موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شکردنی

bozhin

موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شکردنی  په‌رله‌مانتارێکی پارتی ئاشکرای ده‌کات که‌ پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌هۆی فشاری سه‌ر بانکه‌کان و کاری ته‌کنیکییه‌وه‌ نه‌توانرێت به‌ر له‌ جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌شبکرێت.

ئاواز حەمید حسێن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند “ئەوەندەی ئاگاداربم پێش جەژنی قوربان ئەگەر هەموو وەزارەتەكانیش موچە وەرنەگرن ئەوا بەدڵنیاییەوە زۆربەی وەزارەتەكان وەریدەگرن”.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ “لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدا هەیە، ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ که‌ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی موچه‌ی مانگی ته‌مووز ڕابگه‌یه‌نێت”

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێکی نوێی له‌ باره‌ی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌وه‌ ده‌رکرد.

بە پێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارە 9، كە لە 12ەی تەموز لە رۆژنامەی وەقائعی كوردستان بڵاوبۆتەوە، كرێی وانەبێژی مامۆستایانی لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دیاریكرد.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌، مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم به‌ره‌و خواره‌وه‌ له‌ کاتی وتنه‌وه‌ی هه‌ر وانه‌یه‌کدا دوو هه‌زار دیناریان بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسیش دوو هه‌زار و 500 دیناریان بۆ خه‌رج ده‌کرێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌، مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر سێ هەزار دیناریان بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ک بۆ خه‌رجه‌ده‌کرێت و هه‌رچی بڕوانامه‌ی دکتۆراشه‌ بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ک بڕی چوار هەزار و 500 دینار وەردەگرن 

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم مژدەیەک دەداتە کارمەندانی تەندروستی و ڕایدەگەیەنێت:”بەرلەھاتنی جەژنی قوربان دەرماڵەی ھەستیاری و ئێشگریان بۆخەرجدەکرێت”.

د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  وتی:”بڕیارە دوای دابەشکردنی موچەی ھەر مانگێک دەرماڵەی ھەستیاری و ئێشگر بۆ بەشێک لەکارمەندو پزیشکانی تەندروستی خەرج بکرێت، بۆ مانگی تەموزیش پێش ھاتنی جەژنی قوربان ئەو دەرماڵەیە خەرجدەکەین”.

وتیشی:”وەزارەتی دارایی ئاگاداریانکردوینەتەوە کەلیستی ناوی کارمەندو پزیشکی ئێشگر ڕەوانەی گەنجینەکان بکەین، بۆئەوەی دەرماڵەکە دوای دابەشکردنی موچە بۆیان خەرج بکەن”.

ڕاشیگەیاند، خەرجکردنی دەرماڵەکە بەشێوەیەک دەبێت کەبۆ پزیشکی موقیم و موقیم ئەقدەم  بۆ ھەر مانگێک بڕی ٧٠ ھەزار دینارە، بۆ پزیشکی پسپۆڕ ١٢٠ ھەزار، بۆ کارمەندی تەندروستی ٣٢ ھەزار دینار، پزیشکی پلەبەند ٥٠ ھەزارو بۆ کارمەندی کارگێڕیش ٣٠ ھەزار دینار خەرج دەکرێت.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%d9%85%d9%88%da%86%d9%87%e2%80%8c%db%8c-%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d8%ac%d9%87%e2%80%8c%d9%85-%d9%88%d9%87%e2%80%8c%d8%b2%d8%a7%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d8%aa%d9%87%e2%80%8c%da%a9%d8%a7%d9%86-%d9%86/

یەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی مامۆستایانی دیاریكرد پەروەردە

bozhin

یەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی مامۆستایانی دیاریكرد پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی دەوامی مامۆستایان دیاری دەكات و جەختیش لە پابەندبوونی مامۆستایان دەكاتەوە.

لە گشتاندنێكدا، كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردەی سنوری پارێزگای هەولێر كراوە و وێنەیەكی دەست bozhin كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، كە “ئاگادارتان دەكەینەوە، كە دەستبەكاربوون (مباشرە)ی مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2016- 2017 لە 1-9-2017 دەبێت”.

گشتاندنەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بە ژمارە 13538 لە 30-8-2016 دەركراوە.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%db%8c%db%95%d9%83%db%95%d9%85-%da%95%db%86%da%98%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%be%db%8e%d9%83%db%8c-%d8%af%db%95%d9%88%d8%a7%d9%85%db%8c-%d9%85%d8%a7%d9%85%db%86%d8%b3%d8%aa%d8%a7%db%8c%d8%a7/

وينه و ڤیدیۆ ى ئه م پێشكەشكارو هه ونه رمه نداكورده نه بە م شێوازه ديوه ؟

bozhin

وينه و ڤیدیۆ ى ئه م پێشكەشكارو هه ونه رمه نداكورده نه بە م شێوازه ديوه ؟ خانمە پێشكەشكاری دیار، ئەڤین ئاسۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمەڵێك وێنە نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە‌و لەیەكێكیان وێنەی سڵفی لەگەڵ ئارامۆ دەگرێت كە پێشتر بە پەسەندترین پیاو ناوی بردوە.

ئەڤین لەم وێنانەدا بە جلوبەرگی سور لەگەڵ ستافی بەرنامەی “تۆجیاوازی” دەردەكەوێت.

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.

بێژەری دیاری کەناڵی رووداو هەوار جەلادەدەین لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەی خۆی و هاوسەر و مناڵەکەی بڵاودەکاتەوە.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردوونەتەوە، هەوار جەلادەدین هاوسەری میدیاکار هۆشیار عادلەو خاوەنی یەک مناڵە.
هەوار یەکێکە لە بێژەرە باڵاپۆشەکانی هەواڵ لە کەناڵی رووداو.

 

شاجوانی کیشوەرەکان ژاڵە تۆفیق لە دوا چالاکی خۆیدا لە کەناری دەریا نوێترین فۆتۆ ئەلوبوومی خۆی دەگرێت.

ئەو خانمە نمایشکارە جگە لەداگرتنی وێنەکانی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، دەڵێت” شانازی و بەختەوەرییە کە من سەرقاڵی وێنە گرتنم”.

ژاڵە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانییەو لەگەڵ خانەوادەکی نیشتەجێی لۆس ئەنجلسە لە ولآتی ئەمەریکا.

وێنەیەکی هاوسەرەکەی هونەرمەند حەسەن غەفور بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرا کراوە کە ئەو هونەرمەندە هاوسەرەکەی لە بواری ستایل و ماکیاژدا کاردەکات.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویکردووەتەوە “هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌فور له‌ چه‌ند ساڵى رابردوو هاوسه‌رگیرى كردووه‌ هاوسه‌ركه‌ى ناوى شیرینه‌وخاوه‌نى كچێكه‌ به‌ناوى زارا”.

ئاشکراشکراوە کە هاوسەری ئەو هونەرمەندە خاوەنی ئارایشتگایە و لە بواری ستایل و ماکیاژدا کاردەکات.


حه‌سه‌ن عه‌فور یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆر کات وەک پێشکەشکاری بەرنامە دەرکەوتووە و دواین کاریشی بەشداریکردن بوو لە بەرنامەیەکی کەناڵی نێت تی ڤیدا بەناوی سێ پیاوەکە و خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە و تەمەنی ٤٢ ساڵە.

 

قەشەنگ عەبدوڵا، پێشکەشکار و ئەکتەری دیار پاش ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوەی لە چاوی کامێراکان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

ئەو ئێستا خاوەنی منداڵێکە بە ناوی (کاڵێ)وە ناشیشارێتەوە کە هاوسەرەکەی هیچ ڕێگری لێناکات جارێکی دیکە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەربکەوێتەوە زۆریش هاوكاری ده‌كات .

قەشەنگ عەبدوڵا پێشتر یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان، ئەو باس لەوە دەکات کە لە ڕاگەیاندندا پشتگوێیان خستووە، ئەوەش هۆکاری دورکەوتنەوەیەتی، بەڵام ئامادەیە جارێکی دیکە وەک پێشکەشکار لە شاشەکانەوە دەربکەوێتەوە، بەڵام مەرجی هەیە بۆ ئەو کەناڵەی کە دەیەوێت ئەو تێدا وەک پێشکەشکار کاربکات.

 

خانمە هونەرمەند ژاكان حەمە عەلی خان لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكەی دەردەكەوێت.

ژاكان حەمە عەلی خان لەگەڵ هاوسەر و منداڵە تازە لەدایك بووەكەی سەردانی چاڤی لاند دەكەن و لە پرۆگرامی ئێمە لە چاڤی لاند لەگەڵ شانۆ بەكر فەرەج دەردەكەون.

ژاكان ماوەیەكە بۆتە دایك و كچەكەی لەدایك بووە، لە پرۆگرامەكەشدا گۆرانییەكی تایبەت پێشكەش دەكات.

شانۆ بەكر فەرەج لە پرۆگرامەكەدا داوا لە هاوسەری ئەو هونەرمەندە دەكات كە گۆرانییەك بڵێت ئەویس لە وەڵامدا ئاماژە بەوە دەكات كە دەنگی ناخۆشە، بۆیە لە ماڵیشەوە گۆرانی ناڵێت، ژاكانیش لەوەڵامدا دەڵێت كە ئەو گۆرانی نەڵێت باشترە.

 

خانمە هونەرمەند كورد ڕێزان فەرەج لە چاوپێكەوتنێكیدا تەمەنی و ژمارەی نەشتەرگەرییەكانی ئاشكرا دەكات.

ڕێزان فەرەج باس لەوە دەكات كە ئەو ئێستا تەمەنی 50 ساڵ و چوار ساڵ پێش ئێستاش نەشتەگەری جوانكاری بۆ لوتی كردووە، ئەمەش تاكە نەشتەرگەری جوانكارییە كە ئەنجامیدابێت.

ئەو هونەرمەندە ماوەیەك پێش ئێستا وێنەیەكی لەگەڵ ئەحمەد ڕەئوفی هاوسەری بڵاویكرایەوە كە گۆڕانكارییەكی زۆر بە ڕوخسارییەوە بەدی دەكرا و زۆر كەس ئاماژەیان بەوە كردو كە جوانكاری بۆ ڕوخساری كردووە.

ڕێزان فەرەج یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی بە تایبەت لە بواری كۆمیدیادا و بەشداری چەندین كاری هونەری كردووە.

 

گۆڤار ئەنوەر پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا نەشتەگەری جوانكاری بۆكرا، نوێترین وێنەی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە.

گۆڤار لەپەیامێكدا هەروەها رایدەگەیەنێت كە تەندروستی زۆر باشە‌و سوپاسی هەوادارانی دەكات.

هونەرمەند دڵنیا قەرەداغی وێنەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە‌و وەك لەوێنەكەدا دەركەوتووە لە وڵاتی میسرە‌و زۆر گۆڕاوە.

لەو وێنەیەدا دڵنیا قەرەداغی بۆدیەكی سوری لەبەردایە وەك لە دەردەكەوێت لەمۆزەخانەیەكی میسردابێت، ئەوەش پاش ئەوە دێت كە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكی میسریدا كە كۆنسوڵی میسر بوو لە هەولێر.

دڵنیا قەرەداغی تا ئێستا سێ جار هاوسەرگیریی كردوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ناڤید زەردی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆی‌و كچە هاوڕێكە بڵاودەكاتەوە.

ناڤید لەسەر وێنەكەی نوسیوە “من‌و هاوڕێ باشەكەم نارین لە ستۆكهۆڵم”.

ئەكتەری بەرنامەی بەزمی بەزم، سامرەند دارا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆ‌و هاوسەركەی بڵاودەكاتەوە.

سامرەند ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر لە بینەری كورد ناسێنرا.

بۆ یەکەمجار وێنەیەکی هاوسەرەکەی پەیوەند جاف لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە هەوادارانیانی سەرسام کردووە.

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی هاوسەرەکەی پەیوەند جاف بڵاوکراوەتەوە کە هاوسەرەکەی کچی شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەسە و وێنەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ چەند مانگێک بەر لە کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس لە ساڵی ٢٠١٤دا،
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو وێنانە بەهۆی نەخۆشییەکەی شێرکۆ بێکەسەوە گیراوە و لە ماڵی پەیوەند جافە لە وڵاتی سوید.

په‌یوه‌ند جاف له‌ دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌ ساڵانی  هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی  به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، دواتر كوردستانی جێهێشتووه‌ چۆته‌ وڵاتی سوید خاوه‌نی جه‌ندین ئه‌لبووم گۆرانی  و كلیپه‌ به‌ گۆرانی ” دڵم ته‌نگه‌” لای هه‌وادارانی ناسراوه‌.

بێریڤان ئەنوەر، خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ئاسمانی سپێدە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی خۆی‌و هاوسەركەی بڵاودەكاتەوە.

پێشكەشكارەكەی سپێدە هەروەها وێنەیەكی خێزانیی خۆی‌و هاوسەر‌و منداڵەكەی بڵاودەكاتەوە.

خانمە هونەرمەند شیلان ئەمین جارێكی دیكە وێنەی خۆی بە جلی ژێرەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە‌و سەرنجی هەوادارانی بۆلای خۆی راكێشا.

شیلان كە لەدایكبووی سلێمانیەوە لە وڵاتانی كەنەدا دادەنیشێت، پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەرچی دەزانێت ئەو جلوبەرگانەی لەگەڵ كلتوری كوردی ناگونجێت، بەڵام ئەو ئازادە‌و لەكلتورێكی دیكەدا دەژی.

ئاماژە بەوەش دەكات ژنان‌و كچانی كورد بە ئازادانە هەر جل‌وبەرگێكیان هەڵبژێرن.

شیلان تا ئێستا 4 گۆرانی بڵاوكردوەتەوە كە سێیان بە ئینگلیزیە‌و دەیەوێت كاری بزنس بكات.

لەنیا عەبدوڵا، خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ئین ئارتی دوو ڤیدیۆیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردوەتە كە خەریكی ماسی گرتنە.

لەنیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات وێنەیەكی نوێی بڵاوكردوەتەوە كەلەسەر نوسیوە “ئیشێكی تازە”‌و لەسەر بەلمێك خەریكی ماسی گرتنە.

لەنیا عەبدوڵا ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایك بووە و لە چەند كەناڵێكی جیاواز كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی(NRT2).

خانمە ئەكتەری دیاری كورد، نەرمین كاوانی وێنەیەكی نوێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە كە بەشێك لەهەوادارانی ئاماژە بەوە دەكەن كە نەشتەرگەری جوانكاری بۆكراوە.

نەرمین كاوانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردوەتەوە كە تێدا بەشێوازێكی جیاواز دەركەوتووە‌و بەشێك لەهەوادارانی پێیانوایە نەشتەرگەری جوانكاریی بۆ دەموچاوی ئەنجام داوە.

ئەو هونەرمەندە له‌ دایكبووی شاری سلێمانییه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی سلێمانیه‌ به‌شداری هه‌ر یه‌ك له‌ دراماكانی ” گه‌رده‌لول ، دووپشك ، ئاره‌زوو ، كه‌ركوك 4 ، ژیله‌مۆ”ی كردووه‌.

كەناڵی KNN لە كارێكی نوێیدا پرۆگرامێكی نوێی بەیانیان و ئێواران پێشكەش دەكات.

KNN لە وەرزێكی نوێی پرۆگرامەكانیدا بەرنامەی بەیانیان و ئێوارانی بەشێوازێكی نوێ پێشكەش دەكات و پێشكەشكارەكانیشی بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەون.

پرۆگرامی ڕۆژباش ڕۆژانە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی و پرۆگرامی خۆرنشین كاتژمێر 6:25 خولەكی ئێوارە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پێشكەش دەكرێت و لەو دوو پرۆگرامەدا چەندین تەوەری جیاوازی باس دەكرێت.

ئەو پرۆگرامانە لەلایەن چوار پێشكەشكاری دیاری ئەو كەناڵەوە پێشكەش دەكرێت كە ئەوانیش بریتین لە (لارە فەخرەدین، هێرش سەنگەری، هەودا ئەحمەد، لەیلا جەمال).

حەمید عوسمان ؛گۆرانیبێژی گەنجی ناسراوی كورد؛ ئاشكرای دەكات، كە لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، حەمید عوسمان ؛هونەرمەندی گەنج و ناسراوی كورد؛ ئاشكرای كردبوو، كە لە ئێستا و ڕابردووشدا هیچ پەیوەندیەكی خۆشەویستی نەبووە، بەڵكو ماوەی 4 بۆ 5 ساڵ دەبێت هاوسەرگیری كردووە و ساڵێك دەبێت هاوسەرەكەی گواستۆتەوە.

به‌ڵام حه‌مید عوسمان به‌ (خێزان)ی وت كه‌ ماوه‌ی مانگێكه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه، هاوکات به‌پێی زانیاریه‌كانی (خێزان) هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌مید عوسمان كچێكی كوردی دانیشتوی وڵاتی نه‌رویج بووه‌ و ئێستاش له‌ یه‌كدی جیابونه‌ته‌وه‌.

بڕیاریشه‌ حمید عوسمان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌لبموێكی گۆرانی بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ گۆرانیه‌كی دوێتی تێدایه‌و له‌گه‌ڵ چۆپی فه‌تاح وتویه‌تی.

“ژن جوانە، مکیاج بکات و نەکات، گەنج بێت یان بە تەمەن، هەموو کات جوانی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام پێویستە بەرامبەرەکەی بەراستی پیاو بێت تا هەست بە جوانیەکانی بکات، تەنها نێر بوون بەس نیە بۆ تێگەیشتن لە جوانی ژن”

ئەم دێرە وشانەی سەرەوە وتەی ئارینا حەمیدی پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان ٢٤ ە کە لەسەر ئەو وێنەیە نوسیویەتی کە بێ ماکیاج پۆستی کردووە.

ئاماژەشی بەوە کردوە: کە وێنەکە پێشکەشە بەو هاوڕییانەی کە داوایان لێ کردوە کە بێ ماکیاج وێنە بڵاو بکاتەوە.

ئارینا دەلێت: تەنیا برۆم نەبێت کە تاتۆیە و ناتوانم لایببەم.

ماوه‌یه‌كه‌ كچه‌ گۆانیبێژ كريستال له‌ ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ تایبه‌تیه‌كانه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌.

كریستاڵ له‌ نوێترین وێنه‌یدا بە ستایلیکی نوێوە دەردەکەوێت و دور کەوتوەتەوە لە ستایلەکەی پیشوتری کە زیاتر سێلفی بە شیوازی دەمی مراوی دەگرت.

زۆربەی هەوادارانی ئەم جۆرە ستایلەی کریستاڵیان پێ جوانترە و دەست خۆشی وێنەکی لێ دەکەن.

كریستاڵ پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كاری هونه‌ری دوركه‌وته‌وه‌، ئه‌مساڵ كلیپێكی بۆ پشتگیری له‌ پێشمه‌رگه‌ بڵاوكرده‌وه‌. کە دەیویست لەو رێگەیەوە پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەرببرێت.

 

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%d9%88%d9%8a%d9%86%d9%87-%d9%88-%da%a4%db%8c%d8%af%db%8c%db%86-%d9%89-%d8%a6%d9%87-%d9%85-%d9%be%db%8e%d8%b4%d9%83%db%95%d8%b4%d9%83%d8%a7%d8%b1%d9%88-%d9%87%d9%87-%d9%88%d9%86%d9%87-%d8%b1%d9%85/

پاداشتی مامۆستایان دەدرێتەوە زانیاریەکی گرنگ لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە

bozhin

پاداشتی مامۆستایان دەدرێتەوە زانیاریەکی گرنگ لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموزی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەو مانگەش حکومەتی ھەرێم موچەی دابینکردوە نەک ئەمریکا.

بەگوێرەی  ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە  دراوە، تائەمڕۆ ٣٠ی ئاب، ئەو ٤١٥ ملیۆن دۆلارەی بڕیاربوو بەغدا وەک ھاوکاریی بیدات بەوەزارەتی پێشمەرگە، نەگەیشتۆتە ھەرێم و لەبەغدا ماوەتەوە، بەو ھۆیەشەوە حکومەت خۆی موچەی ئەم مانگەی دابینکردوە.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ بۆچی پارەکە لەبەغداوە نەگەیشتۆتە ھەرێم، سەرچاوەیەکی بەرپرسی پێشمەرگە وتی:”تائێستا ھۆکارەکەی نازانین، بەڵام ئەوەندە دەزانین ھیچ بڕە پارەیەکی ئەمریکا نەگەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان”.

لەزانیاریەکاندا ھاتوە، ئەو موچەی دوێنێ دیوانی وەزارەت و  لیواکانی پێشمەرگە وەریانگرتوە، پارەی حکومەت بوە نەک پارەی ئەمریکا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە لەڕێگەی بەرپرسەکانیەوە ڕایگەیاند، لەمانگی تەمموزەوە بەشێک لەھێزەکانی پێشمەرگە موچەیان لەسەر ئەو پارەیە دەبێت کە ئەمریکا دابینیکردوە بۆیان، ئەو بەشەش کە دەمێنێتەوە حکومەت موچەکەیان بۆدابیندەکات.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، سزای ئەو مامۆستایانە نادرێت کە ئەرکی چاودێریکردنی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانیان نەگرتۆتە ئەستۆ، دەشڵێت:”وەک ھەستکردن بەبەرپرسیارێتی بۆ ئەو مامۆستایانەی چاودێریی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی ئەمساڵیان کردوە، سوپاسنامەیان بۆدەکرێت”.

مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان   وتی:”لەخولی  یەکەمی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکاندا، ژمارەیەک مامۆستا بێئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەری ھۆڵەکان، ئەرکی چاودێریکردنیان نەگرتە ئەستۆ، بەڵام بەڕەچاوکردنی دۆخی دارایی، بڕیاردرا چاوپۆشیان بکرێت، واتە نە سزابدرێن و نە ھیچ ھەڵوێستێکیش ڕابگەیەنرێت”.

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان  وتیشی:”بۆ خولی دوەمیش، ھەمان میکانیزم پەیڕەو دەکرێت و سزای مامۆستایان نادرێت”.

سەبارەت بەو مامۆستایانەش کە ئەرکەکەیان لەئەستۆگرتوە، مامۆستا عەتا وتی:”بڕیاردراوە ئەو مامۆستایانەی ئەرکەکەیان لەئەستۆگرتوە لەخولی دوەمدا، سوپاسنامەیان بۆبکرێت وەک ھەستکردن بەبەرپرسیارێتیان لەبەرامبەر دۆخەکەدا کە پارەیان بۆ خەرجنەکراوە”.

زیاتر لەسەر سوپاسکردنی مامۆستایان وتی:”لیستی ناوی ئەو مامۆستایانە ئامادەکراوەو بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەت تاوەکو ڕەزامەندی بۆ وەربگیرێت و سوپاسنامە بکرێن و یەک مانگ خزمەتی ڕاژەیان بەو سوپاسنامەیە بۆ ئەژماربکرێت”.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%d9%be%d8%a7%d8%af%d8%a7%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d9%85%d8%a7%d9%85%db%86%d8%b3%d8%aa%d8%a7%db%8c%d8%a7%d9%86-%d8%af%db%95%d8%af%d8%b1%db%8e%d8%aa%db%95%d9%88%db%95-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1/

بەغدا به م مه رجه بودجەو موچەی فەرمانبەرانى هه ريم ڕەوانە دەکات

bozhin

بەغدا به م مه رجه بودجەو موچەی فەرمانبەرانى هه ريم ڕەوانە دەکات
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زانیاریی نوێ لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە ئاشکرادەکات، ئەندامێکی لیژنەکەش نھێنیی سەردانی وەفدەکە ڕوندەکاتەوەو جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، جگە لەڕادەستکردنی نەوت، بەغدا داوای داھاتی گومرگەکانیش دەکات لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی ھەرێمدا.

قادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  وتی:”سەردانی وەفدەکەی ھەرێم بۆ بەغدا زیاتر بابەتێکی سیاسییەو پەیوەندیی بەلێپێچینەوەکەی ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عیراقەوە ھەیە”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە، پارتیی بۆیە لەئێستادا سەردانی بەغدای کردوە، ھەوڵێکی جدی ھەیە بۆ ئەوەی متمانە لەھۆشیار زێباریی بسەندرێتەوە، وتیشی:”لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کار بەو ئاراستەیە دەکات کە متمانەی لێوەرنەگیرێتەوە”.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ ھەرێم ئامادەیە نەوتەکەی بداتە بەغدا، قادر محەمەد وتی:”لەئەگەری گۆڕانکاریی لەناوچەکەدا، وادەکات ھەرێم جارێکی دیکە پەنا بۆ بەغداد بەرێت، ھەرێم لەھەر کوێ داھاتی زیاتری دەستبکەوێت پەنای بۆ دەبات”.

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:”بۆ ناردنی بەشە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بەغدا داوای داھاتی خاڵەسنورییەکانی کردوە کە داھاتێکی فیدراڵیە، بۆیە پێدەچێت حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندبێت بەو مەرجە، بەڵام ھاوشێوەی پێشتر بڕێک لەداھاتی خاڵە سنوریەکان دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا”.

ڕۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠١٦، وەفدێکی پارتیی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد.

ھەردوو حکومەتی بەغداو ھەرێم لەسەر پرسی نەوت رێکدەکەون و بڕیاریشە بەم زووانە وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەست بە وتووێژ بکەن لەسەر چۆنیەتی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی ھەرێم و کەرکوک.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عیراق، لەمیانەی کۆبوونەوەی عەبادی و وەفدەکەی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، باس لە پرسی نەوت و کێشەکانی نێوان ھەردوولا لەوبارەیەوە کراوەو لەسەر ئەوەش رێککەوتوون کە ھەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، دەست بە وتوێژە ھونەرییەکانیان بکەنەوە، بەمەبەستی رێککەتن لەسەر بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی ھەرێم و کەرکوک.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ھەرێمی کوردستان نەوتی بەرھەمھێنراو رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و لە بەرامبەریشدا بەغدا شایستە داراییەکانی ھەرێم رەوانەی ھەولێر دەکات.

لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: عەبادی پێداگریی لەسەر گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەربڕیوە، بەو جۆرەی کە لە بەرژەوەندی گشتی عیراقدا بێت.

ئەمڕۆ ٢٩ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە بەغداو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%d8%a8%db%95%d8%ba%d8%af%d8%a7-%d8%a8%d9%87-%d9%85-%d9%85%d9%87-%d8%b1%d8%ac%d9%87-%d8%a8%d9%88%d8%af%d8%ac%db%95%d9%88-%d9%85%d9%88%da%86%db%95%db%8c-%d9%81%db%95%d8%b1%d9%85%d8%a7%d9%86%d8%a8%db%95/

ئازانى خانمان پیاوان حەزیان لە چ تەمەنێكی رەگەزی بەرامبەرە ؟بزانه ئۆرگازم چی بەسەر جەستەدا دێنێت

bozhin

ئازانى خانمان پیاوان حەزیان لە چ تەمەنێكی رەگەزی بەرامبەرە ؟بزانه ئۆرگازم چی بەسەر جەستەدا دێنێت
لە توێژینەوەیەكدا كە ڕۆژنامەی تەندروستی سێكسیدا بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە گەیشتن بە ئۆرگازم تەندروستی جەستە دەپارێزێت و ئازار كەمدەكاتەوە و زیرەكتر و چالاكترت دەكات.

لە توێژینەوەكەدا هاتووە، لەكاتی گەیشتن بە ئۆرگازمدا خوێنێكی زۆر دەڕژێتە مێشكەوە، بەوهۆیەوە ئازار كەمدەبێتەوە و ئارام دەبیتەوە و زیرەكتر دەبیت.
<p>
هەروەها لە توێژینەوەكەدا ئەوەش هاتووە كە ژنان پێویستە لە هەفتەیەكدا 2 بۆ 3 جار سێكس بكەن بۆئەوەی زیاتر ئۆرگازم بن و تەندروستی جەستەیان باشتربێت و ئازاریان كەمتربێت
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ڕاستییەکی سەیر ئاشکرا دەکات سەبارەت بە بۆچوونی پیاوان لەسەر تەمەنی ئافرەتان کە تێدا سەرنجڕاکێشترینن.
لە کاتێکدا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، ئافرەتان بۆچوونیان سەبارەت بە سەرنجڕاکێشی پیاوان دەگۆڕێت، کەمتر پیاوی لە تەمەن خۆیان منداڵتریان بەلاوە سەرنجڕاکێشە، بەڵام پیاوان هەر وابەستەی ئەو وێنەی ئافرەتە دەبن کە لە پێشوتردا لەسەریاندا چەسپاوە.
لە توێژینەوەکە ئاشکراکراوە پیاوانی تەمەن پەنجا ساڵ و چل ساڵ و سی ساڵ، ئافرەتانی بیست ساڵانیان لا پەسەندە (بەتایبەت ناوەڕاستی بیستەکانی تەمەن) و سەرنجیان بۆ لایان ڕادەکێشرێت سەرەڕای جیاوازی تەمەن لە نێوانیاندا.<br>
&nbsp;<br>
بەو پێیەش، ئەو تەمەنەی کە ئافرەتان سەرنجڕاکێشترینن تێیدا بەپێی بۆچوونی پیاوان، بریتیە لە ماوەی تەمەنی بیستەکانی تەمەنیان.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%d8%a6%d8%a7%d8%b2%d8%a7%d9%86%d9%89-%d8%ae%d8%a7%d9%86%d9%85%d8%a7%d9%86-%d9%be%db%8c%d8%a7%d9%88%d8%a7%d9%86-%d8%ad%db%95%d8%b2%db%8c%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95-%da%86-%d8%aa%db%95%d9%85%db%95%d9%86/

بۆ سپیکردنەوەی ددان ئاسانترین ڕێگا

bozhin

بۆ سپیکردنەوەی ددان ئاسانترین ڕێگا  ئارەزوو دەکەیت ددانەکانت سپی و بریقەدار دەرکەون، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن جوانترین پێکەنین، چوار ڕێگای ئاسان هەیە و دەتوانیت لەماڵەوە بە بەکارهێنانی چەند ڕێگایەکی ئاسان ددانەکانت سپی و بریقەدار بکەیتەوە.

 

بیکاربۆناتی سۆدیۆم
ئەم پێکهاتەیە لە مارکێتەکان بەدەست دەکەوێت و لە چێشتخانەی ماڵەکانی زۆربەماندا هەیە، دوو کەوچک بیکاربۆناتی سۆدە و کەوچکێکی ئاوی دڵۆپێنراو تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لە ددانەکانت و هەفتانە دووجار بەکاریبهێنە، دەبیتە خاوەن ددانێکی سپی و بریقەدار.

 

زەیتی گوێزی هیندی زۆر بەسوودە بۆ ددانەکان و لە کلس و زەردی و پیسیەکان پاکی دەکاتەوە، دەیگەرێنێتەوە سەر ددانێکی سپی بریقەدار.

 

سرکەی سێو ڕۆڵی پاکەرەوە دەبینێت لە دەم و دداندا ئەگەر ڕۆژانە غەرغەرەی پێ بکەیت، ڕزگاردەکات لە بەکتریا و کلس و ددانەکانت سپی دەکاتەوە ڕەنگەکەی دەکاتەوە.
بەکارهێنانی هەویری تایبەتی سپیکردنەوەی ددان کە لە دەرمان خانەکان دەست دەکەوێت، جگە لەکاری پاککردنەوە ددانەکانت سپیدەکاتەوە و بریقەداری دەکات، بەڵام پێویستە بە پێی ڕێنماییەکان بەکاریبهێنیت.

سه‌رچاوه‌ ماڵپەری بۆژین
درێژه‌ی بابه‌ت http://bozhin.com/%d8%a8%db%86-%d8%b3%d9%be%db%8c%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%af%d8%af%d8%a7%d9%86-%d8%a6%d8%a7%d8%b3%d8%a7%d9%86%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86-%da%95%db%8e%da%af%d8%a7/