سێ كارمەندی كارەبا بریندار دەكرێن

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/esta_265.jpg
shorsh_muhamad

بنار هیدایەت، ئاوێنە: عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك بە ئاوێنەی راگەیاند “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، تەقە لەسێ كارمەندی كارەبای تازە كراوە و بەسەختی برینداركراون”.

وتیشی “لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستی پێكردوە”.

سەبارەت بەناسنامەی كارمەندەكانی كارەبای تازە، سەرحەد قادر ئاشكرایكرد “كارمەندەكان بریتین لە (عەلی مەتەر عەزیز لەدایكبوی 1973)،(حسێن حەقی قاسم لەدایكبوی 1968)،(موراد یوكسل موحسن لەدایكبوی 1986)”.

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51162

كۆنگرەی میونیخ بۆ ئاسایش دەست بەكارەكانی دەكات

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/mynex_0.jpg
shorsh_muhamad

ئاوێنە: ئەمڕۆ (هەینی) لەئەڵمانیا بەبەشداری 30 سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی جیهان كۆنگرەی میونیخ بۆ ئاسایش دەست بەكارەكانی دەكات‌و تەوەری سەرەكی كۆنگرەكە باسكردن دەبێت لەشەڕی داعش‌و شێوازی لەناوبردنی ئەو رێكخراوە. 

لەكۆنگرەكەدا هەریەك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و مەسعود بارزانی بەشداری دەكەن‌و بەپێی لێدوانێكی برێت ماكگۆرك، نوێنەری ئۆباما بۆ شەڕی داعش لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپەراوێزی كۆنگرەكەدا كۆبونەوەیەك لەنێوان عەبادی و بارزانی‌و جۆن كێری ئەنجام دەدرێت‌و هەندێك لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەو كۆبونەوە سێ‌ قۆڵییەدا باس لەكێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا دەكرێت‌و تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەش باسكردن دەبێت لەئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنەوەی شاری موسڵ. 

هەروەها بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی كۆنفرانسەكەدا بارزانی بەشداری پانێڵێكی تایبەت دەكات لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەی تیرۆر، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و بارودۆخی ئابوریی هەرێمی كوردستان. 

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51161

لەگەرمیان بەرپرسێك دەستی لەكاركێشایەوە

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/garmiyan_16.jpg
shorsh_muhamad

ئاودێر محەمەد، ئاوێنە: بێستون ژاڵەیی بەرپرسی كاروباری رێكخراوی مرۆیی لەئیدارەی گەرمیان، بەئاوێنەی راگەیاند “لەنامەیەكدا بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لەكارەكانم پێشكەش كردوە، ئەوەش بەهۆكاری ئەوەی رێكخراوە حزبیەكان دەست وەردەدەن لەكارەكانم”.

وتیشی “جگە لەرێكخراوی حزبی هەندێك رێكخراوی خەیاڵیش دەست وەردەدەن لەكارەكانم، منیش بۆ پاراستنی ناوبانگی خۆم دەستم لەو پۆستە كێشایەوە”.

ئاوینە زانیویەتی ئەو بەرپرسە زیاتر كاروباری ئاوارەكانی سنوری نیشتەجێی گەرمیانی رادەپەڕاند.

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51160

یەكێتی: بەهەر ناوێكەوە بێت گرنگ ئەوەیە پارە دزراوەكان بگەڕێتەوە

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/yakeyi_38.jpg
shorsh_muhamad

بنار هیدایەت، ئاوێنە: بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەئاوێنەی راگەیاند “هەر پڕۆژەیەكی چاكسازی كە بكرێت پشتیوانی لێدەكەین، كە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بێت و لەم قەیرانە دەرباز بین”.

كوردە وتیشی “هیوادارین پەیامەكەی بارزانی بە كردار هەنگاوی بۆ بنرێت، گرنگ ئەوەیە بەهەر ناوێكەوە بێت پارە دزراوەكانی هەرێم بگەڕێتەوە”.

