پـشـکـنـیـنـی Packed Cell Volume …….. PCV

پـشـکـنـیـنـی Packed Cell Volume …….. PCV 

پشکنینی قەبارەی خانەکانی خوێن ( ڕێژەی خوێن )
ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ پێوانی بڕی خانەکانی ناو خوێن, خوێنیش پێک دێت لە پلازماو خانەکانی. بڕی خانەکانی ناو خوێن ئاماژەیە بۆ تێکڕای ڕێژەی سەدی قەبارەی خوێن.
بۆ نمونە ئەگەر PCV یەکسان بێت بە % ٥٠ واتە ٥٠ میلی لیتر خانە ھەیە لە ١٠٠ میلی لیتری خوێندا ، ھەروەھا ئەگەر بمانەوێ ڕێژەی خوێن دەرکەین ئەوا PCV * ٢ دەکەین دەبێتە ڕێژەی خوێن بە ڕێژەی سەدی. بۆ نمونە کەسێک pcv یەکسان بێت بە ٤٤ لێکدانی ٢ دەکەین ڕێژەی خوێنەکەمان بۆ دەر دەچێت بە نزیکەی کە دەکاتە %٨٨.

ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی بەرز بونەوەی ڕێژەی PCV :-
١- وشـک بـونـەوە :- ئەویش بە ھۆی سوتانەوە یان سکچون یان کەمبونەوەی شلەی ناو لەش لە کاتی ماندوبون و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشدا.
٢- کـەمـی ئـۆکـسـجـیـن :- ئەویش بەھۆی جگەرەکێشان یان ناتەواوی سیەکانەو ڕوودەدات کە بڕی پێویستی ئۆکسجین ناگات بە خانەو شانەکانی لەش.
٣- بـۆمـاوەیـی :- ئەویش بە ھۆی نەخۆشی بۆماوەیی دڵ ڕوو دەدات.
٤- زۆر بـەرھـەمـھـێـنـانـی خـڕۆکـەی سـور :- ئەویش بە ھۆی زۆر دروستکردنی خڕۆکەی سورە لە لایەن مۆخی سوری ئێسکەوە لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی زیاد بونی ڕێژەی PCV.

ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی کەمبونەوەی ڕێژەی PCV :-
١- خـوێـنبـەربـوون :- بەھۆی برینی گەدە یان شێرپەنجەی کۆڵۆن یان خوێن بەربونی ناوەکی… ھتد.
٢- تـێـکـشـکـانـی خـڕۆکـە سـورەکـانـی خـوێـن :- بەھۆی Sickle Cell Anemia یان ناتەواوی سپڵ … ھتد.
٣- کـێـشـەی خـواردن :- بەھۆی کەمی مادەی ئاسن یان کەمی Vitamin B١٢ یان بەدخۆراکی.
٤- کـەم بـەرھـەمـھـێـنـانـی خـڕۆکـەی سـور :- بەھۆی ناتەواوی مۆخی سوری ئێسک یان شێرپەنجە یان ھەندێ جۆری دەرمان کە دەبنە ھۆی کەم بەرھەمھێنانی خڕۆکەی سور.
٥- دووگـیـانـی :- لە ماوەی دووگیانیدا ڕێژەی PCV دادەبەزێت.

شـێوازی ئـەنـجـامـدانـی پـشـکـنـیـنـەکـە :-
١- سـەرەتا بە دەرزیەک (Lancet) سەری پەنجە گەورەی کەسەکە کون دەکەین بۆ دەست کەوتنی خوێن.
٢- پاشان heparinized capillary tube ێک دێنین و ٣/٤ کاپیلەریەکە خوێنی تێدەکەین.
٣- دواتر سەرێکی Capillary Tube کە بە ئاگر دەسوتێنین و دایدەخەین بۆ ئەوەی کردمانە ناو Centerfuge وە خوێنەکە نەڕژێت لە کاتی خولانەوەیدا.
٤- پاشان Capillary Tube کە دەخەینە ناو Micro Centerfuge وە بۆ ماوەی ٥ خولەک سەنتەرفیوجی دەکەین.
٥- دواتر لە ڕێگەی Hematocrit Reader وە ئەنجامەکەی دە خوێنینەوە. بەو شێوەیەی کە لە وێنەکەدا دیارە Capillary کە لەسەر Hematocrit Reader کە دادەنێین بە مەرجێک خوێنەکە بکەوێتە بەشی خوارەوە و پلازماکە بکەوێتە بەشی سەرەوە وە دەبێت کۆتای خوێنو پلازماکە بکەوێتە نێوان ئەو دوو ھێڵەی سەر و خوار ، پاشان ئەو ھێڵەی کە دەکەوێتە نێوان خوێن و پلازماکە و لە یەکتریان جیا دەکاتەوە دەبێتە ئەنجامی پشکنینەکە .

ڕێـژەی ئـاسـایـی PCV :-
بـۆ پـیـاو . . . . . . . ٤٢ _ ٥٤ %
بۆ ئافرەت . . . . . . ٣٨ _ ٤٦ %
بۆ منداڵ . . . . . . . ٣٦ _ ٤٠ %

ئـامـادەکـردنـی // #Ahmad_Star 

سه‌رچاوه‌ Tendrustikurd.net||
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.tendrustikurd.net/Topic_208_10

پشکنینی C – Reactive Proten) CRP)

پشکنینی C – Reactive Proten) CRP)

پشکنینی خوێنە بەکاردێ بۆ دیاریکردنی التھاباتی ناو لەش . CRP پرۆتینێکە لە لایەن جگەرەوە دروست دەکرێت ، بەرزبونەوەی ڕێژەی ئەم پرۆتینە لە ناو لەشدا بۆ سەروی gm/dl ٣ ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسە توشی التھابات بووە لە شوێنێکی لەشیدا ، بەڵام ناتوانینن لە ڕێگەی ئەم پشکنینەوە شوێن و ھۆکاری توش بونەکە دیاری بکەین.

ھۆکارە سەرەکیەکانی بەرزبونەوەی C – Reactiv proten
١- سوتان.
٢- کۆستی دەرونی.
٣- التھابات.
٤- سەکتەی دڵ. 
٥- التھابی ڕیخۆڵەکان.
٦- شێر پەنجە.
٧- ھەوکردنی درێژ خایەن وەک ڕۆماتیزمە.

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە :- 
١- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو jell Tube (تیوبی سەر زەرد) پاشان خوێنەکە centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی سیرەم (ئاوگ).
٢- پاشان یەک دڵۆپ لە سیرەمەکەو یەک دڵۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینیەکە ( CRP Reagent ) دەکەینە سەر وەرەقەی تایبەت بە پشکنینەکە ( وەک ئەو وەرەقە ڕەشەی کە لە وێنە کەدایە ).
٣- دواتر بە Stirer ێک سیرەمەکەو گیراوەکە تێکەڵ دەکەین و بۆماوەی ٢ خولەک چاوەڕێ دەکەین ، ئەگەر agglutination ڕویدا واتە کڵۆت بوون ئەوا ئەو کەسە توشی التھابات بووە لە شوێنێکی لەشیدا .
بەڵام ئەگەر no agglutination بوو ،واتە کڵۆت نەبوون ئەوا ئەو کەسە ھیچ التھاباتێک لە لەشیدا نیە.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئامادەکردنی // #Ahmad_Star

سه‌رچاوه‌ Tendrustikurd.net||
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.tendrustikurd.net/Topic_207_10

ئەو پشکنینانەی پێویستە ھەموو کەسێک ئەنجامی بدات:

ئەو پشکنینانەی پێویستە ھەموو کەسێک ئەنجامی بدات:

تایبەت بە ژنان و پیاوان :

♦️پەستانی خوێن: 
* کەی: ھەر تەمەنێک، بەتایبەت دوای ٤٠ ساڵی.
* چەند: خوار ١٤٠ لەسەر ٩٠ ئاساییە، لەمە زیاتر نائاساییە.
* چۆن: ئەگەر ئاسایی بوو ساڵی جارێک، ئەگەر بەرز بوو پێویستە چارەسەر وەربگرێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت.

♦️پشکنینی چەوریەکانی خوێن : 
* کەی: دوای ٢٠ ساڵی.
* چەند: 
١-کۆلیستیرۆڵ: خوار ٢٠٠ ملگم/دل
٢-ترایگلیسیراید: خوار ١٥٠ملگم/دل 
* چۆن : ئەگەر ئاسایی بوو ٥ ساڵ جارێک، ئەگەر بەرز بوو ٦ مانگ جارێ.
* پێویستە پشکنینەکە بە برسێتی بکرێت (١٢ کاژێر نان نەخورێت).

♦️پشکنینی شەکری خوێن : 
* کەی: دوای ٤٥ ساڵی، زوتر ئەگەر مەترسی لەسەر بوو (قەڵەوی، شەکرە لە خێزانەکەدا..).
* چەند: 
١-ڕێژەکە بە برسێتی (٨ کاژێر) : خوار ١٢٦ملگم/دل
٢-ڕێژەکە دوای خواردن (٢کاژێر): خوار ٢٠٠ ملگم/دل
* چۆن : ئەگەر ئاسایی بوو ٣ ساڵ جارێک، ئەگەر بەرز بوو چارەسەر وەردەگرێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت..

♦️پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن: 
* کەی: دوای ٥٠ ساڵی، دوای ١٠ ساڵی ئەگەر خزمی پلەیەک شێرپەنجەی کۆڵۆنی ھەبێت.
* چەند: پێویستە ئاسایی بێت (گرێ و برین نەبێت).
* چۆن : 
١-پشکنین بۆ خوێنی نادیار لە پیساییدا: ساڵی ١ جار.
٢-ھەناوبینی : سیگمۆیدۆیکۆپ (٥ساڵ جارێ)، کۆڵۆنۆسکۆپ (١٠ساڵ جارێ)..

♦️پشکنینی ڤایتامین D : 
* کەی: دوای ٤٠ ساڵی..
* چەند: ٥٠ – ٧٠ نگ/مل
* چۆن: ساڵی جارێک.

♦️پشکنینی ڕژێنی سایرۆید (غودە) : 
* کەی: دوای ٣٥ ساڵی.. * چەند: 
TSH : ٠.٣٢ – ٥.٢
T٤: ٤.٧ – ١٢.٥
T٣: ٠.٦ – ٢.١
چۆن : ساڵی جارێک..

تایبەت بە ژنان:
♦️پشکنینی چڕی ئێسک (DEXA) : 
* کەی: دوای ٦٠ ساڵی.. 
* چەند: زیاتر لە (-١).
* چۆن : ٥ ساڵ جارێک.

♦️وێنەی تیشکی مەمک (مامۆگرافی) : 
* کەی: دوای ٤٥ ساڵی..
* چەند: پێویستە ئاسایی بێت (گرێ نەبێت)
* چۆن : ساڵی ١ جار.

تایبەت بە پیاوان:
♦️پشکنینی تایبەت بە شێرپەنجەی پڕۆستات (PSA) : 
* کەی : دوای ٥٠ ساڵی..
* چەند: زیاد لە ٤ نگ/مل
* چۆن : ساڵی ١جار..

سه‌رچاوه‌ Tendrustikurd.net||
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.tendrustikurd.net/Topic_206_11

پشکنینی گرانەتا Typhoid Fever

پشکنینی گرانەتا Typhoid Fever

ئەم پشکنینە بۆ گرانەتا دەکرێت بە ھۆی بەکتریای Salmonela Typhi کەسەکە توش دەبێت، ئەم پشکنینەش بە Strip ئەنجام دەدرێت بەڵام جیاواز لە Strip کانی تر ئەم لە ٣ ھێڵ پێک دێت ( cntrol , IgM , IgG )

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکەش بەم شێوەیەیە :-
سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو Tube ێکی سەر زەردەوە پاشان خوێنەکە Centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum.
دواتر درۆپێک لە Serum و درۆپێک لە گیراووەی تایبەت بە پشکنینەکە دەکەینە ناو Strip کەوە و بۆماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەچێت .

بەم شێوەیەش ئەنجامەکەی دەخوێنینەوە :-
ئەگەر تەنھا Control دەرکەوت ئەوە ئەنجامەکەی Negative واتە کەسەکە توش نەبوە بە گرانەتا. 
ئەگەر control و IgM دەرکەوت ئەوا کەسەکە سەرەتای توش بونیەتی بە گرانەتا.
ئەگەر control و IgG دەرکەوت ئەوە کەسەکە لە کۆتا قۆناغی توش بوندایە یاخود ھەڵگرە.
بەڵام ئەگەر contrl و IgM و IgG پێکەوە دەرکەوتن واتە کەسەکە چاک بوەتەوەو دووبارە توش بوەتەوە بە گرانەتا.

نیشانەکانی نەخۆشی گرانەتا :-

١- بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لەش ، ھەندێک جار دەگاتە ٤٠.٥ پلەی سەدی.
٢- سەرئێشەو و بێ ھێزی و ئازاری ماسولکەکان .
٣- کۆکە و نەمانی ئیشتیھای خواردن و لەدەستدانی کێشی لەش.
٤- سک ئێشە و سکچوون .
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئامادەکردنی // #Ahmad_Star

سه‌رچاوه‌ Tendrustikurd.net||
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.tendrustikurd.net/Topic_205_10

پشکنینی ڤایرۆسات … Viral Test

پشکنینی ڤایرۆسات … Viral Test

بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیبینێ لایکو کۆمێنت بنوسن ھاوڕێکەت تاگ بکە
باوترین پشکنینە ڤایرۆسیەکان بریتین لە :-
١- HBs Ag ڤایرۆسی جگەر جۆری بی یەکەی
٢- HCV ڤایرۆسی جگەر جۆری سی یەکەی کە ئەمەیان زۆر مەترسیدارە 
٣- HIV ئەم ڤایرۆسە توشی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە دەبێت و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی بەرگری کەسەکە لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی مردنی کەسەکە
باوترین ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆس :-
١- لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ لە کاتی منداڵ بوندا .
٢- لە ڕێگەی سرینجێکەوە کە ڤایرۆسەکەی پێوەبێ و بەکاربھێنرێت بۆ کەسێکی تر .
٣- لە ڕێگەی تاتۆ و نەشتەرگەریەوە دەگوازرێتەوە
٤- ھەروەھا لەکاتی جووتبوندا لە کەسی توشبوەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسی ساغ.

