دالای‌ لاما كابۆسی چین

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون
لێپرسراوانی چین سزای‌ نوێ‌ له‌دژی رێبه‌ری‌ روحی‌ دانیشتوانی هه‌رێمی تبت ده‌گرنه‌به‌ر به‌هۆی زیادبونی هه‌وادارنییه‌وه‌. فه‌ریق حه‌بیب سه‌رباری‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ راگه‌یاندن بۆ شێواندنی‌ ناوبانگی‌ دالای‌ لاما پێشه‌وای‌ رۆحی‌ تبتییه‌كان، به‌ڵام هێشتا ئه‌و، ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژمونێكی‌ به‌هێزی‌ له‌هه‌رێمی‌ تپتی‌ چیندا هه‌یه‌‌و خه‌ریكه‌ هه‌ژمونه‌كه‌ی‌ دزه‌ده‌كاته‌ نێو ماڵی‌ به‌رپرسانی‌ پارت‌و ده‌وڵه‌تی‌ چینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی‌ منداڵ‌و كه‌سوكاره‌كانییانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای‌ له‌ده‌وڵه‌ت كردوه‌ […]

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو

عه‌بادی‌ گۆڕانكاری‌ له‌پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌دا ده‌كات.. نرخی‌ خه‌مڵێنراوی‌ نه‌وت له‌به‌رده‌م نه‌شته‌ری‌ په‌رله‌ماندا

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون
هاوڵاتی‌ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌ به‌ئاڕاسته‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ خه‌مڵێنراوی‌ نه‌وت له‌پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2016، هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانیش به‌نیازی‌ گۆڕانكاریكردنه‌ له‌پڕۆژه‌كه‌دا. مانگی‌ رابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2016ی‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان كردو په‌رله‌مانیش خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ كردووه‌. به‌پێی پڕۆژه‌كه‌، قه‌باره‌ی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ داهاتوی‌ عێراق 106 تریلیۆن دینار ده‌بێت به‌ 23 تریلیۆن دینار كورتهێنانه‌وه‌، پشكی‌ […]

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو

پێدانی‌ بنه‌تۆو به‌جوتیاران كه‌مده‌كرێته‌وه‌

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون
له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ چاوی‌ له‌به‌رهه‌می‌ زیاتری‌ گه‌نمه‌ به‌ڵام رێژه‌ی‌ پێدانی‌ بنه‌تۆوی‌ كه‌مكردۆته‌وه‌. سه‌رچین ساڵح وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پێدانی‌ بنه‌تۆوی‌ به‌جوتیاران بۆ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ كه‌مكردۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌مساڵی‌ وه‌رزی‌ چاندن چاوی‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی‌ گه‌نمی‌ زیاتره‌. به‌شێكی‌ زۆر له‌جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌م مانگه‌داو له‌گه‌ڵ بارینی‌ بارانی‌ په‌ڵه‌، ده‌ستیانكرد به‌كێڵان‌و چاندنی‌ زه‌ویه‌كانیان به‌گه‌نم‌و جۆ. هه‌رچه‌نده‌ […]

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو

كه‌س نه‌چووه‌ به‌لای‌ “ئافره‌ته‌ سوتێنراوه‌كه‌وه‌”

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون
سێ‌ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌گوندێكی‌ نزیكی‌ سلێمانی‌ دۆزرایه‌وه‌‌و تائێستا كه‌سوكاری‌ له‌پزیشكی‌ داد وه‌ریاننه‌گرتۆته‌وه‌. هاوڵاتی‌ ته‌رمی‌ ئافره‌تێك به‌سوتێنراوی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژه‌ له‌ساردكه‌ره‌وه‌كانی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانیه‌‌و هیچ كه‌سێكیش خۆی‌ نه‌كردوه‌ به‌خاوه‌نی‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی‌ بۆنه‌كه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌. هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی‌ یه‌كێك له‌گونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت، شه‌ممه‌ 14ی‌ ئه‌م مانگه‌، پۆلیسی ناحیه‌كه‌ له‌بونی‌ ته‌رمێك له‌نێوان […]