هەفتەی رابردو مەسعود بارزانی چەند بڕیارێكی چاكسازی لەناو حكومەت راگەیاند كە گرنگترینیان باسكردن بو لەو كۆمپانیایانەی كە سودمەند بون و پارە بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51159

ئەبوبەكر هەڵەدنی بۆ سەرۆ قادر : تكایە لەباخەڵی خۆتەوە گوێزان مەژمێرە

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/bbbb_6.jpg
shorsh_muhamad

ئاوێنە: لەوەڵامی قسەكانی سەرۆ قادر كادری دیاری راگەیاندنی پارتی كە وتبوی “هەمو حزبەكان گەندەڵ، هەمو سەركردەكان گەندەڵ و تەنها یەك كەس گەندەڵ نییە”، ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند “بەڵێ ئێمە لەیەكگرتو سەركردەین و دز و گەندەڵیش نین چونكە چۆكمان بۆ بەعس دانەدا و نەبوینە جاش دوای پێشمەرگە‌و خێزانەكانیان بكەوین كە خۆت باش دەزانی سەدان لەو ئەنفالچی و جاشە زلانە لای حزبەكەت یان كراون بە شەهید یان خانەنشینن یا پلەداری سەربازین”.

هەڵەدنی دەشڵێ‌ “تكایە لەباخەڵی خۆتەوە گوێزان مەژمێرە، ئیتر ئەو كەسە كەسە ئەلفێكی بەسە.”

هەروەها نوسیویەتی “بەڵی سەركردەین لەیەكگرتو گەندەڵ نین چونكە ماڵی میلەتمان نەخواردووە، پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی جگە ولڵاتەكەی خۆمان لەباخەڵدا نییە، كێڵگە و بۆری نەوت و كۆمپانیا و مەزرەعەمان نییە، سەیارەكانمان جام ڕەش و ڕەتڵە حیمایەمان بە دواوە نییە چونكە ئامادەین بۆ چاودێری و لێپرسینەوەی گەل”.

دەشڵێ‌ “نەبوینە كەواسورو سیخوڕی كەس لەكاتێكدا عەرەبی و توركی و فارسی و ئینگلیزی باش دەزانین”.

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51158

موچەی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان دەستكاری ناكرێت

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/anfal%202%20%281%29_0.jpg
shorsh_muhamad

ئاوێنە: فوئاد تەها وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان رایگەیاند “موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان پاشەكەوت ناكرێـت و هەر بەسیستەمە كۆنەكە دەدرێت”. 

بەپێی وتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان وەزیری شەهیدان پێی راگەیاندون كە “پاشەكەوتكردنی موچە، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ناگرێـتەوەو هیچ بڕە پارەیەك لەموچەكانیان پاشەكەوت ناكرێـت”. 

لێدوانەكانی وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە هات كە كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان بەرامبەر پاشەكەوتكردنی موچەكانیان لەشار‌و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی‌و هۆشدارییان دایە حكومەتی هەرێم كە موچەی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان دەستكاری نەكرێت.  

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51157

نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

http://www.awene.com/sites/www.awene.com/files/imagecache/t115x077/images/drawakan01_56.jpg
shorsh_muhamad

ئاوێنە: ئەمڕۆ (هەینی) 12ی شوباتی 2016 دراوە جیهانیەكان بەرامبەر دیناری عێراق لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرە دەفڕۆشرێت:

100  دۆلاری ئەمریكی بە 124 هەزار و 500 دینار

100 یۆرۆ بە140 هەزار دینار

100 پاوەن بە 180 هەزار دینار

100 هەزار تمەن بە 35 هەزارو 500 دینار

100 لیرەی توركی بە 43 هەزار دینار

یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی:

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار و 10 سەنت

100 پاوەن بەرامبەر بە 144 دۆلار و 50 سەنت

سه‌رچاوه‌ ئاوێنە نیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.awene.com/article/2016/02/12/51156