لەیلا قاسم و خالید خۆشناو، مووچەی قوربانی و جەللادەکەی!

عەمید خالید حەسەن تەھا ناسراو بە خالید خۆشناو، نووسەری ھۆنراوەی (زێڕە سەرۆکمان زێڕە … سەدام زێڕە)یە، لە ساڵی (١٩٨١)ەوە تا ڕوخانی سەدام لە ڕۆژی (٤.٩.٢٠٠٣)دا وەکو ئەفسەر، جەللاد و وەرگێڕی کوردی سەر بە مەنزومەی ئیستخباراتی شیمالی (منڤومە الإستخبارات الشمالیە) سەرەتا لە کەرکوک و لە (١٩٨٥) بەدواوە لە ھەولێر کاری دەکرد، ھەروەھا یەکێک بووە لە برادەرانی سەدام حوسێن (من ڕێدقاء ێدام حسین). عەمید خالید خۆشناو، لە ڕیزەکانی حزبی بەعس (عچو عامل) بووە و نووسەری پەرتووکی (تۆماری ڕەش – السجل الڕسود/ الکتاب الڕسود) و خاوەنی ھەواڵنامەیەکی تایبەت بە ھەواڵەکانی کوردستانی بووە بەناوی (رسالە الحقیقە – پەیامی ڕاستی)، کە لە بەغدا لەدژی کوردستان و کورد دەری دەکرد.
خالید خۆشناو، دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام و بەعس وەکو زۆربەی خۆفرۆش و سیخوڕەکانی سەدام و ڕژێمی بەعس سەنگەری گواستەوە بۆ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەسیف پیرمام (سڵاحەدین) کرا بە مامۆستای وانەی ئاسایشی نەتەوەیی (ڕلڕمن القومی). ھەر لەم ڕۆژانەشدا سەرەڕای پاشەڵی پیسی خۆی ئەم شەکرەی شکاندووە: (ھەر کوردێک پشتگیری ڕیفراندۆم نەکات جاش و زۆڵە کوردە)، ئەرێ دەبێ ئەو ھەستی بەخۆی نەکردبێ کە بۆ ماوەی نزیکەی (٣٠) ساڵی ڕێک جاش، زۆڵە کورد، سیخوڕ، خۆفرۆش، کرێگرتە، بەکرێگیراو، کۆیلە، پیاوی بەعس، نۆکەری سەدام، کورد فرۆش و نیشتمان فرۆش بووە؟

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14805

ئاڵپزی زیاتر لە گوندی ئاقدەرە

گۆندی ئاقدە رە :
سە ر لە بە ێانی ڕۆژی پێنج شە مە ی ڕابردوو ژمارە ێیک کریکاری گوندی ئاقدە رە لە بە ر کانگای زێرکە کۆماری ئیسلامی خۆی بە خاونی دە زانێت کۆبوونە وە و داوای کاریان کرد . کاربە دە ستانی کانگاکە داوای ھێزی ئاسایشیان کرد و بڵاوە ێان بە کرێکارە کان کرد ، ڕۆژی دوایی ھاوسە رانی کرێکارە بیکار بووە کان بە شێوازێکی ھێمنانە چوونە بە ر کانگا کە و داخوازی مێردە کانیان دووپات کردە وە ئە مجار ھێزە ئامادە بووە کانی پاسداری کۆماری ئیسلامی ھە ڵیان کۆتاێە سە ر ژنان و پتر لە ١٧ کە سیان بریندار کرد کە بار ودۆخی سێ کە سیان خراپە . ڕۆژی شە ممە دیسان ژمارە ییکی زۆر لە بە ر دام و د ە زگای حکوومە ت لە تیکاب کۆبوونە وە کە ئە وانیش بێ ئاکام بڵاوە ێان کرد .بار ودۆخی ئاڵۆزی ناوچە کە بە تە واوی میلیتاریزە ێە و کە س ناوێری کۆبوونە وە یا خۆپێشاندان بکات . ھیچ وە ڵامێکیش بۆ زە حمە تکێشانی گۆندە کە تا ئە م کاتە نییە و ھاشمی نۆێنە ری تێکاب لە پارڵە مان بە جێگای پشتیوانی لە خە ڵکی ھە ژاری ئاقدە رە گۆتووێە تی ، مە کە ونە شۆێن تاقمێکی نە ێاری حکوومە ت !
کۆمیتەی ڕۆژھەڵات/چاودێری کوردۆساید-چاک

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14804

یادی (٢٩) ساڵەی ئاھەنگی جەژنی نەورۆز لە زیندانی ئەبوغرێب

ڕۆژی ‌چوارشەممە،‌ ڕێکەوتی (١٦.٣.١٩٨٨) فڕۆکەوانەکانی سەدامی ھۆلاکۆ-ی ئێراق، گەورەترین تاوانی نامرۆڤانەیان لە بەرانبەر خەڵکی سیڤیل و بێتاوانی شارۆچکەی ھەڵەبجە ئەنجام دا، بەوھۆیەوە مێژووی پڕ لە تاوانی حکومەتی ئێراق و حزبی بەعسیان ئەستوور و ڕەشتر کرد. بەڵگەی سەڵمێندراو ھەن کە حکومەتی ئێراق چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی ھەڵەبجە بەکارھێناوە، بەڵام تەنیا ئاماژە بە ڕۆژنامەکان و بەیانی سەربازی (بیان عسکری) ڕۆژانەی فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەنی ئێراق دەدەم، کە ڕۆژی کیمیا بارانەکە و ڕۆژی دواتریش بە ھیچ شێوەیەک باسی کیمیا بارانی شاری ھەڵەبجە نەکراوە، ئەگەرنا حکومەتی بەعس و زۆربەی عەرەب و وڵاتانی ئیسلامی دەیانگوت ئێران ھەڵەبجەی کیمیا باران کردووە.
ئایە بۆ بەیانی سەربازی (فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان)، لە ڕۆژی (١٦.٣.١٩٨٨) و ڕۆژنامە فەرمییەکانی ئێراق لە ڕۆژی دواتردا، باسی ئەوەیان نەکردووە کە سوپای ئێران بە چەکی کیمیایی ھێرشی کردۆتە سەر ھەڵەبجە؟

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14803

جینۆساید دەبێتە بابەتێکى خوێندن لە سەرجەم کۆلێژ و زانکۆکانى کوردستان

ئەمڕۆ (6/6/2017 ) لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دا، بڕیاردرا جینۆسایدی کورد و گەلان لە هەموو بەشەکانی خوێندن جینۆساید وەک زانست بخوێنرێت و جێگیربکرێت..

جینۆساید بۆتە بەشێک لە ناسنامەمان!

ئەمەش دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی بالاو تۆژینەوەی زانستیە:

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى خوێندنى جینۆساید لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرا، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بابەتى جینۆساید یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان، بۆیە وەک زانکۆکان دەبێ بەشدارى زیاترمان لە ناساندنى ئەو بابەتە هەبێ، بەشێوەیەک دەبێ وا بکەین هەمو تاکێکى کورد مەسەلەى ناساندنى جینۆساید بناسێنین، چونکە جینۆساید بۆتە بەشێک لە ناسنامەمان، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت ڕاشیگەیاند: کە دەبێ زانکۆکان بتوانن ڕۆڵێکى زیاتر لەو بوارە بگێڕن و، لە هەمو بەشەکانى خوێندن جینۆساید وەک زانست بخوێنرێت و، ببێتە بابەتێکى زانستى و، زانیارى تەواو لەسەر جینۆسایدى نەتەوەکانى دیکەى وڵاتانیش تیدا بخرێتەڕو، لە کۆتایشدا وتى: بۆ ئەو بابەتە چەندە خەڵکى شارەزا و پسپۆڕ و کەسانى ئەکادیمى هەیە بانەگەوازیان بۆ دەکەین و، لە چوارچێوەى لێژنەیەکدا کۆیان دەکەینەوە بۆ ئەوەى لایەنەکانى ئەو بابەتە ڕێکبخەن، بۆ ئەوە مەبەستەش ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت چەند پێشنیازێکیان خستەڕو، دواتریش بەکۆى دەنگ ئەنجومەنى وەزارەت بریاریدا بابەتى خوێندنى جینۆساید لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بخوێندرێ، هەر بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنى وەزارەت داوا لە شارەزییان و کەسانى پسپۆر لە ناوەو دەرەوەى کوردستان دەکات خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە.

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14801

نادیە موراد:چەند مانگێکە داوای بینینی نێچیرڤان بارزانیم کردوە بەڵام وەڵامم نادەنەوە

نادیە موراد، کچە ئێزیدیی ناسراوی جیھان، ئاماژە بەوە دەکات دوای ئەو ھەمو نەھامەتی‌و وێرانکارییەی بەسەر شەنگالدا ھات ئێستا خەریکە دەبێتە چەقی ململانێی سیاسی‌و بەتەواوەتی لەناودەچێت، ئەو دەڵێت ” سەرۆکی وڵاتان پێشوازیم لێدەکەن، بەڵام چەند مانگێکە داواکاریم پێشکەشی نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی کردوە، ھیچ وەڵامێکیان نەداومەتەوە”.
ئاوێنە، شەنگال: نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتوەکان لەچاوپێکەوتنێکی تایبەت بەئاوێنەدا رایگەیاند لەناوچە ئازادکراوەکانی شەنگال‌و دەشتی نەینەوا ھەست بەبوونی مەترسیەکی گەورە دەکرێت، کە بوەتە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی‌و سەربازی‌و مافی رادەربڕین بەئێزدییەکان نادرێت، ئەو وتی “ئێزیدییەکان قوربانی سەرەکین لەروداوەکاندا، مەترسی ھەیە ئەو ململانێیانە ببنە ھۆی دابەشبونی شەنگال بۆ چەند ناوچەیەک‌و ھەرگیز ناوچەکە نەگەرێتەوە دۆخی پێشوی”.

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14800

کتێبی پلانی شکاندنی بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ بڵاو کرایەوە

ئەم ناونیشانەی سەرەوە پەرتووکێکی نوێیەو لە نووسینی خۆمە، پێشتر چەند بەشێکی بڵاوکراوەتەو بەشەکانی دیکەی نوێن. ئەوانەی پێشتریش بڵاوکراونەتەوە گۆڕانکارییان بەسەر داھاتووە، ھەر ھەڵەیەک یان زانیارییەکی ناتەواوی تیابووبێ، لادراوە و زانیاری ڕاست و دروست شوێنی گرتووەتەوە.

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14799

نادیە موراد پەیامێك ئاراستەی حەشدی شەعبی دەكات

بەبۆنەی رزگارکردن و کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی کۆچۆی ئێزدی نشینی سەربە قەزای شنگال ، نادیە موراد یەکێک لە دەربازبوانی چنگی رەشی داعش و باڵیۆزی نیازپاکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان نامە پەیامێک ئاراستەی حەشدی شەعبی دەکات و، ھاوکات ھۆشداریدا لە مەترسی دابەشبوونی ناوچەکە.
نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپەیامەکەیدا دەڵێت “تاوەکو ئەمڕۆ گەلی ئێزدی لەبەرچاوی جیھان رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە، ماوەی ٣ ساڵ لەسەر یەک داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە دۆسیەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەجیدی وەربگرێت و مافی بنەڕەتی کۆمەڵکوژیان پێببەخشێت”.

سه‌رچاوه‌ KURDOSIDE.ORG
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdocide.org/Detail.aspx?id=14798