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو

شه‌وه‌ پڕ له‌توندوتیژیه‌كه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون
ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ تۆمه‌تباركراون له‌روداوه‌كه‌دا فه‌سڵ ده‌كرێن‌و نزیكه‌ی‌ 50 هه‌زار دۆلاریش زیان به‌ر كه‌مپه‌كه‌ كه‌وتووه‌. هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د توانا محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌و ده‌یان خوێندكاره‌ی‌ تۆمه‌تبارده‌كرێن به‌توندوتیژیه‌كانی‌ كه‌مپی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، له‌باری‌ یه‌كلاییبونه‌وه‌شدا بڕیاره‌ فه‌سڵ بكرێن، له‌كاتێكدا ئه‌و بێئاگایی‌ خۆی‌ له‌هۆكاری‌ دروستبونی‌ بارگرژیه‌كان نیشانده‌دات‌و ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌كه‌یان بۆ ده‌رماڵه‌‌و خزمه‌تگوزاری‌ بووه‌. كاتژمێر 9ی شه‌وی 14ی مانگ، به‌شێك له‌خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی […]

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو

چیرۆكی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌رێم لێڵ ده‌بێت

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون
رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ پاشه‌كشێی‌ دیموكراسی‌‌و سیاسی‌‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كات. هاوڵاتی‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق له‌دوای نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوه‌وه‌وه‌ك لێشاوێكی وێرانكه‌ر بوه‌، واشنتۆن به‌لابردنی سه‌دام حسێنی‌ سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ به‌عس ته‌نیا عێراقی راده‌ستی ئه‌جێندای ئێران نه‌كرد، به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ی خسته‌ ئاژاوه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ركه‌وتنی‌ گروپی‌ داعش ته‌نیا ده‌رهاویشته‌یه‌كی نوێی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌. گه‌شه‌پێدان‌و ژیانی مه‌سیحیه‌كان‌و ره‌وشی ئافره‌ت له‌ژێر […]

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو

هه‌رێم كه‌مال ئاغا به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دهۆكی‌ یه‌كێتی‌: ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ له‌شه‌نگال كردی‌ ناشرینكردنی‌ شانازیه‌كانی‌ خۆشیانه‌

مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون

haaa

haaaسازدانی‌ فه‌رمان سادق

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دهۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، ره‌خنه‌ له‌هه‌ڵسوكه‌وتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌گرێت له‌پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ شه‌نگال، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌و جیاكارییه‌ی‌ له‌زرگاكردنی‌ قه‌زاكه‌دا شه‌نگال بینرا دوباره‌ ببێته‌وه‌ خراپه‌، ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ له‌شه‌نگال كردی‌ ناشرینكردنی‌ شانازیه‌كانی‌ خۆشیانه‌”.

هه‌ینی‌ رابردو 13ی‌ ئه‌م مانگه‌، پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ قه‌زای‌ شه‌نگالی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدرا‌و دواتر شه‌ڕی‌ راگه‌یاندنی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا له‌نێوان پارتی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌‌و په‌كه‌كه‌، ده‌رباره‌ی‌ به‌شداری‌ هێزه‌كانیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیه‌و به‌شداربوه‌ له‌رزگاكردنی‌ شه‌نگالدا، له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ هاوڵاتیدا وتی‌ ” قۆرغكردنی‌ راگه‌یاندنی‌ شه‌ڕی‌ شه‌نگال بۆ ئه‌وه‌بوو راستیه‌كان بشێوێندرێت”.

 

هاوڵاتی‌: ئێوه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ 70ی‌ یه‌كێتی‌ به‌شداربون له‌پڕۆسه‌ی‌ رزگاركردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال، پێتوایه‌ پڕۆسه‌یه‌كی‌ رێكخراو بوو؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: رزگاركردنی‌ شه‌نگال سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ بو بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، چونكه‌ شه‌نگال ته‌نیا قه‌زایه‌ك نیه‌ به‌ڵكو بۆته‌ چیرۆكێكی‌ مه‌زن‌و دڵته‌زێنی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ جینۆسایدكردنی‌ برایانی‌ ئێزیدی بو به‌قێزه‌ونترین‌و ناشرینترین كرده‌وه‌ی‌ دڕندانه‌وه‌ی‌ چه‌ته‌كانی‌ داعش‌و شۆڤێنیه‌كانی‌ عه‌ره‌ب كه‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ نیشانیاندا، رزگاركردنی‌ شه‌نگال جگه‌ له‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ له‌شوڤێنیه‌كانی‌ عه‌ره‌ب پاككرایه‌وه‌، هاوكات بڕینی‌ شاده‌ماری‌ داعش بوو له‌نێوان سوریاو عێراقدا كه‌ له‌ڕوی‌ ئابوریه‌وه‌ بازرگانیه‌كی‌ زۆریان له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌كرد، بۆیه‌ ئێستا ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ست هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستاندایه‌، كارئاسانی‌ ده‌كات بۆ رزگاركردنی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌و بڕینی‌ چه‌ند رێگایه‌كی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ داعش به‌كاریانده‌هێنێت، له‌وانه‌ بڕینی‌ رێگه‌ی‌ نیوان ته‌له‌عفه‌رو به‌عاج كه‌دو قه‌زای‌ گه‌وره‌ن، بێگومان پڕۆسه‌كه‌ ده‌توانین بڵێین رێكخراو بوو كه‌ هه‌مو هێزه‌ كوردییه‌كان به‌شدارییان تێداكرد، ئه‌گه‌رچی‌ هه‌مو پڕۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كه‌موكوڕی‌ هه‌یه‌، به‌لاَم ته‌نیا شه‌نگال رزگار نه‌كرا، به‌ڵكو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش رزگار كراوه‌و ده‌بێت چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش رزگار بكرێت.

هاوڵاتی‌: رۆڵی‌ یه‌كێتی‌ چۆن بوو؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بیستمان كه‌ ته‌نیا پارتی‌ به‌شداریكردوه‌، ئه‌مه‌ راست نیه‌، به‌ڵكو هه‌مو هێزه‌كان به‌شدارییان كردوه‌، وه‌ك یه‌كێتی‌ چوار لیوای‌ هاوبه‌ش كه‌ هه‌موی‌ هێزی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌شدارییان كردوه‌، جگه‌ له‌مه‌ش هێزه‌كانی‌ لیوای‌ (111)ی‌ یه‌كه‌ی‌ حه‌فتا، مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ دهۆك‌و موسڵ‌و شه‌نگال به‌شدارییان تێدا كردوه‌، به‌لاَم پێمانخۆشه‌ بڵێین هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، پێویستیشه‌ هه‌مو راگه‌یاندنه‌كان به‌سه‌ركه‌وتنێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی باسی بكه‌ن نه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی‌ حزبی‌.

هاوڵاتی‌: به‌لاَم له‌هه‌ندێ شوێن‌و كه‌ناڵی‌ دیكه‌ به‌جۆرێكی‌ دیكه‌ باسكرا، ده‌مه‌وێت بڵێم له‌چیدا گله‌ییاتان هه‌یه‌ كاتێك مه‌كته‌بی‌ سیاسی یه‌كێتی‌ دوو به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: پڕۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ خاك‌و نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌ركی‌ هه‌مو هێزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ به‌تایبه‌تی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش منه‌تی‌ تێدا نیه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌شێوێندرێت ئه‌وه‌یه‌ هێزێكی‌ كوردی‌ له‌كه‌ركوك‌و مه‌خمورو جه‌له‌ولاو شه‌نگال‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ به‌شداریكردوه‌و رۆڵی‌ كاریگه‌ریان هه‌بوه‌، ناكرێت رۆڵیان نادیده‌ بگیردرێت، له‌بیرمانه‌ له‌شاخی‌ شه‌نگال به‌سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ی‌ ئێزیدی گیریانخوارد بوو، به‌لاَم یه‌كه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل له‌دیوی‌ رۆژئاوا خۆیان گه‌یانده‌ ئه‌و شاخه‌و رێگه‌یان كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان توشی‌ شكستێكی‌ گه‌وره‌ هاتبوو، به‌لاَم ئه‌وان به‌قوربانیه‌كی‌ زۆره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌یان تۆمار كرد، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مومان ئه‌وه‌ به‌گه‌وره‌ییه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین‌و ئه‌وه‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، خه‌باتی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، شه‌ڕڤان‌و گه‌ریلایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كورد له‌ناوه‌نده‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان هێزێك‌و هاوپه‌یمانیه‌كی‌ سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانانه‌ بۆ لێدانی‌ داعش، بۆیه‌ نابێت ئێمه‌ له‌ناوبانگی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، گه‌ریلاو شه‌ڕڤان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، به‌هێزیمان له‌به‌یه‌كه‌وه‌بونمان دایه‌، بۆیه‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌وێدایه‌ جیاكاری‌ بكه‌یت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ په‌رچه‌كردار، بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتی‌ پێمان ناخۆشه‌ وه‌ها باسده‌كرێت، ئێمه‌ ده‌ڵێین هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی‌ تۆماركردوه‌، به‌لاَم هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ شه‌نگال، گه‌ریلاو شه‌ڕڤانیش به‌شداربون.

هاوڵاتی‌: ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ له‌راگه‌یاندندا ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن نیشاندرا، هه‌ڵوێستی‌ ئێوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ چیه‌؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: هه‌ر حزبێك خۆی‌ به‌خاوه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد بزانێت ده‌بێت مه‌زنتر سه‌یر بكات‌و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد بزانێت نه‌ك حزبێك، جگه‌ له‌مه‌ش رێگریكردن له‌كه‌ناڵه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ كارێكه‌ دیار بوو ده‌یانویست پڕۆسه‌كه‌ به‌حزبی‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌.

هاوڵاتی‌: كه‌واته‌ ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو بووه‌؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئێمه‌ ده‌ڵێین هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌و ناوانه‌ (وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، یه‌كه‌ی‌ حه‌فتا، یه‌كه‌ی‌ هه‌شتا) به‌شدارییان كردوه‌، بۆیه‌ وێنه‌و ڤیدیۆكانی‌ هه‌ن نیشانیده‌ده‌ن كه‌ كێ به‌شداریكردوه‌و راسته‌یه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌بێت، جگه‌ له‌مه‌ش ئێستا وا له‌شه‌نگاله‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ قسه‌ ده‌كه‌م.

هاوڵاتی‌: به‌شداری‌ گه‌ریلاو شه‌ڕڤان له‌چ ئاستێكدا بوو؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئه‌وانیش به‌شدارییان تێداكرد، به‌لاَم راگه‌یاندنی‌ ئه‌وانیش هه‌ندێ چه‌واشه‌كارییان كرد كاتێك ته‌نیا خۆیان نیشانده‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌وانیش به‌ته‌نیا نه‌بون.

هاوڵاتی‌: پێتوانیه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان په‌رچه‌كردار بێت كاتێك بارزانی‌ باسی‌ رۆڵی‌ ئه‌وانی‌ نه‌كرد؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: منیش وایده‌بینم، به‌تایبه‌ت كاتێك لایه‌نێك ته‌نیا باسی‌ خۆی‌ بكات ئه‌وا لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش په‌رچه‌كرداریان ده‌بێت.

هاوڵاتی‌: به‌لاَم پارتی‌ ده‌ڵێت رێگریی نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ كراوه‌ ویستویانه‌ راستیه‌كان به‌خه‌ڵكی‌ خۆیان نیشانبده‌ن نه‌ك بشێوێندرێت؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: من به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی‌ ده‌بینم، بۆیه‌ ده‌ڵێم رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی‌ راسته‌، قۆرغكردنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ راستیه‌كان بشێوێندرێت، ئه‌گینا راگه‌یاندنی‌ حزبێكی‌ هاوپه‌یمان‌و هاوبه‌ش له‌حكومه‌ت كه‌ چه‌ندان ئه‌ركی هاوبه‌شمان له‌به‌رده‌مدایه‌ له‌داهاتودا، چۆن ده‌كرێت رێگری‌ له‌كه‌ناڵی‌ ئه‌و حزبه‌ هاوپه‌یمانه‌ت بكه‌یت كه‌ هێزێكی‌ زۆریشی‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ كردی‌ ناشرینكردنی‌ شانازیه‌كانی‌ خۆشیانه‌ كه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردیان.

هاوڵاتی‌: ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی رۆڵی‌ لایه‌نه‌كان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بۆ داهاتوو كاریگه‌ری‌ چی‌ ده‌بێت؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: شه‌نگال برینێكی‌ قوڵه‌ كه‌ تائێستا هه‌ندێ له‌ژنانی‌ ئێزیدی‌ بارمته‌ن لای داعش، پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال كه‌ ده‌سته‌ خوشكی‌ كۆبانێ-یه‌، هاوسۆزیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆر زیاتر له‌كۆبانێ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆمه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگری‌‌و جیاكارییه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا هه‌م خه‌ڵكی‌ شه‌نگال‌و هه‌میش كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی بێ تاقه‌ت ده‌كات‌و كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌ بێت كه‌ له‌رزگاركردنی‌ شه‌نگال ئه‌و جیاكارییانه‌ كران‌و له‌داهاتودا دوباره‌ ببنه‌وه‌، ئه‌وا شه‌نگال زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت‌و كارێكی‌ خراپیش ده‌بێت.

هاوڵاتی‌: هه‌نگاوی‌ داهاتو چیه‌، ده‌چنه‌ ته‌له‌عفه‌ر؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: ئارامی‌ له‌شه‌نگال دروست نابێت به‌بێ پاككردنه‌وه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌ چه‌ند ئۆردوگایه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، تا قه‌زای‌ به‌عاج‌و ته‌له‌عفه‌ر نه‌شكێندرێت ئه‌وا شه‌نگال ئارامی‌ لێ دروست نابێت.

هاوڵاتی‌: سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت رایگه‌یاند كه‌ شه‌نگال ده‌كه‌ن به‌پارێزگا، پێتوایه‌ پرسێكی‌ وه‌ها ئاسانه‌ كه‌ هێشتا له‌چوارچێوه‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 دایه‌؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: پێشتریش بیرۆكه‌ی‌ بونه‌ پارێزگا بۆ شه‌نگال‌و ته‌له‌عفه‌ر هه‌بو، پێویستده‌كات هه‌ماهه‌نگی‌ باش هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق چونكه‌ ناوچه‌كه‌ خه‌ڵكی‌ تێكه‌لاَوی‌ تێدایه‌، جگه‌ له‌مه‌ش حكومه‌تی‌ عێراق نه‌یتوانیوه‌ پارێزگاری‌ له‌و ناوچانه‌ بكات‌و خزمه‌تگوزاری‌ بۆ بهێنێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ڕوی‌ ده‌ستورییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌بێت كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش له‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ جدی بێت‌و كاتی‌ هاتوه‌، ئه‌گه‌ریش له‌داهاتودا شیعه‌كان داوایانكرد ته‌له‌عفه‌ر بكرێت به‌پارێزگا یان شه‌نگال‌و ته‌له‌عفه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بكرێن به‌پارێزگا، ئه‌مه‌ باشتریش ده‌بێت، به‌لاَم له‌هه‌موی‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ شه‌نگال بكرێت به‌پارێزگا.

هاوڵاتی‌:پێشبینی‌ هه‌بونی‌ بیرۆكه‌یه‌كی‌ پێشوه‌خت له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌؟

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: نه‌خێر، به‌لاَم له‌ڕابردودا بیرۆكه‌ هه‌بوه‌، ئێستاش به‌پارێزگابونی‌ شه‌نگال بوه‌ به‌دیفاكتۆو رێگه‌ی‌ دیكه‌ نیه‌، چونكه‌ چۆن ده‌توانرێت له‌داهاتودا خه‌ڵكی‌ شه‌نگال له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری ژیان بگوزه‌رێنێت كه‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌ شۆڤێنیه‌كان هه‌مویان بون به‌داعش‌و هێرشیانكرده‌ سه‌ر شه‌نگال كه‌ سه‌دان ساڵ دراوسێی‌ یه‌كدی بون.

سه‌رچاوه‌ هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو