راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

Balen haedar

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا، داوا له‌هه‌مو چین و توێژی هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات كه‌ به‌شێوازێكی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌ و به‌رێگای یاسایی داوا ره‌واكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن دوور له‌توندوتیژی و په‌لاماردانی باره‌گا و داموده‌زگا و شوێنه‌ گشتیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:

هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی كوردستان

خۆتان ده‌زانن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ 10/6/2014وه‌ به‌هه‌مو توانایه‌كیانه‌وه‌ روبه‌روی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بونه‌ته‌وه‌ و پارێزگاری و به‌رگری له‌خاكی كوردستان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا زۆرترین قوربانی و شه‌هید و بریندار و دیلیان داوه‌.

له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدان ناكرێت دڵیان لای خێزان و كه‌سوكار و ماڵ و منداڵیان بێت. بۆیه‌ داوا له‌هه‌مو چین و توێژی هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌شێوازێكی هێمنانه‌ و ئاشتیانه‌ و به‌رێگای یاسایی داوا ره‌واكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن دور له‌توندوتیژی و په‌لاماردانی باره‌گا و داموده‌زگا و شوێنه‌ گشتیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌به‌رگری و پارێزگاریكردن له‌كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به‌ هه‌مان وره‌ی به‌رز و ئازایه‌تیه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رچاوه‌ خــۆزگەکـان

درێژه‌ی بابه‌ت

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

Balen haedar

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا، داوا له‌هه‌مو چین و توێژی هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات كه‌ به‌شێوازێكی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌ و به‌رێگای یاسایی داوا ره‌واكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن دوور له‌توندوتیژی و په‌لاماردانی باره‌گا و داموده‌زگا و شوێنه‌ گشتیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:

هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی كوردستان

خۆتان ده‌زانن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ 10/6/2014وه‌ به‌هه‌مو توانایه‌كیانه‌وه‌ روبه‌روی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بونه‌ته‌وه‌ و پارێزگاری و به‌رگری له‌خاكی كوردستان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا زۆرترین قوربانی و شه‌هید و بریندار و دیلیان داوه‌.

له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدان ناكرێت دڵیان لای خێزان و كه‌سوكار و ماڵ و منداڵیان بێت. بۆیه‌ داوا له‌هه‌مو چین و توێژی هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌شێوازێكی هێمنانه‌ و ئاشتیانه‌ و به‌رێگای یاسایی داوا ره‌واكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن دور له‌توندوتیژی و په‌لاماردانی باره‌گا و داموده‌زگا و شوێنه‌ گشتیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌به‌رگری و پارێزگاریكردن له‌كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به‌ هه‌مان وره‌ی به‌رز و ئازایه‌تیه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رچاوه‌ خــۆزگەکـان

درێژه‌ی بابه‌ت

سەعدی پیرە وتەكانی بۆ خەڵكی چەمچەماڵ راست دەكاتەوە

Balen haedar

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی لێدوانێكی لەسەر خەڵكی چەمچەماڵ لە یەكێك لە كەناڵەكانی راگەیاند روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، دەستێك بە ئەنقەست دەیەوێت دیمانەكەی من لە رووداو بەھەڵە تەفسیر بكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند: “بۆ ھەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی چەمچەمال دەستێك بە ئەنقەست دەیەوێت دیمانەكەی من لە رووداو بەھەڵە تەفسیر بكات لەراستیدا من خۆپیشاندەران بۆ مووچە یا ھەر مەرامێكی سیاسی رەوا پشتیوانی دەكەم، بەڵام توندو تیژی بەئامانج نازانم”.

راشیدەگەیەنێت: “من وتومە ئەوانەی توندوتیژی بەكاردەھێنن لەلایەن كەسەوە ئاراستە ناكرێت حزبەكان تۆمەتبار نەكەین، بەڵكو خەڵكێكن بە گێرەشێوێنیی دەیانەویت قودسیەتی خۆپیشاندانەكە بشیوێنن بۆ نمونە ئەورۆژە لەسلێمانی لەبەردەم شوینی كۆبونەوەكە خەڵك لە ھەموو لایەك ھاتبوو ئەوانەی وێنەیان ھەیە لە قەلادزی لە چەمچەمال وە لەشوینی تریش ھاتوون ھەندیكیان لەسەر ھیچ حزبێك حساب نین . ئەوە ناوەرۆكی چاوپیكەوتنەكەیە “.

دەشڵێت: “بۆیە تكایە باكەس فریوتان نەدات تەمەن دریژبن تیكۆشەرانی چەمچەمال”.

