لەبارەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان هۆشداری دەدرێت

info@basnews.com (Basnews)

لەبارەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان هۆشداری دەدرێت

پەرلەمانتارێک ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخەکە هەر جۆرێک بێت نابیت موچەی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و خانەنشینان دوابکەویت.

 

ئامینە زکری، پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەنووسێت: “ساڵی رابردوو موچەخۆرانی خانەنشین جیاواز لە چینەکانی دیکە مووچەی پێنج مانگیان پێنەدرا، ئەمساڵیش نزیکەی چوار مانگە مووچەیان پێنەدراوە لەکاتێکدا مووچە بە توێژەکانی دیکە دراوە، هەوڵ و بەدواداچوونمان هەبووە بۆ ئەم بابەتە بەڵآم تا ئێستا هیچ ئەنجامێک نەبووە”.
دەڵێت: “ئێمە هەست بە ئەرکی قورس و ژیانی ناڕەحەتی خەڵکی دەکەین بەهۆی قەیرانی دارایی، بەڵام کەس و کاری شەهیدان و خانەنشینان زۆرتر بوونەتە قوربانی دۆخەکە، رۆژانە پەیوەندی بە ئێمە دەکەن و داوادەکەن شتێکیان بۆ بکەین و باس لە حاڵی دژواری خۆیان دەکەن، هەرچەندە باش لە باردوخی دارایی هەرێم تێدەگەین، بەلام داواکارین لە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەمێک بخۆن لەم چینەو فریای حاڵ و گوزەرانیان بکەون و مووچەکانیان پێبدرێت”.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت

سلێمانى.. نرخی كاتژمێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی دیاریكرا

info@basnews.com (رێنوان یوسف)

سلێمانى.. نرخی كاتژمێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی دیاریكرا

 

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى ئاشكرای ده‌كات كه‌ بۆ مانگى ته‌مموز پاره‌ى بۆ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ یه‌ك كاتژمێر 42 دینار دیاریكراوه‌.

 

سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پاره‌ى كاره‌باى مانگى ته‌مموزى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانیان دیارى كردووه‌”.

 

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد بۆ یه‌ك كاتژمێر كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بڕى 42 دینار دانراوه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر مۆلیده‌یه‌كى ئه‌هلى له‌و مانگه‌دا 100 كاتژمێر كاره‌باى دابێت ئه‌وا بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 4 هه‌زار و 200 دینار ده‌كات.

 

گوتیشى: “پێویسته‌ خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 4ى شه‌و هه‌ركات كاره‌با بڕا كاره‌با بده‌نه‌ هاووڵاتیان و پێویستیشه‌ له‌ ماوه‌ى 15 خوله‌ك زیاتر تێنه‌په‌ڕێت به‌سه‌ر بڕانى كاره‌باى نیشتیمانى مۆلیده‌ هه‌ڵبكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌ى سزاده‌درێن”.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت

قایمقامی سۆران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

info@basnews.com (بڕیار كۆیی)

قایمقامی سۆران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

“ئەرکی خزمەتکارێکی شارەوانییم پێ بسپێردرێ بە شانازیەوە دەیکەم”

 

كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی سۆران له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ری له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت داوا دەکەم هەرچی دلسۆزی من و شارە جوانەکەیە بە هیچ شێوەیەک نەچنە ناو ئەو کێشمە کێشمەیە تەنانەت بە یەک لایکیش.

 

ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌بێ پرس و ئاگاداری ئه‌و ناوی خراوه‌ته‌ ناو هه‌ندێ ڕاپرسییه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ كورت بین وه‌سف ده‌كات له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن و ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرێت.

 

كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌”خوشک و بریانم لە سۆران .. لە ناو ئەو باروزروفەی کوردستان و کە هەر ڕۆژێ یادی کارەساتێک و بارقورسی دۆخەکە لایەکی دەتەنێ ، هەندێ پەیج بە ناوی سۆران و بە مەبەستی دیار و دەست لە پشت دانی هەندێ برادەری کورت بین ، بە ناوی ڕا پرسی لەو هەفتەیە چەندین جار من و چەند بەڕێزێکی تریان کردۆتە ئەدرەسی ئەو بە ناو ڕاپرسیانە ! “.

 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌” ڕەنگە زۆربەمان بزانین ، منیش زۆر باش دەزانم کە کێن و چەند شایستەی بەزەیین ، بۆیە هەرگیز شایستەی هیچ بایەخێک و وەڵامێک نین ، بەڵام هەست دەکەم زۆر برادەر وکەسایەتی و مرۆڤی بە ویژدان هەندێ جار دەکشێنە ناو وەڵام و وەڵام کاری !! بۆیە داوا دەکەم هەرچی دلسۆزی من و شارە جوانەکەیە بە هیچ شێوەیەک نەچنە ناو ئەو کێشمە کێشمەیە تەنانەت بە یەک لایکیش ، بۆ ئەوەی سیما جوانەکەی سۆران لە پێکەوە ژیانە جوانەکەی پارێزین وفرسەت بەو جۆرە خەلکانە نەدەین ئەو جوانیە لە نەوەکان بە لارێدا ببات “.

كرمانج عیزه‌ت له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌شڵێ من لە لایەنی خۆمەوە سۆران و جوانیەکانیم بۆ خزمەت کردنی پێ گەورەیە نەک بۆ پۆست و پایە . ئەو ڕۆژانەی لە سەرەتای هەشتاکان بۆ ئازادی لە سەر دیوارەکانی سۆران و دیانا دەمان نوسی لە ڕێکخستنە نەهێنیەکانی پارتی بیرم لە پۆستی قائمقامیەت نەدەکردەوە ، لە شانازی ڕاپەڕین کە من لە دەستەی سەرۆکایەتی ڕاپەڕین بووم ، ئەو نەوانەی کە ئێستا لە سەر سایتەکان هەندێ ناخ نەخۆش گەمە بە هەستە پاکەکانیان دەکەن ، ئەو کات و ئێستاش من بە براوکەسی خۆم دیومن و ئەیانبینم ، تەنانەت ئەگەر بە قسەیەک برینداریشیان کردبم ، هیچ خەتای ئەوان نازانم ، خوا ئەوانە بگرێ لە جیاتی خۆشەویستی نشتمان بەو بازارە بۆ بەرژەوەندی خوایان بە کاریان دێنن ، گەردنی هەموومان ئازا و دوعاش بۆ ساخ بوونەوەی ناخ نەخۆشەکان دەکەن .

 

له‌ له‌شی كۆتایی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ حكوومیه‌دا هاتووه‌” دوا قسەم ئەوەیە کە قائمقام بم یان حزبەکەی خۆم کە پارتی پێشڕەوی کوردایەتیە ، ئەرکی خزمەتکارێکی شارەوانیم پێ بسپێرێ ، بە شانازیەوە دەیکەم . ئێمەی قائمقامەکان کە خزمەتمان کردبێ ، دەستکەوتی حزبە و کەم و کوڕیەکانیش ئەگەر لە دەستەلاتمان بووبێ و نەمان کردبێ هی خۆمانە . حزبیش هەموومان دەناسێ . دەکەواتە هەرچی ڕێزی منی لە لایە ، لە سەر منیش بۆ پاراستنی جوانی شارەکەمان ، تکایە تکایە کەس نەچێتە ناو ئەو گۆبەندە نا پێویستە و هەمیشە جوانی بۆ سۆران و ڕاستیش خوا خاوەنیەتی ، پەردە پۆشیش بکرێ کاتیە “.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت

باشیك.. پێشمه‌رگه‌ ئاگربارانی داعش ده‌كات

info@basnews.com (هه‌ژار مه‌موزینی)

باشیك.. پێشمه‌رگه‌ ئاگربارانی داعش ده‌كات

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌مشه‌و تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ خه‌ستی بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان له‌ میحوه‌ری باشیك كردووه‌.

 

نه‌جم عه‌بدوڵا قادۆ، جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشیك به‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ خه‌ستی تۆپبارانی باره‌گایه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌نێو شارۆچكه‌ی باشیك كرد”.

 

گوتیشی: “ئه‌و بۆردومانه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌نێو شارۆچكه‌ی باشیك چه‌كدارانی داعش هه‌ندێ جموجۆڵیان هه‌بوو و له‌ئه‌نجامی بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شدا زیانێكی زۆر به‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه‌ و كوژراو و برینداریان هه‌یه‌”.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت

دواى دزینى پاره‌و زێڕه‌كانى تازه‌ بووكێك له‌ كۆبانى سه‌ر بڕدرا

info@basnews.com (سۆران کەریم)

دواى دزینى پاره‌و زێڕه‌كانى تازه‌ بووكێك له‌ كۆبانى سه‌ر بڕدرا

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ له‌ كوردستانى رۆِژئاوا ، تاوانێكى قیزه‌ون ئه‌نجام درا، كه‌ تیایدا تازه‌ بووكێك دواى دزینى ماڵه‌كه‌ى، سه‌ر بڕدرا.

 

شایته‌حاڵه‌كان له‌ شارى كۆبانێ به‌ (باسنیوز)یان ڕاگه‌یاند :” ساكینه‌ وه‌یسۆ مه‌عرۆ، ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌گه‌ڵ ئازاد مه‌سۆ، ژیانى هاوسه‌رگیرى پێكهێناوه‌، به‌ سه‌ربڕدراوى له‌ ماڵه‌ نوێیه‌كه‌یدا كه‌ خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تیایدا ده‌ژین، دۆزرایه‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا، كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌رتاییه‌كان، تاوانه‌كه‌ به‌ ئامانجى دزینى پاره‌ ئه‌نجام دراوه‌، گوتیشیان :” چه‌ند پارچه‌ زێڕێك له‌ ئافره‌ته‌كه‌ و بڕێك پاره‌ كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌دا بووه‌، دزراون”.

 

(باسنیوز) له‌ رێگه‌ى “محه‌مه‌د عه‌لى” په‌یامنێرییه‌وه‌ ئه‌وه‌شى زانیوه‌، كه‌ هێزه‌كانى ئاسایشی كۆبانێ گه‌شتوونه‌ته‌ ماڵه‌كه‌ و ته‌رمى ئافره‌ته‌كه‌ش براوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت

نوێترین زانیاری لەبارەی چۆنیەتی ڕزگاربوونی فڕۆكەكەی ئەردۆگان

info@basnews.com (Basnews)

نوێترین زانیاری لەبارەی چۆنیەتی ڕزگاربوونی فڕۆكەكەی ئەردۆگان

 

رۆژ بەرۆژ لە دوای شكستهێنانی كودەتا سەربازییەكەی 15ی تەمووزی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، نهێنی زیاتر بڵاودەبێتەوە، لەوانەش ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی “یەنی شەفەك”ی توركیا نهێنییەكی گەورەی لەبارەی چۆنیەتی رزگاربوونی فڕۆكەكەی ئەردۆگان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەو فڕۆكە “F16″ی بەنیازی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆمار توركیا لە شاری دالامانەوە بەرەو ئەستەنبۆڵ هاتبوو، بۆ ماوەیەكی زۆر لە ئاسمانی ئەستەنبۆڵ چاوەڕێی هاتنی فڕۆكەكەی ئەردۆگانی كردووە، تا ئەو كاتەی بەنزینی پێنەماوە و ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ تێكردنەوەی بەنزین.

رۆژنامەكە دەڵێ لەو كاتەی فڕۆكەكەی كودەتاچییەكان بۆ تێكردنەوەی بەنزین ئاسمانی ئەستەنبۆڵی جێهێشتووە، فڕۆكەكەی ئەردۆگان بەیارمەتی هێڵی ئاسمانی پۆلیس لە فڕۆكەخانەی ئەستەنبۆڵ بەشێوەیەكی تەواو نهێنی نیشتووەتەوە.

لەو كاتەی فڕۆكە “F16″ەكە چاوەڕێی هاتنی فڕۆكەكەی ئەردۆگانی كردووە، بۆ ئەوەی بە مووشەكی جوجو بیخاتە خوارەوە، فڕۆكەكەی سەرۆكی توركیا لەسەر دەریای مەڕمەڕە بۆ ماوەی نیو سەعات سوڕاوەتەوە و چاوەڕێی ئەو دەرفەتە زێڕینەی كردووە، تا خۆی لە فڕۆكە جەنگییەكانی كودەتاچییەكان ڕزگار بكات و بەسەلامەتی بنیشێتەوە.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت