گوله‌نیه‌كان بە بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی NRT کڕیوە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاری ورد لەبارەی فرۆشتنی کەناڵی NRT بە گولەنیەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، گروپی فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌به‌رانبه‌ر پێدانی پاره‌ به‌ شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا، رۆژانه‌ كاتژمێرێكیان به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی كڕیوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا بیروباوه‌ڕی گوله‌نییه‌كان و ستایشكردنیان و به‌كارهێنانیان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی توركیا په‌خش و بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

سەرچاوەکە بۆ هەواڵ پرێس ئاشکراشی دەکات، له‌میانی سه‌ردانی بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا له‌گه‌ڵ فه‌تحولا گوله‌نی خاوه‌نی بیری ئیسلامی توندڕه‌وی و هه‌ڵهاتوو له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، كۆبۆته‌وه‌و له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر رێككه‌وتوون رۆژانه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی NRT كوردی و عه‌ره‌بی كاتژمێرێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی گوله‌نییه‌كان له‌كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاسوار رازی بووه‌.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

شاسوارکەبابچی زیاتر لە50 ملیار دینار قەرزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
شاسوار واحید کەبابچی خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا” و” كه‌ناڵی NRT” له‌ رێگای وه‌رگرتنی قه‌رز له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراو، زیاتر له‌ 50 ملیار دیناری حكومه‌تی هەرێمی کوردستان قەرزارەو نایداته‌وه‌ و رۆژانه‌یش كه‌ناڵه‌كانی خستۆته‌ خزمه‌تی دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان.

سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەواڵ پرێس ڕایگەیاند: چەندین جار داوامان لە شاسوار واحید کردوو ئەو 50 ملیار دیناری حكومەت بگەڕێننەوە کەلایەتی بەڵام ناوبراو بە بەهانەی ئەوەی دەڵێت نیمە ئەو پارەیە ناگەڕێنێتەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت: بەناوی قەرز و بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە شاسوار واحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا” و” كه‌ناڵی NRT” ئەو 50 ملیار دینارەی وەکو قەرز لەسەردەمی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا ئەو پارەیەی نەگەڕاندۆتەوە.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

کێ خاوەنی کەناڵیNRT و کۆمپانیای چاڤیلاندنە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک و ئاگادار ئاشکرای دەکات، ئەوکەسانەی له‌پشت پرۆژه‌ی كۆمپانیای نالیاو و چاڤیلاندن به‌رپرسانی یه‌كێتی و نەوشیروان مستەفای رێكخه‌ری گشتی کۆچکردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانە کە پشكی سه‌ره‌كیان هەیە له‌ناو كۆمپانیاكه‌داو شاسوار تەنها کرێگرتەیەکی ئەوانە.

سه‌رچاوه‌کە تایبەت بۆ هەواڵ پرێس ڕایگەیاند: کۆمپانیای نالیا و چاڤی موڵکی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و گۆڕانەو تەنها له‌ رووکه‌شدا (شاسوار واحید که‌بابچی) خاوه‌نیه‌تی.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ به‌ڵگه‌وە ناوی ئه‌و بەرپرسانەی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا دەکات کە خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەن، لەوانە.

١/ عومه‌ر فه‌تاح، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، که‌ پێشتر سه‌رۆکی ئیداره‌ی سلێمانی و دواتریش جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێم بوو.

٢/ نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆکی حزبی گۆڕان و پێشتر جێگری جه‌لال تاڵه‌بانی بوو.

٣/ به‌رهه‌م ساڵح، جێگری جه‌لال تاڵه‌بانی “به‌ڵام ئێستا هێرۆی ژنی تاڵه‌بانی ده‌ریکرووه‌”. دکتۆر به‌رهه‌م پێشتر سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بوو.

