكستی دەكرد لە ڕوبەرەكەیدا .

دەرچوەكانی ئێچ تی ئێم ئێڵ :

یەكەم دەرچووی كە بە ناوە بنەڕەتیەكەی (HTML) خرایە بەردەست لە ساڵی (1991) بوو چونكە لەو كاتەدا بۆیەكەم جار سەركەوتنی بەدەست هێنا ئەم دەرچوە بە دەرچوی (HTML) ناودەبرێت كە تەكنیكی كار تێیدا تا رادەیەك سەرەتاییە بەڵام بنەڕەتەكە هەمان بنەڕەتەكەی ئێستایە بۆ نمونە لەم دەرچوەدا تەنها تێكست پێكەوە دەبەسرایەوقەو دەكرا هەندێك كاری جوانكاریش بە ئەنجام بگەیەنرێت وەك گۆڕانكاریكردن بەسەر تێكستەكان واتا فۆڕماتین .

دووەم دەرچوی لە ساڵی (1993) بلاوكرایەوە بەناوی (+HTML) هەتا ساڵی (1995) بەردەوام لەگەشەكردندا بوو گرنگترین جیاكەرەوەی لەوەی پیشوو تواناكەی بوو كە دەتوانرا فایل هاوپێچ بكرێت بە لینكەكانەوە ، بەتایبەتیش وێنە كە بۆیەكەم جار لەم دەرچوەوە تاگی وێنە خرایە لیستی تاگەكانەوە .

سێیەم دەرچوو بەناوی (HTML2) لە ساڵی (1995) بلاوكرایەوە لەم دەرچوەشدا هێشتا نەتوانرابوو هیچ جۆرێك لە ستایل و فۆڕمات بۆ تێكستەكان زیاد بكرێت و تەنها گەشەكردن لەڕوی تاگەكانەوە بوو ، بەڵام دواتر لە ساڵی 1996 دا دەرچووی (HTML3) بڵاوكرایەوە توانرا ستایل شیت واتا (CSS1) و  سێنتاكسەكانی جاڤای بۆ زیادكرا كە بەتەواوی گۆڕانكاری لە ڕوبەری ماڵپەڕەكاندا كرد و لەو ماوەدا جوانی ماڵپەڕەكان بەهۆی ئەم دوو زیادكراوەوە بو بوە بەشێك لە پێك هاتەی ماڵپەڕەكان.

چوارەم دەرچووو كەبە بەناوی (HTML4)  لە لایەن دامەزراوەی (W3C) بڵاو كرایەوە كە تیم برنز لی دایمەزراند لە ساڵی (1997) دا ، لەدوای ئەم دەرچوەوە ئەم دامەزراوەیە بەتەواوی سەرپەرشتی ئەم تەكنیكە دەكات و هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە و شەرەفی كارەكە لە ئەستۆی ئەمەندایە ،  لەم دەرچوەشدا بەتەواوی گۆڕانكاری لە شێوەی پیشاندانی داتا و زانیاریەكاندا كراوەو پشتگیری پراوسەرەكانی تری دەكرد كە لەو كاتەدا بەرهەم هێنرابوون ، دیارە لە سەرەتای ساڵی 1997 دا گرنگترین پراوسەر نێت سكەیب بوو كە زۆرترین بەكارهێنەری هەبوو دواتریش ئیكسپلورەری مایكرۆسۆفت ، لەم ماوەدا ئێچ تی ئێم ئێڵ ڕێگای خۆشكرد بۆ ئەوەی پراوسەری نوێ بهێنرێتە كایەوە بەهۆی ئاڵوگۆڕكردنی تاگەكانەوە .

 

هەر لە چوارەم دەرچوودا و لەساڵی (1998) دا (CSS2) دابڵاوكرایەوەو ، ئەم دەرچوەی ئێچ تی ئێم ئێڵیش دواتر هەندێك گۆڕانكاری تێدا كراو بە شێوەیەكی تر لە ساڵی (1999) دا بەناوی (HTML4.01) خرایەوە بەردەست بەكۆمەڵێك نوێكاریەوە .

لە نێوان ساڵانی 2000 تا دەرچوونی پێنجەم ڤێرژن لە ئێچ تی ئێم ئێڵ  لە ساڵی 2011 دا بەردەوام تایبەتمەندی نوێ بۆ تەكنیكەكە زیاد كراوە بە تایبەتی دروست كردنی تەیبڵ و ئەجاكس ، لە نوێترین تەكنیكدا بە ناوی (XHTML) دەناسرێتەوە .

