ناردنی پارە بۆ مامۆستایانی هەرێم لە بەغداوە تەنها قسەیەكه‌و هیچی تر

kurd Press

بریکاری وەزارەتی دارایی، فازل نەبی رایگەیاند” ناردنی پارە لە حکومەتی بەغداوە بۆ مامۆستایانی هەرێمی کوردستان تەنها قسەیە”، ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری پەرورەدەی هەرێم دوێنێ رایەگەیاند” حکومەتی عێراق بڕی 25 ملیار دینار وەک کۆمەکی مامۆستایان دەنێرێت بۆ هەرێم”.

دوای ئەوەی ڕۆژی یەكشەممە20/11 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری پەروردەی هەرێم د. پشتیوان سادق رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ دیراسەكردنی فەوتانی خوێندن لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پێكهێنراوە، 
“بەغداش بەڵێنی ناردنی پارەی بۆ مامۆستایان داوە” لەبەرامبەردا بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژە بۆئەوە دەكات ناردنی پارە بۆ مامۆستایان لەلایەن حكومەتی بەغداوە تەنها قسەیە .

فازل نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق بە رادیۆی نەوای راگەیاندوە” دەنگۆی ناردنی بڕێك پارە بۆ مامۆستایان لەلایەن حكومەتی بەغداوە تەنها قسەیەو تائێستا هیچ بابەتێكی لەوشێوەیە لەئارادا نییە”

جێگەی ئاماژەیە بۆ چارەسەركردنی بایكۆتی خوێندن و كۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەكانی مامۆستایان لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند بەغدا بەڵێنی ناردنی بری 25ملیاردیناری داوە بۆ مامۆستایان داوە، بەڵام نەكەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

مامۆستایانی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و راپەڕین ماوەی نزیکەی دوو مانگە بەردەوامن لە بایکۆتکردن و مەترسی هەژمار نەکردنی خوێندن ئەمساڵی ئەم ناوچانە لەئارادایە.


سه‌رچاوه‌ كوردپرێس – kurdpress

درێژه‌ی بابه‌ت

مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

kurd Press

 كوردپرێس ::

مەسعود بارزانی، لە په‌يامێكى تایبەتەدا داوا دەكات، كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دیاری بكرێت، دەشڵێت، داوام لە حزبەكان كردووە و كەس نەهاتووە بە دەم داواكەمەوە.

مەسعود بارزانی، لە پەیامێكدا دەڵێت، مامۆستایان حەقی خۆیانە داوای مافەكانیان لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن و پاڵپشتیان دەكەم و پێویستە وڵاتەكەمان لە خوشی و ئاسوودەییدا بێ بەڵام بەهۆی ئەو قەیران و كێشە ئەمنی و ئابووری و سیاسییانەی هاتوونەتە پێش، ئیمكانیات و توانای حكوومەت سنووردار بووە. بەڵام كە پێیان وایە چارەسەر هەیە، با لایەنەكان و حكوومەت بفەرموون پێكەوە دابنیشن بە شەفافییەتێكی تەواو دۆخەكە چارەسەر بكەن و هەموو شتێكیش بخەنەڕوو و كۆتایی بە موزایەدات و شێواندنی ڕای گشتی بهێنرێت.

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك بەڕێزی سیاسی و فەرهەنگی و ئاكادیمی پەیوەندییان پێوە كردووم و دەڵێن ڕای ئێمە و بەشێكی هاووڵاتییانیش ئەوەیە كە چارەسەری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان لای منە و دەگوترێ بارزانی دەتوانێ گرفتەكان چارەسەر بكات.

وەك هەر هاووڵاتییەكی كوردستان حەز دەكەم قەیران و كێشەكان نەمێنن و كۆتاییان پێ بێت بەڵام هۆكاری گرفت و كێشەكان زۆرن. بەشێكیان دەرەكین و پەیوەستن بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق و ناوچەكە بە گشتی، وەكو پەلاماردانی تیرۆریستان و شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت، بڕینی بودجەی هەرێم و ئەو دۆخە نائاساییەی لە ئەنجامی میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە هاتووەتە كایەوە. بەشێكی تری گرفتەكانیش ناوخۆیین و دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم.

ئەگەر چارەسەری گرفتە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لای منە، ئەوە چەندین جارە حزبەكانم بانگهێشت كردووە بۆ كۆبوونەوە بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر نەهاتوون. هەروەها داوام كردووە حزبەكان لەگەڵ یەكتر دابنیشن و چارەسەری دۆخەكە بكەن، دیسان دانەنیشتوون و شانیان نەداوەتە بەرپرسیارێتی بارودۆخەكە.

