داعش 250 منداڵی مەسیحی کوشتووە

nuche.net

نوچەنێت-قطرە

رێکخراوی چالاک لە بواری کاروباری ئاوارە مەسیحییەکان لە ئەمریکا و دەرەوەی ئەم وڵاتە، رۆژی سێسەممە 20ی جون رایگەیاند، کە رێکخراوی تیرۆرستی داعش 250 منداڵی مەسیحی لە سوریا بە میکسێر (خەباتە) کوشتووە.

ئەم رێکخراوە بە ئاماژەدان بەوە، کە گەورەترین ئەو منداڵانەی، کە لە لایەن داعشەوە کوژراوە، تەمەنی تەنها چوار ساڵ بووە، رەخنەی لە بێ دەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە دەرد و ئازارەکانی مەسیحیەکان لە عێراق و سوریا دەربڕیوە.

رێکخراوی “ناوەندی ئەمریکی بۆ یاسا و دادپەروەری” لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵێت، کردەوەکانی داعش لە دژی مەسیحییەکان و کەمینەکانی دیکە لە عێراق و سوریا، جینۆساید هەژمار دەکرێت، تا کاتێک، کە نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە تاوانەکانی داعش بێ دەنگی هەڵدەبژێرێ، ئەم گروپانە، لاواز و بێ سەرپەنا دەمێننەوە و رۆژلە گەڵ رۆژ مەترسییەکانی سەریان زیاتر دەبێت.

ناوەندی ئەمریکی بۆ یاسا و دادپەروەری، لە زاری ژنێکی مەسیحییەوە دەڵێت “داعش 250 منداڵی خوارەوەی تەمەن چوار ساڵی بە میکسێر (خەباتە) کوشتووە. سەرباری ئەمانەش خێزانێکی چوار کەسی مەسیحی لە دوای ئەشکەنجە و بەر لەوەی بیانکوژێت، ناچار کردووە، کە نکۆڵی لە بیروباوەڕی ئایینی خۆیان بکەن. چەکدارانی داعش هەروەها دەستدرێژییان کردۆتە سەر هەشت ژنی مەسیحی و دواتر سەریان لە لەشیان جیاکردۆتەوە. لە پاڵ ئەم تاوانانە، ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش لە سوریا و عێراق بوونیان هەیە، کە بەشێکیان لە مەسیحییەکان پێکدێن.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98850

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s