یەكێتی نوێنەری خۆی بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم دیاریدەكات

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەمزوانە كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی نوێنەری خۆی بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم، كە لەكۆبوونەوەی سەركردایەتی حیزبەكە بریاری ئەوە دراوە یەكێتی بەنوێنەری خۆیەوە بەشداری كۆمیتەكە بكات.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بۆ پێگەی فەرمی ئەنجوومەنی ناوەندی حیزبەكەی رایگەیاندووە “لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بریاری ئەوە دراوە بەنوێنەری خۆیەوە بەشداری كۆمیتەكە بكات بۆ پرسی ریفراندۆم”.

فەرید ئەسەسەرد راشیگەیاند “بەمزوانە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی نوێنەرەكەی بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم”، بەبێ‌ ئوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بدات.

سەبارەت بەدەستنیشانكردنی كێ وەكو نوێنەری یەكێتی ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، تاكو ئێستا بریار نەدراوە كێ دیاریبكرێت، بەڵام هەر كەسێك بێت ڕای نوێنەری هەموو یەكێتی دەبێت لەكۆمیتەكە.

هەریەكە لەپارتی دیموكرات‌و یەكگرتووی ئیسلامی شوعی‌و زەحمەتكێشان‌و سۆسیالست نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم دیاریكردووە، كە بڕیارە پرۆسەكە لە 25/9/2017 بەرێوەبچێت.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s