لەبارەی چارەسەری قەیرانی هەرێم ڕای خۆم لەمبارەیەوە ڕاگەیاندووە. ئێستایش دووپاتی دەكەمەوە، چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەمشێوەیە دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆ و پارلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پارلەمان هەڵبژێردرێت. چونكە بۆ هەموو لایەك ڕوونە، ناكرێ ئەوانەی بوونەتە سەرچاوەی قەیران دووبارە سەرۆكایەتیی پارلەمان بگرنە دەست. هەروەها حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێكبكەون حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێت و بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و، منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم.

لەبارەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران، ڕێزم بۆ داوا و مافە ڕەواكانیان هەیە و حەقی خۆیانە داوای مافەكانیان لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن و پاڵپشتیان دەكەم و پێویستە وڵاتەكەمان لە خوشی و ئاسوودەییدا بێ بەڵام بەهۆی ئەو قەیران و كێشە ئەمنی و ئابووری و سیاسییانەی هاتوونەتە پێش، ئیمكانیات و توانای حكوومەت سنووردار بووە. بەڵام كە پێیان وایە چارەسەر هەیە، با لایەنەكان و حكوومەت بفەرموون پێكەوە دابنیشن بە شەفافییەتێكی تەواو دۆخەكە چارەسەر بكەن و هەموو شتێكیش بخەنەڕوو و كۆتایی بە موزایەدات و شێواندنی ڕای گشتی بهێنرێت.

چاك دەزانم شاری سلێمانی لەژێر ئیرهابی فكری دایە و دەبێ ئەو ئیرهابە فكرییەی سەر شاری سلێمانی بشكێت. ئەو شارەی هەردەم تەحەددای زاڵم و داگیركارانی كردووە و ڕۆڵەكانی ئامادە بوون زیندە بەچاڵ بكرێن بەڵام لەبەرانبەر زەعیم سدیق سەربەرزانە وەستان و ئامادە نەبوون قسە بە هێماكانی گەلی كوردستان بڵێن. ئەوە ڕای منە لەبارەی سلێمانی و خەڵكە سەرەبەرزەكەی، با كەس هەوڵ نەدات خوێندنەوەیەكی تر بەسەر خەڵكی ئەم شارەدا بسەپێنێت.


سه‌رچاوه‌ كوردپرێس – kurdpress

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندندایه‌

kurd Press


وەزارەتی پەروەردە ھەوڵێکی تری دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش ئاشکرایدەکات، تەنھا لەو خوێندنگانە پرۆسەی خوێندن ئەژمار ناکرێت کە بەردەوامی بەبایکۆت دەدەن.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیاند: ئەو خوێندنگەیەی دەوامی تێدابکرێت و خوێندکاران دەوام بکەن، پرۆسەی خوێندن تێیدا ئەژمار دەکرێت، بەڵام لەو خوێندنگانەی کە دەوامیان تێدا ناکرێت و بایکۆت بەردەوام، ئەمساڵی خوێندنیان بۆ بەئەژمار نەکراو دادەنرێت.

وتیشی: “بەپێی یاسای وەزارەتی پەرورەدە، ھەر خوێندکارێک ٣٠ ڕۆژ پەیوەندی بەدەوامەکەیەوە نەکات، بەکەوتوو بۆی ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئەو ساڵە بەگشتی بەکەوتوو ئەژمار ناکرێت بۆ پرۆسەی خوێندنی ناوچەیەکەو سیستمی پەرورەدە ھەموو بابەتەکانی ڕوونکردۆتەوە”.

ڕەتیشیکردەوە، بەھۆی بایکۆتی بەشێک لەمامۆستایانی سنوری سلێمانی و ھەڵەبجەوە، ئەمساڵی خوێندن ئەژمار نەکرێت و وتی: “تەنھا خوێندن لەو خوێندنگانە ئەژمار ناکرێت کە دەوامیان تێدا ناکرێت”.

سەبارەت بەشێوازی جێبەجێکردنی ئەو ھەوڵە نوێیە بۆ کۆتاییھێنان بەبایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، عەبدولواحید محەمەد ئاشکرایکرد: ئەنجومەنی وەزارەتی پەرورەدە کۆبونەوەی تایبەتی خۆی ئەنجامدەدات و ڕێوشوێنەکان دیاریدەکەن، مۆڵەتێک دەدرێتە خوێندنگەکان بۆئەوەی دەست بەدەوام بکەنەوە.


سه‌رچاوه‌ كوردپرێس – kurdpress

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌ كامێرای چاودێری خیانه‌تی هاوژینه‌كه‌ی تۆمار كرد

kurd Press

پیاوێکی خەڵکی ئەمریکا لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ناپاکی هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات و لە ئاسمانەوە گرتەی ڤیدیۆییەکەی تۆماردەکات.

ئەو لەرێگەی کامێرایەکی چاودێرییەوە کە لە فڕۆکەکەی دەبەستێت، بەردەوام چاودێری هەڵسوکەوتی خێزانەکەی دەکات کاتێک دەچێتە دەرەوە، دواجار هەموو شتێکی بۆ ئاشکرادەبێت و گرتە ڤیدیۆییەکەش لە پێگەی یوتیوب بڵاودەکاتەوە.

وەک خۆی باسی دەکات و لەگەڵ ئەو خانمەدا 18 ساڵە ژن و مێردن.

پیاوەکە دەڵێت “هەموو بەیانییەکی زوو ژنەکەم دەیوت دەبێت بڕۆمە سەر کارەکەم، منیش گومانم لا دروستبوو، لەبەرئەوەی هەموو کات تەلەفۆنی لە کەسێکەوە بۆ دەهات و نەمدەزانی ئەو کەسە کێیە”. لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆکەکەیدا پیاوەکە دەڵێت “ماوەی یەک هەفتە دوای دەکەوتم و دەمبینی دەچێتە سەر کارەکەی، بەڵام دڵنیا نەبووم کە ئاگاداری ئەوەیە من چاودێری دەکەم یان نا”.

دواجار ناپاکییەکە ئاشکرادەبێت و وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە ژنەکە دەچێتە نزیک کۆگایەکی بازرگانی و ئۆتۆمبێلێک دێت و لەگەڵی دەڕوات.



سه‌رچاوه‌ كوردپرێس – kurdpress

درێژه‌ی بابه‌ت

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی راگەیاند

kurd Press


وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ ڕایده‌گه‌ینێت:- 
1-ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌مه‌ 17و20/11/2016، مووچه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ و  فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
2-ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 21/11/2016، مووچه‌ی‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
3-ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 22/11/2016، مووچه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌ كوردپرێس – kurdpress

درێژه‌ی بابه‌ت

ئایا پرۆسه‌ی خوێندن ڕاده‌گیرێت ؟؟

kurd Press

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەدات، جەختیشدەکاتەوە لەئەگەری دەرکردنی ئەو بڕیارەشدا، زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان ناگرێتەوە، ھاوکات چەند زانیارییەکی گرنگیش لەبارەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان ئاشکرادەکات.

لەدوایین لێدوانیدا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، “ئەگەر بایکۆت بۆماوەی دوو مانگ لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامبێت، ئەوا ناتوانرێت قەرەبوی، بکرێتەوە بۆیە ناچاردەبین خوێندنی ئەو سنورانە ئەژمارنەکەین”، بەڵام تائێستا ڕون نییە ئاخۆ لەئەگەری بڕیارێکی لەو شێوەیەدا، زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان دەگرێتەوە یان نا.

شوکریە ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN وتی:”بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لەزانکۆ ئەھلیەکان، داوامان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە کرێی خوێندن کەمبکرێتەوە بۆ لە٢٥% بەڕەچاوکردنی دۆخی ھاوڵاتیان، ھەروەکو ساڵی ڕابردوو کرێی خوێندن بەڕێژەی لە١٥% کەمکرایەوە”.

وتیشی:”داوامان لەوەزارەتی پەروەردە کردوە کرێی خوێندنی خوێندنگە ئەھلیەکان لە٢٠% کەمتر بکرێتەوە بۆ ٢٥% یان ٣٠%، جگەلەوەش پێدانی ئەو کرێی خوێندنە بۆ ساڵەکە بکرێتە پێنج قیست”.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ تائێستا ئەوان وەکو لیژنەی پەروەردە ھیچ وەڵامێکیان دراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، پەرلەمانتارەکە بەنیگەرانیەوە وتی:”بەداخەوە تائێستا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدراوەتەوە”.

ئەوەشی وت:”دەبێت وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دانیشتن لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ ئەھلیەکان و بەڕێوەبەری خوێندنگە ئەھلیەکان بکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی بدرێت”.

لەبارەی مەترسی ئەژمارنەکردنی خوێندنی ئەمساڵیش ئاخۆ زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکانیش دەگرێتەوە، شوکریە ئیسماعیل ڕونکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە ڕاگەیاندو وتی:”ئەگەر بڕیاری ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندنیش بدرێت، ئەو زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان ناگرێتەوە بەوپێیەی ڕۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان کردوەو زۆربەی پرۆگرامی خوێندنیان بەگوێرەی خشتەی ساڵانە خوێندوە”.


سه‌رچاوه‌ كوردپرێس – kurdpress

درێژه‌ی بابه‌ت