چارەسەرکردنی کێشەی شەحن لە گالاکسیدا ..گرنگە

StiVn

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

سلاو هاوڕێییان ئەمجارەش باس لە کێشەیەک ئەکەین کە شەحن ئەیەین لە مۆبایلەکانمان ئەم کێشە دێتە پێشەوە

سەیری وێنەکان بکەن بە داگیرساو کوژاویەوە

كوردلووك

كوردلووك

سەرەتا ڤێرژنێک بدە لە مۆبایکلەت

ئەگەر چاک نەبو

شوێن شەحنەکەی بگۆڕە

ئەگەر چاک نەبو باتریەکەی بگۆڕە

ئەگەری زۆر هەیە لەم سێ حالەتەدا چاک بێت

ئەگەر چاک نەبو ئەکەوێتە سەر خەریتەکە

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=56239&goto=newpost

ئەزانی ئەمە چیە ؟!!! .

IbRaHiM ID45

ئەزانی ئەمە چیە ؟!!! .

ئەمە .هەموو ئاواتەکەی من بوو من + تۆ لەناو ماڵێک هەموو شەوێک بەبۆنی قژی مەست ببم و بخەوم هەموو ڕۆژێک کە چاو هەڵبێنم لەسەر باڵم بی بە بەیانی باشی تۆ هەستم بە دەستی تۆ نان بخۆم خۆشم بوێیت خۆشت بوێم بتپاڕێزم وەک ڕۆحی خۆم هەمیشە لە پێناو خۆشەویستیت بجەنگێم…..

بەڵام چیتکرد ؟! .

وێرانت کردم بەتەواوی لەناوت بردم وا دڵت شکاندم کە جێگەی ئەوەی تیا نەبێتەوە کەسێکم خۆش بوێ ! جێتهێشتم ! خۆپەرست بووی دڵ بەرد بویی بێ منەت بووی بەڵێ ئەمە تۆ بوی ! . .

كوردلووك

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=56238&goto=newpost

تۆ هێشتا هەیت …

IbRaHiM ID45

تۆ هێشتا هەیت … هێشتا لە دڵی منا شیرینترینی. لە دڵی منا ئازیزترینی. تۆ هێشتا ئەو دەستەی کە بە ئەسپایی دەستت گرتوم و نەزانانە شوێنت کەوتوم. هێشتا خەیاڵەکانت گەرمە، هێشتا ئەتوانی بمگریێنیت. نیگا ساردەکانت ئێستاش ئەمخەنە پێکەنین. تۆ هێشتا لە منا ماویت. لە منا برینێکی بێ دەرمانی. تۆ ئەو کڵپە ئاگرەی کە هەرچەند خۆڵی ڕۆژگارت بکەم بەسەرا، هێشتا خامۆش نابیت. تەواو نابیت. ئەگەر ئازارێک لەوسەری دونیاوە سەرێک لە من بدات، تۆش نەتناردبێت هێشتا پەیامێکی نەوتراوی تۆی پێیە. لە بیرهێنانەوەی بۆنی تۆ زیاتر هیچی تر نییە.

…..

كوردلووك

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=56237&goto=newpost

کراسە سورەکە

خـه‌زانــی گـوڵ

لە باخێكی سه‌وزدا
كه‌ شنه‌ با یاری به‌ كراسه‌ سوره‌ كورت و نه‌رمه‌كه‌ی ده‌كرد .
به‌ له‌نجه‌ سه‌مای ده‌كرد له‌گه‌ڵ تیشكی گه‌رمی خۆر و سه‌وزایی ، نه‌رم نه‌رم پێی به‌ گوڵه‌ نازنازه‌كاندا ده‌نا . په‌نجه‌ سپه‌كانی پێی له‌نێو سه‌وزایی ون ده‌بون بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك .. و بزه‌ ده‌كه‌وته‌ سه‌ر لێوه‌ سوره‌كه‌ی و ده‌كه‌وته‌وه‌ سه‌ما . ورد ورد وه‌نه‌وشه‌یه‌كی لێ كرده‌وه‌ و له‌ناو قژه‌ خورمایه‌كه‌ی ئاڵاند . سەما سەما تا هیلاک بوون سەمای کرد گوڵ له‌نێو قژه‌ خاوه‌كه‌ی كه‌وته‌ دامێنی . هه‌ر ئه‌وسا من عاشقی بوم كه كچانه‌ گریا بۆ به‌ربونه‌وه‌ی گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌ . بێ ئاگا له‌وه‌ی سه‌دجار دڵی من به‌ربوه‌وه‌ دامێنی .. !

ده‌روون اسماعیل

چه‌ند دێڒێك له‌ نوسینه‌وه‌ی خه‌یاڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوانزه‌ سه‌عات پشودانه‌ ..

له‌گه‌ڵ دەنگی كه‌مه‌ندی .. 😍

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=56234&goto=newpost

چه‌ند دێڒێكه‌ و هیچی تر …

خـه‌زانــی گـوڵ

به‌ شوێنت وێڵم . وێڵبوونێك جێ پێی خۆم ده‌كوتمه‌وه‌ .. له‌ بازنه‌یه‌كدام نه‌ به‌ كۆتا دێت نه‌ ده‌توانم لێی ده‌رباز ببم . ره‌نگه‌ عه‌شق هه‌ر ئه‌م بازنه‌ رسووایه‌بێت كه‌ منی گێژ كردووه‌ . هیلاك ده‌بم كه‌ ده‌بینم وێڵ بوون به شوێن تۆدا ته‌نها كوتانه‌وه‌ی جێ پێی خۆمه .. بەڵام بۆ ده‌بێت به‌م جۆره‌ رسوا ببم و بڒوا به‌خۆم بێنم كه‌ تۆ له‌م بازنه‌ تاریكه‌دا ده‌دۆزمه‌وه‌ .؟ …

ده‌رون اسماعیل

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=56233&goto=newpost