پێنجەم دەرچوو كە بەناوی (HTML5) لە ئێستادا لە كاردایە نوێتریتن تەكنیكی ئێچ تی ئێم ئیڵە كە بۆ یەكەم جار لە 2001 وە خرایە بواری كارەوە لە ئێستادا بەتەواوی واتا پێشكەوتوە و وێب دیزاینەری بلیمەت پشت بەم تەكنیكە دەبەستێت لە كارەكانیدا .

ئێچ تی ئێم ئێڵ تەكنیكی دەركەوتنی داتاو زانیاریە لە ڕوبەرەكانی وێبدا هەربۆیە هەندێك كەس پێیان باش نیە بە زمان ناوی ببرێت بەڵكو تەنها پێیان وایە تەكنیكێكی بۆ ڕازاندنەوەی ئەوەی پیشان دەدرێت لە پەڕەكانی ئینتەرنێتدا ئەم تاگانەی ئێچ تی ئێم ئێڵی پێك هێناوە تەنها كار لەسەر ئەوە دەكات پراوسەرەكە چی پیشانی میوان بدات و چی لێ بشارێتەوە .

هەركەسێك بیەوێت ببێت بە وێب دیزاینەر ئەوا كاری یەكەمی فێربوونی فێربوونی تەكنیكی ئێچ تی ئێم ئێڵە كە دەبێت بەتەواوی شارەزا بێت لە هەموو لایەنەكانیدا ئیجا پێ ی دەوترێت وێب دیزاینەر ، لەبەرانبەر ئەم كارەدا پاش تەواو شارەزابوون لە ئیچ تی ئێم ئێڵ وێب پرۆگرامەر هەیە كە جۆرێك لە جوڵە دەدات بە ڕوكارە ستاتیكیەكە ئەم كەسەش پێ ی دەوترێت وێب پرۆگرامەر بەڵام گومان لەوەدا نیە كە بێ ڕوكارە ئێچ تی ئێم ئێڵەكە كارەكەی ئەم بێ ئەنجامە هەربۆیە وا پێویست دەكات وێب پرۆگرامەر تاڕادەیەركی باش شارەزای وێب دیزاینەریش بێت .

لەوانەیە بپرسیت جیاوازی چیە لە نێوان ستاتیك و داینامیكدا ؟

لەڕاستیدا جیاوازیەكە زۆرە ڕوكارە ستاتیكیەكان ڕوبەرێكی وەستاون بە دەگمەن نەبێت گۆڕانكاریان تێدا ناكرێت بۆ نمونە وای بهێنە پێش چاوت باكگراوندی مالپەرێك یان ڕەنگە پێك هێنەرەكانی یان شوێن و دەركەوتنی هەواڵەكان كە بەهەمیشەیی جێگیر كراون ئەمانە ستاتیكن ، بەڵام تۆ ڕۆژانە سەردانی ماڵەڕەكان دەكەین سەرنج بدە هەمیشە بابەتی نوێ دەبینیت ئەمە بریتیە لە بوارە دەینامیكیەی كە لە پشتی ڕوبەرە ستاتیكیەكەوە بڕیار دەدات چ جۆرە بابەتێك پیشان بدرێت و هەمیشە لە نوێكاریدا بێت ، ئەم بابەتانە كە ڕۆژانە نوێ دەبنەوە تەنها لە ڕێگای مەنەجەری ماڵپەڕەكەوە بێ ئەوەی هیچ كلیكێك بكات لەسەر ڕوبەرە ستاتیكیەكان خۆیان جێگای خۆیان دەگرن و لە داتابەیسی ماڵپەڕەكەوە بانگ دەكرێتەوە سەر ڕوبەرە ستاتیكیەكان .

چۆن پەڕەكای ئیچ تی ئێم ئێڵ دەبینین ؟

سەرەتا دەبێت ئێمە ئەوە بزانین كە لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانن و كۆمپیوته‌ری یوزه‌ر هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ست بێت به‌و داتایانه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی لەناو ئەو سیرڤەرانەدا ئه‌م كاره‌ش له‌ رێگای وێب پراوسه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌گاته‌ ئه‌نجام ، یوزه‌ر یه‌ك داواكاری ده‌نێرێت و له‌ لایه‌ن سیرڤه‌ره‌كه‌وه‌ وه‌ڵامێك ده‌درێته‌وه‌ ، به‌م كاره‌ش په‌یوه‌ندیه‌كه‌ دروست ده‌بێت لەم خاڵانەدا كورت دەكەمەوە :

1- سەرەتا لە پراوسەرەكەدا بەهۆی پرۆتۆكۆلی (HTTP) ناونیشانێك لە ئەدرێس باڕەكەدا دەنوسین بۆ ئەوەی دەستمان بگات بە لاپەڕەی مەبەست بۆنمونە دەنوسین (www.w3.org)

2- دواتر (www.w3.org) دەگەڕێت لە سیرڤەرەكەدا ئایپی مەبەست دەدۆزێتەوە بۆ هێنانی داتاكان .

3- لە ڕێگای (DNS) وەڵام وەردەگیرێتەوە دروست لەگەڵ ئایپی داواكراودا داتاكان ئامادەدەبن .

4- پراوسەرەكە بەهۆی پۆرتی هەشتاوە پەیوەندیەكە دەبەستێت بە سیرڤەرەكەوە.

5- پراوسەرەكە دەگەڕێت بەدوای لاپەڕەی سەرەكیدا لە ناوداتاكاندا ئەم لاپەڕەیە زۆربەی جار ناونراوە (index.html) یاخود هەر ناوێطكی تر كە كراوە بە لاپەڕەی سەرەكی .

6- دواتر سیڤەرەكە لاپەڕەی سەرەی دەنێرێت بە دوو قۆناغ .

7- لەباری یەكەمدا تەنها تێكستەكان پیشان دەدات و دواتر ڕاستەوخۆ داتاكانیشی بەدوادا دێت وەك وێنەو بابەتەكانی ماڵتی میدیا كەلە لاپەڕەی یەكەمدا بەردەستن .

دوای ئەوەی ئەم و خالانەی باسم كرد لە كەمتر لە چركەیەكدا ڕودەدات تەواوی داتاكانی ناو لاپەڕە سەرەكیەكە دەگات بە یوزەر ، ئەم كارەش وەك پێشتر باسم كرد به‌هۆی پرۆتۆكۆلی (HTTP) وە ڕودەدات لە ئێستادا هەنگاوێكی تری پێشكەوتوو تری بڕیوە كە بەناوی (HTTPs) لەكاردایە كە زیاد بوونی ئەو (S) بە واتای (Secure) دێت و ئاستی پارێزگاری بە چەندین بەرانبەر زیاد دەبێت بەوەی پێشوو .

وه‌رگیراو

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت

په‌یمانگاكه‌مان ڤیتیڤالیك سازده‌كات

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

12814319_1305175449508834_7639810849343114426_n

ئاگادارى سه‌رجه‌م قوتابيان و خويندكاران و ماموستابه‌ريزه‌كانى په‌يمانگاكه‌مان ده‌كه‌ين دواى ره‌زامه‌ندى به‌ريز(وزاره‌تى به‌روه‌رده‌) به‌ريوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگاكان و مه‌شق كردن بريارماندا كه‌به‌يمانگاكه‌مان له‌ به‌روارى ٦/٤/٢٠١٦ ڤيستیڤالى زانستى ئه‌نجام بدات بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رجه‌م به‌يمانگه‌كانى كومپيوته‌ر له‌سه‌ر ئاستى كوردستان بانگيشت ده‌كه‌ين كه‌ به‌پروژه‌ى زانستى به‌شدارى ڤيستیڤالى په‌يمانگاكه‌مان بكه‌ن …له‌ كوتايى ڤيستیڤال سه‌رجه‌م به‌شداربوانى ڤيستیڤال له‌ لايه‌ن په‌يمانگاكه‌مان خه‌لات ده‌كرين …بو زانيارى زياتر ده‌توانن به‌يوه‌ندى به‌م زماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌ بكه‌ن

٠٧٥٠١١١٢٣٥٠يان ٠٧٥٠٤٩٤٦٣٥١

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت

مه‌به‌ست له‌ پاشگره‌كانی فایل چیه‌

پەیمانگای کۆمپیوتەری راپەڕینی ئەهلی raparinco

images (2)

یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتوی به‌کارهێنه‌رێی کۆمپیوته‌ر شاره‌زا بوونه‌ له‌ جۆری فایله‌کان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا ، ده‌کرێت یه‌کێک نه‌زانێت هه‌موو فایله‌کان چۆنن وچۆن به‌گه‌ڕ ده‌خرێت،ئه‌وه‌ش مانای وانیه‌ ئه‌وه‌ هیچ شتێکی ئه‌وتۆ له‌ کۆمپیوته‌ر نازانێت،به‌ڵکو ئه‌و به‌کارهێنه‌ره‌ سروشتی کاره‌که‌ی ڕێ ی پێنه‌داوه‌ تا له‌ هه‌موو جۆره‌کانی تر شاره‌زاببێت،

ئێمه‌ ده‌زانین به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر سێ جۆرن دابه‌ش ده‌بن به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ره‌تایی مام ناوه‌ند پێشکه‌وتوو به‌ڵام له‌سه‌رو ئه‌م سێ پله‌شه‌وه‌ ده‌کرێت که‌سێک زۆر به‌توانابێت له‌ به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراودا بۆ نمونه‌ فۆتۆشۆپ به‌ڵام ئه‌م که‌سه‌ له‌م بواره‌دا به‌توانایه‌و ناکرێت بڵێین به‌کارهێنه‌رێکی به‌توانای کۆمپیوته‌ره‌ به‌ڵکو ده‌کرێت ناوی لێبنرێت به‌ دیزاینه‌رێکی به‌توانا له‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپدا ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ پێ بچمه‌ ناو مه‌به‌سته‌که‌وه‌ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان که‌سی به‌تواناو که‌سی شاره‌زادا که‌ له‌به‌رنامه‌یه‌کدا هه‌یه‌تی هاوکات شاره‌زابوونه‌ له‌ به‌رهه‌می به‌رنامه‌کان و جۆره‌کانی فایل .

فایله‌کانی کۆمپیوته‌ر جۆریان زۆره‌و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ مه‌به‌ستێک له‌وی تریان جیاکراونه‌ته‌وه‌ هاوکات به‌گه‌رخه‌ری هه‌ر فایلێکیش بۆخۆی پێویستی به‌ به‌رنامه‌یه‌کی جیاوازه‌ یان له‌وانه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌ک بتوانێت چه‌ند جۆرێک له‌ فایل بخوێنێته‌وه‌ .

 

بۆ نمونه‌ که‌م که‌سمان هه‌یه‌ جۆری فایلی ده‌نگی (MP3) نه‌بیستبێت به‌ڵام که‌م که‌سیشمان هه‌یه‌ به‌ته‌واوی بزانێت جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان (MP3) و (WAVE) یان جۆرێکی تردا ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد هه‌یه‌و به‌ سه‌رنج دان به‌ کوالیتی و شێوازی به‌گه‌ڕخستنی فایله‌که‌ دەگه‌ینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ فایله‌کان جۆراو جۆرن و هه‌ر دانه‌یه‌کیان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی  .

 

هه‌ندێک جار فایل دێته‌ پێش چاومان به‌ڵام ناتوانیین بیکه‌ینه‌وه‌ له‌و کاته‌دا بیر ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م فایله‌ چی تێدا بێت ؟ له‌م  کاته‌دا ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر که‌سێکی شاره‌زا بێت زۆر به‌سانایی ده‌توانیت جۆری فایله‌که‌ی ده‌ست نیشان بکات و به‌رنامه‌ی پێویست  به‌کاربهێنێت بۆکردنه‌وه‌ی وگۆڕانکاری تێیدا .

جۆری فایله‌کان بریتیه‌ له‌ دوو يان سێ یان چوار پیتی کۆتایی هه‌ر فایلێک پاش نوکته‌ی ناوه‌که‌ی،وه‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند به‌ش و کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا که‌ به‌م جۆره‌ دابه‌شی ده‌که‌ین فایله‌کانی سیسته‌م که‌ هه‌ندێکیان پاشگری (sys) هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ تایپی جۆری (drv) هاوبه‌شن پێکه‌وه‌ بۆ به‌گه‌ڕ خستنی ویندۆزو  ته‌واوی ئه‌و فرمانانه‌ی له‌م دووجۆره‌دا شاراونه‌ته‌وه‌ تایبه‌تن به‌ ویندۆزو کاره‌ جۆر به‌جۆره‌کانی ویندۆز ڕاده‌په‌ڕێنن،وه‌هه‌ندێکی  تر که‌ زۆر جار به‌ئاسانی ده‌توانین بیکه‌ینه‌وه‌و گۆڕانکاریان تێدابکه‌ین ئه‌وه‌ بریتین له‌ جۆره‌کانی (inf و ini و log ) که‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک (Notepade) ده‌توانین گۆڕانکاری تێدا بکه‌ین و پاشان به‌ هه‌مان پاشگره‌وه‌ بیپارێزین ، تایپی جۆری (dll) جۆرێکی زۆر بڵاوه‌ زیاتر پرۆگرام دارێژه‌کان پشت به‌م جۆره‌  ده‌به‌ستن و ئه‌م جۆره‌ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت و ده‌کرێت دوو به‌رنامه‌ی  ویندۆز له‌ یه‌ک کاتتدا فرمان ئاراسته‌ی ئه‌م فایله‌ بکه‌ن بێ هیچ گرفتێک وه‌ڵامی داواکاری ئه‌و دوو به‌رنامه‌ش ده‌داته‌وه‌ .

هه‌ندیکی تر له‌ تایپه‌کانی ویندۆز هه‌میشه‌ ئاماده‌ی کارپێکردن و وه‌ک به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کرێنه‌وه ته‌نها به‌ ده‌بڵ کلیکێک‌ وه‌ک  جۆره‌کانی ( Exe , com , bat , scr ) .

جۆری دووه‌م له‌ تایپی فایله‌کان بریتین له‌ به‌رهه‌می به‌رنامه‌کان واته‌ پاشگری ئه‌و فایلانه‌ی به‌رنامه‌کان به‌رهه‌می ده‌هێنن بۆ  نمونه‌ به‌رنامه‌کانی ئۆفیس بۆنمونه‌ وێرد جۆره‌ی تایپه‌کانی بریتین له‌ ( docx , dot , wri , mcw , wpd ) , واته‌ ئه‌م فایلانه‌ به‌ به‌رنامه‌ی وێرد ده‌کرێنه‌وه‌ هه‌ر کاتێک ده‌بڵ کلیکت له‌سه‌ر کرد, ده‌کرێت له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تریشدا هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ بتوانیت گۆڕانکاری تێدابکه‌یت و بیکه‌یته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ک به‌رنامه‌ی وێرد ناتوانیت به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و دیکۆمێنته‌ ئاشنا ببیت ، له‌ ئه‌کسڵ و ئه‌کسس و ئه‌وانی تریشدا تاپی فایل جیاوازه‌و به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌گه‌رنا ناکرێت به‌رهه‌می به‌رنامه‌یه‌ک به‌ یه‌کێکی تر  بکه‌ینه‌وه‌ یاخود ئه‌گه‌ر بشکرێته‌وه‌ زۆر ناتوانرێت سودی لێوه‌ر بگیرێت .

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌جۆری ئه‌و فایلانه‌ بده‌ین که‌ ڕۆژانه‌ کارمان تێ ی ده‌که‌وێت ئه‌وا ده‌بینین هه‌موویان جیاوازن و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ  مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی به‌کار ده‌هێنرێت هه‌ر ئه‌م جۆراو جۆریه‌ی فایله‌کانه‌ که‌ جیهانی ته‌کنۆلۆژیای به‌م قۆناغه‌ گه‌یاندوه‌ .

ناوی ئه‌م تایپانه‌ چۆن هه‌ڵبژێراوه‌ ؟

وه‌ک پێشتر وتم جۆری فایله‌کان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌وه‌ هه‌ر به‌م شێوه‌ش ناونانه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌که‌وه‌  هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی جاردا تایپی فایله‌که‌ کورتکراوه‌ی ناوی به‌رنامه‌که‌ ده‌بێت بۆ نمونه‌ JS که‌ به‌رهه‌می جافا سکریپته‌ Java script ، یان Vbs که‌ کورتکراوه‌ی ناوی به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ڵ به‌یسکه‌  Visual Basic ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێته‌ یاسا بۆ هه‌موو فایله‌کان به‌ڵکو ده‌کرێت به‌رهه‌می به‌رنامه‌یه‌ک چه‌ند جۆرێکی جیاواز بێت و هیچیان  کورتکراوه‌ی ناوی به‌رنامه‌که‌ش نه‌بن .

ماڵپه‌ڕی http://www.fileinfo.com به‌ باشترین ماڵپه‌ڕ داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌ر پاشگرێک وه‌ربگریت و وه‌ به‌رنامه‌ی پێویستت بۆ پێشنیار ده‌کات تا بتوانیت بیکه‌یته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت .

 

سه‌رچاوه‌ :: پەیمانگای راپەرین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ::

درێژه‌ی بابه‌ت