رۆنالدۆ بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو باسی مێسی دەکات

7ama

کریستیانۆ-رۆنالدۆ-لیۆنێل-میسی

کریستیانۆ رۆنالدۆ, گۆلکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یەکەمجار باس لە باشتر بوونی مێسی دەکات لە خۆی.

رۆنالدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی FourFourtwo سەبارەت بە دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ساڵی 2015 گوتی” ئەوە شتێکی دیارە ھەر یاریزانێک بتوانێت نازناوی زیاتر و خزمەتی زیاتری یانەکەی بکات, شایستەی بەدەست ھێنانی نازناوی بالۆن دۆرە, بۆیە بە بروای من بالۆن دۆری 2015 خاوەنەکەی لیۆنێل مێسیە.

ئەمە دەبێتە یەکەمجار گۆلکاری پۆرتوگالی, بەم شێوەیە باش لە تواناکانی رکابەرە ئارجانتینیایەکەی دەکات و بە خاوەنی پێنجەم نازناوی بالۆن دۆری دەزانێت.

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری شاره‌كه‌م

درێژه‌ی بابه‌ت

رۆناڵدۆ 22.5 ملیۆن گۆڵی كردووه‌

7ama

171489Image1

له‌ 16 رۆژی یه‌كه‌می كه‌وتنه‌ بازاڕیدا، یاری فیفا 16 سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌ى به‌ده‌ستهێناو چه‌ند ئامارێكی سه‌ره‌نجڕاكێشی تۆماركرد، كه‌ له‌ پێشبینی كه‌سدا نه‌بوون. به‌تایبه‌تیش ژماره‌ی گۆڵ تۆماركردنه‌كه‌ى كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی خه‌یاڵی بووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كۆمپانیای به‌رهه‌مێنه‌ری یاری فیفا 16 بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى ته‌نیا 16 رۆژدا، له‌ 24/9/2015 تاوه‌كو 10/10/2015 ئه‌وانه‌ى له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌و یارییه‌یان كردووه‌ له‌ رێگه‌ى رۆناڵدۆوه‌ زۆرترین گۆڵیان تۆماركردووه‌، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 22.5 ملیۆن گۆڵ، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی خه‌یاڵییه‌و به‌جیاوازییه‌كى زۆر له‌پێش سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى دیكه‌یه‌، به‌ لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینیشه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا ركابه‌ری یه‌كدین. به‌ڵام ئه‌م گۆڵكردنه‌ زۆره‌ى رۆناڵدۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌نێو سه‌رجه‌م یانه‌كانى جیهاندا زۆرترین یاری به‌ ریال مه‌درید كراوه‌و له‌ كاتى یاریشدا زۆرترین پشت به‌ رۆناڵدۆ به‌ستراوه‌.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌، له‌ ماوه‌ى ئه‌و 16 رۆژه‌دا زیاتر له‌ 300 ملیۆن یاری كراوه‌، واته‌ زیاتر له‌ ملیار و نیوێك كاژێر ئه‌و یارییه‌ ئه‌نجامدراوه‌و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی سوێدی له‌دواى رۆناڵدۆ زۆرترین یاری پێكراوه‌و 6.4 ملیۆن گۆڵی تۆماركردووه‌. ئینجا سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتینی و رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی زۆرترین ره‌واجیان هه‌بووه‌و زۆرترین گۆڵیان تۆماركردووه‌. 

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری شاره‌كه‌م

درێژه‌ی بابه‌ت

بێنیتیز سەربازەکانی بۆ چامپیۆنز لیگ دەست نیشان دەکات

7ama

ریال-مەدرید1

فاییل بێنیتیز, راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ رووبەرووبونەوەی یانەی شاختار دۆنستێک ئاشکرا دەکات.

بریاروایە شەوی داھاتوو, یانەی ریال مەدرید خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی ئۆکراینی دەکات, ناوی یاریزانانی بانگھێشت کراوی شاھانەکان ئەمانەن:

گۆلچی :کەیلۆر ناڤاس, کیکۆ کاسیا, رۆبێن یانز

بەرگریکاران : سێرخیۆ رامۆس, پی پی, ڤاران, ناچۆ, مارسێلۆ, کارڤاخال

ناوەراست: تونی کرۆس, بەیل, کاسیمیرۆ, مۆدریچ, ئیسکۆ, چێریشیف

ھێرشبەر: رۆنالدۆ, بێنزیما, خیسێ

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری شاره‌كه‌م

درێژه‌ی بابه‌ت

بارزانى پةيوةندي به محه مه دى حاجى مه حموده وه كرد

7ama

image

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ محەمەدی حاجی مەحمود سەرپەرشتیاری میحوەری کەرکوک لە تەقینەوەیەکدا لە سنوری قەزای داقوق برینداربوو مەسعود بارزانی کە لە ١٩ ی ئابەوە ماوەی ویلایەتی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هاتووە، سوپاسی سەرپەرشتیاری میحوەری كەركووك و فەرماندەكان و پێشمەرگە کانی كرد.

بارزانی لە پەیوەندییەکەدا لەم پەیوەندییەدا هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە سەرەخۆشیشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئۆپڕاسیۆنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری باشووری كەركووك كردووە.

ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گوندەکانی سنوری داقووق دەستپێکرد و بە وتەی سەرپەرشتیاری هێزەکانی حەفتا ١٢ گوند کۆنترۆڵکراوەتەوە، زیان بە چەکدارانی داعش گەیشتووە و پێشمەرگەش کوژراو برینداری هەبوو، کە یەکێک لە بریندارەکان محەمەدی حاجی مەحمود، سەرپەرشطیاری میحوەری کەرکوک بوو.

 

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری شاره‌كه‌م

درێژه‌ی بابه‌ت

میسی ئەمرۆ بەشداری راهێنانەکانی بارسێلۆنای نەکرد !

7ama

image

 

شارةكةم – دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی میسی گەرایەوە بۆ بارسێلۆنا ، ئەمرۆش نەیتوانی بەشداری راهێنانەکانی ئەو یانە بکات .

بریارە سبەی شەو بارسێلۆنا لە یاریەکی گرنگدا رووبەروی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە لە هەفتەی سێهەمی خولی ئیسپانی .

لیۆنیل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە ئەمرۆ پشووی پێدرا بە هۆکاری لەدایک بوونی مندالی دووەمیانەوە ، بەلام لویس ئینریکی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە میسی ئامادەیە بۆ یاریەکەی سبەی شەو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید .

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری شاره‌كه‌م

درێژه‌ی بابه‌ت