ئامێری یارکردنی سۆپەر نێنتێندۆ بە دیزاینی کلاسیکی بڵاودەکرێتەوە

سەلمان خالید

ئامێرە یاریریکردنە کۆنەکانی نێنتێندۆتان بیردێتەوە؟ بەتایبەت ئەوانەی 10 سال و زیاتر پێش ئێستا ئەو یاریانەیان کردبێت، کۆمپانیاکە لە نوێترین کاریدا پلانی هەیە ئامێری یارکردنیSuper NES Classic Edition بەدیزاینێکی کلاسیکی و زیادکردنی دەرچەی USB بۆ پەیوەست کردنی بە تەلەفزیۆن و ڕونماکانەوە نوێبکاتەK، وا بڕیارە نرخی 80$ بێت و لە 29 ـی دیسەمبەردا ئەم ئامێری یاریکردنە بەردەست دەخرێت.

ئامێرە یاریکردنەکە 21 یاری جیاواز لەخۆی دەگرێت کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • Contra III: The Alien Wars
  • Donkey Kong Country
  • EarthBound
  • Final Fantasy III
  • F-ZERO
  • Kirby Super Star
  • Kirby’s Dream Course
  • The Legend of Zelda: A Link to the Past
  • Mega Man X
  • Secret of Mana
  • Star Fox
  • Star Fox 2
  • Street Fighter II Turbo: Hyper Fighting
  • Super Castlevania IV
  • Super Ghouls ’n Ghosts
  • Super Mario Kart
  • Super Mario RPG: Legend of the Seven Stars
  • Super Mario World
  • Super Metroid
  • Super Punch-Out!!
  • Yoshi’s Island

The post ئامێری یارکردنی سۆپەر نێنتێندۆ بە دیزاینی کلاسیکی بڵاودەکرێتەوە appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

مێسنجەر تایبەتمەندی زیادکردنی فلتەرەکانی بۆ ئەپەکەی زیادکرد

سەلمان خالید

وا دیارە فەیسبووک دەیەوێت جڵەوی جیهانی پەیوەندی ڤیدیۆیی بگرێت، پاش زیادکردنی فلتەرەکان لەسەر پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لەلایەن سناپچاتەوە، بەدوایدا و لە ئێستادا فەیسبووک هەمان ئەو تایبەتمەندییانەی زیادکردووە بۆ ئەپی مەسنجەر لەسەر ئامێرە زیرەکەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید و IOS

فلتەرە نوێکان چەند چینێکی ڕەنگاو ڕەنگن بەکارهێنەر دەتوانێت زیادیان بکات بۆسەر پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان هاوشێوەی ئەو وێنانەی سەرەوە، هەروەها لەکاتی چات کردندا بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە بگریت لەڕێی دوگمەی کامێراوە و پاشان ڕەوانەی بکات بۆ MyDay لە ناو ئەپەکەدا یان بڵاوی بکاتەوە لە هەژمارەکەیدا یان بیکاتە پەخشی ڕاستەوخۆی دوولایەنە کە ئاگانامەش ڕەوانە دەکرێت بۆ هاوڕێیانت دەڵێت هاوڕێکەت لەگەڵ Steve ڕاستەخۆ پەخش دەکەن.

The post مێسنجەر تایبەتمەندی زیادکردنی فلتەرەکانی بۆ ئەپەکەی زیادکرد appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

ڕەیزەر بیستۆکێکی ناوازەی بۆ گەیمەران ڕاگەیاند

هیوا سەدرەدین

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕەیزەر جۆرە بیستۆکێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی Thresher ultimate کە تایبەتە بە گەیمەران و بۆ PS4 و XBOX ONE بەردەستە و بۆ ھەر کۆنسۆڵێک دوو جۆر بیستۆک بەردەستە. و ھەردوو جۆریش بە ھەمان شێوە بۆ PC بەردەستن.
بیستۆکەکە وێستگەیەکی گواستنەوەی وای فای بە گوڕی ٢.٤ گێگاھێرتز لە خۆ دەگرێت بۆ گواستنەوەیەکی خێرا، ھەروەھا زۆرترین دووری پەیوەست کردن ١٢ مەترە کە ئەمەش ئازادیەکی زۆر بە بەکارهێنەر دەبەخشێت، وێستگەی سەرەکی پەیوەست بە کۆنسۆل دەبێت لە ڕێگەی تۆڕی دەنگی بیناییەوە،ھەروەھا ڕاگرێکی لەگەڵە لەکاتی بەکارنەھێناندا بیستۆکەکە ڕاگیر دەکات و دەیپارێزێت.
بیستۆکەکە کارپێکەرێکی دەنگ بە قەبارەی ٥٠ مللی مەتر لەخۆدەگرێت بۆ پێشکەش کردنی دەنگێگی تەواو ڕوون و بێخەوش بە تەکنەلۆژیای ( 7.1 Dolby surround sound) خاوەن کارپێکەری خودیە و بەکارهێنەر دەتوانێت قەبارەی دەنگ و شتە پەیوەستەکان پێی بگۆڕێت، ھەروەھا لە لای چەپیدا ئەم بیستۆکە ناوازەیە دەنگ گوێزەرەوەیەک(مایکرۆفۆن)ێکی بچووک و پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت کە لەچەند لایەکەوە دەتوانێت دەنگ بگوێزێتەوەو وەریبگرێت.
سەرنجە سەرەکیەکەمان لەسەر ئەم بیستۆکە ئەوەیە کە زۆر ئاسودەبەخشە بۆ بەکارھێنەر،چونکە پۆشراوە بە چەرم و گوێیەکانت لە ئازار و ناڕەحەتی بەدوور دەخات و دەپارێزێت، پەیوەستیکەری ھەردوو بیستۆکەکە بەشێوەیەک درووستکراوە کە گونجاوبێت بۆ ئەوانەی چاویلکە بەکاردێنن.

ھەریەکە لە PS4 و PS4 PRO پشتگیری ئەم بیستۆکە دەکەن،و هەريەكه له XBOX ONE, XBOX ONE S, XBOX One Xیش بێبەش نین لەم بیستۆکە.
ھەروەھا بەدوو ڕەنگی (شین،سەوز) بەردەستن بۆ PC.

سەبارەت بە نرح ھەردوو جۆر بە نرخی
٢٥٠ دۆلار و ٣٠٠ دۆلار لەم مانگە لە
Razerzone.com
بەردەست دەبن و مانگی داهاتوو لەسەرانسەری جیھان بەردەست دەبن.

The post ڕەیزەر بیستۆکێکی ناوازەی بۆ گەیمەران ڕاگەیاند appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

تیمی ھاککەری (CyberTeam) بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی لە کارکەوتنی خزمەتگوزاری سکایپ

هاوژین یونس

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خزمەتگوزاری سکایپی سەر بە مایکرۆسۆفت ڕووبەڕووی کێشەیەکی ھونەری بووەوە ئەوەش بووە ھۆی دروستبوونی کۆمەڵە کێشەیەک لەوانە لە کارکەوتنی خزمەتگوزارییەکە یان گەیشتن پێی بەشێوەیەکی زۆر قورس لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا، و لەو کاتەی کە خزمەتگوزارییەکە دەستی کردەوە بە کارکردن و گەڕایەوە سەر سروشتی خۆی کۆمەڵە ھاککەرێک بەرپرسیارێتی خۆیان لەم لەکارکەوتنەی خزمەتگوزاری سکایپ ڕاگەیاند.

ڕووداوەکە لەسەرەتای شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەستی پێ کرد تیایدا خزمەتگوزاری سکایپ لە کار کەوت و ئەمەش بەردەوام بوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و بووە ھۆی نەگەیشتنی بەکارھێنەران بە خزمەتگوزارییەکە و نەتوانینی پەیوەندی کردن لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا بە تایبەت لە ناوچە ئەوروپییەکاندا.

لەم کاتەدا کۆمەڵە ھاککەرێک کە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە ڕەگەز بەڕازیلین و ناویان (CyberTeam)ە بەرپرسیارێتی خۆیان لەم کێشە ھونەرییە ڕاگەیاند کە بووە ھۆی وەستانی سکایپ و پێشتریش لە ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەر لە چەند ڕۆژێک لەم بارەیەوە ڕایان گەیاندبوو، و گرووپەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوان سەرکەوتووبوون لە کارەکەیان بە ھۆی ھێرشی وەستێنەری خزمەتگوزاری کە ناسراوە بە (DDos) و ھەروەھا ھەڕەشەی ئەوەشیان کرد کە ئامانجی دووەمیان پلاتفۆڕمی (Steam) دەبێت.

The post تیمی ھاککەری (CyberTeam) بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی لە کارکەوتنی خزمەتگوزاری سکایپ appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Huawei P10 و iPhone 6s

محمد شوان

 

هەرچەندە لەوانەیە هەندێکتان ئەم بەراوردە بە نادادپەروەرانە ببینن(بە تایبەتیش ئەوانەی هەواداری ئەپڵ و ئایفۆنن) بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بەراوردە تەواو ئاسایی و دادپەروەرانەیە، ڕاستە پی ١٠ باشترین و نوێترینی هواوەیە لە قەبارەی مام ناوەنددا و ئەپڵ ئایفۆن ٧ی هەیە کە لە ٦ ئێس نوێتر و باشترە بەڵام پی ١٠ زۆر لە ئایفۆن ٧ هەرزانترە و تەنانەت لە ٦ ئێسیش هەرزانترە! بۆیە ئەم بەراوردە بۆ کەسێکە کە بیەوێت مۆبایلێک لە دەوری ٥٠٠ دۆلاردا بکڕێت، کە بێگومان ئەم دوو مۆبایلە لە مۆبایلە بەهێز و دیار و بەناوبانگەکانن لەم نرخەدا، نرخی ئایفۆن ٦ ئێس نزیکەی ٥٠٠ دۆلار و هی پی ١٠ نزیکەی ٤٨٥ دۆلارە.

 

پێش هەموو شتێک دەبێت باس لە جیاوازی نێوان سیستەم و ڕووکاری ئەم مۆبایلانە بکەین، ئایفۆن ٦ ئێس لە ئێستادا لەسەر وەشانی دەیەمینی iOS کار دەکات و لە ماوەی کەمتر لە ٣ مانگدا iOS 11ی پێدەگات کە کۆمەڵێک نوێکاری زۆر باش و بەسوودی لەخۆگرتووە، و ئەگەر ئەپڵ لەسەر شێوازی ئێستای بمێنێتەوە ئەوا مۆبایلەکە ساڵی داهاتوو iOS 12 و ساڵی داهاتووتر iOS 13ی پێدەگات و دواتر دەوەستێت و iOS 14ی پێناگات، لە بەرامبەریشدا پی ١٠ لەسەر ڕووکاری EMUI 5.1 کار دەکات کە لەسەر ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ بنیاد نراوە و لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو وەشانی ئەندرۆید ٨ی پێدەگات و ساڵی داهاتووتر ئەندرۆید ٩ی پێدەگات و دواتریش تا ماوەیەک نوێکردنەوەی پارێزراوی و چاککاری پێدەگات پاشان دەوەستێت لە نوێبوونەوە، بەهۆی ئەندرۆید و EMUI پی ١٠ زۆر لە ٦ ئێس کراوەترە و خاوەن کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر زیاترە و ئازادییەکی زۆر زیاتر دەدات بە بەکارهێنەر لە ڕێکخستن و دەستکاری کردنی ڕووکار و شێوەی مۆبایلەکە و بەهۆی سروشتی کراوەی ئەندرۆید دەتوانێت سوود لە کۆمەڵێک ئەپ ببینێت کە لە ئای ئۆ ئێس بەردەست نین، لە بەرامبەریشدا ئایفۆنەکە پارێزراوترە(بەڵام بەو شێوەیەش نا کە هەندێک کەس لێی تێگەیشتوون) هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەشەپێدەران ئەپ و یارییەکانیان سەرەتا بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست دەکەن ئینجا ئەندرۆید(بە تایبەت یارییەکان) ئەمە جگە لەو ئەپ و یارییانەی کە بە تەواوی تایبەتن بە ئای ئۆ ئێس.

 

هێز و خێرایی: هەردوو مۆبایلەکە زۆر  بەهێز و خێران و بەکارهێنەر کێشەی لەگەڵ هیچ کامیان نابێت لەو ڕووەوە، یەکەی چارەسەری ناوەندی هواوەیەکە بەهێزترە و بەو هۆیەوە دەکرێت لە بەکارهێنانی ئاسایی و ڕۆژانەدا کەمێک لە ئایفۆنەکە خێراتر بێت لە بەرامبەریشدا و لە کاتێکدا یەکەی چارەسەری گرافیکی هەردوو مۆبایلەکە بەهێز و خێران بەڵام بەهۆی ڕوونی نزمتری ڕونماکەی، ئایفۆنەکە باڵادەستییەکی کەمی هەیە لە یاری کردندا، ڕامی پی ١٠ چوار گێگابایتە و هی ئایفۆنەکە ٢ گێگابایت و لەم ڕووەوە هیچیان کێشەیان نییە.

 

کامێرای سەرەکی: کامێرای پی ١٠ لە جۆری دوانە کامێرایە بە ڕوونی ٢٠+١٢ مێگاپیکسڵ و بە تیرەی چاوی (f/2.2) و تایبەتمەندی OIS و بە هاوبەشی لەگەڵ لایکا دروست کراوە، لە بەرامبەریشدا ئایفۆنەکە خاوەن کامێرایەکی ١٢ مێگاپیکسڵە بە هەمان تیرەی چاوی پی ١٠، بەپێی زۆربەی ماڵپەڕە جیهانییەکان کامێرای پی ١٠ باشترە و لە ماڵپەڕی Dxomarkی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کامێرا و کامێرای مۆبایل پی ١٠ خاوەن ٨٧ خاڵە و لە پێش ئایفۆن ٧یشە کە خاوەن ٨٦ خاڵە! ئەمە لە کاتێکدایە ئایفۆن ٦ ئێس خاوەنی تەنها ٨٢ خاڵە!

براوە: پی ١٠

 

کامێرای پێشەوە: لە ڕووی پێشەوە پی ١٠ کامێرایەکی هەیە بە ڕوونی ٨ مـێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/1.9) بۆ هەوادارانی سێڵفی، ئایفۆنەکەش کامێرایەکی هەیە بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/2.2).

براوە: پی ١٠

 

دیزاین و لاشە: هەردوو مۆبایلەکە خاوەن لاشەی لە کانزا دروست کراو و دیزاینی کەشخە و نایابن، ٧١.٢٪ی ڕووی پێشەوەی پی ١٠ بە ڕونما داگیر کراوە لە کاتێکدا ڕونمای ئایفۆن ٦ ئێس تەنها ٦٥.٦٪ی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکەی داپۆشیوە، سەرەڕای ئەوەی کە پی ١٠ قەبارەی رونماکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هی ئایفۆنەکە گەورەترە بەڵام کێشی تەنها ٢ گرام قورسترە(١٤٥ بەرامبەر ١٤٣)، هیچ کامیشیان پارێزراو نین دژ بە ئاو و تۆز، هەروەها پی ١٠ بە کۆمەڵێک ڕەنگی زیاتر و نایابتر بەردەستە لەچاو ٦ ئێس.

براوە: پی ١٠

 

ڕونما: ڕونمای هەردوو مۆبایل لە جۆری IPSن و بەرزترین ڕوناکییان تا ڕاددەیەکی زۆر باش و گونجاوە بۆ بەکار‌هێنان لە دەرەوە و لە ژێر تیشکی خۆردا بەڵام نزمترین ڕوناکی پی ١٠ لە هی ئایفۆنەکە نزمترە و گونجاوترە بۆ بەکارهێنان لە تاریکیدا، هەروەها ڕونمای پی ١٠ گەورەترە(٥.١ بەرامبەر ٤.٧ ئینچ) و ڕوونییەکەی بەرزترە(1080P بەرامبەر 750P) بەڵام لەڕووی نیشاندانی ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ڕاست و سروشتی ڕونمای ئایفۆنەکە باشترە.

براوە: لە قەبارە و ڕوونی و نزمترین ڕوناکی پی ١٠ و لە نیشاندانی ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ڕاست و باش ٦ ئێس

 

تەمەنی پاتری: هەرچەندە بچوکی و ڕوونی نزمی ڕونمای ئایفۆنەکە یارمەتیدەرە لە کەم بەکاربردنی وزە بەڵام بەهۆی ئەوەی پاترییەکەی تەنها ١٧١٥ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە، هواوەی پی ١٠ کە خاوەن پاترییەکی ٣٢٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە تەمەنێکی پاتری درێژتری هەیە(بەڵام جیاوازییەکە وەک جیاوازی فراوانی پاترییەکان گەورە نییە).

براوە: پی ١٠

 

کۆمەڵێک لایەنی تریش هەیە کە شایەنی ئاماژە پێکردنە، هەردوو مۆبایل خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرن لە ڕووی پێشەوەیان و ئایفۆنەکە خاوەن تایبەتمەندی 3D Touchە لە بەرامبەریشدا پی ١٠ توانای بارگاوی بوونەوەی خێرای هەیە و پشتگیری لە کارکردن بە دوو سیم کارد دەکات، کێشەیەکی گەورەی ئایفۆنەکە ئەوەیە پشتگیری بیرگەی دەرەکی ناکات و لەم نرخەشدا خاوەن تەنها ٣٢ گب بیرگەی ناوەکییە و لە حاڵەتی هەبوونی ٦٤ گب یان ١٢٨ گب لە بیرگەی ناوەکی نرخی نزیک دەبێتەوە لە نرخی پی ١٠ پڵەس و گالەکسی ئێس ٨ و ڕکابەرییەکەی زۆر قورستریش دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە پی ١٠ سەرەڕای ئەوەی هەرزانترە پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات و خاوەن ٦٤ گب لە بیرگەی دەرەکیشە!

 

باڵادەستییەکانی هواوەی پی ١٠:

-کراوەیی و تایبەتمەندی زیاتری ڕووکار و توانای گونجاندنی ڕووکار بەپێی خواستی بەکارهێنەر.

-کۆمەڵێک ئەپ و یاری تایبەت بە ئەندرۆید

-هەردوو کامێرای سەرەکی و پێشەوە

-دیزاین و لاشە

-تەمەنی پاتری

-قەبارەی بیرگەی ناوەکی و شتگیری بیرگەی دەرەکی و دوو سیم کارد

-بارگاوی بوونەوەی خێرا

باڵادەستییەکانی ئایفۆن ٦ ئێس:

-پارێزراوی زیاتر

-کۆمەڵێک ئەپ و یاری تایبەت بە ئای ئۆ ئێس

-تایبەتمەندی 3D Touch

-بەردەستبوونی ژمارەیەکی زۆر زیاتری ئێکسسواراتی وەک کەڤەری پارێزەر و لەزگەی ڕووپۆش کردن و جوانکاری بە بەراورد بە مۆبایلەکانی تر.

 

تێبینی: بۆ زۆرێک لە زانیارییەکان پشت بە هەریەک لە جی ئێس ئێم ئێرینا و فۆن ئێرینا بەستراوە.

The post بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Huawei P10 و iPhone 6s appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

ئاشنابن بەو مۆبایلانەی بۆ یەکەمجار کۆمەڵێک داهێنانی گرنگیان لەخۆگرتووە

محمد شوان

 

لە سەردەمی ئێستادا تەنانەت مۆبایلە ئاست نزم و هەرزانەکانیش کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ و بەسوود لەخۆ دەگرن، بەڵام ئایا کامانەبوون ئەو مۆبایلانەی بۆ یەکەمجار ئەم داهێنان و تایبەتمەندییانەیان لەخۆ گرتووە؟ لەم بابەتەدا ئاشنا دەبن بە کۆمەڵێک لەو مۆبایلانە.

هەستەوەری پەنجەمۆر: Pantech GI100

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە کۆمەڵێکی زۆر مۆبایلی تەنانەت هەرزانتر لە ٢٠٠ دۆلار بەدی دەکرێت بەڵام ئەوە مۆبایلی Pantech GI100 بوو کە بۆ یەکەمجار و لە ساڵی ٢٠٠٤ خاوەن ئەم هەستەوەرەبوو.

بەکارهێنانی دەرچەی USB بۆ پەیوەستکردنی بیستۆک: O2 XDA II

هەرچەندە بێگومان بەشێکی زۆر لە خەڵک ئەمە وەک لایەنێکی خراپ دەبینن نەوەک تایبەتمەندی بەڵام لە ئێستادا ئەمە بووەتە شتێکی بڵاو و لە دوای ئەوەی هەریەک لە LeEco و Motorola چەند مۆبایلێکیان ڕاگەیاند کە بەم شێوەیە کار دەکەن و دەرچەی ٣.٥ مم ی تایبەت بە بیستۆکیان نییە ئەپڵیش لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس هەمان کاری کرد و سەرەڕای ئەوەش دوو ئایفۆنەکە فرۆشیان زۆر باشە و کێشەیان بۆ دروست نەبووە، بەڵام ئەوەی بۆ یەکەمجار ئەم کارەی کرد مۆبایلی O2 XDA II بوو کە دروستکراوی HTC بوو لە ساڵی ٢٠٠٣.

Refocusable photos(کۆمەڵێک تایبەتمەندی وەک Bokeh(تەڵخکردنی پشتی وێنە)): Nokia Lumia 925

لە ئێستادا کۆمەڵێکی زۆر لە کۆمپانیا دیارەکان بەم مەبەستە دوانە کامێرا لە مۆبایلەکانیان بەکاردێنن بەڵام ئەوەی پێشەنگبوو لە بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندییە نۆکیابوو کە ٢٠١٣ مۆبایلی Lumia 925ی ڕاگەیاند.

تۆمارکردنی ڤیدیۆی هێواشکراوە: LG KU990 Viewty

یەکێکی تر لەو شتانەی لە زۆرێک لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئەمڕۆدا بەدی دەکرێت توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هێواشکراوە(Slow motion)ە، یەکەم مۆبایل کە ئەم داهێنانەی لەخۆ گرتبوو LG KU990 Viewty بوو لە ساڵی ٢٠٠٧.

هەبوونی کامێرا لەڕووی پێشەوە: هەریەک لە Sony Ericsson Z1010 و Siemens U15 لە ساڵی ٢٠٠٣

کۆمەڵێک تایبەتمەندی: Palm Pre

مۆبایلی Palm Pre کە لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕاگەیەندرا یەکێکە لە مۆبایلە گرنگەکانی مێژوو چونکە کۆمەڵێک داهێنانی بۆ یەکەمجار لەخۆ گرتبوو وەک توانای Multitasking(کارکردن و هاتن و چوون لە نێوان ئەپە جیاوازەکان) بە شێوەی کارد و بارگاویکردنەوەی بێ وایەر(Wireless charging).

پارێزگاری دژی ئاو: Ericsson R310s

ئەم مۆبایلە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕاگەیەندرا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی GORE All-weather تیایدا پارێزگارییەکی سەرەتایی دژ بە ئاوی هەبوو، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٥ مۆبایلی Casio can 502S ڕاگەیەندرا کە دەکرا تاوەکوو ٣٠ خولەک لەناو ئاودا بمێنێتەوە.

The post ئاشنابن بەو مۆبایلانەی بۆ یەکەمجار کۆمەڵێک داهێنانی گرنگیان لەخۆگرتووە appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٨)

سەلمان خالید

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.


InFocus Pro

ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات پێنج باشترین تایبەتمەندی لەیەک ئەپدا بەکاربهێنیت: ڕۆژژمێر، بەڕێوەبەری تاسکەکان، بیرخەرەوە، ئاگادارکەرەوەکان، لیست کردنی شتەەکان، هەروەها یارمەتیت دەدات بە داڕشتنی پڕۆژە بە بوونی کۆمەڵێکی زۆر تایبەتمەندی، دروستکردی فۆڵدەر و دیارکردنی کام پڕۆژەیان گرنگترینە.

نرخی پێشووی 49.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.


Toca Hair Salon Me

هەروەک ئەپەکانی دیکە ئەم ئەپەش بووتە خۆڕایی، کاری ساڵۆن کردنی قژە، بەهێنانە ناوەی وێنەی خۆت و بوونی کۆمەڵێک کاریگەری وەک ڕەنگ و قژی جۆراوجۆر، ئەگەر سەریشت ڕوتاوەتەوە ئەوە دەتوانیت جۆرێک قژ زیادبکەیت بۆ سەرت.

نرخی پێشووی 2.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.


Reckless Getaway

لەم ئەپەدا تۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلێکیت و پێچەوانەی یاساکان ئۆتۆمبێل لێدەخوڕیت، بەربەستی پۆلیسی و ڕێگری خودی پۆلیسەکان فرمانی تۆیە تاوەکوو دەستگیرت نەکەن.

نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.


Learn Colors Shapes

ئەم ئەپە کۆمەڵێک کارتت پێدەدات لەسەر ڕونمای ئامێرەکەت، منداڵەکەت پێویستە ئەم ڕەنگانە بناسێتەوە و یارمەتیدەری باشی دەبێت، پێویستە بە دەنگگی جیاواز(خوێندنەوە) ڕەنگەکانی پێبڵێیت تاوەکوو بزانیت ئایا بلیمەتە لە ناسینەوەی وێنەکاندا، ئەمەش کەوتووەتە سەر ڕادەی زیرەکی خۆی

نرخی پێشووی 2.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.

The post ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٨) appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت