مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئاسو

بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بارزانی پیرۆزباییەكی ئاراستەی  موسڵمانانی كوردستان‌و هێزی پێشمەرگە كرد.
 لەو پەیامەدا مەسعود بارزانی رایگەیاندوە”بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەكەم”.

هەروەها بارزانی لەپەیامەكەیدا پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەی كوردستان و هەروەها سەرجەم كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دەكات.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە “لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ كردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەكانمان بێت و گەلەكەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و كۆتایی بە هەموو ناخۆشییەكان بێت”.

The post مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

یوسف محەمەد بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی ئاراستەی لایەنە سیاسیەكان كرد

ئاسو

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی ئاراستەی لایەنە سیاسیەكان‌و خەڵكی كوردستان كرد.

لەو پەیامەدا یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند”لەم ڕۆژەدا، كە هەمومان لە پێشوازی ڕۆژەكانی جەژنی ڕەمەزان داین، هەرێمەكەمان لەبەردەم وێستگەیەكی پڕ لە كێشە و ململانێ و قەیرانی دارایی و بێ موچەیی و چەندین كێشەی كەڵەكەبووی سیاسی تردایە و ئەمەش باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هێندەی تر قورس كردووە”.

سەرۆكی پەرلەمان هیوای خواستووە كە جەژن بكرێتە دەرفەتێك بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان و كاری پێكەوەیی لە نێوان هەمو لایەكدا بۆ هێنانە كایەی ژیانێكی شەرەفمەندانە و سەربەرزانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
دەقی پەیامەكە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بەناوی خۆم و پەرلەمانی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم. 
لەم ڕۆژەدا، كە هەمومان لە پێشوازی ڕۆژەكانی جەژنی ڕەمەزان داین، هەرێمەكەمان لەبەردەم وێستگەیەكی پڕ لە كێشە و ململانێ و قەیرانی دارایی و بێ موچەیی و چەندین كێشەی كەڵەكەبووی سیاسی تردایە و ئەمەش باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هێندەی تر قورس كردووە.
هیوادارین هاتنەوەی جەژن، بكرێتە دەرفەتێك بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان و كاری پێكەوەیی لە نێوان هەمو لایەكدا بۆ هێنانە كایەی ژیانێكی شەرەفمەندانە و سەربەرزانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. 
لە كۆتایدا دوبارە جەژنی ڕەمەزان لە خێزان و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكەین.
د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
24-6-2017

The post یوسف محەمەد بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی ئاراستەی لایەنە سیاسیەكان كرد appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئاسو

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەكات‌و رایدەگەیەنێت”هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین”.
لەپەیامێكدا كە بەبۆنی جەژنی رەمەزانەوە وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند”ئومێدەوارین سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین”.

مەكتەبی سیاسی رونیكردوەتەوە كە جارێكی تر پیرۆزە جەژنی رەمەزان، ئومێدەوارین جەژنی قوربان، دوا جۆش‌و خرۆشی سەركەوتنی ریفراندۆم، سەر بڵند بگێڕین‌و سەربڵندییەكەش، بۆ گەلەكەمان‌و هێزە سیاسیەكانی كوردستان پێكەوەبێ‌.
دەقی پەیامەكە:
پیرۆزبایی بۆ جەژنی رەمەزان

جەماوەری دڵسۆزی كوردستان!
جەژن، بۆنەیەكە، مناڵ بەخۆشی‌و گەورەش بەلێبوردەیی، رۆژانی دەبەنەسەر. لەم جەژنەدا ئومێدەوارین، سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری، مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان، ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین. 
جارێكی تر پیرۆزە جەژنی رەمەزان، ئومێدەوارین جەژنی قوربان، دوا جۆش‌و خرۆشی سەركەوتنی ریفراندۆم، سەر بڵند بگێڕین‌و سەربڵندییەكەش، بۆ گەلەكەمان‌و هێزە سیاسیەكانی كوردستان پێكەوەبێ‌.

سەرەرای ئاستەنگە ئابورییە ئازار بەخشەكەی كوردستان، ئەمساڵیش، گەلی خۆراگری كوردستان، بەداراو نەدارەوە، ئەركی رەمەزانیان، وەكو ئەرك‌و نەریتی ئیسلامی، جێبەجێ كرد، بۆیە دڵنیایین بەویژدانێكی ئاسودەوە، بەرەو رووی جەژنی رەمەزان دەڕۆن‌و بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیشەوە، وەكو هەموو ساڵێك، گەردن ئازادی لەیەكتر دەكەن. 
جەژن، بۆنەیەكە، مناڵ بەخۆشی‌و گەورەش بەلێبوردەیی، رۆژانی دەبەنەسەر. لەم جەژنەدا ئومێدەوارین، سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری، مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان، ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین. 
– جەژنتان پیرۆز، نەتەوەی دلێری هەرچوار بەشەكەی كوردستان.
– جەژنتان پیرۆز، جەنگاوەرانی ئازادی لەسەنگەرەكانی پێشەوەی قوربانیدان.
– جەژنتان پیرۆز، ئەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و دڵسۆزانی كوردو كوردستان..
– جەژنتان پیرۆز، ئەی گەلانی گەردن ئازادیخواز.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
24/6/2017

The post مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

موسڵ..لەدوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 150 چەكداری داعش كوژراون

ئاسو

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق كوژرانی دەیان چەكداری داعشی لەرۆژئاوای موسڵ‌و لەناوچەی كۆنی شارەكە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی جەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند لەدوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 150 چەكدارانی كوژران، ئەوەش لەناوچەی موسڵی كۆن.
شانەكە راشیگەیاند، ئێستا داعش تەنیا لە 2 كیلۆمەتری ناوچەی موسڵی كۆن شەڕ دەكات، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان گەمارۆدراون.
ناوچەی موسڵی كۆن كۆتا ناوچەی موسڵە، كە بەدەست چەكدارانی داعشەوە ماوەو هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لەپێشڕەوی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی.

The post موسڵ..لەدوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 150 چەكداری داعش كوژراون appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

سبەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە لە هەرێمی کوردستان

ئاسو

کەمێک لەمەبەر لیژنەى بینینى مانگی وەزارەتەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەریمی کوردستان یەکەمین ڕۆژی جەژنی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە هەریمی کوردستان دیاریکرد.

بەپێی بریارەکەی لیژنەی بینینی مانگ سبەینێ یەکشەممە ٢٥/٦/٢٠١٧  یەکەمین ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانە.

هەروەها وەقفی سوننی عێراق سبەینێ بە یەکم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.

هەریەکە لە وڵاتەکانی سعودیە و ئیستوراڵیا و مالیزیا و ئوردن و ئیندۆنیزیا و  و تورکیا و ژاپۆن و و هیندستان سبەینێیان کردە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

The post سبەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە لە هەرێمی کوردستان appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئاسو

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی لە زیندانەوە بڵاو کردەوە.

ئەمرۆ شەممە ٢٤/٦/٢٠١٧ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا ئاشکرا کردوە ” ئەوە یەکەم جەژنی ڕەمەزانە کە بەم شێوەیە پیرۆزبایی لە خەڵک دەکەم، بەڵام هەر چەندیش لە یەکدی دوور بین دڵمان لای یەکدییە و دڵمان بەیەکەوە لێدەدا و تێکۆشانمان هاوبەشە”.
دەمیرتاش ئەوەشی وتوە “پێکەوە بۆ ئەوەی بایەخە مرۆییەکان گەورە بکەین، بۆ ئەوەی برایەتی، یەکسانی، ئارامی و ئاسایش و ئاشتی لە کۆمەڵگادا پێش بخەین پێویستە بە ڕێزلەیەکگرتنەوە پێکەوە بژین”.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشداوە  “بەداخەوە ئەمساڵ بە ئێش و ئازارێکی زۆرەوە بەرەوپیری جەژنی ڕەمەزان دەچین،  سوریا و ناوچە موسڵمان نشینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕدان و وڵاتانی ناوچەکە لە شەڕ و جیاکاریدا بەڕێوەدەچن”.
هاوسەرۆکەکەی هەدەپە وتوشیەتی “ئەگەر دەستبدەینە دەستی یەکدی سەردەکەوین و ئازادی و یەکسانی بە دەست دەخەین”.

The post هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

فەرماندەی بەیتول موقەدەسی كوردستان:پلانی ئیسرائیل دژی كوردەكان پوچەڵدەكەینەوە

ئاسو

فەرماندەی بەیتول موقەدەسی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:ئێران بەردەوامە لە موشەك بارانكردنی داعش دەشڵێت” پلانی ئیسرائیل دژی كورد پوچەڵدەكەینەوە”
سەردارمحەمەد حسین ڕەجەبی فەرماندەی بەیتولموقەدەسی كوردستان بە ئاژانسی مێهر ڕاگەیاندووە” موشەكەكان لە كوردستانەوە ئاراستەی داعش دەكەین تاكوو پیلانی ئیسرائیل لە دژی كورد پووچەڵ بكەیەنەوە.
وتیشی” دوای كارە تێرۆریستییەكەی  تاران خەڵكی كوردستان بە پەلە ئەم كارە تیرۆریستییەیان ئیدانە كرد و بە دەیان ڕاگەیەندراویان لەمبارەوە بڵاو كردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە لە هەمان هەنگاوی یەكەمدا پیلانەكەی دوژمن شكست بێنێت. 

The post فەرماندەی بەیتول موقەدەسی كوردستان:پلانی ئیسرائیل دژی كوردەكان پوچەڵدەكەینەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت