12 خۆراكی چاره‌سه‌ری ئازاری پشتی ئه‌كه‌ن

AYUB.CHALABE

 

12 خۆراكی چاره‌سه‌ری ئازاری پشتی ئه‌كه‌ن

سیستمێكی خۆراكی هاوسه‌نگ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌‌ كانزا و ڤیتامینه‌كان ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی كێشه‌كانی په‌یكه‌ری له‌ش. ئه‌م خۆراكانه‌ بریتین:

1ـ پۆتاسیۆم و مه‌گنسۆم:

ئه‌م خۆراكه‌ دووباره‌ ماسولكه‌كان بۆ باری پێشتری ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌ مزره‌مه‌نی و قارچ و په‌تاته‌ و سپێناخ و كه‌ره‌وز دایه‌.

2ـ شه‌كره‌كان:

شه‌كره‌ سروشتیه‌كان خۆراكی ماسولكه‌كانی له‌ش دابین ده‌كه‌ن و خواردنی شه‌كره‌ سروشتیه‌كان زیانی بۆ له‌ش نابێت.

3ـ ئۆمێگا3:

ئۆمێگا3 دژه‌ ئۆكسانه و رێگه‌ له‌ ئازاری پشت ده‌گرێت، ‌له‌ ماسی و كانۆلا و گوێز دایه‌.

4ـ ئاو:

كه‌می ئاو دبێته‌ هۆی ئازاری پشت. به‌ خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی باشی ئاو رۆژانه‌ ئه‌م ئازاره‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

5ـ چه‌وریه‌كان:

جۆری ئه‌و چه‌وریانه‌ی ده‌یخۆن ئاسه‌واری له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وی ئازاری پشت هه‌یه‌، له‌ گۆشتی مانگا و مه‌ڕو مریشك دایه‌.

ئه‌م ڤیتامینه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌ و له‌ جگه‌ر و شیر و میوه‌ زه‌رده‌كانی وه‌ك قه‌یسی و كاڵه‌ك و سه‌وزه‌كانی سپێناخ و كه‌له‌رم و گێزه‌ردایه‌.

6ـ پرۆتینه‌كان:

ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن، له‌ شیر و گۆشت دایه‌.

7ـ ڤیتامین C:

بۆ پاراستنی كلاجینی له‌ش پێویسته‌، له‌ شیلك و مزره‌مه‌نیه‌كان و سه‌وزه‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌كان دایه‌.

8. ويتامين 12B:

بۆ ته‌ندروستی مۆخی ئێسك پێویسته‌ و له‌ جگه‌ر و مریشك و ماسی و گشت جۆره‌كانی گۆشت و هێلكه‌ و شیر دایه‌

9ـ ڤیتامین D:

هۆكاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری پشته‌ و له‌ رێگه‌ی تیشكی خۆر دابین ده‌كرێت.

10ـ كالسیۆم:

بۆ ته‌ندروستی ئێسك به‌سوده‌، له‌ شیر و سه‌وزه‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌كان و ناوكه‌كان دایه‌.

11ـ ڤیتامین K:

بۆ هه‌ڵمژینی كالسیۆم به‌سوده‌، له‌ سه‌وزه‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌كان و زه‌یتی روه‌كی دایه‌.

12ـ قه‌ڵه‌وی:

گرنگترین هۆكاری ئازاری پشته‌، به‌ وه‌رزش و چالاكی رۆژانه‌ هه‌وڵی خۆ لاواز كردن بده‌ن.
————————————————————————————————————–

12241339_1673666046213440_1379087009112363142_n
له لايه ن به ريوبه ره وه
ayub.slah

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری فێركاری بۆ كورد

درێژه‌ی بابه‌ت

توێژینه‌وه‌یه‌ك سووده‌كانی زوو له‌خه‌وهه‌ستان ده‌خاته‌ڕوو..

AYUB.CHALABE

توێژینه‌وه‌یه‌ك سووده‌كانی زوو له‌خه‌وهه‌ستان ده‌خاته‌ڕوو

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ ئه‌مریكا ده‌ریخست، گرنگترین مه‌رجه‌كانی كه‌سایه‌تی سه‌ركوتوو، زوو له‌ خه‌وهه‌ستانه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زوو له‌ خه‌وهه‌ستان چوست و چالاكی و توانای زۆرێك له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به‌ده‌ستدێنێت و كاتی پێویست ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان.

به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی (بزنس ئینسایده‌ر) چاپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، مرۆڤ ئه‌ركه‌كانی باشتر راده‌په‌ڕێنێت كه‌ زوو له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستێت، توێژینه‌وه‌كه‌ش شه‌ش سوودی سه‌ره‌كی زوو له‌خه‌وهه‌ستان ده‌خاته‌ڕوو كه‌ بریتین له‌ :

1. ئارامی و له‌سه‌رخۆیی:

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، زوو له‌خه‌و هه‌ستان باشترین كاته‌ بۆ هه‌ستكردن به‌ساته‌ ئارامه‌كان، دوور له‌ ژاوه‌ژاوو هۆكاری بێزاریی رۆژانه‌.

2. چالاكبوونی سووڕی خوێن:

راهێنانی به‌یانیان هاوكاره‌ بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن و زیادكردنی چوست و چالاكی، به‌جۆرێك كه‌ واده‌كات كه‌سه‌كه‌ بتوانێت ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ی به‌باشترین شێواز به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ك له‌ زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان و ته‌مبه‌ڵی و بێتاقه‌تیی ده‌یپارێزێت.

3. زوو له‌خه‌و هه‌ستان كلیكی سه‌ركه‌وتنه‌:

زوو له‌خه‌وهه‌ستان یه‌كێكه‌ له‌ دیارده‌كاتی كه‌سایه‌تی سه‌ركه‌وتوو، بۆنموونه‌ (تیم كوك)، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ، به‌یانیان كاتژمێر 4:30 خوله‌ك به‌خه‌به‌ر دێت ، هه‌روه‌ك هه‌ردوو هه‌واڵساز (ئانا وینتۆر) و (ریچارد برانسۆن) له‌ گۆڤاری”فۆگ”، له‌ كاتژمێر 5:45 خوله‌كی هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌خه‌به‌ر دێن.

4. زۆریی داهات:

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارفارد ده‌ریخست، ئه‌وانه‌ی زوو به‌خه‌به‌ر دێن، داهاتیان زیاتره‌ له‌كاركردندا و توانای زۆریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی داهاتوویان.

5. خواردنی ژه‌می به‌یانیان :

زۆرێك له‌پزیشكه‌كان و زانایانی بواری خۆراك ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خواردنی ژه‌می به‌یانیان گرنگترین ژه‌مه‌ له‌ رۆژدا، زوو له‌خه‌وهه‌ستان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ ده‌داته‌ كه‌سه‌كان له‌ دوای راهێنانی به‌یانیان ژه‌مێك خواردنی باشی به‌یانی بخۆن.

6. هه‌ستكردن به‌ به‌خته‌وه‌ریی:

زۆرێك له‌ توێژنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌، ئه‌وانه‌ی زوو به‌خه‌به‌ر دێن، ته‌ندروستیه‌كی باشیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام هه‌ست به‌ دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ریی ده‌كه‌ن، به‌به‌راورد به‌وانه‌ی تا دره‌نگانێكی رۆژ ده‌خه‌ون.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی تۆرینتۆی كه‌نه‌دا، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی زوو له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستن دوای تێرخه‌ویی، زۆر چالاكترن له‌وانه‌ی دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و وه‌ك پێویست تێرخه‌و نین، هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن ده‌توانن به‌باشی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا بكه‌ن.

—————————————————————————————————————-

12289648_1673688106211234_3407754181076098214_n

 

 

له لايه ن به ريوبه ري مالبه ريه وه

ayub.slah

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری فێركاری بۆ كورد

درێژه‌ی بابه‌ت

باشترين بەرنامە بۆ نەهێشتنى ريكلام لە بەرنامەكان بۆ iOS9 بەسەرەوە دەبێت.

AYUB.CHALABE

باشترين بەرنامە بۆ نەهێشتنى ريكلام لە بەرنامەكان
بۆ iOS9 بەسەرەوە دەبێت .
تێبینی بۆ سه روو iphone 5g ئه بێت

12112412_677677922367580_5014134283149857160_n

12088197_677679342367438_1032687667242487587_n

ناو و لينك :

1Blocker – Block ads, tracking scripts, anything

https://appsto.re/us/Qh2i9.i

———————————

له لايه ن به ريوبه ره وه

به ريوبه ري كشتي:AYUB.SLAH

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری فێركاری بۆ كورد

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەو هێڵە سپی-یەی فڕۆکە لەئاسماندا دروستیدەکات، چییە؟

AYUB.CHALABE

ئەو هێڵە سپی-یەی فڕۆکە لەئاسماندا دروستیدەکات، چییە؟

heli-spy-181015
بەدڵنیاییەوە هەموومان فرۆکەمان لە ئاسماندا بینیوە و لە کاتی تێپەڕینیدا بە گرنگییەوە سەرنجمان داوە.

زۆرجار لە کاتی تێپەڕینی فڕۆکەکاندا، هێڵێکی سپی لە ئاسماندا بەشوینیانەوە دروستدەبێت و هەوڵدەدەین هۆکاری دروستبوونی ئەم هێڵە بۆ خوێنەرانی خەندان شیبکەینەوە:

ئەو تارماییە سپییەی فڕۆکە، وەک پاشماوە لەدوای خۆیەوە لە ئاسماندا جێی دەهێڵێت، پێی دەوترێت “پاشماوە/شوێنەواری چڕ” و دوکەڵی بزوێنەری فڕۆکەکە نییە، بەڵکو بریتییە لەو ئاوەی (H2O) کە لەگەڵ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن(CO2) و چەند ماددەیەکی دیکەی ناو بەنزینی فڕۆکەکەدا دەردەچێت.

ئەو ئاوە گەرمەی کە لە بەشی دواوە(ئەگزۆز)ی فرۆکەکەوە دەردەچێت، بەهۆی بوونی تەم و شێداری لە هەوادا دەیبەستێت و کریستاڵی بەفر دروستدەکات، دواتریش وەک هێڵێکی سپی دەردەکەوێت.

لەکاتێکدا کە هەوا شێدارە و پلەی گەرما زۆر بەرز نییە، ئەم هێڵە لە ئاسماندا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە و خێراتر دروستدەبێت، هەربۆیە لە وەرزە ساردەکاندا هێڵە سپییەکە زیاتر بەرچاودەکەوێت.

————————————-
                                                                   له لايه ن به ريوبه ره وه
به ريوبه ري كشتي :AYUB.SLAH

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری فێركاری بۆ كورد

درێژه‌ی بابه‌ت

خواردنی میوه‌یه‌ك چەوری ورگ لاده‌بات؟

AYUB.CHALABE

خواردنی میوه‌یه‌ك چەوری ورگ لاده‌بات؟

 

450491610740624parsto

یه‌كێك له‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی كه‌س پێوه‌ی ده‌ناڵێنن بونی ورگه‌، به‌تایبه‌تی له‌ پیاواندا و كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌و ئاسته‌دا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زۆر كێشه‌ بۆ ته‌ندروستی له‌ش و ده‌رونی چونكه‌ شێوه‌یه‌كی ناشرین ده‌دات به‌ له‌ش و لارت.

هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تامێكی به‌ چێژی هه‌یه‌ له‌ هه‌مان كاتدا سودێكی زۆری ته‌ندروستی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی لابرنی ورگ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ولاَتانی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت به‌یه‌ك جاری له‌ قه‌ڵه‌وی ورگی رزگاری بێت  ئه‌وا پێویسته‌ رۆژانه‌ كوپێك شه‌ربه‌تی هه‌نار بخوات چونكه‌ توانه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ سوتانی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوی ورگ و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌سه‌ری به‌رده‌وام بیت ئه‌وا به‌ته‌واوی رزگار ده‌بێت له‌ چه‌وری ورگ .

هه‌نار یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات و پارێزگاری دڵ ده‌كات دژی نه‌خۆشی.
————————
                                                            له لايه ن به ريوبه ره وه
به ريوبه ري كشتي :AYUB.SLAH

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری فێركاری بۆ كورد

درێژه‌ی بابه‌ت

تا ئیستا زانیوتە توێکڵی پرتەقاڵ دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش؟ توێکڵی پرتەقاڵ دەبێتە هۆی پاکردنەوەی سییەکان.. دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت..

AYUB.CHALABE

سوودەکانی توێکڵی پرتەقاڵ

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری فێركاری بۆ كورد

درێژه‌ی بابه‌ت