نیشانەکانی ڤایرۆسە جگەر :-
١- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا).
٢- ھەستکردن بە ماندووبونێکی زۆر . 
٣- سەرسوڕان و ڕشانەوە و سک ئێشە . 
٤- باوترین نیشانەشی ئەوەیە کە ڕەنگی پێست و چاوی کەسەکە زەرد دەبێت.

نیشانەکانی ئایدز :-
١- بێھزی و ھەستکردن بە ماندویەتی .
٢- دابەزینی کێشی لەش .
٣- کەم بونەوەی بەرگری لەشی کەسەکە واتە خڕۆکە سپیەکانی کەم دەکەن .

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینە ڤایرۆسیەکان بە Strip بەم شیوەیەیە :-
١- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو تیوبێکی سەر زەردەوە و پاشان Centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum (ئاوگ).
٢- دواتر درۆپێ لە serum دەکەینە ناو Strip کەوە و لەگەڵ دوو درۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێ .
ئەگەر تەنھا ھێڵی C) Control) دەرکەوتبوو ئەوا کەسەکە توش نەبوە بە ڤایرۆسەکە . 
بەڵام ئەگەر ھەردوو ھێڵی T) TEST) و C) Control) دەرکەوتن ئەوا کەسەکە توش بوە بە ڤایرۆسەکە.
وە پێویستە لە سەرجەم ئەو پشکنینانەی کە بە Strip دەکرێن ھێڵی control دەرکەوێت.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئامادەکردنی // #Ahmad_Star

سه‌رچاوه‌ Tendrustikurd.net||
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.tendrustikurd.net/Topic_204_10

پشکنینی Erythrocyte Sedimentation Rate) ESR)

پشکنینی Erythrocyte Sedimentation Rate) ESR)

بریتیە لە نیشتنی خڕۆکە سورەکانی خوێن لە ماوەی یەک کاتژمێردا بە mm/hr دەپێورێت. ئەم پشکنینە تایبەت نیە بە نەخۆشیەکی دیاریکراو ، بەڵام یارمەتیمان دەدات لە دیاریکردنی چەند جۆرێکی نە خۆشی ، لە کاتی بەرز بونەوە ڕێژەی ESR ئەوە دەر دەخات کە ئەو کەسە یەکێک لەم نە خۆشیانەی ھەیە :-
١- ڕۆماتیزمە. 
٢- بونی التیھابات (ھەوکردن).
٣- نەخۆشی کەمخوێنی (Anemia).
٤- شێر پەنجە.
٥- نەخۆشی بەرگری دژە خۆی ( autoimmune Disease ).
٦- لە کاتی دووگیانیشدا ڕێژەی ESR بەرز دەبێتەوە.

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە:-
بەچەند ڕێگایەک ئەنجام دەدرێت من لێرەدا باسی ڕێگەی Westergren دەکەم.
١- سەرەتا ml ١.٦ لە خوێن وەردەگرین و لەگەڵ ٠.٤ ml لە Trisodium Citrate %٣.٨ تێکەڵی دەکەین .
٢. پاشان لە ڕێگەی westergren pipet وە Tube کە پڕ دەکەین لە خوێن تاوەکە پلەی سفر (٠).
پاشان Tube کە لەناو Westergren Rack کە بە شێوەیەکی ستونی دادەنێین و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر چاوەڕێ دەکەین . دواتر ڕێژەی نیشتنی خڕۆکە سورەکان بە mm / hr دەخوێنینەوە.

ڕێژەی ئاسای ـ ـ ـ ـ Normal Range 
بۆ پیاو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ٠ – ١٠ mm/hr بۆ ئافرەت ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ٠ – ٢٠ mm/hr
ھەتاوەک و تەمەنی کەسەکە زیادبکات ڕیژەی ئاسای پشکنینەکەش زیاد دەکات بەم شێوەیە
بۆ پیاو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ تەمەنی کەسەکە / ٢
بۆ ئافرەت ـ ـ ـ تەمەنی کەسەکە + ٢ / ١٠
نیشانەکانی بەرز بوونەوەی ESR :-
١- ئازاری جومگە.
٢- تا.
٣- شەکەتی.
٤- التیھابات.
٥- ھەڵەشە. 
٦- سەر ئێشە.
ئەو دەرمانەنەی کە دەبنە ھۆی دابەزین و کەمکردنەوەی ESR :-
١- aspirin
٢- cortisone
٣- quinine
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 
ئامادەکردنی // #زانستی_تاقیگەی_پزیشکی

سه‌رچاوه‌ Tendrustikurd.net||
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.tendrustikurd.net/Topic_203_10