٤/ به‌مدواییانه‌، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رێژه‌ی ٣٠٪ی که‌ناڵی نالیا NRTی کڕیووه‌.

chaviiiiiiiii-600x330

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

عەلی باپیر بە دەستی خۆی سێ كەسی کوشتووە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
ئەندامێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی مەحكومە بە كوشتنی سێ كەس بە دەستی خۆی، كە هەوڵدەدات مێژوویی رووداوەكە بگۆڕێت و بیشارێتەوە.

ئەندامێكی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكدا، نەویست ناوی بڵاو بكەینەوە، رایگەیاند، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئێستا بە دەنگی بەرز هاوار دەكات، بكوژی سێ كەسە بە دەستی خۆی كە ئاشكران و خەڵك دەزانن لەسەر چی كوشتوویانیەتی.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند، عەلی باپیر لە ساڵی 1989 لە ماڵی عەباس بایز بالۆغا لە گوندێكی پیرانشار، لە گفتۆگۆیەكدا لەگەڵ سەید مستەفا رانیەیی ناسراو بوو بە(محەمەد مەهدی) شكستیهێنا و دەمانچەكەی دەرهێنا و گوتی: بەدەستی خۆم دەتكوژم، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە، لە ساڵی 1992 سەید مستەفای داوات هەولێر كرد و زۆر بە نامەردانە بەدەستی خۆی كوشتی.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە دەڵێت: عەلی باپیر بەچ ئایەتێك و بەڵگەیەك دەیسەلمێنێ نوێنەری خوای گەورەیە كە رۆح لە خەڵك وەربگرێت و بە دڕندەیی و نامەردی بیانكوژێت؟

هەروەك ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە، ئێمە دەزانین عەلی باپیر لەسەرچی براكەی خۆی كوشت؟ ئەگەر سوورە لەسەر ئەوەی بەهۆی بەعسیبوونەوە بێت، ئەوا دەبوو خۆی بكوشتایە كە بەڵگەكان ئاشكرا بوون كە خۆی بەعسی بوون، لێرە براكەی لەبەر ژنەكەی كوشت، دووەمیشیان: بە شاهیدی برای بەڕێزمان ئیسحان مەلا عەلی لە كەناڵیNRT قورئانی پیرۆزیی دەرهێنا و گوتی: لە ناو بزووتنەوەیش بوو عەلی باپیر كاری بۆ بەعس دەكرد و بەعسی بووە.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە ئاماژەی بۆ ئەو بەڵگانە كرد دوای روخانی رژێمی بەعس كەوتە دەست میدیاكان كە ئاماژەن بەوەی دەزگای هەواڵگری بەعسی هاوكاری مادیی عەلی باپیر كردووە. هەروەك باسی لە هەڵوێستەكانی موشیر گەڵاڵیش كرد كە رایگەیاندبوو، عەلی باپیر بەعسی بووە و بەڵگەیشمان زۆرتر هەیە لەسەری.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە لە درێژەی هەڵدانەوەی مێژوویی رەشی عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشكرد، من دەپرسم عەلی باپیر، مەلا ئەمین لە گوندی هەنارەی لەبەرچی كوشت؟ با ئەوەیش بۆ خەڵك روون بكاتەوە.

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ، ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، ئێستا عەلی باپیر دژی دروستبوونی كیانێكی یاسایی و دەوڵەتدارییە، لەبەرئەوەی ئەگەر لەم وڵاتە یاسا بچەسپێت و پێگەی خۆی هەبێت و داواكاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت، پەلكێشی عەلی باپیر دەكرێت لەسەر كوشتنی ئەو خەڵكە بێتاوانانەی لە پێناو غەریزەی سێكسی و غەریزەیی دەسەڵاتگرتنە دەست كوشتوویانیەتی.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت

Hewalpress

هەواڵ پرێس
بەڕێوەبەری پێشووی (سی ئای ئەی) رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، بەڵام ئێستا کاتی ئەو هەنگاوە نییە.

ژەنەڕاڵ دەیڤد پێترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووی CIA روونیکردەوە، گەلی کورد مافی خۆیەتی داوای سەربەخۆیی بکات، بەڵام دەبێ پێش ئەوەی ئەم هەنگاوە بنێت، دەبێ رێککەوتنێک لەگەڵ عێراق و تورکیا بکات، بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی کەم بکاتەوە.

پێترایۆس رایگەیاند، دەبێ سەرکردایەتی کوردستان بە جدی لەبارەی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن، چونکە رێگەی سەرەکی بەرەو سەربەخۆیی بەغدایە و هەروەها دەبێ تورکیاش لەسەر ئەو پرسە بە تەواوی تێبگەیێندرێت.

پێترایۆس یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی پرسی سەربەخۆیی بۆ نزمی نرخی نەوت گەڕاندەوە و روونیکردەوە، کوردستان دەبێ ئەو کاتە بڕیاری سەربەخۆیی بدات کە نرخی نەوت بگاتە سەرووی سەد دۆلار و رۆژانەش زیاد لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

شاسوار مافیایەو دەستی لەپشتە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
دلێر مەحمود، خاوەن پشکی چاڤی لاند لە لێدوانێکدا رایگەیاند: داوای وەرگرتنی مافی خۆمان دەکەین لە شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی گرووپی کۆمپانیا کانی نالیا .”

گوتیشی:” خودی خۆم سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ بە بڕی 10 ملیون دینار پشکم کڕیوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ قازانجێکم نەکردووە، لە کاتێکدا ئێمە بەڵگەمان لەبەردەستە ساڵانە ئەو پڕۆژەیە قازانجێکی زۆر دەکات، بەڵام خاوەنی ئەو پڕۆژەیە شاسوار عەبدولواحید نە ئەمادەیە پارەی خەڵکی ھەژار بداتەوە و نە ئامادەشە قازانجی ئەو پڕۆژەیە بدات بە خاوەن پشکەکان. ”

ڕونیشی کردەوە:” خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا دەستی لە پشتە، بۆیە بێمنەتە بەرانبەر خاوەن پشکەکان لە کاتێکدا نزیکەی 10 ھەزار ھاووڵاتی مافی خوراوە و لەلایەن شاسوار عەبدولواحید خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی نالیاوە دەست بەسەر پارەکەیاندا گیراوە.”

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

سۆران عومەر دان بەوەدادەنێت کە سیخوڕی ئێرانەو پیاوی لاهور شێخ جەنگییە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا وەڵامی مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام دەداتەوە و ئەوەش ڕەت ناکاتەوە کە : ”سیخوڕی ئێران و پیاوی لاهوری شێخ جەنگییە“.

پاش ئەوەی مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئەوەی ڕاگەیاند کە سۆران عومەر ”جاسووسی ئێرانە و پیاوی لاهوری شێخ جەنگییە“. لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی بەشێک لە تۆمەتەکانی ڕەت کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە کە سەردانەکەی بۆ ماڵی ئەبو موسعەب زەرقاوی، سەرکردەی کوژراوی قاعیدە، پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانییەوە هەبووە و دوو ساڵ دوای کۆچی دواییەکەی، چووە بۆ ئوردن و بۆ سیخوڕی کردن سەردانی ماڵی ئەبو محەمەدی مەقدیسی نەکردووە.

لە کاتێکدا ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی قسەکانی مەلا کرێکار بە ”تۆمەت و بوختان“ دادەنێت، وەڵامی ئەو قسەیەی ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام ناداتەوە کە گوتبووی، سۆران عومەر ”جاسووسی ئێرانە و پیاوی لاهووری شێخ جەنگییە“.

لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەیدا مەلا کرێکار ڕایگەیاندبوو کە سۆران عومەر ”سامریی موسوڵمانانە“ و نابێ کەس بڕوای پێ بکات و گوتبووی، سۆران عومەر بەشداریی پرسەی زەرقاوی کردووە و وێنەیەکی خۆی و مەلا کرێکاری بەکار هێناوە تاوەکوو بنەماڵەی ئەبو محەمەدی مەقدیسی باوەڕی پێ بکەن.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت