داوای كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی لوبنان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

info@basnews.com (Basnews)

داوای كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی لوبنان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

 

له‌میانه‌ی دانیشتنێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌شتیاریی لوبنان ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست كە لوبنان بە ئەزموون و پسپۆڕی، بەتایبەتی لە بواری خزمەتگوزاریی گەشتیاریدا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات و لەمبارەیەوە سوود بە هەرێم بگەیەنێت.

 

ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (19 – 3 – 2016) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میشال فرعۆن، وەزیری گەشتیاریی لوبنان و شاندێكی یاوەری كرد كە بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتیاری لە هەولێر، سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

 

لە دیدارێكدا باس لە كار و چالاكییەكانی ڕەوەندی لوبنانی لە هەرێمی كوردستان كرا و لەمبارەیەوە وەزیری گەشتیاریی لوبنانی سوپاس و پێزانینی حكوومەتی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە كە ڕەوەندی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی باشی كار و وەبەرهێنانیان دەستكەوتووە و وەك ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا بن ژیان بەسەر دەبەن.

 

هەروەها باسی لە بواری گەشتیاری لە لوبنان كرد و تیشكی خستە سەر ئەو بوارانەی كە دەكرێت لوبنان تیایاندا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات بە پێشكەشكردنی شارەزایی و پسپۆڕی و ئەزموونی سەركەوتووی لوبنانی لە بواری گەشتیاریدا. جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان زەمینەیەكی لەباری بۆ گەشتیاری هەیە و لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانی لوبنان دەتوانن هاوكارییەكی باشی هەرێمی كوردستان بكەن.

 

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی فرعۆن دەربڕی و هیوای خواست كە لوبنان بە ئەزموون و پسپۆڕی، بەتایبەتی لە بواری خزمەتگوزاریی گەشتیاریدا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات و لەمبارەیەوە سوود بە هەرێم بگەیەنێت.لە بەشێكی دیكەی دیدارەكە باس لە دوایین پەرەسەندنەكانی شەڕی دژی تیرۆر لە ناوچەكە و بەتایبەتی لە سووریا كرا و تیشك خرایە سەر لێكەوتە و كاریگەرییەكانی ئەو شەڕە لەسەر تەواوی ناوچەكە بە تایبەتیش ئەو وڵاتانەی كە لە ڕووداوەكانەوە نزیكن وەك لوبنان و وڵاتەكانی دیكەی دەوروبەری سووریا و عێراق. هەروەك خواستی ڕەوەندی لوبنانی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەیەكی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان خرایە ڕوو تا بتوانێت زیاتر گرنگی بە كاروباری ڕەوەندی لوبنانی لە هەرێمی كوردستان بدرێت.

 

تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر بەغدا و چۆنیەتی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ لوبنان بەتایبەتی لەبواری گەشتیاریدا، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

لە كۆتایی دیدارەكەدا هەریه‌ك له‌ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری گەشتیاری لوبنان، دیاری و یادگاریان گۆڕییەوە.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/265365

بەوێنە.. بۆنەکانی نەورۆز لە کوردستانی رۆژهەڵات دەستیان پێکرد

info@basnews.com (شەریف فەلاح)

بەوێنە.. بۆنەکانی نەورۆز لە کوردستانی رۆژهەڵات دەستیان پێکرد

پەیام و هێماکانی نەورۆز لە رۆژهەڵات جەماوەری و سیاسین

 

لە ماوەی دوێنێ هەینی و ئەمڕۆ شەممەدا بۆنە و یادەکانی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ لە شار، شارۆچکە و گوند و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە شکۆوە دەستیان پێکردووە.

 

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، هەر لە دوێنێوە رێووڕەسم و یادەکانی نەورۆز لەناو پارتە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە سنوورەکان و لە شاری کۆیە، لە گوندەکانی “چۆڕ و نەنە، نێ، شارۆچکەی نۆدشە، شاری روانسەر” و دەیان گوندی دیکە بە شێوەی جەماوەری و شێوازی فۆلکۆری کوردەوای بەڕێوە چووە.

 

ئەمڕۆ شەممەش دیسان یادی نەورۆز و ساڵی نوێ بە گوڕ و تینی زۆرەوە لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، بەردەوام بووە و سبەینی کە یەکەم رۆژی نەورۆزە لە سەرتاسەری کوردستان ئەم یادە نەتەوەییە بە شێوەیەکی بەرفراوان و شکۆدار لە سەرجەم ناچەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەست پێدەکات.

 

نزیکەی یەک دەیەیە ئاهەنگ و یادی نەورۆز واتا و هێما و پەیامەکانی لە کوردستانی رۆژهەڵات گۆڕاون و واتایەکی رێکخراوەیی و سیاسییان بەخۆیانەوە بینیوە و، خەڵک و جەماوەر بە پەرۆشەوە بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی هەوڵ دەدەن و سڵ لەدوای ساڵ بە رێکوپێکتر یادی نەورۆزی کوردەواری دەکەنەوە.

 

 

 

 

 

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/265363

سپۆرتینگ خیخیۆن ئاتلەتیکۆ مەدریدی شەرمەزار کرد

info@basnews.com (لێدوان عەبدولرەحمان)

سپۆرتینگ خیخیۆن ئاتلەتیکۆ مەدریدی شەرمەزار کرد

 

لە یارییەکانی گەڕی (30)ی خولی یانەکانی ئیسپانیا، هەردوو یانەی سپۆرتینگ خیخۆن و ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

 

ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سپۆرتینگ خیخۆن و یارییەکەشی بە دوو گۆل بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک پێ دۆڕاند.

 

گۆڵەکانی خیخۆن یاریزانان ساناریا و گارسا لە خولەکەکانی (79-80) تۆماریانکرد و تاکە گوڵەکەی ئێتلەتیکۆش یاریزان گریزمان لە خولەکی (29) تۆماریکرد.

 

بەم ئەنجامانەش ئاتلەتیکۆ کۆی خاڵەکانی هەر لە (67) خاڵ مایەوە و خیخۆنیش بووە خاوەی لە (27) خاڵ مایەوە.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/sport/laliga/265362

ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی هیت ده‌ستی پێكرد

info@basnews.com (Aria)

ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی هیت ده‌ستی پێكرد

 

 

 

لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نبار ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی قه‌زای هیتی ڕاگه‌یاند. هاوكات ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه‌هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌هاوكاری چه‌كدارانی هۆزه‌كان، توانییان شاره‌دێی كه‌بیسه‌ له‌باشوری قه‌زاكه‌دا ڕزگاربكه‌ن.

 

“ڕاجع به‌ره‌كات عیفان” ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ڕایگه‌یاند: ” له‌دوای داڕووخان و هه‌ڵهاتنی داعشه‌كان، توانرا ئه‌و شاره‌دێیه‌ ڕزگاربكرێت. چه‌كداره‌كانی داعش خۆیان گه‌یاندۆته‌ سه‌نته‌ری قه‌زای هیت” تاكو ئێستاش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌می ئه‌نبار له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون.

 

له‌لای خۆیه‌وه‌ “مال الله عوبه‌یدی” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی به‌غدادیش ڕایگه‌یاند: ” ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی فراوان بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌ی جوبه‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێیه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد”.

 

له‌ئێستادا زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و سه‌نته‌ری قه‌زای هیت له‌هه‌ردوو قۆڵی باشور و باكوری قه‌زاكه‌وه‌.له‌وێدا ئابڵۆقه‌ی داعشه‌كان ده‌درێت كه‌ خۆیان له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌دا قایم كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/news/iraq/265361

بەوێنە.. به‌ نیو ملیۆن دۆلار خۆی ده‌كات به‌ فیلم كارتۆن

info@basnews.com (حه‌مه‌ په‌رێشان)

بەوێنە.. به‌ نیو ملیۆن دۆلار خۆی ده‌كات به‌ فیلم كارتۆن

ئافرەتێکی ئەمەریکی بۆ ئەوەی شێوەی وەک کارەکتەری نێو فیلم کارتۆنییەک بگۆڕی، زیاتر لە 500 ھەزار دۆلار خەرج دەکات.

“نانێتی ھامۆند” خەڵکی ویلایەتی “ئۆھیۆ”ی وڵاتی ئەمەریکایە، نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ زۆربەی لەشی ئەنجام دەدات، تەنیا بۆ ئەوە شێوەی خۆی بۆ شێوەی کارەکتەری فیلم کارتۆنی “باربی” بگۆڕێت.

نانێتی تەمەنی 42 ساڵانە و دایکی پێنج منداڵە، بەلاچم تەمەنەکەی کاریگەری لەسەری نەبووە و بەردەوام نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدات، بۆیە پارەیەکی یەکجار زۆری بۆ گۆڕینی شێوەی خۆی خەرج کردووە.

نانێتی بە ماڵپەڕە مەگەزینەکانی ڕاگەیاندووە “من گوێ نادەمە قسەی خەڵک، ھەر قسەیەکیشم پێ بڵێن من بێزار نابم، چونکە ھاوسەرەکەم و منداڵەکانم شانازیم پێوە دەکەن، ھەروەھا ئەو کارەشم بۆ جوانکردنی شێوەی خۆم و بۆ گڕینی شێوەی خۆم کردووە”.

جگە لەوەی نانیچتی حەز دەکات شێوەی وەک باربی بگۆڕێت، زیاتر لە 50 بووکەڵەی باربیشی لە ماڵەکەی خۆی ھەیە، تا ئێستاش نانێتی زیاتر لە 500 ھەزار دۆلاری بۆ نەشتەرگەری جوانکاری و گۆڕینی شێوەی خۆی ئەنجام داوە.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/lifestyle/magazine/265360

توركیا لەبەردەم شەڕێكی گەورەدایە

info@basnews.com (کارزان گلی)

توركیا لەبەردەم شەڕێكی گەورەدایە

 

نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ناو جه‌رگه‌ی ئیسته‌نبۆڵ له‌ ته‌كسیم روویدا، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 4 كه‌س و بریندابوونی زیاتر له‌ 30 كه‌س. تاوه‌كو ئێستە هیچ لایه‌نێك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام میدیاكانی توركیا رێكخراوی (تاك) تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە هێشتا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقەرەدا تێنەپه‌ڕیوە، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 43 هاووڵاتی بێتاوان.

ئێستە توركیا له‌ژێر هه‌ڕەشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تیرۆردایه‌.

نوعمان كورتولموش جێگری سه‌رۆك وەزیرانی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ “توركیا هه‌رگیز له‌گەڵ تیرۆر رانایه‌ت و له‌ناوی ده‌به‌ین. ئێستە باشترین كاته‌، كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی توركیا بڵێن له‌ دژی تیرۆر، برایه‌تی”.

ئەو هێرشە تیرۆریستییانە كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای كردووەتە دوو بەش، به‌شێكیان دژی حكوومه‌تی ئه‌ردۆگانن و به‌شێكی دیكه‌یش له‌گه‌ڵیدان، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ باكووریش كوردانی له‌ حكوومه‌تی توركیا تووڕه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێن “ئێمه‌ به‌هاووڵاتی خۆی هه‌ژمار ناكات”.

ئه‌گه‌ر له‌ باكوور دایكان و باوكان به‌ رۆڵه‌كانیان بڵێن له‌به‌ر تانك و تۆپ و شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و پۆلیسی توركیا مه‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌كوژرێن، له‌ رۆژئاوای توركیاش وای لێهاتووه‌ دایكان و باوكان به‌ رۆڵه‌كانیان بڵێن مه‌ڕۆنه‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ و گشتی، چونكه‌ ته‌قینه‌وه‌ رووده‌دات و ده‌كوژرێن.

بەو شێوەیە كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆر و شه‌ڕدایه‌، كه‌ له‌ مێژووی توركیادا كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌ترساون.

ترسی گه‌وره‌ له‌و ته‌قینه‌وانه‌، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان كورد و توركه‌ له‌ شاره‌ توركییه‌كان، چونكه‌ رێكخراوی (تاك) 2 ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نقەرەی گرته‌ئه‌ستۆ، كه‌ راسته‌وخۆ هاووڵاتی سڤیلی كردبووه‌ ئامانج، هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و رێكخراوه‌ به‌یعه‌تی به‌ په‌كه‌كه‌ داوه‌، له‌ ساڵی 1992دا لێی جیابووه‌ته‌وه‌ و وه‌كو رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ كار و چالاكی توندڕه‌وی ئه‌نجام ده‌دات، ئەوان ده‌ڵێن تاكه‌ سه‌رۆكمان عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لانه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ناو پاسێكی هاتوچۆی نێو شاری ئیسته‌نبۆڵ، شه‌ڕ له‌ نێوان 2 ئافره‌ت رووی داوه‌ كه‌ یه‌كیان كورد و ئه‌وی دیكه‌ش تورك بووە. توركه‌كه‌ گوتوویه‌تی چیتان لێمان ده‌وێت، له‌ خاكه‌كه‌مان دەرچن، ئێوه‌ تیرۆریستن، ئه‌ویش به‌ توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تی كورد تیرۆریست نییه‌.

لە میانی لێدوانەكەیدا نوعمان كورتولموش جێگری سه‌رۆك وەزیرانی توركیا گوتبووی پێویسته‌ هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌موو پارته‌كانی دیكه‌ی توركیا زیاتر ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه‌ 5 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌ده‌په‌ش هه‌ر وای كرد و به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئاكپارتی له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێوه‌ پاڵپشتی په‌كه‌كه‌ و رێكخراوی تاك دەكەن.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/news/middle-east/265359

ڕووسیا وئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌

info@basnews.com (Aria)

ڕووسیا وئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌

 

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا هیوای خواست سه‌ردانی كیری بۆ مۆسكۆ، ببێته‌ هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

 

له‌ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: ” دۆخی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته‌ به‌ باری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیاوه‌”.

 

هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه‌: ” په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریكا به‌سه‌ختی ده‌مێننه‌وه‌، چونكه‌ واشنتۆن زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێنی بۆ زیادكردنی گرژییه‌كان له‌ژێر پاساوی قه‌یرانه‌كه‌ی ئۆكرانیادا پێره‌و كرد، ئه‌وه‌ش زیانی زۆریدا له‌ هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات”.

 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ئه‌و دۆسییانه‌ی له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا باس ده‌كرێن، بریتی ده‌بن له‌:  كێشه‌ی ئۆكرانیا، دۆخی سوریا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باكوری ئه‌فریقا و ئه‌فغانستان، نیوه‌دورگه‌ی كۆریا.

 

هه‌روه‌ها له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “سه‌ردانه‌كه‌ی كیری دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و ڕۆژانی 23و24ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام ده‌درێت”.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.basnews.com/index.php/so/news/world/265356