بارزانی بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات

nuche.net

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لە خوای گەورە داواکارە پشت و پەنای پێشمەرگە بێ و گەلی کوردستان، بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەم.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.

مسعود بارزانی

29ـ ڕەمەزان 1438 کۆچی

24ـ6ـ2017

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99122

ئەردۆغان: لە عێراق و سوریا سیناریۆی قەیران لە ئارادایە

nuche.net

نوچەنێت-مهر

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، وێڕای پیرۆزبایی بەم بۆنەوە، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گوتی، ئاگاداری پیلانەکان لە سوریا و عێراقین و هەوڵێک بۆ جێبەجیکردنی سیناریۆی پێکهێنانی قەیران لە ناوچەکە لە ئارادایە.

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دەڵێت، هەمووان ئاگاداری ئەم راستیە بن، کە تورکیا پاروویەک نییە، کە بەم گەمانە قووت بدرێت، ئێمە بە کردەوە وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە، کە دەیانهەوێ بە رێگای ئەم داو و پیلانانە تورکیا ناچار بکەن خۆی بە دەستەوە بدات.

جێی ئاماژەیە، رۆژی رابردووش، ئەردٶغان سەبارەی بە پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە سوریا هۆشداری دا و گوتی: هەموو جیهان ئاگادار بێت، ئەگەر ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی سوریا لە دوارۆژدا، وەک هەرەشەیەک بۆ سەر تورکیا دەربکەوێ، ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بەڕێوەمان برد، لە هەمان ئەو شوێنەش، کە مەترسیەکە سەرهەڵدەدات، بەڕێوەی دەبەین.

ئەردۆغان جەختیشی کردەوە، هاوبەشە ستراتژییەکانی ئێمە هاوکاری گروپە تیرۆرستییەکان دەکەن. سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن دەوڵەتی کوردی لە باکوری سوریا بێتە کایەوە.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99118

گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری قەڵادزێ دروست دەکات

nuche.net

 نوچەنێت: تایبەت 

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن ئێرانەوە، کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی شاری قەڵادزێ دروستبووە.

ئاوی زێی بچوك لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئەو زێیە له‌نزیك شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن  حکومەتی ئێرانه‌وه‌، زۆركه‌می كردووه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی “ئاوی خاس” دروستكردووه‌، كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ شاری قه‌لادزێ ده‌سته‌به‌رده‌كات و هەروەها بە هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەناوچەی پشدەر بەهۆیەوە ئاو دەدرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د.شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ رایگەیاند: بەهۆی گرتنەوەی ئەوە ئاوە لەبەنداوی کۆڵەسەر، له‌نزیك شاری سه‌رده‌شت، نزیکەی لە 60% بۆ 70% ئاوی زێی بچوك بەراورد بەشاڵانی پێشووتر کەمیکردووە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر دەڤەری پشدەر دروستکردووە و بەهۆیەوە کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی شاری قەڵادزێ دروستبووە، چونکە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ لەسەر ئەو زێیە دابین دەکرێت.

شوان قەڵادزەیی هەروەها گوتیشی “به‌هۆی كه‌می ئاوی زێیه‌كه‌وه‌، ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌ڵادزێ به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی قه‌وزه‌ و به‌كتریاوه‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌ده‌ستداوه‌ و تام و بۆن و ره‌نگی گۆڕاوه، کە ئەمەش نیگەرانی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە”.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئاوەکە هێندە کەمی کردووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی قه‌ڵادزێی ناچاركردووه‌، کە بە شۆڤڵ کاری لێبکەن و به‌نداوێكی كاتی به‌مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌نزیك پڕۆژه‌كه‌ دروستبكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی ئیسلامی هۆشداری دەدات لەوەی، کە ئەگەر کێشەی ئاوی زێی بچوك چارەسەر نەکرێت، بەسەدان کیلۆمەتر دووجا زەوی کشتوکاڵی، لە ناوچەکانی پشدەر و بتوێن، لەمەترسیدایە بەهۆی بێئاویەوە. جه‌ختی لەوەشکردەوە‌، كه پێویسته‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێران و شاره‌وانی سه‌رده‌شت به‌تایبه‌ت، مافی دراوسێیه‌تی بپارێزن و بڕیاری كردنه‌وه‌ی زێی بچوك بده‌ن”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99117

نێچیرڤان بارزانى هیوادارە جەژن ببێته‌ هانده‌ری یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان

nuche.net

نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، هیوادارە ئه‌م جه‌ژنه‌ وه‌ك چۆن له‌ ژیانى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا جه‌ژنى ئاشته‌وایى و پێكهاتنه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌موو رووه‌كانى دیكه‌شه‌وه‌ ببێته‌ هانده‌ر و هه‌ڵگرى ئاشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئاواتەخوازیشە هه‌موومان جه‌ژن و یاد و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ دۆخێكى باشتر و له‌ كوردستانێكدا بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ته‌واوى مافه‌ ره‌واكانى گه‌لى كوردستانى تێدا به‌دیهاتبێت.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانى:

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و گیانفیداكانى، ئینجا له‌ هه‌موو خوشك و برایانى موسڵمانى كوردستان و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى جه‌ژنێكى شاد و پشوویه‌كى ئارامیان بۆ ده‌خوازم.

له‌م جه‌ژنه‌دا به‌وپه‌ڕى شكۆدارى و پێزانینه‌وه‌ یادى ئازیزان، ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین كه‌ مه‌ردانه‌ گیان و خوێنى خۆیان به‌ كوردستان و پاراستنى گه‌له‌كه‌مان به‌خشى تاكو ڕۆڵه‌كانى كوردستان له‌ ئارامیدا بژین و له‌ سایه‌ى قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانى ئه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر هه‌نگاو بنێن.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ وه‌ك چۆن له‌ ژیانى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا جه‌ژنى ئاشته‌وایى و پێكهاتنه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كانى دیكه‌شه‌وه‌ ببێته‌ هانده‌ر و هه‌ڵگرى ئاشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان و هه‌موومان جه‌ژن و یاد و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ دۆخێكى باشتر و له‌ كوردستانێكدا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ته‌واوى مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستانى تیادا به‌دى هاتبێت.

دووباره‌ جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى، هه‌ر له‌ كامه‌رانیدا بن.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان
24.6.2017

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99113

ئەنوەر قەرقاش: ئەگەر قەتەر ملکەچ نەبێ، رێگایەکی دیکە دەگرینە بەر

nuche.net

نوچە-یۆرۆ نیوز

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات هۆشداری دەدتە قەتەر و دەڵێت: ئەگەرچی ئامانجی وڵاتانی عەرەبی لە گەمارۆکانیان بۆ سەر قەتەر، گوشار خستنە سەر ئەم وڵاتەیە، بەڵام ئەگەر قەتەر ملکەچ داواکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی نەبێت، تەنها چارەسەر ئەوەیە، کە رێگایەکی دیکە بگرینە بەردەم.

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات جەخت دەکاتەوە، کە ئەگەر قەتەر ئۆلتیماتۆمی 10 رۆژی ئیمارات، سعودیە، میسر و بەحرێن، بە جێنەگەیەنی و 13 مەرجەکەی ئەم وڵاتانە لەبەرچاو نەگرێ، دۆحە دەبی چاوەرێی کاردانەوەی و بڕیاری توندتری ئەم وڵاتانە بکات.

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات راشیگەیاندووە، ئەولەوییەتی یەکەم بۆ ئێمە هەوڵە دیپلۆماسیانەیە. دەشلێت، ئاشکرابوونی 13 مەرجەکەی ئەم چوار وڵاتە عەرەبیە و دزەکردنی بۆ ناو میدیاکانی جیهانی و بە میدیایی کردنیان ئیمکانی گەیشتن بە رێککەوتنی دژواتر کردووە.

ئەم بەرپرسەی ئیمارات جەختیش دەکاتەوە، کە ئامانجی گەمارۆکانی سەر قەتەر، گۆڕینی رەفتاری دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە، نەک گۆڕینی رژێم و حکومەتەکەی.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99103

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم هۆشداریی دەداتە خاوەن هۆتێل و مۆتێلەکان 

nuche.net

نوچەنێت

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کەپەشیمانبوونەوەی هەندێ لە خاوەن هۆتێل و مۆتێلەکان لە گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەشتیاری، کاریگەری نەرێنیان لەسەر جوڵەی گەشتیاری دەبێت و دەشڵێت “بۆرێگریکردن لەوکارە رێکاری پێویست دەگرنەبەر”.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەهۆی هاتنی ژمارەی زۆری گەشتیاران بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان، زانیاریمان پێگەیشتووە هەندێك هۆتێل و مۆتێل بۆ مەبەستی قازانجی کاتی لە گرێبەستەکانی خۆیان پەشیمان دەبنەوە، کە پێشتر لە گەڵ كۆمپانیاكانی گەشتیاری واژویان کردووە”.

دەستەی گەشتوگوزار باس لە کاریگەری نەرێنییەکانی ئەو کردەوانە دەکات لە جووڵەی گەشتیاری و دەڵێت “سەرنجتان رادەكێشین ئەم بابەتە زیانێكی زۆری هەیە بۆ ئایندەی هۆتێل و مۆتێل و ناوبانگی گەشتیاری هەرێم و کاریگەری نیگەتیڤی بۆ سەر جوڵەی گەشتیاری دەبێت”.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیێندراوەکەدا هۆشداریی دەدات لەوەی، کە رێکاریی پێویست دەگیرێتە بەر ئەگەر بەردەوام بن و رایگەیاند “داوادەکەین هەموو لایەک پابەندبن بەو گرێبەستانەی كردووتانە، بەپێچەوانەوە دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆ مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ، رێکاری پێویست دەگرێتەبەر”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99108

واشنتۆن عێراق و میانمار لە لیستی رەش دەردێنێ

nuche.net

نوچەنێت-مشرق

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو وڵاتی عێراق و میانمار لە لیستی رەش دەردێنێ.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەم وڵاتە، عێراق و میانمار لە لیستی ئەو وڵاتانەی، کە منداڵان وەک سەرباز بەکار دێنن، دەردێنێ.

هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی ناوی عێراق و میانمار لە لیستی رەش لە کاتێکدایە، کە چالاکان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، ئیدارەی ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە زیاتر ئەولەویەت بە پرسە ئەمنی و دیپلۆماسییەکان دەدات.

سەرچاوەکان لە ئەمریکا باس لەوە دەکەن، کە ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە شارەزایان نوسینگەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرامبەر بەم بڕیارە هەڵویستیان وەرگرتووە و رەخنەی توندیان ئاراستەی ئەم وەزارەتە کردووە.

19441080_1706269752720068_1437828975_n 19477993_1706269486053428_1004585072_n 19239753_1706269482720095_696488866_n

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=99102