جەژنتان پیرۆز

null@example.com (DLA22)

جەژنی رمەزان لە هەموو موسلمانان و کوردانی خۆشەویست پیرۆز بیت تایبەت ئەو بنەمالانەی کە ئیستا کەسیکیان لی شەهید بووە تایبەت ئەو مندالانەی کە ئیستا چاوەری باوکیان دەکەن لە شەر بیتەوە لە باوەشیان بگریت ، خوایە ئەم جەژنە ببیتە رۆژیک بۆ پیکەوە ژیانمان و چارەسەرکردنی هەموو کیشەکانمان و ئەم بارو دۆخەی ئیستا تییداینە باش بیت،بەو هیواییەی ئەم جەژنە هاندەری زیاتری پێكەوەژیانی ئاشتیانەو سەقامگیری زیاتری هەرێمەكەمان و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و مایەی خێروخۆشی هەموولایەك بێت هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌جوانترین چه‌پكه‌گوڵ و پێرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی مه‌کۆی زێڕین ده‌که‌ین
پیرۆززززە پیرۆزە جەژنی خۆشی و شادی
بەلام جەژنانەکەشم لەبیر مەکەن

سه‌رچاوه‌ ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨

درێژه‌ی بابه‌ت

هەموو مرۆڤێک

null@example.com (_.ZHINO._)


هەموو مرۆڤێک
رۆژێک دێت ئەگاتە ئەپەری بێ منەتی
واز لەو شتانە ئەهێنی کە رۆژێک لە رۆژان
بەوپەری وجودی خۆیەوە توند لە باوەشی گرتون
هەموو ئەو شتانەی لێی ئەترسێ بەسەری دێن
هەموو ئەو روداوانەی پێی وایە بەرگەی ناگرێ
ئەگەر روبدەن..رویاندا و بەرگەشی ئەگرێ
پێی وایە ژیان بۆ ئەو پارچە قوماشێکی رەشە
بەڵام بە مروری زەمەن لە کوێ وەستاوە
لە وێوە دەست دەکاتەوە بە ژیان
ئەوسا نە دڵی بەرۆشتنی کەس دائەخورپێ
نە بەهاتنی کەس خۆشحاڵ ئەبێ
لە هەموو ئەو شتانەت قەرارە رووبدەن بێ باک ئەبێ
تاکە شت ئەمێنێتەوە تا ئەوپەری دونیا لەگەڵمان ئەبێ
ئەو باوەرەی ناو دڵیەتی ئەو (خوایەی)دوای
هەموو یاخیبونێک و گوناهێک و زانینی هەموو شتێک ئامادەیە گوێت بۆ بگرێت و یارمەتیت بدات …

سه‌رچاوه‌ ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەی هـاودەمی ڕۆژگارچـۆنی بـی من ؟

null@example.com ((♥)SHAM(♥))

ئەی هـاودەمی ڕۆژگارچـۆنی بـی من ؟
ئەی خەم خۆرو دڵ نەواچۆنی بێ من ؟
مـن لـە ئامیزی پایز زەردم بی تۆ
تۆ لە ئامیزی بەهار چۆنی بی من ؟
.
مه‌ولانا

سه‌رچاوه‌ ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨

درێژه‌ی بابه‌ت

تۆ بۆ ئەوەی غەمبار نەبی…

null@example.com ((♥)SHAM(♥))

تۆ بۆ ئەوەی غەمبار نەبی…
کۆترەکان لەخۆت کۆ ئەکەیتەوە
بۆ ئەوەی تەنیا نەبی…
قسە لەگەڵ سنەوبەرەکانا ئەکەی
ئەستێرەکان ڕاو ئەنێت و ئاسمان پڕ ئەکەی لە مانگی تێکشکاو
خۆر دیل ئەکەیت و هەور ئەگریتە باوەش…
سەیری پەڕەسێلکەکان ئەکەیت و دڵت پڕ ئەبێت
نیگای قەلەڕەشەکان ئەکەیت و فرمێسک گۆنات تەڕ ئەکات…..
تۆ وایت
تۆ ئەتوانی ئاسمان جوانتر بکەی
تۆ ئەتوانی زەوی پڕکەی لە گوڵ
تۆ وایت…..
خەزان

سه‌رچاوه‌ ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨

درێژه‌ی بابه‌ت