تورکیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی داخست

naxshin

images

فاروق عومەر – زاخۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە، تورکیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی بەڕووی گەشتیارانی هەرێمدا داخست لەبەر دۆخی ئەمنی.

پەیامنێری NRT ڕایگەیاند، بەپێی سەرچاوە نافەرمیەکان، هۆکاری داخستنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەلایەن تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی شەڕ لە ناوچەکانی جزیرە و سلۆپی، لەنێوان پەکەکە و تورکیادا.

ئاماژەی بەوەش کرد، داخستنی دەروازەکە لەبەر پاراستنی گیانی ئەو گەشتیارانەیە کە ڕوو لە تورکیا دەکەن.

هاوکات پەیامنێری NRT چەند جاریک پەیوەندی کرد بە سەرچاوە فەرمیەکانەوە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.

ش.ع
سه‌رچاوه‌ ماڵپەڕی نەخشین

درێژه‌ی بابه‌ت