سه‌رچاوه‌ خــۆزگەکـان

درێژه‌ی بابه‌ت

عه‌لی باپیر په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

Balen haedar

عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا داوا ده‌كات سه‌ره‌تا با هێمن بینه‌وه‌، پاشان بیر له‌چاره‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی:

بسم الله الرحمن الرحیم

سه‌ره‌تا با هێمن بینه‌وه‌، پاشان بیر له‌چاره‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌!

به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێست‌و بیروڕای خۆم، له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، له‌چه‌ند خاڵێكدا بخه‌مه‌ڕوو، به‌ڵكو جۆرێك له‌به‌رچاوڕوونیی تێدابێ‌، بۆ چاره‌سه‌ر:

یه‌كه‌م:
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی تووڕه‌یی‌و بێزاریی خه‌ڵك به‌ڕووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و ده‌سته‌ڵاتدا به‌گشتیی “هه‌ركه‌سه‌ به‌پێ‌ی خۆی” شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌هۆی گه‌لێك هۆكاری پێشتره‌وه‌و، بێ‌ مووچه‌یی‌و بێكاریی‌و بێزاریی‌و…هتدی ئێستاوه‌، به‌تایبه‌تیش پاش گه‌یشتن به‌جۆرێك له‌بنبه‌ست‌و نائومێدیی، له‌ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

دووه‌م:
بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك واقیعه‌كه‌مان وه‌ك خۆی بخوێنینه‌وه‌و، به‌هۆی به‌دگومانیی‌و، له‌پشت په‌رده‌ی ڕه‌شه‌وه‌ ته‌ماشای یه‌كدی كردن‌و، هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كوڕیی خۆ نه‌دیتنه‌وه‌، دووچاری تێڕوانین‌و هه‌ڵوێست نواندنی هه‌ڵه‌ نه‌بین.

سـێ‌یه‌م:
ڕه‌خنه‌گرتنی خه‌ڵك‌و هاووڵاتییان‌و بێزاریی‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان، به‌هه‌ر شێوازێكی شیاو و شارستانییانه‌، مافێكی ڕه‌وای خۆیانه‌و، پێویسته‌ به‌دڵفراوانیی‌و بارقووڵیی وه‌ربگیرێ‌‌و، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ خه‌ڵكی تووڕه‌و بێزار، تۆمه‌تبار نه‌كرێ‌.

چواره‌م:
به‌ڵام بێگومان خاوه‌ن هه‌قیش، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ق‌و ڕاست، داوای هه‌قی خۆی بكات‌و، به‌هۆی به‌كارهێنانی شێوازی ناڕاست‌و هه‌ڵه‌وه‌،وه‌ك هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حیزبییه‌كان‌و، دام‌و ده‌زگا حكوومییه‌كان‌و، به‌ردباران كردن‌و سووتاندنیان‌و تاڵانكردنیان، خاوه‌ن هه‌ق، هه‌قه‌كه‌ی خۆی ناشیرین نه‌كات‌و، گومان له‌سه‌ر خۆی دروست نه‌كات.

پێنجه‌م:
به‌ڕه‌وای نازانم: به‌ردبارانكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ بنكه‌و باره‌گاكان به‌گولله‌ بارانكردنیان‌و كوشتن‌و برینداركردنیان، وه‌ڵام بدرێته‌وه‌، چونكه‌ پێگه‌و به‌های مرۆڤـ له‌ هه‌موو شتێك به‌رزتره‌و، به‌ردبارانیش خراپه‌، به‌ڵام گولله‌ باران خراپتره‌، وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی قه‌رزار ده‌كاته‌وه‌.

پێویسته‌ چی بكرێ‌؟!

یه‌كه‌م:
هه‌موولایه‌ك بوێرانه‌و به‌ڕوونیی دان به‌هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كوڕییه‌كانماندا بنێین‌و، هه‌ق به‌خه‌ڵك بده‌ین كه‌ تووڕه‌و نیگه‌رانن‌و، چیدیكه‌ نكووڵیی له‌واقیعێك نه‌كه‌ین، كه‌ ده‌چێته‌ چاوی هه‌موولایه‌كمانه‌وه‌!

دووه‌م:
ده‌ستبه‌جێ‌ زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌ی پێنج لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ بڕه‌خسێنرێ‌‌و، هه‌موولایه‌ك له‌بڕیاره‌ كۆنكرێتییه‌ پێشووه‌كان دابه‌زن‌و، كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی له‌بار بۆ چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی سازبكرێ‌، هه‌ر له‌ چاككردنی سیستمی حوكمڕانییه‌وه‌ بگره‌، هه‌تا به‌دامه‌زراوه‌كردنی كاره‌كان‌و، یاسا سه‌روه‌ركردن‌و، چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و، ڕێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵیی زیاترو، پاشان ڕیشه‌كێش كردنی ئه‌وه‌ش كه‌هه‌یه‌…

سـێ‌یه‌م:
حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی باڵای‌و به‌جیددیی بێته‌ سه‌رخه‌ت‌و، ڕاجیایی‌و كێشمه‌كێشی سیاسیی حیزبه‌كان، وای لێنه‌كه‌ن كه‌ ئه‌رك‌و كاره‌كانی خۆی له‌بیر بكات، به‌تایبه‌ت پێدانی مووچه‌و، دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كیی‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك، به‌بێ‌ جیاوازیی.

چواره‌م:
هه‌موولایه‌ك: خه‌ڵك، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، حوكمڕان‌و بڕیار به‌ده‌ستان، دڵنیابین كه‌:

1. بنیاتنان‌و چاكسازیی به‌زه‌حمه‌ته‌و، تواناو هیممه‌تی هه‌موولایه‌كی پێویسته‌، به‌ڵام تێكدان ئاسانه‌و به‌ هه‌ندێكیش ده‌كرێ‌.

2. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و سه‌قامگیریی سیاسیی، پێشه‌كیی‌و پێشمه‌رجه‌ی هه‌ر گۆڕانكاریی‌ و چاكسازییه‌كه‌و، هه‌رگیز له‌بارودۆخی ئاڵۆزو بڵۆزو گرژدا، ناگونجێ‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی بنرێ‌.

پێنجه‌م:
ئومێدم وایه‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، به‌هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه‌: زۆر هۆشیارانه‌و دووربینانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن‌و، خۆیان له‌هه‌ر شتێك بپارێزن، كه‌ مایه‌ی زیاتر ئاڵۆزكردنی ڕه‌وشه‌كه‌بێ‌.

له‌كۆتاییدا

به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان گرژترو ئاڵۆزتر بێ‌‌و، چاره‌سه‌رو چاكسازیی قورستر بێ‌، هه‌موولایه‌كمان به‌ئه‌ركی سه‌رشانمان هه‌ڵسین، نابێ‌ له‌بیریشمان بچێ‌ كه‌ ناحه‌زانی هه‌رێمه‌كه‌مان خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ن.

عـه‌لـی بـاپــیـر
27 /12 / 1436 كـ
11/10/2015 ز
هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌ خــۆزگەکـان

درێژه‌ی بابه‌ت

لە سلێمانی هێرشكرایە سەر رووداو و لە هەولێریش ستافی KNNو NRT دەستگیر دەكرێن

admin

دوای هەڵكوتانە سەربارەگا حزبییەكان لەلایەن هەندێك لە خۆپیشاندەرانەوە هێرش و پەلامارەكان بارەگای كەناڵەكانی راگەیاندنیشی گرتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10 تشرینی یەكەمی 2015، لەشاری سلێمانی هێرشكرایە سەر ئۆفیسی سەرەكی كەناڵی رووداو كراو لە ئەنجامدا بەشی دەرەوەی بیناكە زیانی پێگەیەندرا، بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەكان گەیشتنە ئۆفیسی كەناڵی رووداو و بارودۆخەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.

لەلایەكیترەوە كەناڵی KNNی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، “كەمێك لەمەوبەر هێزێكی ئاسایش سەرجەم كارمەندان و رۆژنامەنوسانی ئۆفیسی هەولێری كەناڵی KNNی لەشاری هەولێر دەستگیركردووەو تائێستا ئازاد نەكراون.

هەروەها لە هەواڵێكی بە پەلەدا كەناڵی NRT، بڵاوی كردەوە، ئاسایشی هەولێر سەرجەم كارماندەكانی ئۆفیسی كەناڵەكامانی لەو شارە دەستگیركرد.

دواتر كەناڵەكە ئەوەی بڵاوكردەوە كە هێزەكەی ئاسایشی هەولێر سەرجەم تیمی رۆژنامەوانی كەناڵی NRT لەمدیو سنوری دێگەڵە ئازادكردون بۆئەوەی بەرەو شاری سلێمانی بەڕێ بكەونەوە.

سه‌رچاوه‌ خــۆزگەکـان

درێژه‌ی بابه‌ت

له‌ حاجیاوا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و 8 پۆلیس و هاوڵاتی برینداربوون

admin

له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناوچه‌ جیاجیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، خۆپیشاندان له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا ده‌ستی پێكردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی حاجیاوا تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی رایگه‌یاند: “به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران زیاتر له‌ 8 كه‌س له‌ هه‌ردوولا برینداربوون”.

وتیشی: “برینداره‌كان به‌هۆی شه‌ڕه‌به‌ردو داره‌وه‌ بووه‌و ژماره‌یه‌كیان لێ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌”.

سه‌رچاوه‌ خــۆزگەکـان

درێژه‌ی بابه‌ت